پێوه‌ندی سیاسه‌ت و بازرگانی
له زۆربه‌ی زۆری کاته‌کاندا پێوه‌ندی نێوان حکوومه‌تی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و گه‌شه‌ی ئابووری وه‌کو پێوه‌ندی نزیکی نێوان سیاسه‌توانانی حیزبی و بازه‌رگانی خۆی ده‌نوێنێ. ئه‌م پێوه‌ندییه هه‌م لایه‌نی پۆزیتیڤ و هه‌م نیگاتیڤی هه‌یه. پێوه‌ندی پیشه‌یی نێوان سیاسه‌توانان و بازرگانان به‌و مانایه بووه که حکوومه‌ته‌کان هاوڕێی چالاکی بازرگانه‌کان بوون و سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ت نه‌خشێکی گرینگ‌یان له پێشکه‌وتنی ئابووری نه‌ته‌وه‌ییدا گێڕاوه. له ئاست یارمه‌تی بۆ پارێزگاری له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، سیاسه‌توانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له دامه‌زراوه بازرگانیه‌کان له ئاست کێبه‌رکێیه ده‌ره‌کیه‌کاندا داکۆکیان ده‌کرد و کارخانه‌کانی جێی ئاره‌زووی ئه‌وانیان به سیاسه‌ته جیاوازه ئابووریه‌کانیان ده‌خسته ژێر رکێفی داکۆکی خۆیان. ئه‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌بوونه هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری و پێکهێنانی پێگه‌ی کار. له باری نه‌رێنیه‌وه، پێوه‌ندییه نزیکه‌کانی نێوان رێبه‌رانی بازرگانی و سیاسه‌توانان ده‌بێته هۆی هاندانی "سیاسه‌تی پووڵی"، یانی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی که له رۆژئاوادا به "گه‌نده‌ڵ" ناسراون. له ئاست دابینکردنی سه‌قامگرتوویی و هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ بازرگانی، سیاسه‌توانان چاوه‌ڕوانیان له بازرگانان ئه‌وه‌یه که به یارمه‌تی ماڵی به‌رفراوانیان له سه‌قامگرتوویی سیاسی ئه‌وان داکۆکی بکه‌ن.
له ژاپۆندا، پێوه‌ندی نزیکی نێوان رێبه‌رانی حیزبی و رێبه‌رانی بازرگانی بۆته هۆی چه‌ند هه‌ڵڵا و بێ ئابڕوویی که یه‌کێکیان به هه‌ڵدێرانی حیزبی "لیبڕاڵ دیموکڕات" له ساڵی 1993 ته‌واو بوو که ئه‌ویش به‌رواڵه‌ت کۆتاییهێنان به‌نیزامی ده‌سه‌ڵاتدار له‌و وڵاته‌دا بوو. چاکسازی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ژاپۆندا ده‌با به‌ستراوه‌یی سیاسه‌توانان به سه‌رچاوه ماڵیه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی حیزبی ده‌سه‌ڵاتداردا که‌م بکاته‌وه و به‌م شێوه پێوه‌ندی حیزبه‌کان له گه‌ڵ دامه‌زراوه بازرگانییه‌کان بگۆڕێ.
له تایوان، "نه‌ته‌وه‌ییه‌کان" ئیمپڕاتووریه‌کی گه‌وره‌ی بازرگانیان بۆ خۆیان پێکهێنا که هه‌م خاوه‌ندارێتی راسته‌وخۆ و هه‌م سه‌رمایه دانانی گه‌وره‌ی له خۆ ده‌گرت. ده‌سکه‌وتی ئه‌م سه‌رمایه دانانه له کێبه‌رکێی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، بواری به پاڵوێره "نه‌ته‌وه‌ییه‌کان" ده‌دا که به هۆی ئه‌و سه‌رچاوه ماڵیانه‌وه که‌س پێیان نه‌گاته‌وه.
له راستیدا، ئه‌گه‌رچی ده‌رماڵه‌ی تاک له وه‌ڵاتانی ئاسیایی که‌متره له ده‌رماڵه‌ی تاک له دێمۆکراسی رۆژئاوایی‌دا، به‌ڵام سیاسه‌توانانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به شێوه‌یه‌کی گشتی، توانیویانه بۆ چالاکیه‌کانیان، له به‌راورد له گه‌ڵ سیاسه‌توانه رۆژئاواییه‌کاندا، سه‌رچاوه‌ی ماڵی پتر له کۆمه‌ڵگا بپچڕن. پێوه‌ندی نزیکی نێوان سیاسه‌توانان، بازرگانان و حکوومه‌ت بێگومان هۆیه‌کی ئه‌م کاره‌یه. به‌ڵام هۆیه‌کی تریش هۆی ئه‌خلاقییه. له بڕێک فه‌رهه‌نگدا وا باوه که دارایی به هۆی وه‌رگرتنی پله‌وپایه‌ی ده‌وڵه‌تییه‌وه کۆبکرێته‌وه باشتره تاکو له بازاڕ و به هۆی بازرگانیه‌وه. به‌شدارانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ئامانج و بۆچوونی به‌رز و له هه‌ما کاتیش‌دا شه‌رم و حه‌یای زۆر که‌میان له دۆزینه‌وه‌ی رێگاکانی کۆکردنه‌وه‌ی دارایی تایبه‌ت به خۆ پیشانداوه. بۆ وێنه له هه‌ندێک حکوومه‌تی سه‌ربازییدا، ژێنڕاڵه‌کان له پێگه‌ی ده‌وڵه‌تی خۆیان بۆ رێکخستنی کار و کاسبی و سوود وه‌رگرتن که‌ڵکیان وه‌رگرتووه و پاش ته‌واو بوونی خزمه‌تییان، که‌ڵکی تایبه‌تییان له‌و بارودۆخه به سوودی خۆ وه‌رگرتووه ¬(وه‌کو تورکیا. و¬- .)
ئینسۆکلۆپیدیای دێمۆکراسی