که‌مته‌رخه‌می تا که‌ی؟
تاهیر به‌رهوون
تاهیر به‌رهوون
هه‌واڵی گیرانی کاک "عه‌بدولره‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی" سکرێتێری "پژاک" له رۆژی 5 مارسی 2010 ، به ده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان، له راستی دا که‌سی رانه‌چڵه‌کاند. لانی که‌م بۆ چاودێران و چالانی سیاسی رۆژهه‌ڵات، وه‌ک رۆژ رووناک بوو که به‌رێزیان ، درنگ یا زوو ، ئه‌وڕۆ یان سبه‌ی، تووشی گرفت و گیران یان لێدان و تێرۆر ده‌بێ.تا ئه‌و جیگا که من ئاگام لێ بێ ئه‌م راستی و مه‌ترسییه له لایه‌ن دوستان و ته‌نانه‌ت ناسیاوانی نا سیاسیش، به گوێی به‌رێزیاندا درابوو.
شه‌ره‌مه‌زار و ئیدانه کردنی کرداری ده‌وڵه‌تی ئاڵمانیش ،چ شتێک له گێلی و که‌مته‌رخه‌می و ئاسووده‌ییه‌کی بێ بنه‌ما و له راده به‌ده‌ر و باوه‌ر به " پڕه‌نسیپه‌کانی دیمووکڕاسی" وڵاتانی رۆژئاوا،له لایه‌ن ئێمه‌ی کورده‌وه، که‌م ناکاته‌وه.
زۆر زوو له بیری ده‌که‌ین که تێرۆر و فه‌وتاندنی که‌ڵه پیاوانی وه‌ک "قاسملوو" و " شه‌ره‌فکه‌ندی" و هه‌موو هاورێیانی بلیمه‌تیان ، له وڵاتانی ئۆرووپایی و به هاوکاری و که‌مته‌رخه‌می هێزی ئه‌منییتی هه‌مان ئه‌و وڵاتانه جێبه‌جێ کراوه و خوێنی به نا ره‌وا رژاویان ، ده‌ستخۆشانه‌ی تیجاره‌ت و سه‌ودای هه‌مان ده‌وڵه‌تانه بووه.
حاج ئه‌حمه‌دی سکرێتێری پارتێکی " چه‌کداری" دژ به ده‌سته‌ڵاتی خوێنڕێژی ئێران بووه که له ئاڵمان ده‌ژیا و وه‌ک شاروه‌ندێکی ئاسایی هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌کرد و له کۆڕ و کۆمه‌ڵان دا به‌ر چاو بوو!! و ئه‌مه به‌ر پرسیارییه‌تییه‌کی گه‌وره ده‌خاته سه‌ر شانی " پژاک " به گشتی و چ پاساوێکی بۆ نییه.
وێڕای بانگه‌شه‌ی به ڕواڵه‌تی وڵاتانی ئۆروپایی و ئه‌مریکا بۆ داکۆکی له مافی مرۆڤ به گشتی و به تایبه‌ت له ئێران، وێ ده‌چی " موعامێله‌یه‌کی" هه‌ره گه‌وره له گه‌ڵ رژیمی کوده‌تایی ئێران له ئاڕادا بێ.
ده‌ستگیری و راپێچکردنی " ریگی" رێبه‌ری جوندوڵلاش بۆ ئێران ، که به پێی دوایین به‌ڵگه‌کان ، له لایه‌ن حکومتی پاکستانی هاو په‌یمانی ئه‌مریکاوه ، ئه‌نجام دراوه ، ته‌نیا له‌م چوارچێوه‌دا ده‌خوێندرێته‌وه و له هه‌مان کاتدا " زه‌نگی خه‌ته‌ره " بۆ هه‌موو رێبه‌ران و چالاکانی سیاسی به تایبه‌ت سه‌ر به پارته "جه‌کداره‌کان" که وڵاتانی رۆژئاوش ، نا توانن په‌نایه‌کی ئه‌من و ئاسووده بن.
له لایه‌کی تره‌وه شاردراوه نییه که " پژاک" وێرای ئه‌وه‌ی که خۆی به حیزبێکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌زانێ و پێناسه ده‌کا ، له هه‌مان کاتدا ، خۆی به پێڕه‌و و رێڕه‌وی پ.ک.ک. ده‌زانێ و ئه‌م راستییه هه‌ل و مه‌رجێکی تایبه‌تی به " پژاک" به‌خشیوه که گرێ بدرێ له بار و دۆخی سیاسی پ.ک.ک. و ره‌فتاری وڵاتانی رۆژئاوا له گه‌ڵ ئه‌و حیزبه‌دا که به نا حه‌ق هێشتاش له لیستی " تێرۆریستی"یان داناوه.
پاش ئه‌وه‌ی که کوشتاره‌که‌ی " ئه‌رمه‌نیان" به ده‌ستی ئێمپراتۆرته‌تی عوسمانی له لایه‌ن "ئه‌نجومه‌نی پیران و کۆنگره"ی ئه‌مریکاوه به " ژێنۆساید" له قه‌ڵه‌م دراو و ئه‌مه بووه هۆێ گرژی نێوان دوو ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا و تورکییه،وادیاره بۆ به‌رگری له قووڵتر بوونی ڕه‌هۆڵکی نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته به پێویست زانرا ، هه‌م دیسان وه‌ک به درێژایی مێژوو،کورد و پارته سیاسییه‌کانی بکرێنه قوربانی .
هێرشی هاوکاتی پۆلیسی بێلژیک بۆ سه‌ر باره‌گای ته‌له‌ڤزیۆنی " رۆژ" و ده‌ست به سه‌رداگرتنی که‌ل و په‌ل و ماڵباتی ئه‌م ده‌نگه‌ی کوردیش، ته‌نیا له‌م خشته‌دا ده‌گونجێ.
به کورتی، مه‌سڵه‌حه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ئۆروپایی و ئه‌مریکا بۆ خۆ سازدان و یه‌کخستنه‌وه له گه‌ڵ رژیمی کودێتایی ئێران و تورکییه،یه‌کی گرته‌وه و جارێکی تر کاره‌ساتی خولقاند.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێ که "پژاک" له‌و په‌ڕی ژیری و دووری له هه‌ر چه‌شنه توند و تیژیه‌کی بێ ئه‌نجام، بتوانێ به لێوه‌شاوه‌ییه‌وه ئه‌م شه‌پۆله له سه‌ر لا دا.
08/03/2010