نه‌ته‌وه
ده‌تواندرێ نه‌ته‌وه وه‌کو یه‌که‌یه‌کی گه‌وره‌ی مرۆڤه‌کان مانا بکرێ که هۆکاری پێوه‌ندییان یه‌ک فه‌رهه‌نگ و ئاگایی هاوبه‌شه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌وه هه‌ستی به‌ستراوه‌یی به یه‌کتر و هه‌روه‌ها هه‌ستی یه‌کێتی نێوان تاکه‌کانی به‌ستراو به‌و یه‌که‌وه پێکدێ. بۆ وێنه له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک حه‌وانه‌وه‌یان له چوارچێوه‌یه‌کی جوغڕافیایی هاوبه‌شدایه و هه‌ستی به‌ستراوه‌یی و خۆشه‌ویستی به وڵاتێکی تایبه‌ت. جگه له وه‌ش، هێزی سه‌ره‌کی هاوپێوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌ستی به هێزی به‌ستراوه‌یی به مێژوو، دین، فه‌رهه‌نگی تایبه‌ت به خۆ و هه‌روه‌ها زبان هه‌ڵده‌قوڵێ. بۆی هه‌یه نه‌ته‌وه‌یه‌ک وه‌کو کۆمه‌ڵێکی مێژوویی و خاوه‌ن فه‌رهه‌نگێکی تایبه‌ت به‌ڵام به بێ خودموختاری سیاسی یا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بوونی هه‌بێ.
له راستیدا پێوه‌ندی راسته‌وخۆی چه‌مکی نه‌ته‌وه له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت شتێکی نوێیه که مێژووه‌که‌ی له سه‌رهه‌ڵدانی ناسیۆنالیزمی نوێ به‌ولاوه‌تر ناڕوا و پێوه‌ندی به گۆڕانکاریه فیکری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئوروپا له دوو سه‌ده‌ی رابردوودا هه‌یه. به‌و پێیه، "ئاگایی نه‌ته‌وه‌یی" به مانای به‌ستراوه‌یی به نه‌ته‌وه و پێداویستی دامه‌زراندنی "ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی" و خاوه‌نێتی ده‌سه‌ڵات(یا ده‌وڵه‌ت)ی سه‌ربه‌خۆ، رابردوویێکی درێژی نییه. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه، واته‌ی "نه‌ته‌وه" له رابردوودا مانای سیاسی ئه‌مڕۆی نه‌بووه، هه‌ر وه‌کو له فارسی‌دا که‌م تا کورتێک وه‌کو واتای "ئوممه‌ت" یا لایه‌نگرانی دینی به‌کار هاتووه. پێش سه‌رهه‌ڵدانی "ئاگایی نه‌ته‌وه‌یی" نوێ، ئه‌وه‌ی له ناو کۆمه‌ڵه مرۆڤه‌کاندا باو بووه، ئاگایی قه‌ومییه، بۆیه‌ش وشه‌ی "ناسیۆن" له زبانه ئوروپوییه‌کاندا به مانای قه‌وم به کار هاتووه. ئاگایی قه‌ومی پتر لایه‌نی ئاگاداری له به‌ستراوه‌یی فه‌رهه‌نگی بووه و بنه ماکانی له سه‌ر پێواژه‌ی زبان، دین، داب و نه‌ریت، مێژوو و بیره‌وه‌ری قه‌ومی هاوبه‌ش دامه‌زراون. له ناو زۆربه‌ی قه‌ومه‌کانی پێشوودا ئه‌و ئاگاییه به شێوه‌ی جیا کردنه‌وه‌ی خۆ له "ئه‌وانی تر" ده‌بینین، هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی که یۆنانیه‌کان غه‌یره یۆنانیه‌کانیان به "به‌ڕبه‌ڕ" ناو ده‌برد و ئێرانیه‌کان غه‌یره ئێرانیه‌کانیان به "ئه‌نیران" یا غه‌یره ئێرانی. ئه‌و قه‌ومانه‌ی (وه‌کو چینیه‌کان، ئێرانیه‌کان، یۆنانیه‌کان) که فه‌رهه‌نگی خۆیان باڵاتر ده‌زانی، به واته تایبه‌تیه‌کان خۆیان له "ئه‌وانی تر" جیا ده‌کرده‌وه. له راستیدا، هه‌ر که‌سیان بێجگه له خۆیان به که‌م ده‌زانی(هه‌ر وه‌کو وشه‌ی "به‌ڕبه‌ڕ" له زبانه‌کانی ئه‌مڕۆییدا مانای چکۆله کردنه‌وه‌ی پێشووی خۆی پاراستووه). له رابردوودا، هه‌ستی ناسنامه‌ی قه‌ومی و شانازی پێکردنی، هه‌ر وه‌کو له شانامه‌ی فیرده‌وسیدا ده‌بیندرێ که رێزگرتن له نیشتمان ، زیاتر مانا و لایه‌نی فه‌رهه‌نگی به خۆوه ده‌گرێ تا سیاسی، یانی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی به مانای ئه‌مڕۆیی ووشه، به‌شێکی پێویست و زاتی ئه‌م ناسنامه‌یه نه‌بووه، هه‌ر وه‌کو فیرده‌وسی که به هه‌موو هه‌ستی قووڵی ئێرانی بوونیه‌وه توانیویه‌تی شانامه به ده‌سه‌ڵاتدارێکی تورک پێشکه‌ش بکا. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، حکوومه‌تی قه‌ومی یانی حکوومه‌تێک که پێوه‌ندی به دین و فه‌رهه‌نگه‌وه بوو و پارێزه‌ری و پشتیوانیشی لێده‌کردن، گرینگی تایبه‌ت به خۆی بووه، به‌ڵام نه به‌و مانا و گرینگییه که ئه‌مڕۆ بۆ "ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی" ده‌یناسین.
لێکبه‌ستراوه‌یی سێ چه‌مکی ده‌وڵه‌ت، نه‌ته‌وه و وڵات له سه‌رده‌می ئێمه‌دا پانتایێکی سیاسی به‌هێزی به واته‌ی نه‌ته‌وه به‌خشیوه به‌ڵام هه‌روه‌تر فه‌رهه‌نگ له‌و تاریفه‌دا نه‌خشی سه‌ره‌کی هه‌یه، بۆیه‌ش تاریفی کلاسیکی نه‌ته‌وه له لایه‌ن "ئێرنێست رێنان"ه‌وه (نه‌ته‌وه چییه؟، کۆی نووسراوه‌کانی، کتێبی یه‌که‌م، پاریس، 1882) ئاوا هاتووه: "نه‌ته‌وه رۆحێکه، بنه‌مایه‌کی رۆحانییه. دوو شت که له راستیدا هه‌ر یه‌ک شتن ئه‌و رۆحه دروست ده‌که‌ن ..... یه‌کیان خاوه‌نێتی میراتێکی هاوبه‌شی پڕ له بیره‌وه‌ری و ئه‌ویتریان پێکه‌وه هه‌ڵکردنی راسته‌قینه، مه‌یلی پێکه‌وه ژیان و ویستی پاڵدانه‌وه به میراتی هاوبه‌شه‌وه." نووسه‌رانیتر ئه‌وه له سه‌ر یه‌کده‌ست بوونی باری زه‌ینی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، به مانایه‌کیتر له سه‌ر خوو و خه‌ده و ره‌فتاری نه‌ته‌وه‌یی داده‌مه‌زرێنن و له پێش چاو گرتنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه و رێز لێگرتنیان یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سه‌رده‌می گه‌شه‌ی ناسیۆنالیزمه.
له زانستی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، که تاریفی "نه‌ته‌وه" ده‌کرێ، هۆکاری وه‌کو که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی یا قه‌ومی، بواره‌کانی هاوبه‌ش، فه‌رهه‌نگی و ئابووری له‌و تاریفه‌دا له به‌ر چاو ده‌گیرێن، چونکو 'نه‌ته‌وه" له ئه‌نجامدا تیکه‌ڵاوێکه له هه‌موو ئه‌و هۆکارانه.
پرسی تاریفی نه‌ته‌وه گرینگایه‌تی له لایه‌نی فیکری رووت زیاتره، چوون چه‌مکی نه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا گرینگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و جیهان له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا شایه‌دی سه‌رهه‌ڵدانی زۆر "نه‌ته‌وه‌ی" نوێ له ئاسیا و ئافریقادا بووه که بنه‌مایان له سه‌ر چه‌مکی باوی جیهانی که له بنه‌ڕه‌تدا چه‌مکێکی ئوروپاییه، دامه‌زراوه. ئێمڕسۆن، لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی زانستی سیاسی ده‌نووسێ: "مودێلی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی نه‌ته‌وه که له بیری ئوروپایی‌دا شوێنی هه‌یه - ئه‌گه‌ر چی هه‌رگیز به‌و یه‌کده‌ستییه ته‌واوه‌وه بوونی نه‌بووه- بریتییه له تاکه قه‌ومێک که به پێی داب و نه‌ریت له وڵات و سنوورێکی دیاریکراودا ده‌ژین، به زبانێک ده‌دوێن(چ باشتر ئه‌و زبانه زبانی تایبه‌تی ئه‌و قه‌ومه بی)، فه‌رهه‌نگی تایبه‌تیان هه‌یه و ئه‌زموونێکی مێژوویی هاوبه‌ش که له جیله‌کانی زۆر پێشتری خۆیانه‌وه به میراتیان وه‌رگرتووه له قاڵبێکدا پێکه‌وه لکاندووه". به‌ڵام به بڕوای ئه‌و نووسه‌ره به کارهێنانی ئه‌و مودێله بۆ قه‌ومه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئوروپا له زۆربه‌ی کاتدا هه‌ڵه‌یه. به‌ڵام هه‌ر ئه‌و، سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی پێوانه‌ی داڕێژراوی نه‌گۆڕ بۆ واته‌ی نه‌ته‌وه، پێی وایه که "نه‌ته‌وه کۆیه‌ک له‌و خه‌ڵکانه‌یه که هه‌ست ده‌که‌ن له دوو لایه‌نه‌وه به یه‌که‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، یه‌کێک ئه‌وه‌ی که له پاشماوه‌ی گرینگ و قووڵی میراتی هاوبه‌ش که‌ڵک وه‌رده‌گرن، ئه‌ویتر ئه‌وه که داهاتوویه‌کی هاوبه‌شیان هه‌یه"، هه‌روه‌ها درێژه ده‌دا که "ساده‌ترین ده‌ربڕین که ده‌تواندرێ له نه‌ته‌وه بکرێ ئه‌وه‌یه که ئه‌وان کۆیه‌ک له خه‌ڵکن که بۆ خۆیان هه‌ست به‌وه بکه‌ن که نه‌ته‌وه‌یه‌کن".
د. ئاشووری