(سه‌رده‌شت)ه‌کانی رۆژهه‌ڵات له‌بیر کران
هێمن عه‌بدوڵڵا
هێمن عه‌بدوڵڵا
وه‌ده‌نگهاتنی خه‌ڵکی باشووری کوردستان له‌سه‌ر تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان کارێکی باش بوو، بێده‌نگیی زۆربه‌شیان به‌رامبه‌ر له‌سێداره‌دانی چوار کورده‌که‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان مایه‌ی نه‌نگی بوو.
هه‌فته‌ی رابردوو هه‌فته‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و تووڕه‌یی کوردان بوو له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. له‌لایه‌که‌وه رفاندن و تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان ببووه قسه‌ی نێو هه‌ر ماڵێک و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه له‌سێداره‌دانی چاوه‌ڕواننه‌کراوی چوار گه‌نجی زیندانیکراوی کورد له ئێران کزه‌ی له جه‌رگی ئه‌وانه هێنا که چیرۆکی تراژیدیی نامه‌نووسین و دادگاییکردنه‌کانی ئه‌وانیان ده‌زانی. مخابن له‌و سه‌روبه‌نده‌دا خه‌ڵکی باشوور هێنده به پرسی رۆژنامه‌نووسه گه‌نجه تیرۆرکراوه‌که‌یانه‌وه سه‌رقاڵ بوون، که زۆربه‌یان بیریان چووه‌وه چوار (سه‌رده‌شت)ی دیکه له زیندانی ئێڤینی شاری تاران‌دا به په‌تی سێداره‌وه کراون. هه‌ندێک له‌وانه‌ی به‌بیریشیان بوو، رێگه‌ی خۆپیشاندانیان لێ‌گیرا.
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ئه‌وه جاری دووه‌مه که ده‌وڵه‌تی ئێران هاووڵاتیانی دانیشتووی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌بێ به‌ڵگه‌ی قایلکه‌ر بۆ ساخبوونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌درێنه پاڵیان و به‌بێ ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی دادگایی‌کردنیان، له‌سێداره ده‌دات. جاری رابردوو کاتێک ئیحسان فه‌تاحیان له‌سێداره درا، یه‌کێک له‌وانه‌ی له زیندانه‌وه نامه‌یه‌کی خه‌مگینی بۆ مه‌رگی ئه‌و چالاکڤانه نووسیبوو (فه‌رزاد که‌مانگه‌ر) بوو. که‌چی یه‌کشه‌ممه‌ی رابردوو که‌مانگه‌ر خۆیشی رووبه‌ڕووی هه‌مان چاره‌نووس بووه‌وه.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو کوردانی دانیشتووی هۆڵه‌ندا دوو خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینیان له‌به‌رده‌م هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ی عێراق و ئێران‌دا (به‌جیاواز) رێکخست. له خۆپیشاندانه‌که‌ی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق، که هه‌مووی پانزده بیست که‌س ده‌بوون، که‌س له‌به‌ر (سه‌رده‌شت) ئاگای له (فه‌رزاد) نه‌مابوو. له‌وه‌ی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئێرانیش زۆر که‌م خه‌ڵکی باشووری کوردستان ده‌بینران. دۆستێکم، که له‌گه‌ڵم هاتبووه هه‌ردوو خۆپیشاندانه‌که، به ته‌وسه‌وه ده‌یگوت: "تۆبڵێی میلله‌تێکی دیکه له‌م دنیایه‌دا هه‌بێت وه‌ک ئێمه له رۆژه تاڵه‌کانیشیدا یه‌کگرتوو نه‌بێت؟!" منیش که ئه‌و ئاگا له‌یه‌کدی بڕان و جیاوازیکردنه‌م ده‌دیت، دێڕێکی نامه‌که‌ی که‌مانگه‌رم وه‌بیر ده‌هاته‌وه که, پاش گله‌ییکردن له چاره‌نووسی خۆی، بۆ مه‌رگی فه‌تاحیان نووسیبووی: "وابه‌سته‌بوون به‌م خه‌ڵکه‌وه تاڵه، به‌ڵام جێهێشتنیشیان نامه‌ردییه."
کاتێک ئیحسان فه‌تاحیان له‌سێداره درا، ئۆپۆزسیۆنی (ناکورد)ی ئێرانی و بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌نگیان لێوه نه‌هات. ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان به ئاشکرا وه‌ک (یاخیبوو) ناساندیان و به شایسته‌ی ئه‌وه‌یان نه‌زانی به‌یاننامه‌یه‌کیشی بۆ بنووسن. که‌چی ئه‌مجاره‌یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چالاکڤانێکی ناکورد له‌گه‌ڵ کورده هه‌ڵوسراوه‌کان بوو، ته‌نانه‌ت مووسه‌وی، سه‌رکرده‌ی هه‌ره دیاری بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزیش، له‌سه‌ریان وه‌ده‌نگ هات و که‌سانی ده‌وروبه‌ری کاره‌که‌یان وه‌ک "چاوسوورکردنه‌وه‌یه‌کی ده‌وڵه‌ت له ئۆپۆزسیۆن له‌ترسی سه‌رله‌نوێ ته‌قینه‌وه‌ی بارودۆخه‌که" ناساند. پێده‌چێ کاریگه‌ریی ئه‌و "چاوسوورکردنه‌وه‌یه" گه‌یشتبێته باشووری کوردستانیش، بۆیه له سلێمانی رێگه له رێپێوانێک له‌دژی له‌سێداره‌دانه‌که گیرا.
نکۆڵی له‌وه ناکرێت که تیرۆرکردنی گه‌نجێکی رۆژنامه‌نووس و قوتابی له هه‌ولێر رووداوێکی دڵته‌زێن بوو. به‌ڵام جێی داخه که باشوور ته‌نیا شین بۆ سه‌رده‌شتی ئه‌مدیو ده‌گێڕێ و سه‌رده‌شته‌کانی ئه‌ودیو له‌بیر ده‌کات.
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی رووداو چاپی ئوروپا، ژماره 45.