بۆچوونی نوێ له دێمۆکراسی چه‌ند قه‌ومیدا
پێناسه‌ی دوو ده‌یه‌ی 1950 و 1960، بڕوای له راده‌به‌ده‌ر به بواری پێکهێنانی وڵات بوو. هۆیه‌کی ئه‌و کاره رووتێکردنی گشتی به پێی بۆچوونه نوێکان له‌و بواره‌دا بوو. به پێی بۆچوونی نوێ، که پێی وابوو پێکهاته جیاوازه‌کانی نوێکردنه‌وه وه‌کو سه‌نعه‌تی بوون، شاری بوون، گه‌شه‌ی گواستنه‌وه‌ی که‌لوپه‌ل، په‌ره‌ساندنی پێوه‌ندییه‌کان، گه‌شه‌ی خوێنده‌واری گشتی و .... بێگومان هێزه‌کانی "پێش مودێڕنیزاسیۆن"ی قه‌ومه‌کان لاواز ده‌کات و به یه‌کپارچه‌یی نه‌ته‌وه‌یی و ته‌نانه‌ت جیهانیش ده‌کێشرێ. جیهانی پیشه‌سازی رۆژئاوا به‌ته‌واوی به‌دوور له تێکهه‌ڵچوونه قه‌ومیه‌کان ده‌هاته به‌ر چاو و وای بۆ ده‌چوون که وه‌ڵاتانی په‌ره‌ئه‌ستێنیش به‌و رێبازه‌دا بڕۆن.
به‌ڵام له ده‌یه‌ی 1970 به‌دواوه ده‌رکه‌وت که نوێسازی و یه‌کپارچه‌یی قه‌ومی پێ به پێی یه‌کتر ناچنه پێش. داخوازی و تێکهه‌ڵچوونه‌کانی قه‌ومی له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو زیندوو بوونه‌وه. ده‌کرێ به وێنه‌ی زۆر باش و زه‌ق ئاماژه بکه‌ین:
گێره‌وکێشه‌ی نێوان ئینگلیزی زمان و فه‌ڕانسه زمانه‌کانی کانادا، پێکهه‌ڵپڕژانی ره‌گه‌زی له ئامریکا، تێکهه‌ڵچوونه زمانیه‌کان له بلژیک، پرسی جیاییخوازی ژووڕا له سویس، نه‌ته‌وه‌گه‌ری کاتا‌لۆنیا و باسک له ئیسپانیا. هه‌روه‌ها وه‌فاداری قه‌ومی له زۆربه‌ی وڵاتانی په‌ره‌ئه‌ستێندا، سه‌ره‌ڕای تێکۆشاانی به‌ربڵاو بۆ وه‌ڵاتسازی-یه‌کپارچه- به‌رده‌وام له تێکۆشاندایه. هه‌ر به‌و شێوه جیاوازیه قه‌ومیه‌کانی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشوو و وه‌ڵاتانی تری کمونیستی، سه‌ره‌ڕای تێکۆشانی چه‌ند ساڵه‌ی کومونیسته‌کان بۆ "چاره‌سه‌ری" پرسی نه‌ته‌وه‌کان هه‌ر وه‌کو خۆی ماوه (سه‌رئه‌نجام به لێک‌دابڕان ته‌واو بوو. وه‌رگێڕ).
هۆیه‌کی تری بڕوا به نه‌ته‌وه‌سازی(پێکهاتوو له چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی جیاواز-وه‌رگێڕ) له ده‌یه‌ی 1950 و سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1960 گرینگی و ناوبانگی نموونه‌ی "له مه‌نجه‌ڵێکدا کوڵان" واته ئه‌زموونی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا بۆ راکێشان و تواندنه‌وه‌ی قه‌ومی و فه‌رهه‌نگی بوو. هه‌روه‌ها زه‌قبوونه‌وه و کارتێکه‌ری کاری لێکۆڵه‌ره‌وانی زانسته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌و وه‌ڵاته له ئاستی جیهانیدا. به‌ڵام پاش ئه‌وه و تا ئێستاش له وێنه‌ی له مه‌نجه‌ڵێکدا کۆڵان ره‌خنه ده‌گیرێ و ئه‌وه وه‌کو وێنایه‌کی خه‌یاڵی و تێکه‌لپێکه‌ڵ ده‌ناسرێ که سه‌رکه‌وتوویی وه‌ده‌ست نه‌هێناوه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سیاسه‌تی فه‌ڕمی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان گۆڕدراوه و به‌ره‌و دانپێدانان به جیاوازیه فه‌رهه‌نگیه‌کان و پێشکه‌ش کردنی به‌رنامه و کرده‌وه‌ی روون و ئه‌رێنی له به‌رژه‌وه‌ندی تاقمه تاریف کراوه قه‌ومی و ره‌گه‌زیه‌کان هه‌نگاوی هه‌ڵێناوه‌ته‌وه. لاوازیه‌کی تری ئه‌زموونی له مه‌نجه‌ڵێکدا کوڵان، له نه‌ناسینی جیاوازی له نێوان کۆمه‌ڵه کۆچبه‌ر و نا کۆچبه‌ره‌کان(ئه‌وانه‌ی له خاک و نیشتمانی خۆیاندا ده‌ژین/ و.) و ئاستی وه‌فاداریاندایه. کۆچبه‌ره‌کان که به ویست و داخوازی خۆیان ره‌گ و ریشه‌کانیان هه‌ڵکه‌ندووه و زێدیان به جێهێشتووه و له شوێنێکی تر گیرساونه‌وه، له چاو ناکۆچبه‌ره‌کان توانا و بواری پتریان هه‌یه که له فه‌رهه‌نگی تردا بتوێنه‌وه. ئه‌گه‌ر چی له‌م باره‌شه‌وه ئه‌زموونی دژ به ده‌سته‌وه‌یه وه‌کو فه‌ڕانسه زمانه‌کانی کانادا و به ره‌چه‌ڵه‌ک هوله‌ندییه‌کانی ئافریقای باشوور.
ئینسۆکلۆپیدیای دێمۆکراسی