ده‌وڵه‌تی ئاسایش (ره‌فا)
نیزامێکی سیاسییه که ده‌وڵه‌ت به به‌رپرسیاری داکۆکی و به‌ره‌و پێش بردنی ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌خۆشیدا به سه‌ر بردنی ژیانی هاووڵاتیان ده‌زانێ.
ده‌وڵه‌تێکی ئه‌وتۆ له سه‌ریه‌تی بۆ هه‌موان "له بێشکه‌وه تا گۆڕ" پێداویستیه‌کانی ئاگالێبوون و ده‌رمان، بیمه‌ی نه‌خۆشی و بێ‌کاری، په‌ککه‌وتوویی، به‌ڕێچوونی بنه‌ماڵه و خانوبه‌ره و.... پێک‌بێنێ. بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له ساڵی 1880وه له ئا‌ڵمانیا و له ئینگلیز پێش ساڵی 1914 بووه باو، به‌ڵام پڕۆژه گشتییه‌که‌ی (هه‌روه‌ها واته‌ی ده‌وڵه‌تی ئاسایش) له لایه‌ن حیزبی کرێکاری ئینگلیزه‌وه (1945 – 1950) بۆ جاری یه‌که‌م هاته ئاڕاوه. له زۆربه‌ی وڵاتانی تر بۆ وێنه له ئوروپای رۆژئاوا، ئیسکاندیناوی و نیوزیله‌ند، پڕۆگرامێکی ئه‌وتۆ به‌ڕێوه ده‌چێ.
ره‌خنه‌گرانی ده‌وڵه‌تی ئاسایش، سوورن له سه‌ر ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک له ده‌وڵه‌تێکی ئاوادا که‌متر کار ده‌که‌ن و هه‌ڵوه‌داییان به شوێن کار و تێکۆشان‌دا کزتر ده‌بێ، هه‌روه‌ها بواری هه‌ڵبژاردنی هه‌لومه‌رجی ژیان بۆ تاکه‌کان ته‌سکتر و چاوه‌دێری ده‌وڵه‌ت هێنده به‌ربڵاو ده‌بێ که شێوه‌یه‌کی نوێی کۆیله‌یی لێده‌که‌وێته‌وه.
به گشتی، جووڵانه‌وه‌ی سۆسیال دیمۆکڕاسی له ئوروپا له به‌ره‌وپێشبردنی بیری "ده‌وڵه‌تی ئاسایش"دا نه‌خشی زۆر کاریگه‌ر ده‌گێڕێ و سه‌رکه‌وتووترین وێنه‌شی له لایه‌ن حیزبی سۆسیالیستی سویده‌وه له ماوه‌ی سی ساڵ حکوومه‌ته‌که‌ی له پاش شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیه‌وه دامه‌زراوه.
د. ئاشوری