خه‌ڵك پێی فێره
كه‌چی
بۆ من شێره
گۆران محه‌مه‌د
كه‌چی
بۆ من شێره
گۆران محه‌مه‌د
عه‌بدوڵڵا گیول ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر ئیسرائیل داوای لێبووردن نه‌كات، ئه‌وا په‌یوه‌ندی له گه‌ڵدا ده‌پچڕێنین"، شایه‌نی باسه سوپای ئیسرائیل نه سنووری توركیای به‌زاندووه، نه جه‌رگه‌ی ئاوایی و گونده‌كانی تۆپباران كردوون، ئه‌وان هه‌ر ئه‌وه‌نده نۆ توركیان كوشتوون و سه‌روگوێلاكی هه‌ندێ توركی دیكه‌یان شكاندوون، كه هێشتا روون نه‌بووه‌ته‌وه داخۆ هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانن، یان په‌یامێكی دیكه.
خۆ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی توركیا و ئیسرائیل له مه‌نجه‌ڵ و سه‌رقاپ بچێت، ئه‌وه نێوانی ئێمه و ئێران هێنده‌ی پانایی نێوان ده‌شنێ و جه‌عفه‌ر گوانی له یه‌ك دووره. ئیدی تێناگه‌م ئاخۆ ئه‌وه چییه ده‌م و ده‌ستی حكوومه‌تی كوردستانی گرتووه و تائێستا نققه‌یه‌كی ئه‌وتۆی به‌رامبه‌ر هێزی داگیركاری ئێران نه‌كردووه كه له مه‌جلیسی شه‌ش پیاوی ماقووڵدا، شایه‌نی باس بێت.
سه‌رۆك كۆمار، دووجار شكۆی كورسییه‌كه‌ی شكێنراوه، جارێك چونكه وڵاته‌كه‌ی هه‌تك ده‌كرێ، جارێكیش چونكه گه‌له‌كه‌ی، باوه‌ڕ ناكه‌م خۆشیی بوون به سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌نده‌ی نه‌هێشتبێته‌وه باڵیۆزی ئێران بانگ بكات و هه‌ر له‌به‌ر عه‌یبه، نه‌رمه گله‌ییه‌كی لێبكات. هه‌رچه‌نده شانی هیچ وه‌زیرێكی عێراقیی له عێراقچێتیدا ناگاته ئه‌ژنۆی هۆشیار زێباری، كه‌چی ئه‌م وه‌زیره كورده‌ی عرووبه به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك له ته‌له‌فۆنێكدا نه نیگه‌رانیی و نه تووڕه‌یی و نه ناڕه‌زایی بۆ وه‌زیری ده‌روه‌ی ئێران نیشان نه‌داوه، به‌ڵكو هه‌ندێك مه‌ترسیی حكوومه‌ته‌كه‌ی بۆ حكوومه‌تی ئێران ده‌ربڕیوه، له یادمه له سه‌روه‌ختی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا چه‌ندین جار گله‌یی له ئێران كردووه گوایه هه‌وڵی هه‌بوونی ده‌ستی سیاسی له عێراقدا داوه، لێ دیاره له‌شكركێشیی و تۆپباران له كن وه‌زیره كورده‌كه‌ی به‌غدا ناچێته خانه‌ی شكاندنی شكۆی وڵاته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عێراق، كه به‌داخه‌وه ئه‌ویش هه‌ر كورده، له كاتێكدا یه‌ك دانه لیوای خشت به ته‌واوی تڕوتفاقی سه‌ربازییه‌وه هه‌ر له پیاده تا هێلیكۆپته‌ر پارێزگاری خۆی ده‌كه‌ن، كه‌چی شانزه كه‌سی ره‌وانه‌ی سنووری عێراق و ئێران نه‌كردووه، نه‌ك بۆ شه‌ڕ، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئێرانیش بزانێ ئێمه‌ش پیاومان له ماڵه. راستت ده‌وێ، كوردستان، با سه‌رۆك و په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌بێ، به‌ڵام تائێستا سنووری نییه، ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌مانه له گه‌ڵ ئێران‌دا ناوی سنووری ئێرانه نه‌ك سنووری هه‌رێمی كوردستان، خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌بووایه، هه‌ڵبه‌ت ئێمه‌ش ده‌نگێكمان لێبه‌رزده‌بووه‌وه.
تا دێت ئابڵووقه‌ی ئابووری له‌سه‌ر ئێران قایمتر ده‌بێت و جیهان ده‌ستی له بیناقاقای مه‌لالی ئاڵاندووه. به‌ڕاستی میلله‌تێكی بێ خاوه‌نین، ئاخر عه‌یب نه‌بێ هه‌موو دونیا له ئێرانی گیركردووه، ئێرانیش كه په‌نجا ساڵه ده‌ره‌قه‌تی به‌حرێن نایێت، له ئێمه‌ی گیر کردووه.
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی رووداو چاپی ئوروپا، ژماره 49.