"سه‌رمایه" تاوانباره
میخائیل گۆرباچڤ
وه‌رگیڕانی: تاهیر به‌رهوون
میخائیل گۆرباچڤ
وه‌رگیڕانی: تاهیر به‌رهوون
چاوچنۆکی و ناهۆشمه‌ندی ژماره‌یه‌کی که‌م ، هه‌مومانی به‌ره‌و زه‌لکاوی قه‌یرانی ماڵی جیهانی هه‌ڵدێراوه!
له کاتێکدا که قه‌یرانی ماڵی جیهانی له‌وپه‌ڕی گه‌شه و ته‌شه‌نه‌دایه، چیتر گومانێک له‌وه‌دا نه‌ماوه که داڕمانی بازاڕه‌کانی بوورس، نه‌ته‌نیا ژیانی دارایان و ده‌وڵه‌مه‌ندان، به‌ڵکو به‌تایبه‌ت ژیان و سه‌رومالێ میلوێنان خه‌ڵکی ئاساییشی گرتوه‌ته‌وه که هه‌موو پاشکه‌وته و لاخراوه‌کانیان به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌سپاردبووه بازاڕ.
ئه‌م قه‌یرانه که به گۆمانه‌یه‌کی زۆر، له‌سه‌رده‌می گه‌وره‌ترین که‌سادی ساڵانی سییه‌وه تا ئێستا، هێمای به‌هێزترین قه‌یرانی ئابووری به‌خۆگرتووه، له ئاسمانێکی روون و بێ هه‌وره‌وه دانه‌باریوه. پێشتر گه‌لێک ئاگاداری و رونکردنه‌وه له هه‌موو لایه‌که‌وه و به‌تایبه‌ت پسپۆڕانی ئابوری که پتر بڕوایان به ژماره و ئامار و ڕێژه هه‌یه، درابوو . کارامترین سیاسه‌توانانی "کۆمیسیۆنی سێ لایه‌نه" و "فۆڕومی سیاسه‌تی جیهانی" به‌به‌رزترین ڕاده‌ی ئه‌زموونه‌وه، هه‌مدیسان مه‌ترسی و هۆشداریان ده‌رباره‌ی بازاڕه‌کانی ماڵی ڕاگه‌یاندبوو که تووشی جۆرێک هه‌ڵامسانێکی مه‌ترسیدار و بڵق ئاسا ببوون و که‌مترین یان ته‌نانه‌ت هیچ پێوه‌ندییه‌کیان به ڕاستییه‌کانی هه‌بوونی کاڵا و خزمه‌تگوزارییه‌وه نه‌مابوو، به‌ڵام به‌داخه‌و‌ه بێ‌وه‌ڵام و سه‌رنج مانه‌وه. له مانگانی داهاتوودا ئێمه هه‌موومان به‌بۆنه‌ی چاوچنۆکی و ناهۆشمه‌ندی تاقمێکی به‌ژماره که‌م، تووشی ڕه‌نج و مه‌راره‌تێکی گه‌وره و بێ‌وێنه ده‌بین. هیچ وڵاتێک و هیچ به‌شێکی ئابووری له‌م قه‌یرانه هه‌ڵنابوێردرێ و لێی ده‌رناچێت. وێده‌چێ ئه‌و مۆدێله ئابوورییه‌ی که له 80کاندا، بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرا و ده‌لاوێندرایه‌وه و ده‌بوو له‌سه‌ر ئه‌ساسی زیادکردنی هه‌رچی پتری به‌رژه‌وه‌ندی و قازانج، له ڕێگای لادان و سڕینه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ره‌وڵی ڕێکخه‌رانه و چاودێریانه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه مسۆگه‌ر ده‌کرا و به ناو پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵگا به گشتی به‌ڕێوه‌ده‌چێ، له خۆیدا داده‌مرکێ و ده‌ته‌پێت. ده‌یان ساڵ گوترا که ئه‌م مۆدێله به قازانجی هه‌موانه، به‌ڵام به پێی ڕێژه و ئاماره‌کان ده‌رکه‌وت که ئه‌مه ڕاست نییه.
گه‌شه‌ی ئابووری ساڵانی ڕابوردوو که به پێی هه‌ڵسانگاندن له‌گه‌ڵ ده‌یه‌کانی په‌نجا و شه‌ستدا، توانیبووی ژیانی توێژه داراکانی کۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌یه‌کی بێ قه‌واره و ناته‌با به‌رزکاته‌وه، به‌پێچه‌وانه ستانداردی ژیانی توێژه‌کانی ناو‌نجی و به‌ره‌وخواری، دابه‌زاند و کلۆری کۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان دارا و نه‌دار دا، ته‌نانه‌ت له وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند و به تواناش، ڕه‌وانده‌وه.
وام و قه‌رزدانی بێ لێپرسینه و بێ لێزانین و به‌کار هێنانی سازه‌یه‌کی پێچاوپێچی سه‌رمایه‌دانان، بووته هۆی بنکۆڵکردن و له‌رزۆکی بنه‌ڕه‌تی سه‌رجه‌می سیسته‌مه‌که. ئه‌م ده‌زگا و سازه‌یانه له ڕاستیدا وه‌ک هێره‌م و پیرامیدێکی توێده‌رتوێان لێهاتوه به‌چه‌شنێک که زۆربه‌ی ئابووریناسان و خودی بانکدارانیش نه سه‌ری لێده‌ر دێنن و نه ده‌توانن شێبکه‌نه‌وه. به‌م پێیه، ته‌نیا داهێنه‌ران و سازکارانی ئه‌م ره‌وته ده‌توانن لێی به‌هره‌مه‌ند بن. وێڕای هه‌موو له‌قاودانێکی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که منی راچڵه‌کاند ئه‌و ڕاستییه بوو که: به پێی به‌راورد و مه‌زه‌نده، ژماره‌یه‌ک له بانکه‌کانی سه‌رمایه‌دانێر له ئه‌مریکا، له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا بڕی 38 میلیارد دۆلاریان وه‌ک ئیمتیاز (Bonus) به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ران و مودیرانی پایه‌به‌رزدا دابه‌شکردووه. که ئه‌گه‌ر ئه‌م بره‌پاره‌یه به سه‌ر ژماره‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌کانیاندا دابه‌ش کرابایه، بۆ هه‌ر تاکێک بڕی 200000 دۆلار ده‌گه‌یشت و هه‌ر ئه‌مه خۆی چوار جار زیادتره له داهاتی ساڵانه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌کی ناو‌نجی ئه‌مریکایی. جیا له‌مانه، به که‌سانی هه‌ڵبژارده و تایبه‌ت و به‌بۆنه‌گه‌لی جیاوازه‌وه، ملیۆنها دۆلاری دیکه‌ش دراوه‌ته مودیرانی هه‌مان ئه‌و بانکانه‌ی که وه‌رشکسته بوون یان ده‌بوایه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه یارمه‌تی بدرانایه بۆ ده‌ربازبوون له وه‌رشکسته‌یی.
به کورتی و له کرده‌وه‌دا، دیمه‌نێکی ئاوا خۆ ده‌نوێنێ: "سه‌رمایه‌داری"یه‌کی وه‌رشکسته بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵک و "سۆسیالیسم " بۆ که‌مایه‌تییه‌ک که به‌بێ ئه‌وه‌ش دارا و ده‌وڵه‌مه‌ندن - ئاماژه‌یه‌کی ته‌نزه به‌و یارمه‌تییانه‌ی که ده‌وڵه‌ت ده‌یداته بانکه‌کان – به‌ڵام له سێ یان چوار ساڵی داهاتوودا، کاتێک ئه‌م قه‌یرانه تێپه‌ڕی و لێی ده‌رباز بووین، له‌هه‌مان ده‌مڕاستانی ئه‌مڕۆ ده‌بیستینه‌وه که سه‌رمایه‌داری له‌باشترین فۆرمیدا ئه‌وه‌یه که له ژێر ده‌سته‌ڵات و کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌ت دا نه‌بێت. تا قه‌یران و ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی‌تر ، داڕمێنه‌ر و کاولکارتر؟
ئاکام و به‌رهه‌مه‌کانی گلۆبالیزاسیۆنی سه‌رده‌م، له‌چه‌ند دیارده‌یه‌کدا خۆ ده‌نوێنێ: ناپێشه‌سازی مانه‌وه‌ی زۆرێک له ناوچه‌کانی جیهان، داڕمانی ژێرخانی ئابووری (ئینفڕاستڕوکتور)، له‌کارکه‌وتنی سیسته‌مه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها سازبوونی کۆمه‌ڵێک گرژی و ئاڵۆزی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له‌کۆنتڕۆڵ به‌ده‌ر. زه‌ره‌ر و زیانی به تایبه‌ت ده‌رونی و هزری ئه‌م کاره‌ساته له‌ڕاده‌به‌ده‌ره به جۆرێک که ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر وشه و زمان و ده‌سته‌واژه‌کانیش، ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. بۆ نموونه به خۆدزینه‌وه له دانی باج ده‌ڵێن "پلانه کردنی باج" و به ده‌رکردنی به‌کۆمه‌ڵ له‌کار ده‌ڵێن "رێکوپێککردن و چاکسازی هێزه‌کانی کار". به‌رنامه‌ی بازرگانی ئازاد که وه‌ک نۆشداڕووی چاره‌سه‌رکردنی هه‌موو گرفتێک بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرا، له ڕاستیدا ڕه‌وتی په‌ره‌ساندنی به‌رده‌وامی گشتیه‌کی که ده‌بوو هاوکات پارێزه‌ری ژینگه‌ش و به قازانجی نه‌وه‌کانی داهاتوو بێ، توشی بنبه‌ست و ناکارئامه‌یی کردوه.
ده‌مه‌جاوکه‌ی "سبه‌ینێش ڕۆژێکه له ڕۆژان"، له ڕاستیدا خۆ دزینه‌وه‌یه له ئه‌رکی ئه‌مڕۆ، ئه‌مه له کاتێکدایه که به پێی به‌راوردی لێکۆڵینه‌وه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان هه‌ر ئێستاش 60% سیسته‌می ژینگه، زه‌ره‌رمه‌نده و تووشی نه‌خۆشی هاتوه.
نه‌خش و رۆڵی ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دابه‌زیوه و کز بووه. مرۆڤ چیتر نه وه‌ک هاووڵاتی، به‌ڵکوو له باشترین حاڵه‌تدا وه‌ک "به‌کار هێنه‌ری خزمه‌تگوزاریی ده‌وڵه‌تی" هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت.
ئه‌نجامی ئه‌م تێڕوانینه، چێ‌بوونی ئێوری "داروینیسمی کۆمه‌ڵایه‌تی"یه، واته "به‌تواناکان ده‌مێننه‌وه و لاوازه‌کان ده‌فه‌وتێن" و یان له‌وه‌ش به‌ولاتر "با پاش ئێمه تۆفانی نووح بێ" که ئاماژه‌یه به نه‌بوونی به‌رپرسیاریه‌تی له هه‌مبه‌ر نه‌وه‌ی داهاتوودا.
سه‌ر ئه‌نجام ئه‌زمه‌ی هه‌رده‌م زیادبووی ئابووری، که‌وتوه‌ته مه‌ته‌رێزی سه‌رنج و نیگای بڕیارده‌رانی سیاسییه‌وه و ئه‌مانیش به‌دوای ڕێگاچاره‌کانی به‌په‌له و کاتی‌دا وێڵن، به‌بێ‌ئه‌وه‌ی بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵ – ئابووریانه‌ی، کۆمه‌ڵگای مۆدیڕنی ئێستای جیهان بده‌نه به‌ر توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه و به بڕوای من ته‌نانه‌ت شۆڕبوونه‌وه به ره‌گ و ریشه و بنه‌ما فه‌لسه‌فییه‌کانیاندا.
ئه‌م کۆمه‌ڵگا مۆدێڕنه! زۆر ساکاره و له سه‌ر پڕه‌نسیپێکی ساده چێبووه: قازانج، مه‌سره‌ف و خۆ دارا کردنی پتر.
سه‌رچاوه: گۆڤاری ئاڵمانیی CICERO ژانوییه‌ی 2009