زامه‌کانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال هێشتا هه‌ر سه‌وزن
ناسر ئه‌مین‌نژاد
22 ساڵ له‌مه‌وپێش، له‌و رۆژانه‌یدا که سروشت پاڵی به وه‌رزی ساردوسه‌رماوه ده‌نا و خه‌ریکی به‌رپاکردنی سووروساتی به‌زمی به‌هارانه‌ی خۆی بوو، ئه‌و ده‌مانه‌ی که زه‌وی خۆی خاوده‌کرده‌وه و شنه‌ی بلاوێنی به‌هاریی هه‌ڵده‌مژی و سفره‌ی دڵی خۆی بۆ رووانی نێرگس و بۆ سه‌وزه‌ڵانی ئاماده کردبوو، کاره‌ساتێکی جه‌رگبڕ، رووداوێکی دڵته‌زێن و کوشتارێکی به‌کۆمه‌ڵی که‌م‌وێنه‌ی مێژوویی له گۆشه‌یه‌کی ئه‌م دنیا پانوبه‌رینه، له‌و جێگایه‌ی که پێی ده‌گوترێ کوردستان و له سوچێکی ئه‌م کوردستانه‌دا، له شاره سه‌رسه‌وزه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه، هاته کایه‌وه که تێیدا زیاتر له پێنج‌هه‌زار ئینسان بوونه قوربانی و به هه‌زاران بریندار و ئاواره‌ی لێکه‌وته‌وه.
ئه‌وده‌م حه‌وت ساڵێک به‌سه‌ر شه‌ره ماڵوێرانکاره‌که‌ی ئێران و عێراقدا تێده‌په‌ڕی. دوو ده‌سه‌ڵاتی دژی ئینسانی و فراوانخوازی ملهوڕ، به به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه تا ده‌هات شێتانه‌تر تۆوی مه‌رگ و نه‌مان و کاولکارییان به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م دوو وڵاته‌وه ده‌باراند. دنیای خه‌مسارد و مه‌زنخوازیی زل هێزه‌کانیش ته‌نیا به ته‌نگ راگرتنی هاوسه‌نگیی هێزه‌کانی مه‌یدانی شه‌ره‌وه بوون. به ده‌سته‌چیله‌ی یارمه‌تی ماددی و نیزامی، به ته‌یارکردنی هه‌ردووک لایان به چه‌کوچۆڵی کۆمه‌ڵکوژی قه‌ده‌غه‌کراو، ئاوری شه‌ره‌که‌یان خۆشتر ده‌کرد. به‌مجۆره ئاشی شه‌ری بێ ئامان هه‌روا ده‌گه‌ڕا و خه‌ڵکی بێ تاوان و به بارمته‌کراوی ئه‌م دوو وڵاته سته‌مدیده‌یه‌ش له ناو به‌رداشی فه‌رته‌نه‌یه‌کی نه‌ویست و نه‌خوازراودا گیریان خواردبوو، خرابوونه به‌رده‌م چاره‌نووسێکی نادیار و به‌ده‌م لافاوی مه‌رگ و ئاواره‌یی و ماڵوێرانییه‌وه ڕاده‌ماڵدران.
بڵێسه‌کانی ئاوری ئه‌م شه‌ڕه پڕ له نه‌هامه‌تییه، له درێژه‌ی ره‌وتی پڕکاره‌ساتی خۆیدا به ئانقه‌ست و به‌تایبه‌ت له لایه‌ن ئێرانه‌وه گوێزرایه‌وه بۆ کوردستان. ئه‌م ناوچانه له‌به‌ر بوونی بزوتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵکی کورد و رق و بێزاری گشتی له دژی ده‌سه‌ڵاتی فاشیستیی به‌عس ــ که پێشینه‌یه‌کی زۆر زیاتری هه‌بوو ــ له خاڵه لاوازه‌کانی قه‌واره‌ی له‌شکری و نیزامیی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ژمار ده‌هات. ئێران که له به‌ره‌کانی باشووردا بێده‌ست کرابوو، ده‌یه‌ویست له ناوچه‌کانی کوردستانه‌وه ده‌ستی خۆی پێشبخات، هه‌ر له‌م رێگایه‌شه‌وه ته‌نگ به بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران هه‌ڵچنێ و زه‌بری قورسی نیزامی‌یان لێ‌بوه‌شێنێ.
له‌م کیش و مه‌کێشه‌دا، له به‌شێکی ناوچه سنوریه‌کانی کوردستان و له‌وانه‌ش شاری هه‌ڵه‌بجه جێ به جه‌یش و جاش لێژکرا. حکومه‌تی به‌عس له وڵامی ئه‌م ده‌رپه‌ڕاندنه‌دا خه‌ڵکی بێ‌تاوانی گوند و شاره‌کانی خسته به‌ر غه‌زه‌بی رقی ئاوسارپساو و شێتانه‌ی هێزه نیزامییه‌کانی و به کوشه‌نده‌ترین چه‌کوچۆڵی کۆمه‌ڵکوژ و قه‌ده‌غه‌کراوی سه‌رده‌م په‌لاماری دان. بوردمانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه له شانزه‌ی مانگی مارسی ١٩٨٨ به‌شێک له‌و په‌لاماره درندانه‌یه و به‌شێک بوو له پرۆسه‌یه‌کی گشتی‌تری ژینوساید و سیاسه‌تی کۆمه‌ڵکوژی، پاکتاوی ره‌گه‌زی و کوشتن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له خه‌ڵکی بێ‌په‌سیو و بێ‌تاوان که ته‌نانه‌ت دوای ئاگربه‌س و کۆتایی شه‌ریش هه‌ر درێژه‌ی کێشا. ئه‌م سیاسه‌ته دژمرۆڤانه‌یه له به‌رده‌وامی خۆیدا عه‌مه‌لییاتی "ئه‌نفال"یشی لێکه‌وته‌وه که زیاتر له ١٨٠ هه‌زار ئینسانی تێیدا بێ سه‌روشوێن کرا و ئێستاش به ته‌واوی په‌رده له‌سه‌ر ئاست و راده‌ی ئه‌و جینایه‌ته مێژووئیه هه‌ڵنه‌دراوه‌ته‌وه، ئێستاش ئاسه‌وار و ئازاره‌کانی به قووڵی و به خه‌ستی له هه‌ناوی کۆمه‌ڵگای کوردستاندا به به‌رده‌وامی له گه‌ڕدایه.
ئه‌م کاره‌ساتانه هێنده جه‌رگبڕ و به ئازارن که تا سه‌رد‌ه‌مانێکی زۆریش وه‌ک برینێکی سه‌ر ئاواڵه، وه‌ک تاوانێکی هه‌ره گه‌وره‌ی مێژوویی، وه‌ک په‌ڵه‌یه‌کی شه‌رمی تاوانکاری به ناوچاوی دنیای زۆرداران و ملهوڕاندا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مانه تابلۆیه‌کی پرکاره‌سات و شاهیدێکی زیندوون له دڕنده‌یی حکومه‌تی فاشیستی به‌عس که به درێژایی سی ساڵ ته‌مه‌نی نگریسی خۆی به ئاگر و ئاسن وڵامی داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی خه‌باتکار و حه‌قویستی کوردستانی داوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستییانه‌شدا نابێ تۆزی فه‌رامۆشی به‌سه‌ر ده‌ورونه‌خشی وێرانکارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ره‌ش و ملهوڕی ئیسلامی له ئێران‌دا بکرێ. نابێ رێگا بدرێت ئه‌م رژیمه سه‌رکوتگه‌ره به فریوکاری و مه‌زڵومنوێنی و هه‌ڵوه‌راندنی فرمێسکی تیمساح بۆ قوربانییه‌کانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه سیاسه‌تی شه‌رئه‌نگێزانه و فراوانخوازانه‌ی خۆی و تێوه‌گلاندنی به ئانقه‌ستی خه‌ڵکی ناوچه‌که له گێژاوی شه‌ڕێکی بێ‌ئاکامدا بشارێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌م کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ش بۆ خۆی نمونه‌یه‌کی به‌رچاوه بۆ نیشاندانی نه‌خشی هه‌ره‌خراپ و بێ‌ئاوه‌زانه‌ی "به‌ره‌ی کوردستانی" ئه‌و ده‌م که به سیاسه‌ت و تاکتیکی چاوبه‌ستانه و ناوردبیننانه رێگایان بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی نیاز و مه‌به‌سته گڵاوه‌کانی کۆماری ئیسلامی خۆش کرد. له‌م نێوانه‌دا به‌تایبه‌ت نه‌خشی هێزه ئیسلامییه‌کان و له‌وانه‌ش بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ چاوساغی و په‌لکێشکردنی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ ناوچه‌که جیگایه‌کی دیاری هه‌یه.
ئێستا نزیکه‌ی 22 ساڵ له‌و رۆژه مه‌ینه‌تبارانه تێده‌په‌ڕێ. له‌م ماوه‌یه‌دا ناوچه‌که وه‌رچه‌رخان و ئاڵوگۆڕێکی زۆر گرینگ و گه‌وره‌ی به‌خۆوه دیتووه. گه‌لێک پێشهات و رووداوی جۆربه‌جۆر و تا راده‌یه‌ک چاره‌نووسساز و مێژوویی به قازانجی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک روویانداوه. نزیکه‌ی بیست ساڵه هێزه‌کانی به‌عس به ته‌واوی له به‌شێکی زۆری کوردستان ده‌رپه‌ڕێندراون. له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌سه‌ڵاتێکی ئیداری سیاسی "کوردی" کاروباری ناوخۆیی کوردستانی به‌رێوه بردووه. ئێستا بۆ حه‌وت ساڵێک ده‌چێ سێبه‌ری ره‌شی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری به‌عسییه‌کانیش به‌سه‌ر عێراقه‌وه نه‌ماوه‌ته‌وه و "سه‌دام" که ملی ده‌یان هه‌زای به په‌ته‌وه کردبوو، بۆخۆی ملی به په‌ته‌وه کراوه.
سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌م ئاڵوگۆرانه هێشتا گۆڕانکارییه‌کی ئه‌و‌تۆی چاوه‌روانکراو له ژیان و گوزه‌رانی قوربانییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه پێکنه‌هاتووه. هێشتا برینه‌کانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال هه‌روا سه‌وزن. هێشتا ئاوڕێکی جیدی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونی و جه‌سته‌یی و… له‌و خه‌ڵکه مه‌ینه‌تبارانه نه‌دراوه‌ته‌وه. برینداره‌کان، ئاواره‌کان و په‌ککه‌وته‌کان، به‌جێماوه‌کان و به گشتی قوربانییه‌کانی ئه‌و تاوانانه هێشتا به‌ده‌م ده‌رد و ئازاری ته‌نیایی و بێکه‌سی و خه‌مساردی دنیای بێ‌به‌زه‌ییه‌تیدا ده‌تلێنه‌وه. "ده‌سه‌ڵاتی کورد"یش تا ئێستا زیاتر رێگای خافلاندن و پشتگوێ خستنی داواکارییه به‌رحه‌قه‌کانی ئه‌م خه‌ڵکانه‌ی گرتۆته به‌ر و سه‌رقاڵی پێکهێنان و به‌ڕێوه‌بردنی رێوشوێنی ته‌قلیدی و مه‌راسمی روتێن و هاکه‌زائییه بۆ روژه کاره‌ساتباره‌کان. به‌داخه‌وه ته‌خشان و په‌خشان، مشه‌خۆری و گه‌نده‌ڵیی، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتخوازی و نه‌بوونی نه‌خشه‌ی روونی کورت و درێژ ماوه‌ی ئابور‌ی ـ سیاسی ده‌وری سه‌ره‌کی ده‌بینن له‌م بارودۆخه ناله‌باره‌ی که هه‌یه و کۆسپی خستۆته سه‌ر رێگای هه‌وڵدانی جیدی بۆ دارشتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد، بۆ سارێژکردنه‌وه‌ی برین و نه‌هامه‌تی و کاوڵکارییه‌کانی ده‌ستی به‌عس که خه‌ڵکی کوردستانی گرته‌وه و ئێستاش پێوه‌ی ده‌ناڵینن.
حه‌ق وابوو، ئێستاش حه‌ق وایه له‌م وڵاته کاول کراوه‌ی ده‌ستی به‌عسییه‌کاندا که‌ڵکی زیاتر له‌و ده‌رفه‌ته مێژووئییه وه‌ربگیردرێ که هاتۆته پێش، تا رێگای دووباره بوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵکوژییه‌کان کوێر بکرێنه‌وه. تا خه‌ڵک به پشوویه‌کی درێژ و هه‌ناسه‌یه‌کی ئاسوده‌وه به‌ره‌و داهاتوویه‌کی روون، بۆ دارشتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد رێگه ببڕن. ئه‌م خه‌ڵکه سته‌مدیده‌ی کوردستان ده‌یان ساڵه به‌و ئاواته‌وه خه‌بات و ژیانی کوڵه‌مه‌رگییان برده پێش که رۆژێک له رۆژان خۆیان کلیلی چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگاکه‌یان به ده‌سته‌وه بێت، شیاوی ئه‌وه‌ن که ده‌سه‌ڵاتێکی به‌رپرس و جێ‌متمانه‌ی هه‌بێت که له ئاستی به‌رپرسیاره‌تی مـێژووی خۆیدا بێت.
ده‌سه‌ڵاتدارنی ئێستای کورد ده‌بێ بزانن درگای ئه‌م ده‌رفه‌ته مێژووئیه‌ی که بۆیان کراوه‌ته‌وه و خراوه‌ته به‌ر ده‌ستیان هه‌میشه له‌سه‌ر پشت نابێ.