راسیسم
بریتییه له بڕوا به جیاوازی ره‌گه‌زیی تاقمه مرۆڤه‌کان وه‌ک سه‌رچاوه‌ی ژێنیتیک و میراتی ره‌گه‌زیی که گرینگی سه‌ره‌کییان پێده‌درێت.
راسیسته‌کان پێیان وایه ره‌گه‌ز هۆی جیاوازی فه‌رهه‌نگی و مێژوویی کۆمه‌ڵگاکان و شارستانیه‌تی مرۆڤ پیکدێنێت، هه‌روه‌ها له نێوان تایبه‌تمه‌ندی ره‌گه‌زی و میراتی تاقمه مرۆڤه‌کان و راده‌ی هۆشیاری و خولقێنه‌رانه‌ی فه‌رهه‌نگی مرۆڤه‌کان پێوه‌ندێکی راسته‌وخۆ هه‌یه.
ئه‌م بۆچوونه - که له باری بیۆلۆژی و کۆمه‌ڵناسییه‌وه کێشه‌ی زۆری له سه‌ر کراوه - له قاڵبی ئیدۆلۆژییه‌کی سیاسی- کۆمه‌ڵایه‌تی، له سه‌ده‌کانی نۆزده و بیستدا شوێنی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی گرینگی خۆی داناوه. ئه‌م بۆچوونه به وه‌کویه‌ک نه‌بوونی نژاده‌کان بڕوای هه‌یه و له هه‌ندێک وڵات بۆ وێنه له ئا‌ڵمانیا له ساڵی 1933وه تا 1945، هه‌روه‌ها له ئافریقای باشوور ئیدۆلۆژی فه‌ڕمی ده‌وڵه‌ت بووه.
راسیسم، هیچ نه‌بێ له ساڵی 1850وه تا 1945، یه‌کێک له بنه‌ماکانی گرینگی بیری رۆژئاواییه‌کان بووه. ئه‌م روانگه‌یه، که له پێشدا پسپۆره‌کانی بیۆلۆژی لایه‌نگرییان لێده‌کرد، زۆر زوو له گه‌ڵ "دارڤینیزمی کۆمه‌ڵایه‌تی" گرێی خوارد و بووه بنه‌مایه‌ک بۆ قه‌بڵاندنی ئیمپڕیالیزم و دژایه‌تی له گه‌ڵ جووله‌که(Anti Semitism).
سه‌رده‌سته‌کانی روانگه‌ی باڵاده‌ستی نژادی بریتین له: نووسه‌ری فه‌ڕانسه‌وی گۆبینۆ که نووسراوه‌یه‌کی به ناوی "وه‌کویه‌ک نه‌بوونی نژادی"(1853)، بڵاو کردۆته‌وه و نووسه‌ری ئینگلیزی "ستوارت چه‌مبڕلین" که کتێبی "بنه‌ماکانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م"ی نووسیوه. به بڕوای هه‌ردووکیان، له نێوان تایبه‌تمه‌ندی نژادی و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌کاندا پێوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆ هه‌یه. روانگه و کرده‌وه‌ی نازیه‌کان له‌م بواره‌دا لوتکه‌ی کارتێکه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسی ئه‌م بۆچوونه‌یه. هه‌روه‌ها سیاسه‌تی فه‌ڕمی ئافریقای باشوور بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زه‌کان، لایه‌نێکی‌تری ئه‌و روانگه‌یه پێکدێنێت. ئه‌گه‌رچی ئه‌ستونده‌کی سوننه‌تی ئه‌م بۆچوونه تووشی له‌قین بووه، به‌ڵام کارتێکه‌ریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی به‌شێوه‌ی جیاوازی دانان له نێوان مرۆڤه‌کاندا له سه‌ر بنه‌مای ره‌نگ و ره‌گه‌ز، له زۆر وڵات‌دا وه‌کو خۆی ماوه‌ته‌وه.
د. ئاشوری