خشتی هه‌وه‌ڵ دابنێی، گێڕاوگێڕ
باڵ ده‌كێشێ تا فه‌له‌ك دیوار، گێڕ
تاهیر به‌رهوون
باڵ ده‌كێشێ تا فه‌له‌ك دیوار، گێڕ
تاهیر به‌رهوون
په‌تای "هه‌ڵبژاردن" ناوچه‌ی داگرتوه. توركییه،ئێران و هه‌رێمی كوردستان. له هه‌ر دوو وڵاتی توركییه و ئێران كه به‌ڕێوه‌به‌ران و كارگێڕانی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژاردن، نه‌یاران و پاوانخوازانی خوێنین ده‌ستی ده‌سته‌ڵاتدارن، كۆمه‌ڵگای كورده‌واری به دڵه‌ڕاوكێوه چاوه‌ڕوانی ئاكام و ئه‌نجامه‌كانی ده‌كرد و ده‌كا.
له توركییه وێڕای هه‌موو پڕوپاگه‌نده و چاوترساندنێك، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانییه‌كان به گشتی به لای كورد دا شكایه‌وه و ده‌ستكه‌وتێكی هێنده گه‌وره بوو كه سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاش، نه‌یتوانی خۆی لێ گێل كات.
له ئێران، ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه ده‌چێ چ فڕێكی به هه‌ڵبژاردن به مانا و ناوه‌رۆكی ئه‌مڕۆیانه‌وه نییه. تێكه‌ڵێكه له فێڵ و گێچه‌ڵ و ساخته‌چییه‌تی و شانۆگه‌رییه، به ئه‌نجامێكی نادیار و به‌ڵام "دیار" ه‌وه.
به‌ره‌ی كورد به داخه‌وه تا ئێستاش نه‌یتوانیوه به یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك رای له به‌رانبه‌ر ئه‌م گاڵته‌جارییه‌دا ، یه‌كریز و ته‌با، هه‌ڵوێست وه‌رگرێ و به هه‌ڵدانی" پلاتفۆرمێك"ی كوردستانی، وێڕای رسوا كردنی رژیم، بیر و رای گشتی جیهانی به‌ره‌و داكۆكی له مافه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی گه‌لی كورد راكێشێ.
ئه‌مه له دوو وڵاتدایه كه كورد له ده‌سته‌ڵاتدا نییه. چی چووه و چۆن ده‌چێ، ئه‌رك و لێپرسیارییه‌تی له سه‌ر شانی كورد نییه.
له بسته خاكێكدا كه پاش مێژوو و خه‌بات و گه‌لێك كاره‌ساتی مێشك ته‌زێن، كورد بووته خاوه‌نی كیان و دام و ده‌زگای خۆی، زۆر جێی داخه كه دوو "كه‌ڵه" حیزبی سه‌ره‌كی باشوور " كه‌ڵه‌گایه‌تی" له كۆمه‌ڵگای كورده‌واری ئه‌وێنده‌رێ بكه‌ن و به "دابه‌زین به یه‌ك لیست" له راستیدا دژی گه‌لی خۆیان و به یه‌ك مانا دژی به‌رژه‌وه‌ندی درێژخایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی " كودتا" بكه‌ن.
زۆر روونه كه له هه‌لومه‌رجی ئێستادا و له نه‌بوونی "ره‌وتێكی به‌هێزی ئۆپۆزیسیون" ، مانای ئه‌م تاكتیكه ته‌نیا ده‌بێته "تاڵان كردنی" ده‌ستكه‌وته‌كانی هێشتاش مسۆگه‌ر نه‌كراو و هه‌ڵاوه‌سراوی گه‌ل.
"پارتی" و "یه‌كیه‌تی"، بێگومان له مێژووی خه‌باتی رزگاری گه‌لی باشوور دا جێگه و پێگه‌ی تایبه‌تی و سه‌ره‌كی خۆیان هه‌یه و به چ فێڵ و چه‌واشه‌یه‌ك غه‌یری " كرداری پاوانخوازانه‌ی" خۆیان نا سڕێته‌وه.
له هه‌موو جیهانی پێشكه‌وتوو دا و له هه‌لومه‌رجی بوونی دوو پارتی گه‌لی و سه‌ره‌كی دا، پاش ئه‌وه‌ی كه هه‌موو حیزبه‌كان له هه‌ڵبژاردندا به‌شداریان كرد و به پێی متمانه‌ی خه‌ڵك ده‌نگیان وه‌رگرت، و نه‌یانتوانی به "ته‌نیا" ده‌وڵه‌ت به ده‌سته‌وه بگرن، ئه‌وا به پێی نزیكی به‌رنامه‌یی له گه‌ڵ یه‌ك یان دوو حیزبی بچووكتر، "كوالیسیون" یان هاوپه‌یمانی ده‌كه‌ن و ده‌گه‌نه زۆربه‌ی ده‌نگ و "ده‌وڵه‌تی زۆربه".
له ئاڵمان دوو حیزبی سه‌ره‌كی "سوسیال دیمۆكرات" و "دیمۆكرات مه‌سیحی"، ته‌نیا پاش هه‌ڵبژاردن و ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی متمانه‌ی گه‌ل و نه‌توانینی به "ته‌نیا" به ده‌سته‌وه گرتنی ده‌وڵه‌ت، كوالیسیونیان كرد، نه له پێش هه‌ڵبژادندا.
بۆ چرته‌یه‌ك بیر له‌وه كه‌نه‌وه كه بۆ نمونه له ئه‌مریكا، دوو حیزبی "دیمۆكرات" و " كۆماریخواز"، پێش هه‌ڵبژاردن كوالیسیون بكه‌ن، داخوا نابنه گاڵته جاڕی بیر و رای گشتی جیهانی؟
ئه‌نجامی كرده‌وه‌ی پاریه‌تی (پارتی و یه‌كیه‌تی)، دوور خستنه‌وه‌ی هه‌موو ره‌وته‌كانی بچووكتر و نادڵخوازه له هیواداری به به‌شداریه‌تی له ده‌سته‌ڵاتی سیاسی دا و ئه‌مه‌ش خۆی "بنكۆڵ كردنی" متمانه‌ی گه‌له به داهاتووی نیشتمانه‌كه‌ی و خۆشكردنی "جێی و رێیه" بۆ "گه‌را" نانه‌وه‌ی توركییه و ئێران له رێی پشتیوانی له "توركمان" و "ئیسلامیی"ه كانه‌وه و سه‌ر هه‌ڵدانی ره‌وتێكی گێره شێوێن و لاده‌ر له چه‌شنی حه‌ماس، له ناو دڵی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری دا.
زۆر به‌داخه‌وه ده‌بێ ئه‌م "تاكتیك"ه وه‌ك رێگاچاره‌یه‌كی "خێڵه‌كییانه" بۆ پاوانخوازییه‌تی و چاوچنۆكی سیاسی، هه‌ڵسه‌نگێندرێ و له به‌رده‌م بیر و رای گشتی هه‌موو كوردستاندا، وه‌ڵام ده‌ر بێ!
ده‌سكه‌وتی باشوور موڵكی مێژووی كورده و نابێ بدرێته " كه‌رتی تایبه‌تی".
27.05.2009