روانگه باوه‌کانی سه‌باره‌ت به
کێشه‌ی که‌مایه‌تییه قه‌ومییه‌کان له ئێران‌دا
کێشه‌ی که‌مایه‌تییه قه‌ومییه‌کان له ئێران‌دا
عبدالعزیز مولودی
وه‌رگێڕانی(له‌فارسییه‌وه): مه‌نسور سدقی
ده‌قی پۆخته‌کراوی وتارێک که له لقی "ئه‌نجۆمه‌نی کۆمه‌ڵناسی ئێران" له کوردستان، له خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 13387دا له زانکۆی "په‌یامی نوور"ی سه‌قز پێشکه‌شکرا.
پێشینه‌ی مێژوویی وشه‌ی "قه‌وم"، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می یونانی کۆنه‌وه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا، وشه‌ی Ethnos به‌و خێڵانه ده‌گووترا که ئێستا له شاره‌کاندا جێگیر نه‌ببوون. واته، له پله‌ی یه‌که‌مدا، خاوه‌ن مافی سیاسی نه‌بوون و له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی سیاسی‌دا هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌کرا. له‌هه‌مان کاتدا ناتباییه‌کی‌تر بریتی بوو له یه‌زدانباوه‌ری یونانییه‌کان و ناباوه‌رمه‌ندی قه‌ومه‌کانی جێگیرنه‌بوو له شاردا، ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌ی به‌سوک هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و قه‌وم‌گه‌له‌ی له لایه‌ن یونانییه‌کانه‌وه پێکهێنابوو. ئه‌و دیارده‌یه پاش چه‌ند سه‌ده‌ی‌تر، بوو به روانگه‌ی کلیسای مه‌سیحی سه‌باره‌ت به‌و قه‌وم‌گه‌له(قوم شناسی سیاسی1380، ص233).
به پێێ ئه‌و روانگه‌یه، دونیای ده‌ره‌وه‌ی کلیسا، له‌ژێر ره‌کێفی کفر و ئه‌هریمه‌ن داده‌ندرا. له سه‌ده‌ی نوزده‌ی زایینی‌دا، ئه‌و مانایه ره‌هه‌ندێکی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی به‌خۆوه گرت و به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی که‌سانێک وه‌ک "ئارتور دوگۆبینۆ"وه، ئه‌و وشه‌یه، ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ی ده‌گرته‌وه که نزمتر له ئورووپایییه‌کان بوون. له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا و له ئاکامی پێشکه‌وتنی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و گه‌شه‌سه‌ندنی چه‌مکه‌کان له‌و بوواره‌دا، وشه‌ی ethnos بوو به یه‌کێک له وشه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی و بیرمه‌ندانی ئه‌و بواره هه‌ستان بۆ پێناسه کردنی.
بۆ نمونه، "ماکس وێبه‌ر" سه‌باره‌ت به گروپه قه‌ومییه‌کان ده‌لێت که گروپگه‌لێک له خه‌ڵکانن که باوه‌ڕی زه‌ینیان به باوباپیرانی هاوبه‌ش هه‌یه. چه‌ند پێناسه‌ی‌تریش له‌ئارادان که به‌و شێوه‌ی گرنگترین تایبه‌تمه‌نییه‌کانی قه‌ومی ده‌سنیشانده‌که‌ن: باوباپیرانی هاوبه‌ش چ راسته‌قینه و چ ئستوره‌یی، ناوی هاوبه‌ش، خاکی هاوبه‌ش، زمانی هاوبه‌ش، ژینگه‌ی ژیانی هاوبه‌ش، دابونه‌ریتی هاوبه‌ش، به‌هاکانی هاوبه‌ش و هه‌ستی به‌ستراوه‌بوون به گروپێکی هاوبه‌ش(قوم شناسی سیاسی1380، ص235).
چونکه ئه‌و بابه‌ته ئیران ده‌گریته‌وه، که‌وابوو وه‌ک پێشه‌کی پێویسته هێندێک تایبه‌تمه‌ندی کۆمه‌ڵگای ئێران له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌سنیشان بکه‌ین، به باوه‌ڕی من ئه‌و لایه‌نانه‌ی خواره‌وه شایانی تێڕوانینن:
- ئێران وڵاتێکه به زبان‌گه‌ل، ئایین‌گه‌ل و کولتوورگه‌لی جیاوازه‌وه.
- قه‌ومکانی ئێرانی هه‌ڵگری پانتاییه‌کی سروشتین له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی هه‌نوکه‌یی ئێران‌دا، که‌وابوو دووچاری تووانه‌وه نابن.
- به هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ ولاتانی ناوچه‌که، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران‌دا له نزمترین پله‌دایه.
- درز و دووبه‌ره‌کی نێوان ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه له ئێران‌دا، به‌گشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای سه‌رکوتکردنی قه‌ومه‌کان له سه‌رده‌می په‌هله‌ویدا.
- په‌رش‌وبڵاویی جوگرافیای دانیشتوان و گه‌شه‌نه‌سه‌ندن، ناوچه قه‌ومییه‌کانی ئێران ده‌گرێته‌وه که به‌گشتی له که‌ناره سنوورییه‌کان هه‌ڵکه‌وتوون.
- سه‌ره‌ڕای ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی سه‌باره‌ت به قه‌ومه‌کان ئاماژه‌ی پێکرا، قه‌ومگه‌لی ئێرانی هه‌ڵگری چه‌شنێک هه‌ستی جیاوازی له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتردان.
بۆ دارشتنی هه‌ر بۆچوونێک و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک، پێویسته ئه‌و راستیانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێکرا، له‌پێشچاو بگیرێت.
هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆچوونه‌کانی بڵاوکراوه سه‌باره‌ت به قه‌ومه‌کان له ئێران‌دا پێشانیداوه که به‌هۆی ره‌چاونه‌گرتنی ئه‌و تایبه‌تمه‌نییانه، هه‌ڵگرانی بۆچوونه‌کان که‌وتوونه‌ته داوێن بیروکه‌ی نالۆژیک و زیاده‌خوازانه. لێره‌دا خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورتی ئه‌و بۆچوون و روانگانه، به‌بڕوای من پێویسته. به‌هۆی به‌کارهاتنی وشه‌ی "قه‌ومخوازی" له هێندێک له‌و بۆچوونانه‌دا، جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که "قه‌ومخوازی" به‌واتای کوششی تاقمێکه بۆ په‌راوێزکردنی ناسنامه‌یه‌ک و داسه‌پاندنی ناسنامه‌ی تاکه‌لایه‌نی خۆی. دیارده‌یه‌ک که بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ کوششی ره‌چاوگرتنی وێنای مافی مرۆڤ، هه‌ستاوه. دیاره، له هه‌لومه‌رجی ئێستا‌دا، مافی مرۆڤ سرنجێکی تایبه‌تی به مافی قه‌ومی داوه که ناکرێ نه‌کۆڵی لێبکرێت یان حه‌وڵی په‌راوێزکردنی بۆبدرێت.
من، روانگه‌کانی باو له ئێران‌دا به‌و شێوازه‌ی خواره‌وه به چوار ده‌سته دابه‌ش ده‌که‌م، دیاره هه‌ریه‌ک له‌وانه‌ش ده‌توانێ له‌ناو لایه‌نێک یان لایه‌نه‌کانی‌تردا، خۆپێشان بدات که بریتیین له که‌سایه‌تییه‌کان، حیزبه‌کان، ده‌سه‌ڵات و ناوه‌نده‌کانی زانستی و زانکۆ‌یی.
که‌سایه‌تییه‌کان:
لێره‌دا دوکتور حه‌مید ئه‌حمه‌دی، مامۆستای زانکۆ و نووسه‌ری کتێبی "قومیت و قومگرایی"، له هه‌مووان به‌رچاوتره. ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه که:
"سێ بگۆڕی، ده‌وڵه‌ت، نوخبه سیاسییه‌کان و هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان هۆکاری سه‌ره‌کی سیاسی بوونی "قه‌ومیه‌ت" و خویابوونی(ظهور) ئاڕاسته‌گه‌لی سیاسی ناوچه‌گه‌رایی پێکدێنێت. پرۆسه‌ی شکڵ‌گرتنی ده‌وڵه‌تی مودێڕن به ئاڕاسته‌ی ناوه‌ندگه‌رایی، له‌سه‌ر سیاسی بوونی ناته‌باییه‌کانی ئایینی-زمانی له ئێران‌دا کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆر به‌رچاوی داناوه. مه‌خابن، ئه‌و گۆڕانه دیارده‌یه‌کی خۆبه‌خۆ نه‌بووه. روناکبیران و نوخبه سیاسییه‌کان به‌درێژایی خه‌بات و تێکوشانیان بۆ وه‌ده‌ستهینانی ده‌سه‌ڵات، دژ به ده‌وڵه‌تی مودێڕنی ناوه‌نه‌ندگه‌را و ده‌سه‌ڵاتخواز، له‌پێناو وێنادان به ناسنامه‌ی قه‌ومی و سیاسی کردنی کێشه‌کانی زمانی-ئایینی، نه‌خشێکی سه‌ره‌کییان گێڕاوه. هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌ییش به پشگیری فکری-سیاسی و دراوی، بوونه‌ته ره‌خسێنه‌ر له بواری گه‌ڵاڵه‌کردنی ئاڕاسته‌گه‌لی قه‌ومی له‌ناو لایه‌نه جوراجوره‌کانی که‌مایه‌تییه‌کانی ئێران‌دا و ئه‌و دیارده‌یان گه‌شه‌پێداوه."(حمید احمدی، 1378، ص22)
له‌و روانگه‌یه‌دا، نه‌خشی دوو هۆکاری نوخبه‌کانی سیاسی و هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی، پتر له هۆکاری ده‌وڵه‌تی "ناوه‌ندخواز" ئاماژه‌ی پێکراوه و وادیاره وێژه‌ر باوه‌ڕێکی نه‌گوتراوی هه‌یه به هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌و دوو هێزه. چونکه له درێژه‌دا ده‌لێت که، به‌ربه‌ره‌کانی ده‌سته‌گه‌لی خێڵی له‌به‌رامبه‌ر ئامانجه‌کانی ده‌وڵه‌تدا به پێجه‌وانه‌ی بۆچوونه‌کانی زۆربه‌ی لێکۆڵه‌ره‌انی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌بوو، به‌ڵکو خه‌باتی مانونه‌مان بوو. دواتر ئه‌و به‌ربه‌ره‌کانییه له‌ژیر کاردانه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنوور، چ له‌رێگای کارتێکه‌ری ئه‌ندیشه‌وه و چ به‌هۆی سیاسته ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانه‌وه، وێنایه‌کی قه‌ومی به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت. (حمید احمدی، 1378، ص51)
زۆر روونه که ئه‌و روانگه‌یه ده‌بێته هۆی قووڵتر کردنی بۆچوونی "ئه‌منیه‌تی" بۆ کێشه‌ی قه‌ومی له وڵات‌دا و هیچ رێگایه‌ک جگه‌له سه‌رکوتکردن ناتونێت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی قه‌ومه‌کان پێشنیار بکات. روانگه‌یه‌کی‌تر که نه به‌پێی ناوه‌رووکه‌وه به‌ڵکو له‌روی شێوازی به‌ڵگه‌هێناوه نزیکه به‌و بۆچوونه‌ی سه‌ره‌وه، هی ئێحسان هوشمه‌نده. له‌ڕابردوو بۆ نووسراوه و وتاره‌کانی ئێحسان هوشمه‌ند، که‌ڵکم له پێواژه‌ی "شڵه‌ژاو بێژی" وه‌رگرتووه، چونکو تایبه‌تی ئه‌و به‌رێزه‌یه له وتووێژه‌کانیدا و له ولامدانه‌وه به پرسیاره‌کان به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به کێشه‌ی (اقوام) له ئێران‌دا، به‌جێگای وڵامی روون و ئاشکرا، بابه‌تگه‌لێکی جیاواز ده‌کاته‌وه و له‌کوتاییدا کونه‌کراو، ماڵئاواییان لێده‌کات.
سه‌روبه‌ندی وته‌کانی ئه‌و به‌رێزه ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ئه‌وه که، "ئێمه" له‌رابردوودا کێشه‌ی قه‌ومی و قه‌ومخوازییمان نه‌بوو، ئه‌وه دیارده‌یه‌کی تازه‌یه و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی په‌هله‌وی و له‌ژێر کارتێکه‌ری گوتاری مارکسیستی و لێنینیستی له ئێران‌دا و پاش ساڵی 1321ه‌وه، هاتوته ئاڕاوه.
له‌لایه‌که‌وه ئاماژه‌کردن به نوێ بوونی کێشه‌ی قه‌ومی له ئیران‌دا، ئه‌رێنییه و له‌لایه‌کی‌تره‌وه، نه‌رێنی. ئرێنییه چونکو پێشانده‌دات ئه‌و کێشه‌یه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا، مێژوومه‌ند نییه. به‌ڵام لایه‌نی نه‌رێنی کێشه‌که بریتییه له چاوپوشاندن له هێندێک له راستییه‌کانی وڵات. لایه‌نی ئه‌رێنی کێشه‌که ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و روانگه‌یه‌ی که هێندێک له نووسه‌ران هه‌یانه سه‌باره‌ت به هۆکاری هه‌ڵایساندنه‌وه‌ی پرسی قه‌ومی له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئاماژه‌ی پێکرا و ده‌یگه‌رێنه‌وه بۆ سێ لایه‌نی: دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی به‌توانا له ئێران، هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی(وڵاتانی داگیرکه‌ری ئێران) و وێستی هێزه قه‌ومییه‌کان(نوخبه‌کان و خه‌ڵک).
که‌وابو، ناکرێ له شیکردنه‌وه‌ی سیاسی کێشه‌کاندا ، یه‌ک یان دوو هۆکار دیاری بکرێ (وه‌ک روانگه‌ی ئیحسان هوشمه‌ند که زوورترین نه‌خش ده‌دات به نوخبه‌کانی قه‌ومی و ده‌وله‌تی شوره‌وی له پرسی کۆماری کوردستان و قازی محه‌مه‌د، به‌ڵام ده‌وری ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌ڕوی ئێران به که‌مره‌نگی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت) و باسی هۆکاری سێهه‌م نه‌کرێ. ئه‌گه‌ر ئیحسان هوشمه‌ند جه‌خت له‌سه‌ر وه‌ی ده‌کات که له رابردوی ئێران‌دا ته‌واوی قه‌ومه‌کان یه‌ک بوون و هیچیان به‌رزه‌فرییان نه‌ده‌کرد له‌سه‌ر ئه‌وانیتر و هه‌موویان خۆیان به ئێرانی ده‌زانی، نابێت ئه‌و راستییه فه‌راموش بکه‌ین که نه‌بوونی کێشه‌ی قه‌ومی، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندخواز و نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی "نه‌ته‌وه‌یی"(بێژه ده‌وڵه‌تی پانتاخوازی ناوه‌ندی) له ئێران‌دا.
له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی به‌دوواوه، هه‌رچی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران‌دا زوورتر به‌ره‌و ناوه‌ندخوازی بالیکێشاوه، به‌و راده‌یه‌ش ناوه‌ند له سازدانی نایه‌کسانی له نێوان قه‌ومه‌کان و له ئاکامدا له پێکهاتنی کێشه و پرسی قه‌ومی،، کاریگه‌ری هه‌بووه.
هه‌روه‌ها، ئیحسان هوشمه‌ند له زۆربه‌ی وتاره‌کانیدا به شێوه‌یه‌ک له واتای "ئێمه" که‌ڵک وه‌رده‌گرێت که وادیاره مه‌به‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌نۆکه‌یی ده‌گرێته‌وه. واته، به‌رێزیان هه‌میشه له گوشه‌نیگای ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌وه چاو له کێشه‌که ده‌کات و وا دیاره بۆ سه‌قامگیریشی نیگه‌رانه. وا ده‌رده‌که‌وێ که سه‌ره‌ڕای ناوه‌رۆکی ده‌سه‌ڵات، "ئێمه"یه‌کی ئێرانی و مێژوویی(بێژه ده‌وڵه‌تی به‌توانا و مه‌شروع)، بوونی هه‌یه که ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی جموجوڵی کۆمه‌ڵگا و سیاسه‌ت له وڵاتدایه و هه‌موو که‌سیکیش پێویسته خۆی له‌گه‌ڵی هه‌ماهه‌نگ بکات، چه‌مکه‌کانی پێوه‌ندار به‌و بیروبۆچوونه بریتیین له پاراستنی ته‌واویه‌تی خاک، جوداییخوازی و قه‌ومخوازی.
حیزبه‌کان و لایه‌نه سیاسییه‌کان
سرنج بۆ کێشه‌ی قه‌وم و کولتووره‌کان له ناو حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کاندا، له راده‌ی کێشه و پرسێکی سرنجراکێشی نه‌ته‌وییدا جێگا ناگرێته‌وه. که‌وابوو، هه‌ریه‌ک له‌وانه له ئاستی جیاوازدا گرنگی ده‌ده‌ن به‌و کێشه‌یه و بۆچوونی خۆیان راده‌گه‌یێنن. لیره‌دا ته‌نیا ئاماژه به‌و لایه‌نه سیاسییانه ده‌که‌م که به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان، به‌کێشه‌ی قه‌ومه‌کان سرنج ده‌ده‌ن. لێره‌دا مه‌به‌ست له حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان، ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌گرێته‌وه. دیاره له گوشه‌یه‌کی جیاوازدا به بۆچوونه‌کانی ده‌سه‌ڵات سه‌باره‌ت به‌و کێشه‌یه ئاماژه ده‌که‌م.
لایه‌نه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی-ئایینی(ملی-مذهبی): ئه‌و لایه‌نانه به‌گشتی، دووبه‌رکی و درزی کارای نێوان قه‌ومه‌کان له روانگه‌ی مه‌ترسی پارچه‌بوونی ئێرانه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. سه‌باره‌ت به‌و پرسه پێویسته بڵێین، درز و دووبه‌ره‌کی قه‌ومه‌کان، پانتایی به‌رفراوان‌تر له‌و بۆچوونه‌ی سه‌ره‌وه‌ی هه‌یه که به‌ساکاری، یان فه‌راموش ده‌کرێ و یان له‌به‌رچاو ناگیرێت. ئه‌و کێشه‌یه پێش هه‌ر شتێک، پرسێکی مرۆڤییه، ره‌هه‌ندی کولتووری هه‌یه و ره‌هه‌ندی حقوقی کێشه‌که به هۆی تێپه‌ڕینی پانتایی قه‌ومه‌کان له سنووره فه‌رمییه‌کانه‌وه، بۆ لایه‌نه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان سرنج‌راکێش ده‌بیت. دیاره ئه‌و ریسه درێژتر ده‌بیته‌وه و ده‌کرێ ره‌هه‌ندی‌تریشی لێ‌زیادبکرێت. مخابن، روانگه‌یه‌ک له‌ناو ئه‌و لایه‌نانه‌دا هه‌یه که ده‌سه‌ڵاته سیاسییه ناوه‌ندخواز و سه‌ره‌ڕووکان و شێوازی کرده‌وه‌یان، به به‌رپرس و به هۆکاری پارچه‌پارچه‌بوونی ئێران ده‌زانێت. که‌وابوو به پێێ ئه‌و روانگه‌یه، هیچکام له قه‌ومه‌کان به‌خواست و ویستی خۆیان، حه‌ولی جیابوونه‌وه ناده‌ن.
له‌ناو لایه‌نه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی-ئایینی‌دا، "بزاڤی ئازادی ئێران"(نهضت آزادی ایران-مهندس سحابی) و "بزوتنه‌وه‌ی مۆسڵمانانی خه‌باتکار"(جنبش مسلمانان مبارز-دکتر پیمان)، جه‌ختیان کردوو له‌سه‌ر دابینکردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی مافی که‌مایه‌تییه‌کان له ئێران‌دا و به‌تایبه‌تی ئاماژه به قه‌ومه‌کان ده‌که‌ن و له‌وباره‌دا بۆچوون و شیکردنه‌وه‌یه‌کی روون و ئاشکرایان هه‌یه. بۆ وێنه یه‌کێک له ئامانجه‌کانی باس‌کراو له په‌یره‌و و پڕۆگرامی (جاما)دا بریتییه له دابینکردنی مافی یه‌کسان و هاوبه‌شکردنی هه‌موو قه‌ومه‌کان و هه‌موو ئه‌ندامانی وابه‌سته به نه‌ته‌وه‌ی ئێرانی له چوارچێوه‌ی پێکهاته‌یه‌کی سیاسی فێدڕال و شوراییدا، و لابردنی هه‌موو فه‌رق و جیاوازییه‌کان به‌هۆی جیاوازی ئایینی، ره‌گه‌زی و قه‌ومی. له درێژه‌ی ئه‌و بڕگه‌یه‌دا هاتووه، دابینکردنی مافی ده‌سه‌ڵات(حاکمیت) بۆ هه‌موو قه‌ومه‌کان له رێگای دامه‌زراندنی شوراکانی هه‌رێمی فه‌راهه‌م ده‌بێت که هه‌ڵگری مافی خودگه‌ردانی له چوارچێوه‌ی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌ردی و به‌خشینی مافی زمان و بنه‌ماکانی‌تری قه‌ومی و نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌بێت.
زۆرر ئاشکرایه که لێکدانه‌وه‌ی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان و "لایه‌نه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی- ئایینی"یش له‌گه‌ڵ بێت، بۆ کێشه‌ی قه‌ومه‌کان و مافه‌کانیان کاریگه‌ری ده‌بێت و ده‌توانێت بۆ ده‌رکی ئه‌و کێشه‌یه و گه‌یشتن به رێگاچاره‌یه‌کی مه‌نتقی یارمه‌تیده‌ر بێت.
پرسێک که لێره‌دا وه‌ک کۆسپێک بۆ دابینکردنی ئه‌و بۆچوونه دیته ئاڕاوه، هه‌ڵوێستی زیاده‌خوازانه‌ی هێندێک لایه‌نی سیاسییه. "جبهه ملی ایران" له‌و رێکخراوه سیاسیانه‌یه که به ته‌واوی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای کێشه‌که دژایه‌تی ده‌کات.
"کوروش زعیم" ئه‌ندامی شورای ناوه‌ندی "جبهه ملی"، پێی‌وایه که: «ئێمه له ئێران‌دا کێشه‌یه‌ک به‌ناوی قه‌ومییه‌ت که جیا له په‌یکه‌ره‌ی نه‌ته‌وه و کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بێت، نیمانه؛ هه‌رچه‌ند ماوه‌یه‌که وشه‌ی قه‌ومییه‌یت و مللییه‌ت له زۆر شوێندا جێگۆڕکێی پێده‌که‌ن. به بڕوای من، مللییه‌ت پیناسه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. یانی خه‌ڵکێک که زمان، یاسای بنه‌ڕه‌تی(ده‌ستور)، سنووری هاوبه‌ش و ده‌وڵه‌تی هاوبه‌شیان هه‌یه. به‌ڵام قه‌ومییه‌ت ئه‌و قه‌ومه کۆچبه‌رانه ده‌گریته‌وه که به ته‌واوی له کولتووری یه‌ک نه‌ته‌وه‌دا توواونه‌وه، مخابن به بڕوای من، دیارده‌یه‌کی وامان له ئێران‌دا نییه. ته‌واوی ئه‌و قه‌ومانه‌ی که هاتونه ئێران به‌لانی که‌م سه‌دان ساڵ، بگره هه‌زاران ساڵ کونن. ئه‌گه‌رچی هێندێک لایه‌نی جیاوازیخواز ناوی نه‌ته‌وه‌ی تورک و کورد به‌زمان دێنن، به‌ڵام من له مێژوو و کولتووری ئێران‌دا بابه‌ته‌ی وا نابینم. ئێمه وه‌ک هه‌ویری یه‌ک شیرینی‌ین که هه‌زاران ساڵه ته‌واوی پێکهاته‌کانی له‌گه‌ڵ یه‌کدا تێکه‌ڵاو بووه. ئه‌و چه‌ند هۆزه ئاریاییانه‌ی: ماده‌کان، پاڕسه‌کان و پاڕته‌کان، وه‌ک هۆزی سه‌ره‌کی و هه‌روه‌ها کورده‌کان و ئازه‌رییه‌کانیش هه‌ر له‌و هۆزانه‌ن که هه‌موویان پێش چه‌ند هه‌زار ساڵه له‌و وڵاته‌دا جیگیر و له‌گه‌ڵ یه‌ک تێکه‌ڵاو بوون. که‌وابوو ناتوانین پاڕته‌کان له پاڕسه‌کان و ئه‌و دووانه له به‌ڵوچه‌کان، گیله‌کییه‌کان و ئه‌وانیتر جیا بکه‌ینه‌وه. هاوه‌کات پانتایی کولتووری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه فره زۆرتره له سنووره هه‌نۆکه‌ییه‌که‌ی. هیج قه‌وم و نه‌ته‌وه‌یه‌ک له ئێران‌دا جیاوازیان له‌وانیتر نییه. ئه‌و هۆزانه هه‌موویان له یه‌ک ره‌گه‌ز بوون که له کاتی جیاوازدا له ده‌شتی(فلاتی) ئیران‌دا جیگربوون. هه‌ڵبه‌ت ئێمه (له ئێران‌دا) که‌مایه‌تی ئاییینیمان هه‌یه، به‌لام که‌مایه‌تی قه‌ومییمان نییه.»(شنبه 26 فروردین 1385سیروان نیوز)
که‌م نیین که‌سانێک که وه‌ک "کوروش زه‌عیم" بیر ده‌که‌نه‌وه. به بڕوای من له‌و هه‌لومه‌جه‌دا و به ساده‌کردنه‌وه‌ی کێشه‌که، زۆر سرووشتییه که ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش به‌و ئاراسته‌یه‌دا بڕوا. ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تی په‌هله‌وی و کێشه و قه‌یرانه‌کانی پاش شۆڕش، نموونه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و بیروبۆچوونانه‌یه. له‌لایه‌کی‌تره‌وه به بڕوای زۆربه‌ی نووسه‌ران، ده‌سپێکی پروسه‌ی نوێژنکردنه‌وه له ئێران‌دا به جێگیربووبی ده‌وڵه‌تی به‌رۆاله‌ت مودێرن و سه‌ره‌ڕووی ره‌زاشا، شێوازیکی به‌رچاوی به‌خۆوه گرت. ئه‌و رووداوه‌ی که له سه‌رده‌می پێکهاتنی ده‌وله‌تی سه‌ره‌ڕووی ره‌زاشا به‌سه‌ر کێشه‌کانی قه‌ومیدا هات، ئه‌وه بوو که بۆ یه‌که‌مجار ده‌وڵه‌تێکی ناوه‌ندخۆازی به‌توانا، به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌موو تواناکانی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری دامه‌زرا. به‌شێک له به‌رنامه‌کانی نوێژنکردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، هاوتا بوو له‌گه‌ڵ سه‌رکوت و خاپورکردنی ئه‌و هۆز و خێڵ و قه‌ومانه‌ی که له سنووره‌کانی دوور له ناوه‌ند، ده‌ژیان و تا پێش ئه‌و رووداوه نه‌خشێکی دیار و زۆر کارایان له دابینکردنی سیاسته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیدا هه‌بوو و خۆیان به‌شێک له پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی بوون.
ناتوانین حاشا له‌وه بکه‌ین که تا پێش پێکهاتن و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی به‌ڕواڵه‌ت مودێڕنی په‌هله‌وی یه‌که‌م، سه‌رۆک و رێبه‌ڕان و شێخه‌کانی هۆز و تایفه و قه‌ومه‌کان له ئازه‌ربایجان، کوردستان، خوزستان و به‌لووچستان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و توانایه‌کی زۆر بوون. ته‌نانه‌ت ناوه‌ندخوازی ده‌وڵه‌ت که له زمانی قاجاره‌وه ده‌ستیپێکرد، نه‌یتوانی توانا و بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هێندێک له‌وانه به‌ته‌واوی له ناوبه‌رێت. واته ده‌سه‌ڵاتدارانی قاجار تا کاتێک له‌باری سه‌ربازی و ده‌رماڵه‌ییه‌وه وابه‌سته به هێزه‌کانی قه‌ومی و خێڵه‌کان بوون، نه‌یانده‌توانی به شێوازێکی سه‌ره‌ڕوویانه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان په‌ره پێبده‌ن.
ئه‌و رووداوه‌ی که له زه‌مانی ره‌زاشا و له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ قه‌ومه‌کاندا روویدا ئه‌وه بوو که له‌ناکاو، پێکهاتنی دیارده‌یه‌ک به‌ناوی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی مودێڕن که ده‌یهه‌ویست تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بوونی ده‌وڵه‌ت، به پێداگری له‌سه‌ر هێندێک نیشانه و هێما رواڵه‌تییه تایبه‌ته‌کان و له قالبی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ییدا پێشان بدات، که‌وته ململانی و دوژمنکاری ئاشکرا له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی و ته‌نانه‌ت مان‌ونه‌مانی هۆز و خێڵ و قه‌ومه‌کان که له‌ئه‌نجامیشدا به شێوازێکی دڕ‌ندانه و سه‌رکوتکه‌رانه بوو به هۆی له‌ناوچوونیان. له‌ڕاستیدا بنچینه‌کانی سه‌ره‌کی دوژمنکاری قه‌ومه‌کانی ئێرانی که به‌واتایه‌ک به‌هۆی شوێنی جوگرافی نیشته‌جێبوونیان له که‌ناره‌کانی ئێران‌دا به‌رچاوده‌که‌وێت، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا له‌وکاته‌وه ده‌سپێده‌کات.
ده‌سه‌ڵات:
روانگه‌ی ده‌سه‌ڵای سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی قه‌ومی چ له ناوه‌ند و چ له ناوه‌ندی ئوستانه‌کان، دیاره له ناو به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تییشدا- روانگه‌یه‌کی رێگرانه و نه‌رێنییه و به‌رده‌وام جه‌خت ده‌کرێته‌وه له‌سه‌ر پێویستی لاوز کردنی ناسنامه‌ی قه‌ومی له‌به‌رامبه‌ر ناسنامه‌ی نه‌وته‌ویی(ملی)دا. دیار نییه له ولاتی ئێمه‌دا له‌کاتێکدا پێوانه‌کان و پێداویستییه‌کانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تا ئێستا به‌روونی دیاری نه‌کراوه یا به‌واته‌یه‌کی‌تر، شڵه‌ژاو و به‌گشتی یه‌کلایه‌نه یه و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش، به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییش له‌تارمایی دایه، چون چاوه‌رووانی ده‌کرێ که ناسنامه‌ی قه‌ومی بۆ داکۆکیکردنی له ناسنامه‌یه‌ک که له بیر و کرده‌وه‌دا گێره‌وکێشه‌ی هه‌یه، لاواز بکرێت. بڵێی ئه‌و بۆچوونه قه‌یرانێکی گه‌وره‌تر بۆ وڵات نه‌ڕه‌خسێنێت؟ له لایه‌کی‌تره‌وه هاوکات ده‌سه‌ڵات له سیاسه‌تی ده‌ره‌کی خۆی و له ده‌ره‌وه‌ی سنوور سیاسییه‌کانی ئێران‌دا، بۆ به‌تواناکردنی تاقمه ئایینییه تایبه‌ته‌کان؛ جه‌خت له‌سه‌ر بیری فره قه‌ومی- ئایینی ده‌کاته‌وه و پشتگیری‌یان لیده‌کات. بۆ نمونه لوبنان، ئێڕاق، ئه‌فغانستان و ....
ناوه‌نده زانستییه‌کان:
زانکۆ سه‌ره‌کی و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان، نه‌ته‌نیا له ئێران به‌ڵکو له گشت وڵاتانی‌تردا، سه‌رچاوه‌ی وه‌رچه‌رخان و گوڕان پێکدێنن. له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنی راسته‌قینه، لێکۆڵینه‌وه، نوێکاری، گریمانه‌سازی که ره‌هه‌نده‌کانی پانتایی زانستی پێکدینن، زانکۆکان ده‌توانن به دابینکردنی زه‌مینه‌کانی فکری و کولتووری بۆ گوڕانکارییه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتووری، ته‌کنولۆژیک و ته‌نانه‌ت سیاسییش به‌شداری کارا بکه‌ن.
بێگومان ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ‌کرد، له‌وانه‌یه هه‌موویان ده‌رچووی زانکۆ بن یان هێندێکیان خه‌رێکی وانه‌گووتنه‌وه‌ش بن، به‌ڵام به‌بڕوای من خاون وره‌ی پێویست له بواری زانستییدا نه‌بوون و نیین. به‌شداری کارا له ناوه‌ندکانی زانستیدا تایبه‌تمه‌ندییه‌کی سه‌ره‌کی به مرۆڤ ده‌دات تا به‌رده‌وام نه‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌کان، کێشه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ بێروبۆچوونه‌کانی خۆشی، به شێوه‌یه‌کی ره‌خنه‌گرانه هه‌ڵسه‌که‌وت بکات.
به‌و روانگه‌وه به‌شداریم کرد له دواکۆبوونه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجومه‌نی کۆمه‌ڵناسانانی ئێران له زانکۆی تاران له‌ژێر ناوی "کۆمه‌ڵگا، دمه‌قاڵه‌کانی چه‌مکی و بیرووکه‌یی سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگای ئێران"(جامعه ، کنکاش های مفهومی و نظری در باره جامعه ایران- 18 و 19 اردیبهشت ماه 87) و هه‌ستم به هێندیک گوڕانی به‌رچاو له بۆچوونی ناوه‌ندکانی زانستیدا سه‌باره‌ت به کێشه‌ی قه‌ومیه‌ته‌کانی ئێران کرد، که به‌ره‌و پێکهاتن ده‌ڕووا.
ئاماژه‌یه‌کی کورت به وتاری دوکتور ناسر فه‌کوهی و دوکتور حه‌میدره‌زا جه‌لالی‌پور، روونکه‌ره‌وه ده‌بێت.
دوکتور فه‌کوهی به ئاماژه به "ئێران کۆمه‌ڵگایه‌کی خاون شێوازێکی تایبه‌ته و پێویستی به روانگه‌گه‌لی تایبه‌ت هه‌یه" گووتی، ساڵانێکه له‌سه‌ر ئه‌و روانگه‌ی خۆم سوورم که قبوڵکردنی پرنسیپی فره‌لایه‌نی کۆمه‌ڵگای ئێرانی، پایه‌ی ته‌وه‌ری به‌رنامه‌رێژی بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگایه یه. ئه‌و فره‌لایه‌نییه، هاوکات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاڕاسته‌کانی هه‌رێمی، قه‌ومی، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و شێوازه‌کانی ژیان و پێویسته له چوارچێوه‌ی دیارده‌یه‌ک که له جیهاندا به ناوی فره‌کولتووری ناوبێژکراوه، شێبکرێته‌وه.
وێنای پێشنیارکراو له لایه‌ن دکتور فه‌کوهییه‌وه بریتییه له مۆدێلێکی فره‌زمانی- فره‌کولتووریی تێکه‌ڵاو و شێوازگۆر که راده‌یه‌کی گرنگ له نه‌ته‌وه‌خوازی و جیهانگیری له‌خۆگرتبێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچوونه وه‌ک چه‌شنه روانگه‌یه‌کی پۆزه‌تێڤ له کۆمه‌ڵگای ئێران هه‌ڵسه‌نگێنین، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت روانگه‌ی دوکتور جه‌لالی‌پور به نێگه‌تیڤ و سه‌لبی دابنێین، چما به‌رێزیان به ره‌خنه‌گرتن له روانگه باوه‌کان سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگای ئێرانی، بۆچوونی خۆی له‌ژێر سه‌ردێری "ئێران کۆمه‌ڵگای ناڕێکوپێک" شێکرده‌وه.
به‌ڕێزیان سه‌ره‌رای هه‌ڵسه‌نگاندنی کۆمه‌ڵگای ئێرانی به مودێڕن، ئاماژه‌ی به چوار ده‌سته "نارێکی" له کۆمه‌ڵگای ئێران کرد. یه‌که‌میان بریتییه له ناڕێکییه‌کانی ده‌ره‌کی کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا که هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی وه‌ک، ده‌وڵه‌تی قه‌واره مه‌زن به کارکردی نزم، دیارده‌ی که‌ناره‌نشینی، راده‌ی نزمی گه‌شه‌سندن له ناوچه قه‌ومییه‌کان به هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ ناوه‌نددا، درز و بوشایی چینایه‌تی، هه‌روه‌ها نایه‌کسانی بواری له پانتایی گشتگریدا بۆ ژنان.
شایه‌ت یه‌که‌مجاره که له سه‌کۆی ناوه‌نده زانستییه‌کانی ئێران‌دا به‌ڕاشکاوی ئاماژه به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ده‌کرێت. به‌تایبه‌ت کێشه‌ی قه‌ومکان و نایکسانییه‌کان له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی ناوه‌ندی که پێشتریش وه‌ک یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی گه‌شه‌نه‌کردنی کۆمه‌ڵگای ئێرانی ناسرابوون و به‌هێندێک هۆوه سرنجی ئه‌وتووی پێنه‌درابوو- له بۆچوونه‌کاندا شوێنێکی تایبه‌تی پێدرابووه.
وته‌ی کوتایی:
به‌و لێکۆڵینه‌وه کورته سه‌باره‌ت به روانگه باوه‌کان، ده‌کری بڵێیین که له‌هه‌لومه‌رجی ئێستا‌دا روانگه‌ی ناوه‌نده‌کانی زانستی ئێمه به بۆچوونه سیاسی – ئیدۆلۆژیکه‌کانیان، پتر له بنکه سیاسییه‌کانی ده‌وڵه‌تی و حیزبه سیاسییه ئۆپۆزۆسیۆنه‌کان و که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کان ئاماده‌ییان بۆ قبۆڵی پێناسه‌ی فره‌قه‌ومی- فره‌کولتوور له وڵات‌دا هه‌یه. بێگۆمان یه‌کێک له ئاکامه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندی کێشه‌کانی قه‌ومی له ئێران‌دا له گوشه‌نیگای ئه‌منیه‌تییه‌وه و ره‌تکردنه‌وه‌ی هه‌بوونی کێشه یان دیارده‌ی قه‌ومی، که‌ڵه‌که‌بوونی داخوازییه قه‌ومییه‌کان ده‌بێت. ئێران وه‌ک هه‌ر وڵاتێکی‌تری فره قه‌ومی، له پڕوسه‌ی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردنی خۆیدا رووبه‌ڕووی داخوازییه‌کانی سیاسی، کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی که‌مایه‌تییه‌کانی قه‌ومی ده‌بێته‌وه و ناچاره به شێوه‌یه‌کی عاقڵانه و هێمنانه و به‌ئاڕاسته‌یه‌کی دێمۆکراتیک وڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه ببێته‌وه.