عیرفانی قانعی فه‌رد
كلاوبه‌ردار یان شه‌یتانی سیاسه‌ت
رێبوار كەریم وەلی
رێبوار كەریم وەلی
تا له‌م وڵاته نه‌چیته ده‌ره‌وه نازانی ئه‌م بێسه‌روبه‌ریه‌ی له‌م وڵاته‌دا به‌ناوی دیموكراسی و مافی مرۆڤه‌وه ده‌كرێ چه‌ند مه‌ترسیداره و چه‌ند كاولكاره. زۆر جار له توركیا كاتێك كوڕ و كچی گه‌نجی تورك ده‌بینم ئیمزای ئه‌تاتورك یان وێنه‌كه‌یان له سه‌ر قۆڵ و باسكی خۆیان تاتۆ كردووه، ئاخێكی سارد هه‌ڵده‌كێشم! ئه‌وه چ فه‌رهه‌نگ و سیاسه‌تێكه كه توانیویه‌تی وا له گه‌نجێك بكات دوای 80 ساڵ ئه‌تاتوركی خۆش بوێت. یان كه توركیا چه‌ند ساڵه سایتی یوتیوبی له توركیا قه‌ده‌خه كردووه، چونكه ڤیدیۆیه‌كی ناشایسته‌ی له‌سه‌ر كه‌مال ئه‌تاتورك تێدا بڵاوكرایه‌وه.
به‌داخه‌وه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هیچ پیرۆزییه‌ك له‌م وڵاته‌دا نه‌ما په‌لاماری نه‌درێت و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه مه‌لا مسته‌فای بارزانییه كه زۆر بێڕه‌حمانه كراوه‌ته ئامانج. بارزانی موڵكی ته‌نیا حیزبێكی سیاسی نییه و سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌فسانه‌یی كورده كه دۆست و دووژمن ئه‌م شایه‌تییه‌یان بۆ داوه و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كورد ده‌ستی كه‌وتووه به‌شی هه‌ر زۆری به‌رهه‌می ماندووبوون و لێهاتوویی ئه‌وه له سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی چه‌كدارانه‌ی كوردستان له دژی رژێمه‌كانی عێراق، ئێران و توركیا. بۆیه بارزانی به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆكی حیزبێك بووبێت، سه‌رۆكی شۆڕشی كوردستان بووه و یه‌كێكه له پیرۆزییه‌كانی ئه‌م وڵاته و هه‌ق نییه رێگه بدرێت هیچ كه‌سێك سووكایه‌تی به‌م پیرۆزییه بكات به‌قسه‌ی سه‌رچاوه گرتوو له دووژمنكاریه‌وه. سه‌رم سوڕماوه كه‌سێك كه هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی بۆ كورد و كوردستان به‌خشی یاسایه‌ك نییه له‌م وڵاته‌دا كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی بپارێزێت.
كه‌سایه‌تی و مێژووی بارزانی، قازی محه‌ممه‌د و شێخ مه‌حمود قابیلی ئه‌وه‌ن باسیان بكرێت و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه ئیشی فه‌رخه پاسدارێك نییه بێت به پاره مێژووی ره‌شی خه‌ڵكیتر به ناوی نووسینی ژیاننامه‌وه له‌سه‌ر حیسابی پیرۆزییه‌كانی كورد و كوردستان سپی بكاته‌وه. ئینجا راست بێته‌وه و بڵێ من له ئێوه كوردترم!
عیرفانی قانعی فه‌رد كه به قه‌ولی كوردانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كابرایه‌كی درۆزن و كڵاوبه‌رداره، هه‌ستاوه كتێبێكی نووسیوه له‌سه‌ر ژیانی جه‌لال تاڵه‌بانی و جه‌نابی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، قسه هه‌یه كه نزیكه‌ی نیو ملیۆن دۆلاری بۆ سه‌رفكراوه، جگه له‌وه‌ی كه خانوویه‌كیشی له تاران بۆ كڕدراوه. بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ نازم عومه‌ر وه‌ڵامبداته‌وه ئایا راسته یان نا؟
جارێ هه‌قه كورد ئه‌و پرسیاره له به‌ڕێز مام جه‌لال بكه‌ن، باشه به‌ڕێزتان بۆچی به‌خۆت مێژووی خۆتان به كوردی نانووسیه‌وه و چ ئیشت به‌وه‌یه فه‌رخه پاسدارێك مێژووی تۆ به فارسی بنووسێته‌وه؟ سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌م كتێبه كه جه‌نابی كه‌مال فوئاد و نازم ده‌بباغن، هیچیان شاره‌زای فارسی نین، چۆن سه‌رپه‌رشتیی ئه‌م كتێبه‌یان كرد!؟ له‌وه‌ش زیاتر ده‌ڵێن به‌ڕێز مام جه‌لال قانیعیفه‌ردی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه‌ته كۆشكی سپی و، زه‌ماله‌ی دكتۆراشی له ئه‌مریكا بۆ وه‌رگیراوه. بۆچی؟
ئینجا با بێمه سه‌ر كه‌سایه‌تیی عیرفانی قانیعفه‌رد كه گوایه "شه‌یتانی سیاسه‌ته"، به‌ڵام ئه‌و به‌كرێگیراوێكی ئیتلاعاته و من ئه‌وه‌تان به به‌ڵگه‌وه ده‌یسه‌لمێنم. كه چ ساخته‌كارێكه. من مێژوو نووس نیم و سه‌ردانی هیچ ناوه‌ندێكی به‌ڵگه‌نامه‌ییم نه‌كردووه و ئه‌و مافه‌ش به خۆم ناده‌م بێم له‌سه‌ر مێژوویه‌ك كه من نایزانم قسه بكه‌م (وه‌ك چۆن ئاغای قانعی فه‌رد به پێ‌خواسی به‌ناوی كه‌وتووه!)، به‌ڵام بۆ خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌مه‌وێ ته‌نها باسی كه‌سایه‌تیی عیرفان قانعی فه‌رد و ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌م كابرایه بكه‌م كه گوایه ئه‌و ده‌یڵێ راسته و ئه‌وه‌ی پێش ئه‌و نووسراوه هه‌مووی درۆیه.
ئه‌و زانیاریانه‌ی من باسیان ده‌كه‌م، رۆشنبیرانی و نووسه‌رانی كورد له ئێران سه‌رچاوه‌ین و ئه‌وانی زیاتریش له‌باره‌یه‌وه ده‌زانن.
یه‌كه‌م: عیرفان قانعی فه‌رد، كوڕی بورهانی قانعی فه‌رده كه باوكی له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئیسلامی‌دا فه‌رمانداری مه‌ریوان بووه، واته ئینقلابیه‌كی ده‌رجه‌یه‌ك و پیاوی كۆمار ئیسلامی بووه و ئه‌وكاته‌ی كه كۆماری ئیسلامی لاوانی كوردی گولله‌باران ده‌كرد و پاره‌ی فیشه‌كه‌كانیشی له گه‌ڵ قووتوویه‌ك قه‌نادی له خاوه‌نی شه‌هیده‌كان وه‌رده‌گرته‌وه، جه‌نابی له ناز و نیعمه‌تدا كوردیان به (زددی ئینقلاب) ناو ده‌برد. به‌ڵام ئێستا ده‌یه‌وێ مێژووی كورد و كوردستان‌مان بۆ بگێڕێته‌وه!
دووه‌م:عیرفان(به به‌ڵگه‌وه) پاره‌خۆر و راستی ئاوه‌ژووكه‌ره. بایی هه‌زران دۆلار كتێبی خانه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی(نیگای سه‌بز)ی له تاران خواردووه وای به ئاغای ته‌هماسبیی خاوه‌نی كتێبخانه‌كه كرد كه كابرا له ئێران هه‌ڵات و له ئه‌ڵمانیا بووه په‌نابه‌ر! چونكه قانیفه‌رد ده‌ستڕویشتوو بوو له تاران كابرا نه‌وێرا داوای مافی خۆیشی بكات. ئینجا جیا له‌وه‌ش هه‌ستا كتێبی كابرایه‌كی خه‌ڵكی ماكووی له ساڵی 1999 كه ناوی ئاغای(به‌لخكانلو) بوو و وه‌رگێڕانی كتبێكی نادری ئینتیسار بوو، كرده هی خۆی و به‌ناوی(مافیای قودره‌ت)ه‌وه چاپكرد. به‌لخكانلو لێی خۆش نه‌بوو، چوو له دادگا شكایه‌تی لێ كرد و عیرفان دواتر داوای لێبووردنی له كابرا كرد. نامه‌كانی به‌لخكانلو سه‌باره‌ت به‌م دزییه له‌م سایته‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه: Kurdistanmeddia.org.
سێیه‌م: له ساڵی 2003 دا عیرفان كتێبێكی به‌ناوی وتووێژ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئێران محه‌ممه‌د ره‌زا شه‌جه‌ریان، بڵاوكرده‌وه. هه‌ر دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كه شه‌جه‌ریان له رۆژنامه‌ی هه‌مشه‌هریدا رایگه‌یاند كه هیچ كاتێك وتووێژی له‌گه‌ڵ قانعیفه‌رد نه‌كردووه و ته‌نها له جێگه‌یه‌ك جارێك سه‌رپێیی دیویه‌تی! و رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی له‌و كتێبه‌دا له‌زاری ئه‌وه‌وه نووسراوه هه‌مووی درۆیه و هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه! ئێستا جه‌نابی قانیعیفه‌رد ده‌یه‌وێ پێمان بڵێ درۆمان بۆ راست ده‌كاته‌وه! ئه‌و هێشتا ماجستێری وه‌رنه‌گرتبوو، نازناوی دكتۆری هه‌ڵگرتبوو، له‌كاتێكدا ئێستا خه‌ریكی خوێندنی دكتۆرایه له ئه‌مریكا. كه دێمه سه‌ر ئه‌وه‌ش.
هاوشێوه‌ی ئه‌م رووداوه‌ش دووباره له 2002 رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خالقی رێككه‌وتووه بیباته‌وه ئێران و به‌خه‌ڵكی هاكا خالقیتان له تاران بینی. دواتر خالقی گوتبووی نه‌ك هه‌ر ناگه‌ڕێته‌وه ئێران به‌ڵكو هه‌ر ئاگاشی ئاگاشی له‌م باسه نییه، قه‌ت هه‌ر قانیعبفه‌ردی نه دیوه و نه ده‌شیناسێ!
چواره‌م: قانیعیفه‌رد پیاوی ئیتلاعاتی ئێرانه. ئه‌م كابرایه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا چه‌ندین وتووێژی له‌گه‌ڵ به‌نی سه‌در، ره‌زا په‌هله‌وی، شێخ عیزه‌ددین حوسێنی و عه‌بدولڵای حه‌سه‌نزاده‌دا ئه‌نجامداوه و هه‌مووشیانی چاپكردوون. جیا له‌وه‌ی كه عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده به‌درۆی خسته‌وه و رایگه‌یاند كه قسه‌كانی ئه‌وی ته‌حریف كردوون، خاڵی سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌یه كه چۆن چه‌ند ساڵ به‌ر له ئێستا رۆژنامه‌نووس عه‌دنانی حه‌سه‌نپوور (كه هاوشاریی عیرفانه، خه‌ڵكی مه‌ریوانه) له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كادرێكی پله چواری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران حوكمی له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام كه‌س له گوڵ كاڵتری به عیرفان نه‌گوت، له‌سه‌ر ئه‌و هاتووچۆیه؟ ئه‌مه چ نهێنییه‌كه.
عیرفان ئه‌ندامی ناوه‌ندی ئه‌سناد(به‌ڵگه‌نامه)ی شۆڕشی ئێرانه و ده‌سته راستی روحولڵای حوسه‌نیانی سه‌رۆكی ئه‌م ناوه‌نده‌یه كه پێشتر جێگری وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران بووه! هه‌موو نووسینه‌كانی قانیعیفه‌رد له سایتی تابناكی موحسنی ره‌زایی فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای پاسداران‌دا بڵاوده‌بنه‌وه كه سایتێكه ته‌نها و ته‌نها بۆ دژایه‌تی كورد و كوردستان دامه‌زرێندراوه.
كتێبه‌كه‌ی قانعیفه‌رد به فه‌رمانی ئه‌م دوو شوێنه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمكردن نووسراوه و، مام جه‌لال كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران خۆشه، له هیچ شوێنێك ناوی نه‌هاتووه! و ئامانجی ئه‌م كتێبه شكاندنی بارزانی و شێواندنی رۆڵی ئه‌وه له مێژووی كورددا و ئێران به شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك ئه‌م كاره‌ی كردووه.
له كۆتاییدا دانیشتنی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م كتێبه له تاران له رۆژێكدا كرا كه ئێران 4 كورد و فارسێكی به‌به‌رچاوی دنیاوه له سێداره دا. له‌م دانیشتنه‌دا دكتۆر سادقی زیبا كه‌لام، مامۆستای زانكۆی تاران یه‌ك رسته‌ی به قانعیفه‌رد و كتێبه‌ی گوت كه پێموابێت ئه‌وه‌نده به‌سیه‌تی. له‌وێ سادق زیباكه‌لام گوتی: "من ئه‌م كتێبه به مێژوو نازانم و نمره‌ی سفر ده‌ده‌م به نووسه‌ره‌كه‌ی، چونكه له ئه‌لف و بێی مێژوو نازانێت."
سادقی زیباكه‌لام نه كورده و نه پیاوی پارتیشه، كه ئه‌و قسه‌یه بكات، پێم سه‌یره هه‌ندێك له‌سه‌ر درۆیه بێ ژماره‌كانی قانعیفه‌رد، ناسناوی مێژوونووسی پێ بڵێن.
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی رووداو ژماره 57 چاپی ئه‌وروپا