پاش 6 ساڵ ئاشکرا ده‌بێت
فیلمی کاره‌ساتێکی شاراوه‌ی کۆماری ئیسلامی
"راڤه" بۆ یه‌که‌مجار فیلمی ئه‌و کاره‌ساته بڵاوده‌کاته‌وه

رۆژی 1382.11.29 قه‌تارێک که له وێستگه‌ی خه‌ییامی گوندی "ده‌نووی هاشم ئاوا" سه‌ر به شاری نه‌یشابور له ئوستانی خوراسانی ئێران، راوه‌ستابوو، کاتژمێر چوار و پازده خوله‌کی سه‌ر له به‌یانی ده‌ته‌قێته‌وه و ئاگر ده‌گرێ. ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌که خه‌ڵکی گوند له خه‌و راده‌په‌ڕێنێ و پاشانیش ئاور و دوکه‌ڵ ناوچه‌که داده‌گرێ. هه‌ر وه‌کو له به‌شی یه‌که‌می فیلمه‌که‌دا ده‌بیندرێ هێزی ئاورکوژاندنه‌وه خه‌رێکی کوژاندنه‌وه‌ن و به خه‌ڵکیشیان راگه‌یاندووه که مه‌ترسی نه‌ماوه و ده‌توانن بخه‌ونه‌وه.
کاتژمێر نۆ و سی و هه‌شت خوله‌ک له ناکاو قه‌تاره‌که ده‌ته‌قێته‌وه و له شوێنی قه‌تاره‌که چاڵێکی به قووڵایی 8 و به پانای 25 میتر و له گونده‌که که‌لاوه‌یه‌ک به جێ ده‌مێنی. به پێی گوزارشی رۆژنامه‌کانی ئه‌و کاتی ئێران، له‌و رووداوه‌دا 320 که‌س ده‌کوژرێن و 460 که‌سیش بریندار ده‌بن. دوو گوندی "که‌ریم ئاوا" و " ده‌هنووی هاشم ئاوا" 90 تا 100% ویران ده‌بن. له دانیشتوانی ئه‌و دوو گونده ره‌نگبێ که‌م که‌س مابن تا ئه‌و کاره‌ساته‌مان بۆ بگێڕنه‌وه.
هه‌ر وه‌کو له به‌شی دووهه‌می فیلمه‌که‌دا ده‌بیندرێ بێجگه له ده‌ست و قاچ و له‌شی بێ سه‌ر و سه‌ری بێ له‌ش و جه‌سته‌ی سوتاو و به‌خه‌ڵوزبوو، هیچی تر به‌جێ نه‌ماوه.
ئه‌و هه‌واڵه له تێلویزیۆنی ئێران بڵاو بۆوه، به‌ڵام ته‌نیا هه‌واڵی سوتانی قه‌تارێک که گۆگرد و لۆکه و سوته‌مه‌نی تێدا بووه و به هه‌وڵی هێزه ئاگر کوژێنه‌وه و ئینتیزامیه‌کان به خێر و خۆشی ته‌واو بووه. کۆماری ئیسلامی راسته‌قینه و قوڵایی ئه‌و رووداوه‌ی شاردۆته‌وه و ته‌نیا پاش رووداوه‌کانی هه‌ڵبژاردن و ته‌قینه‌وه‌ی کێشه ناوخۆییه‌کانی رژیم، فیلمی کاره‌ساته‌که به ته‌واوی ئاشکرا کرا.
ده‌بێ ده‌وڵه‌تێک که خه‌ریکی پیتاندنی ئۆڕانیۆم و دروست کردنی چه‌کی ئه‌تۆمییه، چی به‌و قه‌تاره راگواستبێ که کاره‌ساتێکی ئه‌وتۆ بخولقێ؟
بۆچ پاش ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م بۆ به‌رگری له‌و کاره‌ساته خه‌ڵکی له ناوچه دوور نه‌خسته‌وه و ته‌نانه‌ت گیانی هێزه ئینتیزامی و ئاگرکوژێنه‌ره‌کانی خۆی نه‌پاراست؟
بڵێی کام رازه ته‌شه‌نه‌ی ده‌کرد؟
ره‌نگبێ دیتنه‌وه‌ی وڵامی ئه‌و پرسیارانه پاش دیتنی ئه‌و فیلمه (به‌تایبه‌ت به‌شی دووه‌م)، ساناتر بێ.
فیلمی 1
فیلمی 2