هه‌ڵبژاردن له کوردستان کوتاییهات
ئه‌رکی نوێنه‌رانی خه‌ڵک ده‌سپێده‌کات
حه‌سه‌ن ماوه‌رانی
ئه‌رکی نوێنه‌رانی خه‌ڵک ده‌سپێده‌کات
حه‌سه‌ن ماوه‌رانی
له رؤژی 25ی مانگدا، هه‌ڵبژاردن له کوردستان به‌وپه‌ڕی رێک‌وپێکی به‌رێوه‌چوو. به‌شداری پتر له سه‌تا هه‌شتای ده‌نگده‌ران و پاراستنی ئاسایشی شوێنه‌کانی ده‌نگدان و وشیاری پێشمه‌رگه و پۆلیسی کوردستان پێشانده‌ری وریایی و هۆشیاری نه‌ته‌وه‌ی کورده له باشووری کوردستان.
له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، هێزه سیاسییه‌کان لیسته‌ی کوردستانی (پارتی دێمۆکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی 57.34%، گۆڕان وه‌ک ئۆپۆزیسیۆن، 23.57%ی ده‌نگه‌کانیان هێناوه‌ته‌وه. مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی کوردستان پتر له 69.57% ی ده‌نگه‌کانی بردۆته‌وه.
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی باشووری کوردستان سه‌ره‌ڕای ساوابوو‌نی ئه‌زموونی دێمۆ‌کراسی، به سه‌رکه‌وتوویی به‌رێوه‌چوو. گه‌لی کوردستان سه‌لماندی که توانای به‌رێوه‌بردنی دێمۆکراتیانه‌ی نیشتیمانی خۆی هه‌یه. نه‌ته‌وه‌ی کورد به به‌شداری سه‌ربه‌ستانه و رێکوپێک، سه‌لماندیان که توانای گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵگای شارستانیان هه‌یه.
ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که ده‌نگدان به شێوازی دێمۆکراتیانه و سه‌ربه‌ستی ته‌واوی ده‌نگده‌ره‌کان به‌رێوه چووه. له هه‌مان کاتدا ده‌نگی 42.66 له‌سه‌دی ده‌نگده‌ران به هێز و رێکخراوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات، په‌یامێکی روون و وشیار که‌ره‌وه‌یه بۆ کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێم. به‌له‌به‌رچاوگرتنی نزیک به 81%ی ده‌نگه‌کان که له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا به یه‌کێتی نیشتمانی و پارتی بڕابوو، ده‌کرێ بڵێین ئه‌و دوو لایه‌نه یه‌ک له سێی ده‌نگیان له کیسداوه. ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی کوردستانی بۆ دابینکردنی دروشمه‌کانی، به‌تایبه‌ت به‌ڵێنیی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان که له ناوه‌رۆکیدا کێشه‌ی که‌رکوک گرینگی تایبه‌تی له‌خۆده‌گرێت و هه‌روه‌ها له بابه‌ت به‌رگری له گه‌نده‌ڵکاری و دابینکردنی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی هێزی دادوه‌ری هه‌ڵنه‌ستێ، به دڵنیاییه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا رێژه‌ی ده‌نگه‌کانی که‌متر ده‌بێته‌وه.
په‌رله‌مانی کوردستان به قه‌واره‌ی تازه‌وه، ده‌بێته گوڕه‌پانی ململانی سیاسیی ده‌سته‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن، ئه‌مه‌ش خۆی ده‌بێته هۆی به‌ره‌وپێشچوون. که‌مایه‌سیه‌کان ده‌خرێنه روو. بوارێکی له‌بار بۆ حکومه‌ت ده‌ره‌خسێ تا که‌موکۆرییه‌کانی خۆی باشتر بناسی و چاره‌یان کات. هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌واره تازه‌یه بواری سه‌ربه‌خۆیی په‌رله‌مان له‌به‌رامبه‌ر به ده‌سته‌ڵاتدا به‌هێزتر ده‌کات. په‌رله‌مانی کوردستان ده‌بێ وه‌ک هه‌موو هاوتاکانی له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا کۆمیسیؤنی چاوه‌دێری به به‌شداری هه‌موو فراکسیؤنه‌کان بؤ بنیاته ده‌وڵه‌تییه‌کان و وه‌زاره‌ته‌کان، به‌تایبه‌ت بۆ ده‌زگای پاراستن و ئاسایش که پێوه‌ندی راسته‌وخۆیان به مافی تاک له کۆمه‌ڵگا هه‌یه، دابمه‌زرێنێ. ڕاستی ئه‌وه‌یه که ده‌سته‌ڵاتداریه‌تی دێمۆکراتیک پێویستیی به پشوو درێژی و کار و تێکوشانێکی زۆر هه‌یه. له هه‌مبه‌ر ئه‌و کاره پر زه‌حمه‌ته‌یه که وڵاتێک سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ و به‌ره‌و پێش ده‌چێت.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شێک له سیاسه‌توان و کادیره‌کانی پێشووی یه‌کێتی نیشتیمانی وه‌ک هێزیکی سیاسی سه‌ربه‌خۆ به ناوی گۆڕان و به لیسته‌ی تایبه‌تی خۆیانه‌وه به‌شداریان کرد و به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای ئۆپۆزیسیۆن وه‌ک لایه‌نی سێهه‌می سیاسی هاتنه گۆڕی.
دیاره له‌ئاست هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی گۆڕان، ناکری به‌ر له ده‌سبه‌کاربوونیان بیروڕا ده‌ربڕین، به‌ڵام درۆشمه‌کانیان، وه‌ک دروشمی به‌ره‌ی ده‌سته‌لاتدار له‌سه‌ریان ده‌بنه ماڵ. واته ده‌نگده‌ران، هه‌لبژێردراوه‌کانیان به‌رامبه‌ر به ده‌نگه‌کانیان به به‌رپرس ده‌زانن. خودی هه‌ڵگرتنی ئاڵای گۆڕان به‌رپرسیاره‌تی قورس و گران ده‌خاته سه‌ر شانی به‌رێوه‌به‌ره‌کانیان.
په‌رله‌مان به بێ ئۆپۆزیسیۆن له ڕاستیدا په‌رله‌مان نییه و نوێنه‌رکانی پتر ده‌وری ده‌نگده‌ر و ده‌ستبه‌رزکه‌روه ده‌گێڕن. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌سته‌ڵات له کاتی په‌رله‌مانی یه‌کده‌ستدا له داهێنه‌ریی ده‌که‌ویت و کارکردن و لێپرسینه‌وه و به‌رپر‌سایه‌تی ناوه‌رۆکی نامێنێت.
ئۆپۆزیسیۆنی به‌رپرسیار و نیشتمانپه‌روه‌ر، ده‌بیته مایه‌ی پێشکه‌وتنی وڵات و سه‌رفه‌رازی خۆی. ره‌خنه‌کارییه‌کانی نه به‌مه‌به‌ستی رووخان، به‌لکوو به مه‌به‌ستی به‌رگری له خراپه‌کاری و گه‌نده‌ڵکاری و دابینکردنی مافی گه‌له‌که‌ی گرنگی په‌یدا ده‌کات. ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئۆپۆزیسیۆن نه هه‌ڵاوگرمه له په‌رله‌مان، به‌ڵکوو پڵاندانان و ئاماده‌کردنی به‌رنامه‌ی دیار و به‌رچاوه بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌کان.
له وڵاتانی تازه دێمۆکرات به سیسته‌می ساوای هه‌ڵبژاردن، ئه‌رکێکی گران ده‌که‌وێته سه‌ر شانی به‌رێوه‌به‌رانی ئۆپۆزیسیۆن. ده‌وری ئه‌وان له ده‌وری ده‌سته‌ڵاتداره‌کان که‌متر نابی له ره‌وتی کاره‌کاندا. چما زۆربه‌ی ده‌سته‌ڵاتداره‌کان بۆ به‌ربه‌ره‌کانی و ململانی سیاسی ناچار ده‌بن ره‌خنه‌کانی لایه‌نه‌کی تر له‌به‌رچاو بگرن.
له کوردستان تایبه‌تمه‌ندێکی دیکه‌ش له گۆڕێدایه. کوردستان وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ نییه. ده‌سته‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن، به‌یه‌که‌وه له ئاست پرسی کورد به‌رپرسن و له‌به‌رانبه‌ر ده‌وله‌تی ناوه‌ندی عێراقدا له یه‌ک به‌ره‌دان. له‌م ئاسته‌وه چ لایه‌نی ده‌سته‌ڵات و چ لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن ئه‌گه‌ر پشت له‌یه‌ک که‌ن خزمه‌تی دوژمنانی نیشتیمان و نه‌ته‌وه ده‌که‌ن. پاراستنی یه‌کده‌نگی له‌ئاست ده‌ره‌وه و جیاوازی بیرورای ناوخۆ ده‌بێ له‌به‌ر چاو بگرین. هه‌لومه‌رجی نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ناسکه. نه‌ته‌وه که‌مان دۆستی که‌مه و دوژمن ده‌وریداوه، هه‌ربۆیه‌ش سنوری نێوان خزمه‌ت و خه‌یانه‌ت له پردی سیراتی مه‌لاکان ئاسته‌متره.
سه‌رکه‌وتنی په‌رله‌مانی کوردستان بۆ خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌ی کورد، ئاواتی هه‌موومانه.