گه‌ل ده‌ستده‌کاته‌وه!
گڵۆڵه‌ی رژیم که‌وتوه‌ته لێژی
تاهیر به‌رهوون
گڵۆڵه‌ی رژیم که‌وتوه‌ته لێژی
تاهیر به‌رهوون
رووداوه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئه‌م دواییانه، به شێوه‌یه‌کی سه‌ر سووڕ هێنه‌ر، به دژی رژیم شکاونه‌ته‌وه. وێڕای هه‌موو قه‌یرانه‌کانی تر، به‌تایبه‌ت پاش ئاکامی کودیتایی دوایین هه‌ڵبژاردنه‌کانی به ناو سه‌رۆککۆماری، رژیم تووشی قه‌یرانی "مه‌شرووعییه‌ت" هاتووه. به‌کارهێنانی هه‌موو توانای سه‌رکوت و ترس و تۆقاندن، نه‌ته‌نیا وره‌ی گه‌لی دانه‌به‌زاندوه، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه، رۆژ به رۆژ و هه‌نگاو به هه‌نگاو، قه‌ڵای درۆیینی ده‌سته‌ڵاتی داپڵۆسێنه‌ر، گه‌مارۆ ده‌درێ و ده‌ته‌ندرێ.
کرداری داهێنه‌رانه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سه‌رانسه‌ری بڕستی له رژیم بڕیوه: نزماندنی خوێندکار مه‌جید ته‌وه‌کوللی به له به‌ر کردنی جل و به‌رگی ژنانه، له لایه‌ن سه‌دان "پیاو"وه‌وه به به‌ستنی رووبه‌نده و په‌چه‌ی "ژنانه"وه، به‌رپه‌رچ ده‌درێته‌وه. دڕاندن و سووتاندنی خۆ کرده‌ی وێنه‌ی خومه‌ینی و هه‌وڵ بۆ سازدانی شانۆ و پاشاگه‌ردانیه‌کی تری لایه‌نگری له رژیم، نه ته‌نیا بێ وه‌ڵام ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵکوو به به‌شداری نه‌کردنی جووڵانه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکار، ته‌ریک و تاق ده‌که‌وێته‌وه و بارستایی و قه‌باره‌ی لایه‌نگران و ته‌نانه‌ت به‌کرێگیراوانیشی له قاو ده‌درێ.
کۆچی دوایی "گه‌وره ئایه‌توللا مونته‌زیری" و به‌شداری خۆڕسک و دڵخواز‌ی هه‌زارانه‌ی خه‌ڵک و به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێکی رادیکاڵ که ناوه‌ندی ده‌سته‌ڵاتی نیشانه گرتوه، گورزێکی تری کاریگه‌ره که مه‌ودای هه‌ر چه‌شنه به‌رپه‌رچێکی له رژیم ئه‌ستاندوه.
له‌م ناوه‌دا، هه‌والێکی فره گرینگ که له‌وانه‌ی له ژێر سێبه‌ر و ره‌نگدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه رووداوه‌کانی هه‌نووکه‌ییدا، بایه‌خی خۆی پێنه‌درێ و ته‌نانه‌ت له لایه‌ن رێبه‌رانی هێشتا پارێزکاری جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز، دیزه‌به‌ده‌رخۆنه بکرێ، ئه‌و کاره‌ساته‌یه که له شاری سیرجان سه‌ر به پارێزگای کرمان، رووی داوه:
رۆژی سێ شه‌ممه هه‌وه‌ڵی به‌فرانباری 2009 ،ئه‌و ئاپۆره‌ی که بۆ دیتن و چاوترسێنی، له شوێنی له سێداره‌دانی دوو به ناو تاوانبار، له شاری سیرجان کۆکرابوونه‌وه ، به دروشمی مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیکتاتۆڕ و به هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئه‌منی، توانیویانه "تاوانبار"ه‌کان له ده‌ستی جه‌لادان،ده‌ربێنن.
لێره‌دا گرینگ ئه‌وه نییه که ئایا ئه‌و دوو که‌سه به راستی تاوانبار و شیاوی سزا بووبن یان نا؟ تانه‌ت ئه‌وه‌ش گرینگ نییه که رژیم توانیبێتی پاشان ئه‌و دوو که‌سه بگرێته‌وه و له داریان بداته‌وه، گرینگ به‌ڵام ئه‌وه‌یه که گه‌ل ده‌ستی کردوه‌ته‌وه و وێڕای ته‌قه و برینداری و ته‌نانه‌ت کوژران،له به‌رانبه‌ر هێزی سه‌رکوت دا راوه‌ستاوه.
له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو و له هه‌موو تێکهه‌لچوونه‌کانی نێوان سه‌رهه‌ڵده‌ران و هێزی سه‌رکوتی رژیم، ده‌یان نموونه له به‌ره‌نگاری و راوه‌ستان و ته‌نانه‌ت نه‌جاتی ئه‌سیران له ده‌ستی هێزی به‌کرێگیراو، بیندراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئێستا و به تایبه‌ت له دوو رۆژی ترادیسیۆنالی تاسووعا و ئاشوورا دا، روویدا، هێما و ئاماژه‌یه‌کی گرینگی گواستنه‌وه‌یه له پله‌ی "نافه‌رمانی مه‌ده‌نی"یه‌وه بۆ ئاستێکی بانتر که گه‌ل چیتر له به‌رانبه‌ر کرداری رژیم دا، ده‌سته‌وئه‌ژنۆ نابێ و وێرای رادیکالیزمێکی ئاشکرا له دروشمه‌کاندا، به کرده‌وه‌ش "ده‌ست ده‌کاته‌وه".
راست ئه‌وه‌یه که هه‌ر له یه‌که‌م رۆژانی سه‌رهه‌ڵانی نوێی گه‌ڵانی ئێرانه‌وه، رژیم تامه‌زرۆ و ئاواته‌خوازی کێشانی "جووڵانه‌وه‌ی هێمنانه" به‌ره‌و به ناو " ئاژاوه‌گێری"، بووه و لێره و له‌وێ به‌کرێگیراوانی خۆی ده‌ستیان داوه‌ته راو و رووت و ئاگرتێبه‌ردان و وێرانکاری، تا به‌م شێوه‌یه بتوانێ سه‌رکوت بسه‌لمێنێ.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا له شار و شه‌قامه‌کانی ئێران‌دا رووده‌دا، "به‌رهه‌می سروشتی" مل نه‌دانی رژیم به خواسته‌کانی هه‌ره سه‌ره‌تایی گه‌له، که له ره‌وتی ئاسایی خۆیدا له نزمه‌وه بۆ سه‌ر هه‌ڵده‌کشێ و به‌ره‌و سکالاسیۆنێکی ئه‌نجام نادیار باڵده‌کێشێ.
په‌یوه‌ست بوونی جیگای پێشبینی بڕێک له هێزه چه‌کدار و سه‌ربازییه‌کانی رژیم به به‌ره‌ی گه‌ل، ده‌توانێ و ده‌بێ ئه‌نجام و ئاکامی ئه‌م هه‌ره‌سهێنانه به شێوه‌یه‌کی یه‌کلاکه‌ره‌وه، دیاری بکات.
07/01/2010