له لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌ی ئاتڵم
کارایلان: ئه‌گه‌ر منیش بکوژرێم، سه‌دانی دیکه‌ن هه‌ن که جێگه‌م بگرنه‌وه

ده‌وڵه‌تی تورک به ڕێبازی چه‌په‌ڵ هه‌وڵ ده‌دا که بزوتنه‌وه‌ی ئازادی گه‌لی کورد پاکتاو بکات. ئاشکرا بوو که ده‌وڵه‌تی تورک داوای پشتگیری له ئه‌مریکا کردووه، بۆ له‌ناوبردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی گه‌لی کورد.
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان که‌جه‌که، ئه‌م مژاره‌ی هه‌ڵسه‌نگاند و ووشیاریی دا که ئه‌ردۆغان و وه‌زیری پاراستنی ئه‌مه‌ریکا رۆبێرت گه‌یتس، له چاوپێکه‌وتنێکیاندا له 5ی فێڤرییه که له ئانکارا پێکهات، له دژی ئه‌وان گه‌یشتونه ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ک.
کارایلان ده‌ستنیشانی کرد، به هێرشه تیرۆرستیه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک، شه‌ڕ گوڕتر ده‌بێت و به‌بیری هێنایه‌وه که ئه‌وان بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئایدۆلۆژی و فه‌لسه‌فین و ئه‌گه‌ر ئه‌ویش بکوژرێت، سه‌دان که‌سی دیکه‌ی وه‌ک ئه‌و هه‌ن، که جێگه‌ی بگرنه‌وه.
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری که‌جه‌که موراد کارایلان له لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌ی ئاتڵم پیلانی چه‌په‌ڵی کاربه‌ده‌ستانی تورکی ئاشکرا کرد.
کارایلان رایگه‌یاند که سه‌رۆک وه‌زیری تورک ئه‌رۆدغان و ، وه‌زیری پاراستنی ئه‌مه‌ریکا رۆبه‌رت گه‌یتس له دیداره‌کانی 5 شوبات له ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر پیلانی کوشتنی ئه‌و قسه‌یان کردووه.
کاریلان ڕایگه‌یاند که ئه‌رۆغان له دیدره‌که‌دا ناوی به‌رێوه‌به‌رانی که‌جه‌که‌ی داوه و ، وتویه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌وانه له‌ناوبرێن ، ده‌کرێ په‌که‌که پاکتاو بکرێ. بۆ ئه‌وه‌ش داوای فرۆکه‌ی نیشانگری له گه‌یتس کردووه. بێگومان ئه‌وه کرده‌وه‌یه‌کی ترۆریستیانه‌یه. هه‌مان کردوه‌یه که ئیسرائیل له‌به‌رامبه‌ر سه‌رکرده فه‌له‌ستینییه‌کان کردی. ئه‌وه کرده‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه.
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری که‌جه‌که موراد کارایلان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که به‌گوێره‌ی تێگه‌یشتنیان له په‌یامی ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ و به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که له سه‌رچاوه‌ی جوداڕا گه‌یشتۆته ده‌ست ئه‌وان، ئه‌رۆدغان له دیداره‌که‌دا به وه‌زیری پاراستنی ئه‌مریکای وتووه که بۆچی به فرۆکه‌ی نیشانگر، به‌رێوه‌به‌رانی په‌که‌که ناکه‌نه ئامانج؟ ڕۆبه‌رت گه‌یستیش له وڵامدا ده‌ڵێت، باشه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین و ده‌یخه‌ینه بواری کردارییه‌وه، باش نازانم که‌ی، به‌ڵام له‌چه‌ند مانگی داهاتودا ئه‌وه پێکدێت.
کارایلان ئه‌و پلانه‌ی وه‌ک هه‌وڵێکی مه‌ترسیدار به‌ناو کرد و ، ڕایگه‌یاند که ئه‌و ته‌ڤگه‌ره، ته‌ڤگه‌رێکی ئیدیۆلۆژیکه، له‌چه‌ند که‌س پێکنه‌هاتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌ویش بکوژرێ، سه‌دان که‌سی وه‌ک ئه‌و هه‌ن که درێژه به تێکۆشان بده‌ن.
به بیریشی هێنایه‌وه که پێشتریش ده‌گوترا که ئه‌گه‌ر ئۆجالان بگرین ، په‌که‌که کۆتایی پێدێ و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش وتی، وه‌ک پێشتر، ئێستاش هه‌ڵه ده‌کرێ ، ئه‌وه هه‌وڵدانێکی هه‌ڵه‌یه.
کارایلان داوای له به‌رێوه‌به‌رانی تورک کرد که ده‌ست له کرده‌وه چه‌په‌ڵه‌کانیان به‌رده‌ن.
----------------------
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی "رۆژهه‌ڵات"