کـوردلانــد!*
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
ئێواره‌ی ڕۆژی 18/04/2008، به هاوکاری شاره‌وانی شاری «مونسته‌ر» و به‌سه‌رپه‌رستی لیژنه‌ی کاروباری بیانییه‌کان، ئاهه‌نگێک بۆ پیشاندانی فیلمێک و پێشکه‌شکردنی چه‌ندین ستران له‌لایه‌ن گروپێکی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه، ڕێکخرا.
ئه‌و بابه‌ته‌ی جێی سه‌رنجی منه بۆ ئه‌م لێکۆڵین و بۆچوونه، پیشاندانی فیلمی «کوردلاند»ه. به‌ڕێز کاکه «حه‌سه‌ن ئێراندۆست» که ڕۆشنبیرێکی دیار و که‌سایه‌تیه‌کی ڕۆح سوک و دڵسۆزه، سیناریۆنووس و ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌که‌یه. ئه‌وه‌ی فیلمه‌که ببینێت بێچه‌ند وچوون وا بیرده‌کاته‌وه (وه‌ک منیش هه‌ر وه‌هام بیرکرده‌وه!) که پێکهێنه‌رانی ئه‌م فیلمه“ به‌تایبه‌ت کاکی سناریۆنووس و ده‌رهێنه‌ر) له‌لایه‌ن حکومه‌تی باشووره‌وه، ئه‌ندازه‌یه‌ک پاره‌ی باشی خراوه‌ته به‌ر ده‌ست که به‌وه‌ها کارێک هه‌ڵسێت. واته. ڕیکلام بۆ ده‌سته‌ڵاتی کوردی بکات!
ناواخنی فیلمه‌که:
(ئه‌م خاڵانه بۆ هیچ کوردێک نوێ و نامۆ نین)
1ـ گفتوگۆ له‌ته‌ک خه‌ڵکانی قورتاربووی ئه‌نفالی شووم و پیشاندانی گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ.
2 ـ تابووتی زۆری به ئاڵای کوردستان داپۆشراو که ئێسک و پروسکی ژماره‌یه‌ک له‌و8 هه‌زار بارزانییه که رژێمی فاشی به‌عس سه‌رنگومیانی کرد.
3 ـ مۆزۆلیۆمی هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید و گفتوگۆ له‌ته‌ک ڕزگاربووه‌کان له‌مه‌ڕ کاره‌ساته‌که‌وه.
4 ـ مه‌به‌ست له چێ‌کردنی ئه‌و فیلمه،پیشاندانی ئاوه‌دانکردنه‌وه و نوێژه‌نکردنه‌وه‌ی کوردستانه.
بۆیه سه‌رنج و پرسیاره ڕه‌خنه‌ییه‌کان لێره‌وه دروست ده‌بن:
پارکێکی مه‌زن پیشان ده‌درێت که له حه‌وزه‌کانیدا به لێشاو ئاو ده‌ڕژێته خواره‌وه، ئه‌مه له ساتێکدا خه‌ڵکی به ده‌م بێ ئاویه‌وه ده‌ناڵێنن.
پارک و کۆگای مه‌زن که چراخانه، ئه‌مه له کاتێکدا که خه‌ڵکی به‌ده‌م بێ کاره‌باییه‌وه ده‌ناڵێنن.
ساختمانی نوێژه‌ن و چه‌ند نهۆمی، که هینی به‌ڵێنده‌ره تایبه‌ته‌کانه و بۆ فرۆشتن دروستکراون، ئه‌مه له کاتێکدا به هه‌زاران ئاواره‌ی که‌رکوک و خانه‌قین و.. هتد یان له که‌لاوه‌ی ئه‌من و ئیستیخباراته‌کاندا و یانیش چله‌ی زستان و قرچه‌ی گه‌رما له ژێر چادری دڕا‌و و ده‌لق و نایلۆندا ده‌ژین... بێ ئاو بێ کاره‌با و بێپێویستیه‌کانی ژیاریی سروشتی مرۆڤایه‌تی. ئه‌گه‌ر چه‌ند سه‌د مه‌ترێک له جاده سه‌ره‌کیه‌کان و ئه‌و ساختمانه نوێژه‌نانه‌وه دوور بکه‌ویته‌وه و بکه‌ویته گه‌ڕه‌که‌کانه‌وه، ده‌که‌ویته جیهانی نیوسه‌ده‌ی پێشوو!باس له ئاوه‌دانیش ته‌نیا شاری هه‌ولێری گرتۆته‌وه..!!
باسێک له‌و هه‌موو منداڵ و مێرمنداڵانه نییه، له بریتی بچنه خوێندنگه و یاریگه و که‌یف و خۆشی ژیانی مندالانه به‌ڵام هه‌ژاری و بێسه‌رپه‌رستی ناچاریانی کردووه، به شه‌وو ڕۆژ له سه‌ر شه‌قام و ناوکۆڵان و جێگه گشتییه‌کاندا، کاری سه‌خت و هه‌رزان ده‌که‌ن.
که‌مته‌رخه‌می ده‌سته‌ڵاتدارانی پایته‌خت له‌و دیمه‌نه‌دا به ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت؛ که زومی کامێرا به ده‌ووروبه‌ری قه‌ڵای هه‌ولێردا ده‌گه‌ڕێت ئه‌و هه‌موو کێبڵ و ته‌ل و وایه‌ری کاره‌بایه شۆڕبوونه‌ته‌وه! ئه‌ی گوێسه‌بانه و دیوار‌ی گڵی داڕوخاو و داته‌پیوو خواروخێچ؟
دیمه‌ن پیشان ده‌درێت که سوپای کوردی مه‌شقی سه‌ربازی بۆ ته‌نگانه ده‌که‌ن له به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن، که‌چی له باکووره‌وه سوپای دڕنده‌ی تورک وڵات بۆمباردومان ده‌که‌ن و هێرشی سه‌ربازی ده‌که‌ن و چه‌ندین بنکه‌ی سه‌ربازی سوپای تورکی فاشی له خاکی باشووری کوردستاندایه. پاسداری کۆماری به‌ناو ئیسلامیش به خومپاره گوند و ده‌خڵ و دانی جووتیار و گوندی هه‌ژاران ئاگر تێبه‌رده‌ده‌ن و وێران ده‌که‌ن. له ساتێکدا پۆلیسی کورد بۆ چوونه ناو باخه‌کان پشکنینی گیرفان و جانتای سه‌یرانکه‌ران ده‌که‌ن که‌چی له ئێرانه‌وه! به فه‌رده مادده‌ی بێهۆشکه‌ر و (شایه‌د به خۆڕایی!) ده‌نێرنه باشوور، یه‌ک له‌شکر له گه‌نجانی کورد تووشی ماده‌ی بێهۆشکه‌ر ده‌که‌ن. له‌ملاشه‌وه سوپای داره‌دارکه‌ری عێراقیش (که نیوه‌یان کوردن!) له ناوچه‌کانی خانه‌قین و موسڵ و که‌رکوک ته‌نگیان به پێشمه‌رگه و سوپای کورد هه‌ڵچنیووه! سه‌دام به‌و هه‌موو توانای مادی و زه‌بر و زۆر و وێرانکردنه‌وه، هێشتا نه‌یتوانی کوردستان عاره‌بیزێر بکات! که‌چی نهاکه بێجگه له زیاد له سه‌دهه‌زار عاره‌ب له کوردستاندا، به نیازن 13 هه‌زار فه‌له‌ستینی له کورستان‌دا نیشته‌جێ بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی به عاره‌بکردنه‌که، به خشکه‌یی و به ڕه‌زامه‌ندی کورد خۆی به‌ڕێوه بچێت!
ئه‌م خاڵانه‌ی که باسم لێوه کردن ده‌کرێت بکرێنه ئه‌رشیف و پیشانی خه‌ڵکی بدرێن.
به کورتی: ناوه‌ڕۆکی فیلمه‌که وه‌ک ڕیکلامێکه بۆ ده‌سته‌ڵاتی باشووری کوردستان که چه‌ند جاده قیرتاوکراوه، چه‌ندین بینا به ئاسماندا چووه و چۆن لێشاوی ئاو له پارکێکدا به‌فێڕۆ ده‌چێت!. ئیدی وه‌ک باسکرا، خاڵه نه‌رێتیه‌کانی وه‌ک نه‌بوونی ئاو، کاره‌با، گاز، گرانیه‌کی هه‌ژار کوژه‌ر له هه‌موو ڕووه‌کانه‌وه!، بازرگانی کردن به ده‌رمانی به‌سه‌رچووه‌وه... گه‌نده‌ڵی ئیداری و دزی و فزی. واسته و وسته‌کاری و خزم خزمێنه‌ی لێپرسراوه‌کان و عاره‌بیزێرکردنی کوردستان به ڕازامه‌ندی کوردخۆی و ..هتد ناخرێنه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی. ئایا ئه‌م خاڵه نه‌رێتی و ناحه‌زانه نه‌بوونه‌ته خۆره‌ی داڕزاندنی کۆمه‌ڵگای کوردی؟! ئه‌ی کێ باسیان لێوه بکات؟
دوا وته‌م له‌مه‌ڕ ئه‌م سه‌رنجانه‌مه‌وه ئه‌وه:
ڕه‌نگبێ کاکی ده‌رهێنه‌ر بڵێت: که ئه‌و ئه‌م فیلمه‌ی بۆ کۆمه‌ڵگای ده‌ره‌وه (ئه‌ڵمانی) دروست کردوه هه‌تا لایه‌نه گه‌ش و ئه‌رێتیه‌کانی ده‌سته‌ڵاتی کوردی پیشانی بیانییه‌کان بدات! لێ گه‌لۆ؛ ئه‌گه‌ر له بۆچوونی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له هه‌لومه‌رجی کوردستان بدوێین، ته‌نیا شه‌کانه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان له کوردستاندا، چقڵی چاوی دوژمنان و ناحه‌زانی کورده. به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه که ئێمه چاو له که‌موکورتیه‌کانی ده‌سته‌ڵاتداران و سیسته‌می کوردی بپۆشین و له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و که‌موکورتیه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان بێده‌نگ بین! بۆیه منیش ده‌ڵێم؛ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ڵمانیانه‌ی که ئه‌م فیلمه ده‌بینن و پاشان سه‌ردانی کوردستان ده‌که‌ن، تووشی سه‌رسووڕمانێکی زۆر و تێکشکانی ڕۆحی ده‌بن! له کۆتاییدا ده‌ڵێم: ئافه‌رین کاکی ده‌رهێنه‌ر و هاوکاره‌کانی که به بێ هاوکاری دوڵه‌ت، ئه‌و هه‌موو ماندوبوون و نیگه‌رانی و خه‌رجییه بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان!!
هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ برای ده‌رهێنه‌ر و هاوکاره‌کانی ده‌که‌م له کاره‌کانی داهاتویاندا.
--------------
* فیلمی کورتلاند به ژێرده‌ر و ده‌قی ئاڵمانییه‌وه.