کور‌د له‌کاتێکی ناسک و ئاسته‌م دایه
حه‌سه‌ن ماوه‌رانی
حه‌سه‌ن ماوه‌رانی
له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، خێرایی ئاڵوگۆڕ، تایبه‌تمه‌ندی کاتی ئێستایه و له‌ئه‌نجامی پێشکه‌وتنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری تێکنۆلۆژی و به‌رهه‌مهێنانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئه‌م خێراییه، سیاسه‌توانه‌کان و داموده‌زگاکانی به‌ڕێوه‌به‌ری وڵاته‌کان ناچار ده‌کات پڵانی کاری ستراتێژی و تاکتیکی شیاوی زه‌مان بدۆزنه‌وه.
کات چرکه چرکه تێپه‌ڕ ده‌بێ و له پانتایی سیاسه‌تدا ده‌رفه‌ته‌کانی هه‌ڵکه‌وته‌ی هه‌ر ساتێک، هه‌ر له‌هه‌مان کاتدا بایخدارن.
کور‌د وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست له‌م بارودۆخه‌دا، نه‌ک هه‌ر پێویستی به وشیاری و ژیریی تایبه‌تی هه‌یه، به‌لکو هاوکات پێویستی سه‌ره‌کی به پڵانی شیاوی ئه‌م خێراییه و خۆڕێکخستنی گونجاویشی هه‌یه ، هه‌تا بتوانی له ده‌رفه‌ته‌کان که‌ڵک وه‌ربگرێت.
له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کور‌دستان له ڕۆژهه‌ڵات و باشووری بچوک هه‌ربه‌رده‌وامه، به‌ڵام له باکور به‌ڕاده‌یه‌کی به‌ربڵاو و گشتی په‌ره‌ی سه‌ندوه هه‌ر رۆژ به شێوازێکی نوێ به‌ر‌په‌رچی پیلانه‌کانی رژێمی تورکیا ده‌ده‌نه‌وه. له باشوور به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی کور‌د به‌هاتنه کایه‌ی ده‌سته‌ڵاتی فێدراڵی هه‌رێمی کور‌دستان تامی سه‌ربه‌ستی و ئازادی چێشتوه.
ده‌سته‌ڵاتی کور‌د له باشووری کور‌دستان سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌مایه‌سیه‌کانیه‌وه، هیوا و هومێدی نه‌ته‌وه‌ی کورده به گشتی، بۆ دواڕۆژێکی گه‌ش و یه‌کگرتوو. باری گرانی لێکدانه‌وه‌ی بارودۆخ و داڕژتنی ستراتێژی و تاکتیکی گونجاو و هه‌لسوڕاندن و ئیداره‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌سته‌ڵاتی باشووری کور‌دستان به‌تایبه‌ت له‌پێوه‌ندی له‌ته‌ک ڕه‌وتی سه‌رانسه‌ریی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کوردستاندا، له‌سه‌ر شانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێمه. هه‌ڵه و خافڵبوون له هه‌ر هه‌نگاوێکی ئیستادا که ببێته هۆی زه‌ربه وه‌شاندن له‌م ده‌سکه‌وته و پاشه‌کشه پێکردن و مامله‌پێکردنی بو پار‌استنی به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی و حیزبی و گروپی له مێژووی کورددا به تاوان و خه‌یانه‌ت ده‌ژمێردرێ نه‌ک هه‌ڵه. چما، ئێستا ئه‌مه پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی به چاره‌نووسی گشتی نه‌ته‌وه‌ی کو‌رده‌وه هه‌یه نه‌ک هه‌ر به پارچه‌ی باشوور.
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی عه‌ره‌ب له ده‌سته‌ڵاتی نوێی عێراقدا، هه‌ر له سه‌تره‌تاوه نیشانیداوه که خولیای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی "سه‌روه‌ی به‌سه‌ر کورددا" و "نیشتمانی دانه‌پچراوی له نیشتمانی گشتیی عه‌رب"، له سه‌ردایه. هه‌ر له فڕوفێل له سویندخواردن له پارله‌مانی عیراق بگره، هه‌تا هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سوپای عێر‌اق و هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان، ئه‌م خولیایه‌یان ده‌ربڕیوه. هه‌ڵات هه‌ڵاتی مالیکی له نێوان تاران، ئانکارا و پێوه‌ندی نهێنی پێشوو و فه‌رمی ئێستای له‌گه‌ڵ سو‌ریا، به‌ڕاشکاوی مه‌به‌ستی پیلانگێڕانه‌یان پێشان ده‌ده‌ن. هه‌تائێستا به‌شێکی زۆری هێزی به‌ڕێوه‌به‌رانی کور‌د بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م کاره ڕژدانه ده‌کارگیراوه. دو‌ایین کرده‌وه‌ی دژ به‌کوردی داروده‌سته‌ی مالیکی له بێبه‌شکردنی ده‌نگی ده‌یان هه‌زارکه‌س له کورده‌کان، نه‌گه‌راندنه‌وه‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌کان له کور‌دستان بۆ سه‌ر هه‌ریمی کور‌دستان و پڵانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان بۆ تێکدانی فێدارلی نه‌ته‌وه‌یی، و به ده‌ستێوه‌ردان و سندوقی ده‌نگدانی له‌پێشدا ئاماده‌کر‌او و فڕوفێڵی ئاشکرا بۆ بردنه‌وه‌ێ هه‌ڵبژاردنه‌کان، هه‌مدیسان ده‌ریخست که ده‌سته‌ڵاتی به‌غدا هه‌ر به شوێن خه‌ونه سه‌دامیه‌کانه‌وه‌یه. به‌غدا تاقه ده‌سته‌ڵاتێکه که چاوی له ئاست هێرشی سه‌ربازی تورکیا و ئێران بۆ ناو خاکی به فه‌رمی ناسراوی عێر‌اق، نوقاندووه.
لاوازییه‌کانی ناوخۆی ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم، وه‌ک گه‌نده‌ڵکاری و خۆتێخزاندنی ڕایڵه‌ی جاسوسی دوژمنانی کور‌د له ناو داموده‌زگای ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێمدا، لاوازی له ئاست ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵات و بنیاتنانه‌وه‌ی ئینفراستروکتوره‌کان وه‌ک وزه، کاره‌با، ئاو، ڕێگاوبان و سیستێمی بانکی و دادپه‌روه‌ری، باری لاوازی پیشه و کشتوکاڵ و هتد...باری نێگاتیڤانه‌ی بارودۆخی کور‌د پتر ده‌که‌ن.
له‌هه‌مانکاتدا له باری پۆزیتیڤه‌وه، پێویستی وڵاته سه‌رمایه‌دارییه‌کان و له سه‌رووی هه‌موان ئامریکا به ئاڵو‌گۆڕی بنه‌ڕه‌تی بۆ چه‌سپاندنی به جێهانیبوونی هه‌رچی پتری سه‌رمایه و په‌لداکێشانی به‌سه‌ر سنوره جیاوازه‌کاندا، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ستر‌اتێژیکی وزه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناوچه نه‌فتیه‌کاندا، بێبا‌یخبوونی روو له‌زیاده‌ی ئێران و سو‌ریا و گو‌شاری ناوخۆیی و ده‌ره‌کی بۆسه‌ر ڕژێمی تورکی و په‌ره‌سه‌ندنی بزوتنه‌وه‌ی کور‌د له باکوور،
دانپێداهێنانی به‌شێکی گرێنگی وڵاته دیمۆکراتیه‌کان به مافی نه‌ته‌وه‌ی کور‌د و پێوه‌ندییه‌کانی دیپڵۆماتیی ده‌سته‌ڵاتی باشوور، زه‌ختی ئورۆپا بۆ سه‌ر تورکیا بۆ چاه‌ره‌سه‌ر‌ی قێبرێس و مافی مرۆڤ له ناوخۆدا، کێشه‌ی لایه‌نه جیاوازه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌ب له‌ناو خۆیاندا و ....بواری له‌بار پێکدێنن بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی پتری بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کور‌د به گشتی.
به ڵێکدانه‌وه‌ی ئه‌م باره‌یه که دوژمنه‌کانی کور‌د به ڕاشکاوی مه‌به‌سته ئه‌وپه‌ڕه چه‌په‌ڵه‌کانیان له‌ئاست ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ی کور‌د له‌باشووری کور‌دستان ده‌رده‌بڕن و گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ چوارچێوه‌ی هه‌رێم، هاورای سه‌ربه‌خۆیی کور‌د ده‌زانن.
له‌م بارودۆخه‌دایه که وشیاری سه‌رکردایه‌تی کور‌د به گشتی و باشووری کور‌دستان به تایبه‌تی ده‌وری دیاریکه‌ریان ده‌بێت و هه‌ر هه‌نگاوێک له پێناو یه‌کیه‌تی و پته‌وکردنی دێمۆکراسی و خه‌باتی بێوچانی دژی گه‌نده‌ڵکاری و به‌رفراوانکردنه‌وه‌ی چالاکی دیپلۆماتیک له راده‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، پڵاندارژتنی خێرا و شیاو له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی گۆڕانکارییه‌کان، داڕژتنی بناخه‌ی سه‌ربه‌رخۆیی کورده له داهاتوودا.
نه‌ته‌وه‌ی کور‌د به هیوایه، به‌ڕێوه‌به‌رانی هێزه سیاسیه‌کان چاویان بکه‌نه‌وه و ده‌رفه‌ت له‌کیس نه‌ده‌ن.