جیابوونه‌وه
جیاکردنه‌وه‌ی خاک وه‌کو شێوه‌ی هه‌ره توندره‌وانه‌ی جیاییخوازی، بریتییه له ره‌چاوکردنی شێوه‌کانی توندوتیژی یا نه‌رم و نیان بۆ دابه‌شکردنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ به چه‌ند وڵات که له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به فه‌ڕمی بناسرێن. له کۆتایی شه‌ڕی سارد و پاش لێکترازانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت، ئه‌و سرێشه‌ی که له ئوروپای رۆژهه‌ڵات و وڵاتانی په‌ره‌ئه‌ستێندا گه‌لێک کۆمه‌ڵگای فره‌نه‌ته‌وه‌یی به یه‌که‌وه لکاندبوو، ورده ورده قڵشی برد و ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که له مێژ بوو بێده‌نگ مابوونه‌وه سه‌ر له نوێ بوژانه‌وه و داوای مافی دابینکردنی چاره‌نووسی خۆیان کرد. ئه‌وانه‌ی که له پێشدا سه‌رکوت کرابوون، که‌وتنه بیری ئه‌وه‌ی که خۆیان له کام کۆمه‌ڵی قه‌ومیدا بدۆزنه‌وه و پێیان خۆشه به کام یه‌که‌ی سیاسییه‌وه ببه‌سترێنه‌وه. به‌م شێوه ته‌قینه‌وه‌ی پێناسه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد. به‌م پێیه وڵاتی نوێ و ده‌ستووری کاری نه‌ته‌وه‌یی نوێ، هاتنه ئاڕاوه که جاروبار تێکدان، توندوتیژی و شه‌ڕی ناوخۆیی پڕکاره‌ساتی به دواوه بووه. یه‌کێک له کۆمه‌ڵگا جیهانیه‌کانی پاش شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی(یه‌کێتی سۆڤیه‌ت) که سیستمێکی ده‌وڵه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی تا راده‌یه‌ک سه‌قامگرتووی ئه‌زموون کردبوو، ده‌که‌وێته په‌ڕینه‌وه‌یه‌کی پڕ گیروگرفت بۆ وێنه لێکترازان و دابڕان.
لێک‌دابڕان و جیابوونه‌وه
ئه‌گه‌رچی وێده‌چێ، لێک‌دابڕان و جیابوونه‌وه له باری پێکهاته‌وه زۆر له یه‌ک نزیک بن، لێک‌دابڕان به مانای دابه‌شبوونی حکوومه‌تێکی دامه‌زراوه به دوو یا چه‌ند به‌ش له ژێر کارتێکه‌ری هۆی ناوه‌کی یا ده‌ره‌کی.
له وڵاتێکی دابه‌شکراوی ئه‌وتۆدا، به‌ڕێوه‌بردنی به‌ته‌واوی و یان سنوورداری ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌وه گونجاو ده‌بێت، به‌ڵام بۆ خۆی له خۆدا دابه‌شبوونی وڵاته‌که‌ی به‌دواوه‌دا نایه‌ت. له‌و شوێنانه‌ی که لێک‌دابڕان به شێوه‌ی جیابوونه‌وه (وه‌کو قبرس، ئیسڕاییل، ئیرله‌ندی باکوور)، یا به شێوه‌ی خودموختاری دوفاکتۆ (ئانگۆلا، کوردستان، سودان) به رێوه بچێ، نرخی ئه‌و دابڕانه له زۆربه‌ی کاته‌کاندا زۆر گرانه، به‌ڵام ره‌نگه یه‌کگرتنه‌وه‌ی دووباره گونجاو بێت.
جیاکردنه‌وه‌ی خاک به هۆی یه‌که‌یه‌کی ئیداری یا قه‌ومی- ناوچه‌ییه‌وه دێته گۆڕێ تا به شێوه‌ی نیزامی یا هه‌ر شێوه‌یه‌کی تر، خۆی له وڵاته یه‌کگرتووه‌که به ته‌واوی جیا کاته‌وه و وه‌کو یه‌که‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر، له گۆڕه‌پانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به فه‌ڕمی بناسرێت.
جیاییخوازی توندڕه‌وانه‌ترین شێوه‌ی (ستڕاتیژی) لێک جیابوونه‌وه‌یه، چونکه پێوه‌نده‌کانی نێوان ده‌وڵه‌تی دژبه‌ر و یه‌که سه‌ربه‌خۆکانی قه‌ومی- ناوچه‌یی لێکده‌پچرێن و ده‌بنه یه‌که‌ی سیاسی به‌ته‌واوی جیاواز. له‌وانه‌یه بیره‌وه‌ریه سیاسیه‌کانی کێشه پێشوه‌کانیش له جێی خۆدا بمێننه‌وه و تا ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ بواری شه‌ڕ و کێشه بڕه‌خسێنن.
کاتێک که تاقمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره، کرده‌وه چاکسازییه‌کانی نێو ده‌وڵه‌ت (چاره‌سه‌ری ناوخۆیی) بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌ناته‌واو بزانن، ویستیاری جابوونه‌وه ده‌بن. له‌وێڕا که ویستی جیابوونه‌وه وه‌کو ویستێکی وتووێژ هه‌ڵنه‌گر دێته گۆڕێ، ده‌سه‌ڵاتداره ده‌وڵه‌تیه‌کان بێگومان دژایه‌تی له ته‌ک ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ش له زۆربه‌ی پێشهاته‌کاندا به کێشه، تێکهه‌ڵچوونی ناوخۆیی و شه‌ڕ ده‌کێشرێت. جیابوونه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی چێکوسڵاواکی و پێکهاتنی دوو وڵات (کۆماری سڵۆڤاکیایا و کۆماری چێک) له سه‌ره‌تای ژانڤییه‌ی 1993دا، له‌م باره‌وه ده‌گمه‌ن بوو. ئه‌م په‌ڕینه‌وه ئاشتیانه، ده‌تواندرێ تا راده‌یه‌ک له ژێر کارتێکه‌ری قانووندارێژانی چێکوسڵاواکی فیدڕاڵ، بۆ پاراستنی هێمنایه‌تی له ره‌وتی جیاکردنه‌وه‌ی وڵات‌دا بزاندرێت.
ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی جووڵانه‌وه‌ی جیاییخوازی له سێبه‌ری که‌مایه‌سی روو له زێده‌ی قه‌و‌مه مه‌زنه‌کان، ئه‌ویش له هه‌لومه‌رجێکدا که مێژوویه‌کی پڕ له ناقایلی و بیره‌وه‌ری قووڵی تێکهه‌ڵچوون و پێوه‌ندی دوژمنانه‌یان بێ، پتر ده‌بێت. لێکدابڕانی قه‌ومی بۆ خۆی له خۆیدا به مانای تێکهه‌ڵچوونی پاشه‌رۆژ نییه. تێکهه‌ڵچوون کاتێک سه‌رهه‌ڵده‌دات که ئه‌و هه‌سته به‌زێده بوونه له گه‌ڵ هه‌ستی بێبه‌شبوونی رێژه‌یی و مێژووی تێکهه‌ڵچوونی رابردوو، تێکه‌ڵ بووبێت.
لاوازی حکوومه‌تیش، رێخۆشکه‌ره بۆ داخوازیه‌کانی قه‌ومی- ناوچه‌یی له ئاستێکی بلیند دا. جاروبار، حکوومه‌تێکی ئه‌وتۆ، زۆر بێڕه‌حمانه ده‌جووڵێته‌وه (بۆ وێنه، موحه‌مه‌د زیادباره سه‌رۆکی پێشووی سومالی له ئاست دژبه‌ره‌کانی، زۆر به توندی جووڵاوه.) هێندێک جاریش، له‌وانه‌یه ده‌وڵه‌تێکی لاواز، ده‌ست له سه‌ر ده‌ست دانێ و تاقمه ناوچه‌ییه‌کان به شێوه‌یه‌کی له‌خۆڕادیوانه و هه‌ژێنه‌ر، چالاکی بنوێنن.
داوای جیابوونه‌وه پیشانده‌ری ئاره‌زووی گۆڕینی تاریفی پێناسه‌ی گشتی و هاوتا زانینی نه‌ته‌وه و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌ییه. له‌وانه‌یه رێبه‌رانی جیایی‌خواز که داوای خۆبه‌ڕێوه‌بردن ده‌که‌ن، تێ‌بکۆشن که له‌م رێیه‌وه پێوه‌ندێکی له‌بارتر له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگادا دیسانه‌وه پێک‌بێنن و به‌شداری هاووڵاتیان، یه‌کپارچه‌یی کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌کبوونی ئامانج، په‌ره پێبده‌ن. پێداگرتن له سه‌ر ژیانی سیاسی جیا، بۆ رێبه‌رانێکی ئه‌وتۆ، مانای هێمابه‌خشی هه‌یه که له‌وانه‌یه کارتێکه‌ری ئابووری له خۆ بگرێت. له ئاکامدا، لێکترازانی وڵاتانی گه‌وره ره‌نگه به سه‌رهه‌ڵدانی وڵاتانی چکۆله‌ی سه‌ربه‌خۆ ته‌واو بێت و نه‌توانێ ئاره‌زووی هاووڵاتیانی بۆ ژیانێکی باشتر پێک‌بێنێت.
ئێنسوکلۆپیدیای دێموکڕاسی