ناسیۆنالیزم
بیروڕایه‌کی سیاسییه که نه‌ته‌وه به مژاری بنه‌ڕه‌تی وه‌فاداری مرۆڤه‌کان ده‌ناسێ و روانگه‌یه‌کی فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئه‌خلاقی دێنێته گۆڕێ که له‌ودا نه‌ته‌وه‌کان ده‌وری سه‌ره‌کی ده‌گێڕن. له باری واتاوه، Nationalism له وشه‌ی لاتینی Nation دروست بووه که بۆ خۆی له کرداری Nasci به مانای "له دایک بوون"ه‌وه وه‌رگیراوه. ئه‌م واته‌یه بۆ تاریف کردنی تاقمێک مرۆڤ که له ناوچه‌یکدا له دایک ببوون که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرا. بۆ وێنه له زانکۆکانی سه‌ده‌کانی نێوین خوێندکارانی سه‌ر به ناوچه‌یه‌کی تایبه‌ت به Nation (نه‌ته‌وه) ناو ده‌بران.
سه‌باره‌ت به وه‌ی که چ کات ئه‌م واته‌یه مانا و گرینگایه‌تی سیاسی وه‌رگرت بیروڕای جیاواز هه‌یه. هه‌ندێک ده‌ڵێن که هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شازده‌وه واتای" نه‌ته‌وه" به دانیشتووانی وڵاتێک کوتراوه و هه‌ر بۆیه‌ش له گه‌ڵ واتای "خه‌ڵک" ((people وه‌کو یه‌کی لێهات. هه‌ندێک شوێن ئه‌م گۆڕانکاریه تا شۆڕشه‌کانی ئامریکا و فه‌ڕانسه ده‌که‌ون. به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه په‌سه‌ندتره که تا کۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده واتای "نه‌ته‌وه" به خه‌ڵکێک ده‌کوترا که خاوه‌نی سه‌روه‌ری یا حکوومه‌تی ده‌وڵه‌تێکی ده‌سه‌ڵاتدار بوون.
ره‌وتی وه‌کو یه‌ک زانینی "نه‌ته‌وه" له گه‌ڵ "ده‌وڵه‌ت"( ( stateئاکامی گۆڕانی چه‌شنی تێڕوانین و ماف پێدانی دامه‌زراوه سیاسییه‌کان بوو. ژان ژاک رۆسۆ (1778- 1712) له نووسراوه فه‌لسه‌فیه‌کانی خۆیدا شه‌رعییه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی که هاتنه سه‌رکاریان بۆ سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات سه‌رچاوه‌ی الهی (له لایه‌ن خوداوه) یا مێژوویی هه‌بوو، به سوودی سه‌رچاوه‌یه‌کی نوێ واته ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک ره‌ت ده‌کرده‌وه. ئه‌و ئامانجه که ناو‌کی سه‌ره‌کی رای دێمۆکڕاتیکه، به وه‌کو یه‌ک زانینی شاروه‌ندان و نه‌ته‌وه، بوو به ئامانجێکی نه‌ته‌وه‌یی. به‌م شێوه دیارده‌ی خۆبه‌ڕێوه‌بردن به وێستی خودموختاری نه‌ته‌وه‌یی به‌سترایه‌وه. به‌و پێیه، ئه‌و بۆچوونه پتر جێی په‌سه‌ند بوو که ده‌سه‌ڵات له بنه‌ڕه‌تدا له نه‌ته‌وه‌دایه. ده‌وڵه‌ت، که پێشتر له گه‌ڵ حاکم وه‌کو یه‌ک ده‌بیندرا، وه‌ک بنه‌مایه‌کی هه‌ڵقوڵاوی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی چاوی لێ‌کرا. به‌م شێوه، نه‌ته‌وه بووه هێمای هاوکاری له نێوان هه‌موو ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی سیاسی و هه‌روه‌ها پێوه‌ندێک له نێوان ئه‌وانه‌ی حکوومه‌ت ده‌که‌ن و ئه‌وانه‌ی حکوومه‌تیان به سه‌ر دا ده‌کرێ. به‌و پێیه، پێواژه‌یه‌کی سیاسی نوێ هاته ئاڕاوه که چرۆی ئه‌و بڕوایه بوو که بنه‌مای شه‌رعییه‌تی سیاسی و پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت هه‌ر ناسیۆنالیزمه.
ئه‌م دیارده‌یه باشترین لێکدانه‌وه‌ی خۆی له واته‌ی "ده‌وله‌تی نه‌ته‌وه‌یی"دا دۆزیه‌وه که له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا سه‌ری هه‌ڵدا. وا ده‌رده‌که‌وت که "ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی" پێکهێنانی پێشکه‌وتووترین و راوه‌ستاوترین شێوه‌ی ژیانی دێمۆکڕاتیک گونجاو ده‌کات. وه‌کیه‌کبوونی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ ببێته هۆی یه‌کگرتوویی و هاوئاهه‌نگی ناوه‌وه، وه هه‌روه‌ها هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌رانه و ئاماده‌یی بۆ داکۆکی له وڵات له هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌کی. پێوه‌ندی نێوان ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و دێمۆکڕاتیک چه‌ند قووڵن؟ هه‌ندێک ده‌ڵێن که دیمۆکڕاسی و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری پێوه‌ندێکی زاتیان هه‌یه، چونکه له دوو بنه‌مای سه‌ره‌کیدا هاوبه‌شن:
ئه‌وه‌ی که ئه‌ندامانی چینه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی- ئابووری له باری سیاسییه‌وه هاوسه‌نگن و ده‌سه‌ڵاتیش به ده‌ست خه‌ڵکه‌وه‌یه. به‌ڵام ئه‌م ئیدیعایه تا راده‌یه‌ک سه‌رمان لێده‌شێوێنێ. ئه‌و به‌رابه‌رییه که ئه‌ندام بوون له نه‌ته‌وه‌یه‌کدا ده‌یڕه‌خسێنێ حه‌تمه‌ن به مانای به‌رابه‌ری دێمۆکڕاتیک نییه. له‌وانه‌یه نه‌ته‌وه‌گه‌ری هه‌ستێکی به‌ستراوه‌یی یا پێوه‌ندی که‌سانیك له هه‌مبه‌ر یه‌کتردا دروست بکا، به‌ڵام مه‌رج نییه ببێته هۆی به‌رابه‌ری سیاسی یا پێکهاته‌یه‌کی دێمۆکڕاتیک. ئه‌و چه‌شنه به‌رابه‌ریه‌ی که نه‌ته‌وه‌گه‌ری به مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ده‌به‌خشێ حه‌تمه‌ن سیاسی نییه، به‌ڵکو به ژیانی هاوبه‌شی کۆمه‌ڵێک له به‌شێکی ئه‌م جیهانه‌دا پێوه‌ندی هه‌یه. ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌گه‌ری بۆ گه‌شه‌ی دیموکڕاسی پێویسته، نه به‌و هۆیه‌وه‌یه که به‌رابه‌ری سیاسی رێکده‌خات، به‌ڵکو به‌و هۆیه بوو که هۆکارێکی سه‌ره‌کی بۆ دابه‌شکردنی جیهان به یه‌که‌ی سیاسی جیا جیا پێکده‌هێنا که ده‌کرا له‌واندا بنه‌ما دێمۆکڕاتیکه‌کان به رێوه ببرێن. له‌وانه‌یه بڕوا به بایخه‌کانی دیموکڕاسی ئازادیخوازانه(لیبڕال) بۆ فه‌رهه‌نگی هێندێک له وڵاتان - وه‌کو، بۆ فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی ئینگلیز، ئامریکا و فه‌ڕانسه- بایخی بنه‌ڕه‌تی بن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، چون ئه‌م بایخانه هه‌ڵقوڵاوی بیری نه‌ته‌وه‌یی نین، به بایخی نه‌ته‌وه‌گه‌ری نایه‌نه ژمار. جووڵانه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له راستیدا تێڕوانینێکی جه‌ماوه‌رییان بووه و سه‌رهه‌ڵدانیشیان به واته‌یه‌کی نوێ، له گه‌ڵ ویستی چینه‌کانی خوارووی کۆمه‌ڵ پێوه‌ندی هه‌بووه. پێناسه‌ی زه‌قی ئه‌وانه بریتی بووه له هه‌وڵی چینه‌کانی نێونجی و رێبه‌ری رۆشنبیران بۆ راکێشانی چینه‌کانی خواروو بۆ به‌شداری له ژیانی سیاسی و که‌ڵک وه‌رگرتن له توانای گه‌ل له پێناو داکۆکی کردن له ده‌وڵه‌ته نوێیه‌کان. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، زۆربه‌ی ئه‌م جووڵانه‌وانه دوژمنی دێمۆکڕاسی بوون و ئیدیۆلۆژی گشتخواز، فاشیستی و نژادپه‌ره‌ستانه‌یان وه‌رگرتووه.
جیاوازی هه‌رده‌م له زێده بوونی نێوان بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌م و ئامانجه دێمۆکڕاتیکه‌کان وا ده‌رناخه‌ن که ئه‌م جووڵانه‌وانه بۆخۆیان له خۆدا دژی ئازادیخوازی یا نادێمۆکڕاتیک بن، به‌ڵکو به‌ستراون به گۆڕانکاری له هه‌لومه‌رجی سیاسی ئه‌وتۆدا که پێشکه‌وتوویی پێویستی فیکری له ئاڕادا نییه. له گه‌ڵ پێکهاتنی وڵاتانی نوێی خاوه‌ن یه‌ک نه‌ته‌وه، سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی به ته‌وژمی کۆچکردن و هاتنه ناو گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌و تاقمانه‌ی که تا ئێستا مافی به‌شدارییان نه‌بوو، ئه‌و بۆچوونه‌ی پووچه‌ڵ کرده‌وه که پێی وابوو: شاروه‌ندانی وڵاتێک له گه‌ڵ ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، یه‌کن.
له کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، به دژواری ده‌کرێ وڵاتێک بدۆزرێته‌وه که له باری نه‌ته‌وه‌وه یه‌کده‌ست بێ. له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش، ئه‌و بۆچوونه‌ی که نه‌ته‌وه ته‌نیا بنه‌مای جێی بڕوا بۆ ره‌وا بوونی وڵات - ده‌وڵه‌ته، هێشتا په‌سه‌ندییه‌کی به‌ربڵاوی هه‌یه. له ئاکامدا، هه‌ر تاقمێک له مرۆڤه‌کان که خۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌ک بزانێ ده‌یهه‌وێ وڵات – ده‌وڵه‌تی سه‌ربه خۆی خۆی دامه‌زرێنێ – ره‌وتێک که به رێبازی جیاییخوازی و دابڕان ده‌کێشرێ. ده‌وڵه‌ته دامه‌زراوه‌کانیش له ژێر ئه‌و ته‌وژمه‌دان که بیسه‌لمێنن که وێنای نه‌ته‌وه‌ن، نه هه‌روا که‌سانێکی لێک کۆبۆ‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش، ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان هه‌وڵی یه‌کده‌ست کردنی دانیشتووان ده‌ده‌ن، ئه‌وان له زبانی دانیشتووان، لێکدانه‌وه‌یان له مێژوو، ئوستووره و هێماکان، یا – به واته‌یه‌کی به‌ربڵاوتر – ده‌ستکاری فه‌رهه‌نگی ئه‌وانده‌که‌ن. به‌و شێوه، ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه نوێکان هۆکار و به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌کێتی فه‌رهه‌نگی، زبانی و جاروباره دینیشن. هه‌وڵه‌کانیان بۆ پێکهێنانی یه‌ک نه‌ته‌وه، ده‌بێته هۆی چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه که‌م ئه‌ژماره‌کان و به شێوه‌یه‌کی توند و تیژتر پاکتاو کردنی قه‌ومی و له نێو بردنی نژادی.
له جیهانێکی پێکهاتوو له وڵاتانی له باری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نایه‌کده‌ست، نه‌ته‌وه‌گه‌ری و دێمۆکڕاسی ته‌نیا کاتێک ده‌توانن به یه‌که‌وه بحاوێنه‌وه که ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان نه‌رم و نیانتر کرێن و شکڵێکی نوێ به خۆیانه‌وه بگرن. ئه‌و گرینگه‌ش پێویستی به پێشکه‌ش کردنی تاریفێکی نوێ له واته‌که‌انی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه هه‌یه که جیاوازی ورد له نێوان ئه‌و دوو ده‌سته‌واژه‌دا دانێ، به شێوه‌یه‌ک که یه‌که‌میان وه‌کو دامه‌زراوی سیاسی و دووهه‌میان وه‌کو تاقمێکی فه‌رهه‌نگی خاوه‌ن مێژوو، زمان، ته‌نانه‌ت دین و ئاگایی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش بناسێ. تاریفی نوێ له‌م چه‌مکانه وا هه‌ڵده‌گرێ که ئامانجی دیموکڕاتیکی خۆ به رێوه‌بردن، که وه‌کو مافی مرۆڤ بۆ به‌شداری له بڕیاردان مانا ده‌کرێته‌وه، له گه‌ڵ ئامانجی خودموختاری نه‌ته‌وه‌یی یا مافی بڕیاردانی چاره‌نووس به ده‌ستی نه‌ته‌وه‌وه که به مانای دابینکردنی ژیانێکی نه‌ته‌وه‌یی چالاک و پڕ له کامڕانییه، وه‌کو یه‌ک و به یه‌ک مانا به کار نه‌هێندرێن.
هه‌ڵاواردنی ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی له ئاره‌زووی بوونه ناوچه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و به فه‌ڕمی دان پێدانان به چه‌ند نه‌ته‌وه‌یی بوونی زۆربه‌ی وڵاتان له وانه‌یه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه‌گه‌ری خۆی له گه‌ڵ ئامانجه دیموکڕاتیکه‌کان لێک گرێدا و له جیهانێکدا که ناکرێ پێویستی هاوکاری نێوان نه‌ته‌وه‌کان و پرسه جیاوازه‌کانی ئابووری، نیشتمانی و ستڕاتیژیک له به‌ر چاو نه‌گیرێن، بتوانێ ده‌ور بگێڕێ.
ئینسوکلۆپیدیای دیموکڕاسی