پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دیارده‌یه‌کی مودێڕنه که له سه‌ر پێشمه‌رج بوونی جووڵانه‌وه‌یه‌کی ناسیۆنالیستی وئاگایی نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زراوه. پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له گه‌ڵ هه‌ستی جیاوازیی له ته‌ک که‌سانیتر، جیاوازی هه‌یه، چون ئه‌م هه‌سته پێویستی به بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک نییه. پێش سه‌رهه‌ڵدانی ناسیۆنالیزم، بڕێک تاقمی قه‌ومی و کۆمه‌ڵی فه‌رهه‌نگی، به بێ پشت به‌ستن به پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خاوه‌نی هه‌ستی جیاواز له گه‌ڵ ئه‌وانیتر بوون. پێناسه‌ی کۆمه‌ڵه فه‌رهه‌نگییه‌کان هه‌میشه بوونیان هه‌بووه، به‌ڵام ته‌نیا پاش سه‌رهه‌ڵدانی ناسیۆنالیزم بوو که ئه‌و پێناسانه به پێوانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تاریف کرانه‌وه. به‌و پێیه بۆ بوونی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌بێ خۆیان به پێکهێنه‌رانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه و هه‌روه‌تر خاوه‌نی پێناسه‌یه‌کی هاوبه‌ش بزانن.
ده‌کرێ پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی هاوبه‌ش، زبان یا فه‌رهه‌نگی هاوبه‌ش، مه‌زه‌بی هاوبه‌ش، مێژووی هاوبه‌ش، ئیراده‌ی هاوبه‌ش ( کۆپرسی رۆژانه- ئێرنست رێنان ) و نه‌زمی سیاسی و قانوونی هاوبه‌ش، تاریف بکرێ، به‌ڵام هه‌ر وه‌کوو که پێناسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کۆمه‌ڵگا چه‌ند فه‌رهه‌نگییه‌کان یا نه‌ته‌وه‌کانی بێ ده‌وڵه‌ت و لێکدابڕاو پێشانده‌ده‌ن هیچ کام له‌م تایبه‌تمه‌ندییانه به‌شێکی جیانه‌کراوی بوونی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نین. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ده‌کرێ به شێوه‌ی جیاواز رێکخرێن و گرینگی تایبه‌ت و جیاوازیان پێبدرێ. به‌و پێیه، پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دیارده‌یه‌کی چه‌ند لایه‌نه‌یه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، ده‌کرێ پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له روانگه‌ی مه‌ده‌نی یا قه‌ومییه‌وه پێناسه بکرێ. کاتێک پێوانه‌ی ئه‌ندامه‌تی مه‌ده‌نی بێ، نه‌ته‌وه‌گه‌ری و شاروه‌ندی وه‌کو یه‌ک وان و له بنه‌مادا سیاسی و حقووقین. ئه‌و پێناسه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی که له سه‌ر بنه‌مای مه‌ده‌نی دارژاوه ده‌توانێ ئه‌ندامی نوێ بۆ لای خۆی راکێشێ که سه‌ر به فه‌رهه‌نگ و قه‌ومی تره‌وه‌بن. به‌و شێوه مرۆڤێک ده‌توانێ ئامریکایی، فه‌ڕانسه‌وی یا ئینگلیزی بێ. سنووره‌کانی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تا راده‌یه‌ک به‌ربڵاون و له راستیدا هه‌ر مرۆڤێک ده‌توانێ نه‌ته‌وه‌ی خۆی بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێ. به پێچه‌وانه، کاتێک قه‌وم پێوانه‌ی ئه‌ندامه‌تی بێ، نه‌ته‌وه‌یی ته‌نیا ده‌بێته له دایک بوون که ئیتر هه‌ڵنابژێردرێ و نا گۆڕدرێ. لێره‌دا ئیتر ئاخاڤتن به زمانی نه‌ته‌وه‌یی یا دابینکردنی مافی شاروه‌ندی له گۆڕێ‌دا نییه. به‌و پێیه هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی که نه‌ته‌وه پێکدێنن بنه‌ڕه‌تیترین پێناسه‌ی خۆیان له‌و ئه‌ندامه‌تییه وه‌رده‌گرن.
به‌ڵام ئه‌وه نابێ له بیر بچێ که جیاوازی نێوان پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی مه‌ده‌نی و قه‌ومی، جیاوازیه‌کی چه‌مکییه و له راستیدا له سه‌ر پێوانه‌ی ئه‌ندامه‌تی خۆی ده‌نوێنێ. له کرده‌وه‌دا، ناوچه‌ی خۆڵه‌مێشی (نێوان)ی زۆر هه‌ن و بۆ وێنه ته‌نانه‌ت بنه‌مای سیاسی جیهانی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی مه‌ده‌نی بۆ ئه‌وه‌ی مانای ببێ و هه‌ستی به‌ستراوه‌یی بجوڵێنێ، ده‌بێ له کرده‌وه و نه‌ریته فه‌رهه‌نگی ومێژووییه‌کاندا خۆیان بنوێنن. هه‌ر وه‌ها زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه مه‌ده‌نیه‌کان هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ده‌بنه شاروه‌ند که له‌و به‌ری سنووره‌کاندا له دایک بوون. بۆ ئه‌و شاروه‌ندانه به شێوه‌یه‌کی باو هه‌ڵبژاردن گرینگ نییه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ی که جووڵانه‌وه ناسیۆنالیستیه‌کان له کام به‌ش و گروپ یا سه‌رده‌می مێژوویی‌دا لێکۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر ده‌کرێ ده‌توانن که‌م تا کورتێک قه‌ومی یا مه‌ده‌نی بن. پێناسه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی مه‌ده‌نی ده‌توانێ قه‌ومی بێ و به پێچه‌وانه.
به‌ڵام ناسیۆنالیسته‌کان پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی – چ له سه‌ر بنه‌مای بواری مه‌ده‌نی یا قه‌ومی تاریف کرابێ - به شێوه‌یه‌کی له بنه‌ڕه‌تدا وه‌کو یه‌ک وێنا ده‌که‌ن که پێناسه‌کانی تری " نه‌ته‌وه‌یی لاوه‌کی" که له سه‌ر بنه‌مای چین، جینس، داب و نه‌ریتی ناوچه‌یی و هیتر... دامه‌زراون له خۆی ده‌گرێ. له‌و چه‌مکه‌دا، پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی پیشانده‌ری نه‌پسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه و توانایی خۆی له‌و هاوتاییه‌وه وه‌رده‌گرێ که له بنه‌ماکانیه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ. هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌م پێناسه هاوبه‌شانه‌یان هه‌یه له ماف و پێسپارده‌ی هاوبه‌ش به‌شدارن. بۆیه داواکاری پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌راوێکه بۆ داواکاری پله و پایه‌یه‌کی تایبه‌ت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، پێناسه‌یه‌کی ئه‌وتۆ په‌سه‌ندکراوێکی به هێزی وا هه‌ڵده‌گرێ که به تاک بواری ئه‌وتۆ بدات که پێگه‌ی خۆی له پێوه‌ند له گه‌ڵ شاروه‌ندان و نه‌ته‌وه‌کانیتری جیهان روون بکاته‌وه.
سه‌ره‌ڕای باس له سه‌ر پێناسه‌ی مه‌ده‌نی یا قه‌ومی بۆ پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، گیروگرفتی چۆنایه‌تی هه‌ڵقوڵانی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دێته گۆڕێ. له سه‌ر ئه‌وه‌ش، له ئه‌ده‌بی ناسیۆنالیزمدا باسێکی توند و تیژ له نێوان لایه‌نگرانی روانگه‌ی "تێکه‌ڵاو په‌سه‌ند" یا ئامڕاز په‌سه‌ند و روانگه‌ی "زێد و له دایک بوون" هاتۆته گۆڕێ. ئاخرین روانگه له جیاوازی نێوان مه‌ده‌نی- قه‌ومی ره‌خنه ده‌گرێ و ئه‌و هۆکاره دێنێته‌وه که پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به شێوه‌یه‌کی ئاسایی له سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ندی "زێد و له دایک بوون"، وه‌کو قه‌ومایه‌تی یا خزمایه‌تی دامه‌زراوه که له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه سروشتین و گومانیان تێدا نییه. له ئاکامدا، پێناسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به "درێژه‌ی" تاقمه قه‌ومیه‌کان ده‌ژمێردرێن. له لایه‌کی تره‌وه، روانگه‌ی "تێکه‌ڵاو په‌سه‌ند/ ئامڕاز په‌سه‌ند" له سه‌ر چۆنایه‌تی له‌رزۆک و بگۆڕی پێناسه و ئه‌ندامه‌تی پێداده‌گرن تا ئه‌وه بنوێنن که پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی "دروستکراوی" تاقمێکی تایبه‌ته که به سوودی خۆیان که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن. ئه‌م روانگه‌یه به‌وه په‌نجه راده‌کێشێ که فه‌رهه‌نگه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به شێوه‌ی باو ته‌نیا هه‌ڵقوڵاوی لاوه‌کی فه‌رهه‌نگه "زێد و له دایک بوون"ه‌کان نین و بوونی تاقمه قه‌ومییه‌کان بۆ خۆی له خۆیدا گرینگی ئه‌ندامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی روون ناکه‌نه‌وه.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هۆ هێنانه‌وه، هه‌ر دوو روانگه پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له پێناسه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تر جیا ده‌کاته‌وه. پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی چ دروستکراو یا تێکه‌ڵاو بێ، چ له پێوه‌ندیه "زێد و له دایک بوون"ه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ، ته‌نیا له پێناسه‌ی قه‌ومی، فه‌رهه‌نگی، سیاسی یا ناوچه‌ییدا کورت ناکرێته‌وه و سه‌ره‌ڕای لێدوانه‌کانی ئێمه له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، کارتێکه‌ریه‌کی راسته‌قینه و به هێزی له سه‌ر خه‌ڵکی داناوه.
ئینسوکلۆپێدیای ناسیۆنالیزم