شێوه‌کانی جیاییخوازی و هه‌ڵوێستی نێونه‌ته‌وه‌یی
رێبه‌رانی قه‌ومی و نه‌ته‌وه‌یی، بۆ داکۆکی له ئامانجی جیاییخوازانه‌یان شێوه‌گه‌لی جیاواز به کار دێنن و هاوڕایانی خۆیان بۆ پێداگرتن له سه‌ر خۆبه‌ڕێوه‌بردن هانده‌ده‌ن. له‌وانه‌یه ئه‌وان له رێکخستنی ئه‌ندامانی خۆیان بۆ به‌رهه‌ڵستی دژی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت، رێکخراوه‌کانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له ناوچه‌دا لاواز بکه‌ن. جاروباریش ره‌نگه نوخبه دژبه‌ره‌کان تێ‌بکۆشن تا بواری پێکهێنانی هه‌لومه‌رجێک پێک‌بێنن که نه‌تواندرێ هێور بکرێته‌وه. یانی به که‌ڵک وه‌رگرتن له ته‌حریم، راگرتنی کار، خراپکاری، شۆڕش و توندوتیژی چه‌کدارانه، هه‌لومه‌رجێک پێک‌بێنن که له کۆتاییدا به گۆڕانکاری ته‌واو بێت. جووڵانه‌وه‌ی جیاییخوازانه له کشمیر، کوردستان، باشووری سودان و سریلانکا سه‌ره‌ڕای به‌هێز بوونی به‌رچاوی دژه‌به‌ره‌کانیان، له مێژه به شێوه‌ی شه‌ڕی چریکی دژی هێزی پڕ چه‌ک و به‌توانای ئه‌و ده‌وڵه‌تانه درێژه‌ی هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا سه‌رکه‌وتنێکی به‌رچاویان به‌ده‌ست نه‌هێناوه. له ساڵی 1991دا، کاربه‌ده‌ستانی سومالی باکوور، له ژێر کارتێکه‌ری هه‌ڵسوکه‌وتی توندوتیژانه‌ی "زیادباره" دژی تایفه‌ی "ئیسحاق"، به که‌ڵک وه‌رگرتن له بارودۆخی پاش رووخانی ده‌وڵه‌تی سومالی، سه‌ربه‌خۆیی خۆیان راگه‌یاند. کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی تا ئێستاش هه‌ڵوێستێکی زۆر خۆپارێزه‌رانه‌ی له ئاست ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه نیشانداوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که بۆ گۆڕینی سنووره‌کان و وه‌ده‌ستهێنانی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی نه‌ته‌وه‌یی دراون، ناسه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. له ئه‌رمه‌نستان، بۆسنی-هێرزێگۆوین و کرۆاتیا خه‌ڵک توانیان به شۆڕشی توندوتیژ و تێکده‌رانه‌یان به‌شێک له ناوچه‌کانیان له ده‌ست هێزه به‌رگریکاره ده‌وڵه‌تیه‌کان رزگار بکه‌ن. "به‌ره‌ی رزگاریخوازی گه‌لی ئێریتره" بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی خودموختاری خاکه‌که‌ی، سی ساڵ له گه‌ڵ ئێتیۆپیا به‌شه‌ڕ هات و له ده‌نگدانی ساڵی 1993دا، 99،8 له سه‌دی ده‌نگده‌رانی بۆ ده‌نگدان به سه‌ربه‌خۆیی کێشا گۆڕه‌پانه‌وه. کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به رواڵه‌ت و تا ئه‌و جێیه‌ی بۆی بگونجێ، له گه‌ڵ دانانی سنووری نوێ و جیاکردنه‌وه‌ی وڵاتان دژایه‌تی ده‌کات، به‌ڵام له کاتی روبه‌ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ پرسێکی تایبه‌ت، به‌و چاره‌سه‌رییه‌ی هه‌ر دوو لایه‌ن پێی رازی بن، ئه‌ویش مل بۆ هه‌لومه‌رجی نوێ داده‌نه‌وێنێت.
پاش ته‌واو بوونی شه‌ڕی سارد، چۆنایه‌تی هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رامبه‌ر به داواکاری جیابوونه‌وه له‌وانه‌یه زۆر گرینگ بێت. له لایه‌که‌وه، ره‌نگه وڵاتانی ده‌ره‌وه و رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له جووڵانه‌وه‌ی جیاییخوازی پشتیوانی بکه‌ن. ئه‌م پشتیوانیه به‌شێوه‌ی جیاواز ده‌رده‌بڕدرێ، بۆ وێنه په‌نا دان (وه‌کو ده‌وڵه‌تی ئیتیۆپی که به شۆڕشگێره‌کانی باشووری سودان ئیزنی دا بێنه ناو وڵاته‌که‌یانه‌وه)، یارمه‌تی به په‌نابه‌ران (وه‌کو یارمه‌تی سودان به ئێریتێریه‌کان)، یارمه‌تی نیزامی (وه‌کو یارمه‌تی بێلژیک به کاتانگا، ناردنی چه‌کی فه‌ڕانسه بۆ بیافڕا)، داواکاری به فه‌ڕمی ناسین (وه‌کو ئاڵمانی رۆژئاوا که ویستیاری هه‌ڵسوکه‌وتی ئاشتیانه له سۆڤیه‌ت بوو)، به فه‌ڕمی ناسین (وه‌کو رۆژهه‌ڵاتی ئوروپا، ئێریتره)، رێفڕاندۆم له ژێر چاوه‌دێری رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (وه‌کو ئێریتره)، ته‌حریم (وه‌کو کرده‌وه‌کانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له بۆسنی-هێرزۆگۆوین) و چالاکی ناوبژیکردن (وه‌کو چالاکیه‌کانی "رێکخراوی یه‌کێتی ئافریقا" له بیافڕا، چالاکیه‌کانی هێند له سریلانکا).
له لایه‌کی تره‌وه، کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی زۆرکات له بنه‌مای ته‌واویه‌تی ئه‌رزی وڵاتان پشتیوانی کردووه و لایه‌نگری سنووره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئه‌مڕۆیه. به‌م شێوه، "بڵاوکراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان" راده‌گه‌یه‌نێ که "هه‌موو قه‌ومه‌کان" مافی خۆبه‌ڕێوه‌بردنیان هه‌یه، له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌ڵێ که هه‌وڵی تێکدانی سنووره‌کانی ئه‌مڕۆ دژی ئه‌و بڵاوکراوه‌یه. بڕێک له رێکخراوه ناوچه‌ییه‌کانیش هه‌ر به‌و شێوه له سه‌ر راگرتنی نه‌زمی وڵات به‌و شێوه‌ی که هه‌یه پێ داده‌گرن. بۆ وێنه، "رێکخراوی یه‌کێتی ئافریقا" زۆر جار نه‌یویستووه که جیاخوازه‌کان داخوازه‌کانیان ببه‌نه رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه، چونکه له‌وه ده‌ترسا که ئه‌و کاره یه‌کێک له ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و رێکخراوه بڕه‌نجێنێ و به جیابوونه‌وه لایه‌نی قانوونی ببه‌خشێت. له کۆتایی ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی 1960دا، ده‌وڵه‌تی نیجریه له ئاست هه‌وڵه‌کانی ناوبژیکردنی لیژنه ده‌وڵه‌تیه‌کان که پێی وابوو داخوازیه‌کانی له به‌ر چاو ناگرن، دژایه‌تی کرد و کارێکی وایکرد که "لیژنه‌ی راوێژکار"ی ناردراو له لایه‌ن "رێکخراوی یه‌کێتی ئافریقا"وه، نه‌توانێ ده‌ست به کارێک بکا که له ئاکامدا بیافڕا له باری دیپلۆماسیه‌وه له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی نیجریه هاوتا بناسێندرێت.
له جیهانی ئه‌مڕۆدا، ده‌وڵه‌ت هه‌روا سه‌قامگرتوو ماوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێ به مانه‌وه‌ی، نه‌خشێکی گرینگ بباته پێشه‌وه، چونکه بۆ دابین کردنی ئاسایش و مانه‌وه‌ی شارۆمه‌ندانی گرینگه. له گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، نابێ پێمان سه‌یر بێت ئه‌گه‌ر له وڵاتانێکدا که دووچاری په‌ککه‌وتوویی ئابووری هاتبن و ده‌سه‌ڵاتیان له لاوازی دابێت، رێبه‌رانی قه‌ومی- ناوچه‌یی رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ پتر له‌و نه‌زمه گومان بکه‌ن و داواکاری خودموختاری و ته‌نانه‌ت به فه‌ڕمی ناسینی ده‌وڵه‌تی نوێی سه‌ربه‌خۆیان بن. ئه‌گه‌رچی چاوه‌ڕوان ده‌کرێ که نوخبه سیاسیه‌کانی ناوه‌ند له ئاست داخوازی ئه‌وتۆدا خۆڕاگرن، به‌ڵام له‌وانه‌یه که نوخبه دژبه‌ره‌کانیان بتوانن به ته‌واوی یا به به‌شێکی ویسته‌کانیان بگه‌ن – به‌و مه‌رجه‌ی که پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ لای خۆیان راکێشن. دامه‌زراندنی یه‌که‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر ته‌نیا کاتێک گۆڕانکاری ئه‌رێنی و مانادار پێکدێنێ که ببێته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی تێکهه‌ڵچوونی ناوه‌کی ده‌وڵه‌تی نوێ و گه‌شه‌ی ئابووری، سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ستێکی نوێی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئاسایش وهێمنایه‌تی و پێکهێنانی سیستمێکی دیموکڕاتی بۆ کۆمه‌ڵگا. پێکهاتنی ئه‌و شێوه و پێکهاته دیموکڕاتیانه ورده ورده ده‌بێته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی تێکهه‌ڵچوونی ناوچه‌یی و جیهانی. نوسراوه‌کانی زانستی سیاسه‌ت ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که ئه‌گه‌ری به‌شه‌ڕ هاتنی وڵاتانی دیموکڕاتی له گه‌ڵ یه‌کتر زۆر که‌متره له وڵاتانی ده‌سه‌ڵات په‌ره‌ست. که‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م تێکهه‌ڵچوونانه‌ش له‌وانه‌یه بواری سه‌رهه‌ڵدانی شێوه‌ی نوێی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بڕه‌خسێنێت.
ئێنسوکلۆپیدیای دێموکڕاسی