شه‌هیدی زیندوو
گۆران محه‌مه‌د
گۆران محه‌مه‌د
خۆی هه‌ر ده‌سته‌واژه‌كه قۆڕ و بێمانایه، ئاخر تۆ بۆیه یاده‌وه‌ریی كه‌سێك به‌رز راده‌گریت، چونكه له پێناوی كه‌یسێكی گشتیدا مردووه و نه‌ماوه نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا زیندووه. به‌رزیی شه‌هید له‌وه‌یه بێ یه‌ك و دوو گیانی به‌خت ده‌كات نه‌ك له‌وه‌ی به هیچ نامرێ. بۆیه ئه‌گه‌ر به راست ده‌مانه‌وێ رێز له خوێنی شه‌هیده‌كانمان بگرین، ناكرێ ده‌سته‌واژه‌ی نه‌مر و زیندوو به شه‌هیده‌وه بلكێنن.
باشه ده‌كرێ له منداڵه شه‌هیدێك بپرسیت كوڕم باوكت چی به‌سه‌رهاتووه، له وه‌ڵامدا پێت بڵێ قوربان وه‌ڵا جاران پێشمه‌رگه بوو و ئێستاش وه‌رگرتبێت و به راستی جێبه‌جێیان كردبێت. به‌و كاره‌شیان دووباره سووكایه‌تییان به ناوی شه‌هید كردووه. ئه‌ی ئه‌وه نییه كابرا له كه‌نه‌دا ده‌ژی و له كوردستان شه‌هیدانه وه‌رده‌گرێت! وه‌ك بڵێی كه‌نه‌دا ئه‌و شه‌هیدی زیندووه؟ كه‌س هه‌یه له‌م وه‌ڵامه نه‌داته پڕمه‌ی پێكه‌نین؟ ئاخر ئه‌وه ته‌نیا ئێمه‌ین به‌ها به‌رزه‌كانی خۆشمان بێ‌نرخ ده‌كه‌ین.
پێده‌چێ خه‌ڵكێكی مێشك درێل، یانی ئه‌وانه‌ی به لای قورئاندا بڕۆن دوور نییه بیسمیلاكه‌ی لێبكه‌نه‌وه، سوودیان له ده‌سته‌واژه‌ی شه‌هیدی زیندوو دنیا بێت. یانی كابرا به‌ڕاستی شه‌هیدێكی زیندووه، دوور نییه چه‌ند جارێكیش تا ئێستا له به‌رنامه‌كانی كاروانی نه‌مراندا و له یادی شه‌هیدبوونی خۆیدا چین چین بۆ خۆی گریا بێت، ئه‌وه ئه‌گه‌ر گله‌یی ئه‌وه‌ی نه‌كردبێت ئاخۆ چۆن ده‌بێ له یادی شه‌هیدبوونی خۆیدا دیدارێكی خه‌فه‌تئامێزیان له باره‌ی چۆنییه‌تی شه‌هیدبوونییه‌وه له ته‌كدا نه‌كردبێت؟
به راستی كورد ره‌چه‌شكێنه، جاران ره‌خنه‌مان له‌وه ده‌گرت كه خه‌ڵك هه‌یه جاش و كوردكوژ بووه، كه‌چی ئێستا شه‌هیدانه‌یان وه‌رده‌گیرێت و ئه‌وانه‌ی به ده‌ستی وانیش كوژراون، كه‌س ناویشیان نازانێ نه‌ك شه‌هیدانه‌یان بۆ بڕدرابێته‌وه. به‌وه رازی نه‌بووین رۆژمان به‌و رۆژه گه‌یشت كابرا له تاو ساوه‌رخواردنی زۆریش مردبێت، كه‌چی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به شه‌هیدی سه‌نگه‌ر تۆمار بكرێت.
كورد ته‌نیا میلله‌تی دنیان كه خه‌ڵكیان هه‌س هاوزه‌مان له‌و دنیا ناونووس كراون و له‌م دونیاش مووچه وه‌رده‌گرن، كێ ده‌توانێ پێمان بڵێ ئایا ئه‌م كه‌سانه، له كن خودا قاچاخن؟ یان له‌لای ئێمه بندیوار؟ ئه‌وه ته‌نێ له نێو كوردا هه‌یه كابرا له كاروانێكدا له سه‌ر پشتی گوێدرێژ به‌ربووبێته‌وه و پشتی شكا بێت و ئه‌ولاده‌كانی شه‌هیدانه وه‌ربگرن، ئاخر ئه‌وانه خراپ له ده‌سته‌واژه‌ی كاروانی نه‌مران گه‌یشتوون.
به‌ینی خۆمان بێت زۆر خه‌می ئه‌و دوو سێ كه‌یسه‌ی شه‌هیدی زیندووم نییه، چونكه وه‌ك وه‌زیره‌كه‌یان ده‌ڵێ ئه‌و شه‌هیدانه ئێستا دراونه‌ته دادگه، خه‌می ئه‌وه‌مه ئه‌م مووچه‌خواردنه‌یان بگاته‌وه شه‌هیده فیعلییه‌كان و داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه له حكوومه‌ت بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه روویدا، نه‌ك هه‌ر به تانكه‌ر، سێسه‌ت ساڵ نه‌وت به گووپیش بفرۆشین قه‌رزی حیمایه‌كانی زه‌رده‌شت پێغه‌مبه‌رمان پێنادرێته‌وه قوڕم به‌سه‌ر.
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی رووداو، ژماره 60، 31.8.2010، چاپی ئه‌وروپا