فـه‌لـه‌ســتـان!
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
مێژوو پڕه له داگیرکردن و سڕینه‌وه و له‌ناوچوونی گه‌لان ( زۆر که‌م خاڵی ئه‌رێتی و مرۆڤدۆستی و یه‌کسانی له دووتوێی مێژوودا تۆمار کراوه و تۆماریش ده‌کرێت!).
سه‌رنج بده‌نه پاشماوه‌ی ژماره‌ی که‌م و باری ئابووری خراپ و ژیانی دیلێتی گه‌لانی کۆنی (ئه‌مریکا ـ هندیه سووره‌کان ـ ئه‌سیکمۆ ـ ، که‌نه‌دا ـ ئه‌سکیمۆ ـ ،نیوزێلاند و ئوسترالیا ـ بوریجیه‌کان) گه‌لی (به‌ربه‌ر)ی باکووری مه‌غریب، لیبیا و جه‌زائیر.
ئاشوریه‌کانی خواروی عیراق... حاشاکردنی ده‌سته‌ڵاتی زوڵم و زۆری سوریا له هه‌بوونی کورد و پارچه‌یه‌کی خاکی کوردستان!
له‌ناوچوونی گه‌لی ـ لاس ـ له ناوچه‌ی ـ پۆنتۆس- ده‌ریای ڕه‌ش) له ئه‌سڵی ئه‌و گه‌لانه یان که‌س نه‌ماوه، یانیش ئه‌گه‌ر مابن، که‌مایه‌تیه‌کی هێنده که‌م و به‌ر‌بڵاون که ناتوانن کێش و قورساییان بۆ خۆ پاراستن هه‌بێت! وه‌ک (عاجباتیه‌کانی سه‌ده‌ی نو‌ێژه‌ن!) له ناوچه‌یه‌کی دوورده‌ست مۆڵدراون. گه‌شتیاری بیانی بۆ که‌یف و خۆشی سه‌ردانیان ده‌که‌ن و وێنه‌یان ده‌گرن! که بێ‌شک وێنه‌گرتنی دێرۆکی شه‌رمه‌زاریی مرۆڤایه‌تیه.
یانیش هاتنی هۆزه مه‌غۆله‌کان له کۆتایی هه‌زاره‌ی یه‌که‌مدا بۆ ناوچه‌ی کوردستان. پێداگرتن و نیشته‌جێ بوونیان له‌سه‌ر نیشتمانی کورد و یۆنان و ئه‌رمه‌ن و قڕکردنیان له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتی داگیرکه‌ره‌وه!، پێکهێنانی که‌مایه‌تیه‌کی (تورکمان زبان!) له به‌رده‌ست و کاربه‌ده‌ستانی ده‌سته‌ڵاتداری عوسمانی له باشووری کوردستاندا، که نهاکه بوونه‌ته (ئه‌مری واقیع ـ!) و ده‌خوازن له‌سه‌ر خاکی دێرینی کورد و به فیتی کۆماری تورکیای دوژمنی قه‌سته‌سه‌ری کورد (کۆمارۆلکه‌یه‌کی وه‌ک ئه‌وه‌ی باکووری دورگه‌ی قوبرس) دابمه‌زرێنن! هه‌ر له دووتوێی مێژووی داگیرکردن و قڕکردنی گه‌ڵان، کردنی که‌لیساکا و په‌رستاگانی یۆنان و ئه‌رمه‌نیه‌کان به مزگه‌وت، کوشتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و به تۆپزی به ئیسلام کردنی ئه‌رمه‌نیه‌کان و یۆنانیه‌کان!؟ ئه‌گه‌ر هه‌زاری یه‌که‌می زاینیش تاقه تورکێک له نیشتمانی کورد و ئه‌رمه‌ن و یۆنانی و لاس و عاره‌بدا نه‌بووبێت، به‌ڵام دوای هێرش و داگیرکردن و کوشت و کوشتار و قڕکردنی ئه‌و گه‌لانه، (تورکزبان) توانیان قاچیان گیربکه‌ن، خۆ بکه‌نه ئیسلام و نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی په‌یامبه‌ری ئیسلام و خه‌لافاتی ئیسلام! ، ئیپراتۆری عوسمانی و پاشانیش کۆمارێکی تورکی له‌سه‌ر خاکی ئه‌و میلله‌ته زوڵم لێکراوانه دابمه‌زرێنن. پاشانیش هه‌ر به ملهوڕی و تۆپزی، کۆمارێکی تری تورکی بۆ چه‌ند سه‌دهه‌زار که‌سێکی نێردراوه له‌سه‌ر خاکی یۆنانیه‌کانی دوورگه‌ی ـ تسیبریۆس ـ ده‌بمه‌زرێنرێت که ته‌نیا له‌لایه‌ن تورکیا خۆیه‌وه به‌ڕه‌سمی ده‌ناسرێت! به‌مه‌یش ده‌گوترێت مێژوو!
له‌سه‌ر خاکی داگیرکراوی کورد خۆیی، سیاسه‌تێکی وه‌ها دوژمنکارانه و بێئابڕوانه په‌یڕه‌و بکه‌ن و به دنیا بڵێن: کورد له‌م وڵاته‌دا نییه و ئه‌وانه تورکی کێوین! میلله‌تی (لاس ـ که له ترابزون ده‌ژیان و سه‌ربه گه‌لی یۆنانن، بتورکێنن و بیان توێننه‌وه).
سه‌دام به‌و هه‌موو دیکتاری و زوڵم و زۆر و خوێنڕشتنه‌یه‌وه، نه‌یتوانی کوردستان، ته‌نانه‌ت ناوچه دابڕاوه‌کانیش به عاره‌ب بکات، که‌چی نهاکه ـ ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه! ـ بۆ به عاره‌بکردنی کورستان و دابڕانی گوند و شارۆچکه و شار و زه‌وی کوردستان، هه‌مدیسان کۆسه کۆسه‌یه که گوایه چه‌ندین هه‌زار له‌و فه‌له‌ستنیانه‌ی(فه‌له‌ستان)ه، نیشته‌جێی به‌شێکی ئازیزی نیشتمانی چه‌ندین هه‌زارساڵه‌ی کوردان بکه‌ن. (ده‌ڵێیت جێ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه به‌رینه قاتیه و ته‌نیا باشووری کوردستان هه‌یه!) سا ئه‌گه‌ر وا بێت، ئه‌مه‌یش ته‌گبیر و سیاسه‌تێکی دوژمنکارانه‌ی وڵاتان و سه‌رانی عاره‌به به ڕازامه‌ندی وڵاتی تورکیا و ئێرانی ئیسلامی! هه‌تا دێمۆگرافی کوردستان تێک بده‌ن و له په‌نجا ساڵی تریشدا( وه‌ک ئێستای موسڵ و که‌رکوک) ده‌که‌وینه شه‌ڕی ( ئه‌رێ ئه‌وێکانه کوردستانه یان کوردستان نییه؟ یاخود ناوچه‌ی برایه‌تی نێوان (فه‌له‌ستینی هاورده و که‌مایه‌تیه‌کانی تره..؟)
ئه‌و چه‌ند هه‌زار (فه‌له‌ستین) و عاره‌بی هاورده‌یه له نیوسه‌ده‌ی تردا ده‌بنه زۆربه له ناوچه‌یه‌کی کوردستان. بێ‌شک هه‌موومان ده‌زانین که %75 ی دانیشتوانی ئه‌رده‌ن هه‌ر فه‌له‌ستینین، به‌ڵام کێ ده‌وێرێت بڵێت: وڵاتی پاشانشینی ئه‌رده‌ن فه‌له‌ستینستانه! به‌شێکی به‌ر بڵاویش له وڵاتانی تری عاره‌ب( ئاواره و په‌نابه‌رن!!)
پوخته‌ی مه‌به‌ست: وه‌ک چۆن له ده‌ستپێکی گه‌ڕان و هه‌وڵ بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێک بۆ (فه‌له- جوله‌که) کان، ده‌نگۆ دروست بوو که له پارچه‌یه‌کی وڵاتێکی ئه‌مریکای لاتین بێت (وه‌ک ئه‌رجه‌نتین و چیلی و ... هتد) به‌ڵام پاشان زه‌وی پیرۆز بووه هۆکاری گرنگی دامه‌زراندنی ئیسرائیل له‌و جێیه‌ی ئێستاکه. چونکه وه‌ک له ئاڵای ئیسرائیلیشدا ئاماژه به دوو ڕووبار ده‌کرێت، ئه‌و زه‌ویه‌ی ده‌که‌وێته نێوان دوو ڕووباری (فوڕات و زه‌ریای ناوه‌نده‌وه)، واته به‌شێکی گه‌وره‌ی باکووری کوردستان، هه‌موو عێراقی ئێستاکه، سوریا و ئه‌رده‌نیش هه‌تا ئیسرائیل، زه‌وی پیرۆزی جوه‌کانه، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی که په‌یامبه‌ر (ئیبراهیم) باپیره‌ی ئایینی ( جوله‌که) به مه‌سیحی و ئیسلامیشه‌وه له شاری (ئورک)ی ئێستای عیراقه‌وه به‌ره‌و باژێری (ئورفه)ی باکووری کوردستان ڕۆیشتووه و له باژێرێ (شامی ئورفه) ماوه‌یه‌کی زۆر ماوه‌ته‌وه. نهاکه‌یش حه‌وز و ئاو به ماسی زۆره وه له (شامی ئورفه) هه‌یه.
بۆیه به‌لای که‌سه‌وه جێی سه‌رسووڕمان نه‌بێت که فه‌له‌ی عاره‌ب، کورد فارس، (پاشان تورک!) ئینجا ڕوس و وڵاتانی تری ئه‌وروپا هه‌ن. ئه‌گه‌ر ڕامانێک له سه‌رچاوه مێژووییه‌کان بکرێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره که وشه‌ی ئێستای ( فه‌له‌ستینی) که ئاماژه‌یه به‌و عاره‌ب زمانانه‌ی (گوایه بۆ کوردستان کۆچ بکه‌ن! که هیوادارین ده‌نگۆ بێت) هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌و تاکانه‌وه نییه. بۆ تیشک خستنه سه‌ر مێژووی ڕه‌چه‌ڵه‌ک و کۆچی مێژووی ئه‌و ( فه‌لانه)، ئاماژه به‌م دوو خاڵه ده‌که‌ین:
1 ـ ئه‌وانه به‌ر له ئیسلام ( فه‌له ـ یهودا ـ جهودا ـ جوله‌که) بوونه. پاشان بوونه‌ته عاره‌ب و ئیسلام. واته، چ له ئاین و چ له میلله‌تی خۆشیان که ( فه‌له ـ جوله‌ک) بوونه هه‌ڵپه‌سێردراون.
بۆیه ئه‌گه‌ر فه‌له‌بن، ئه‌وا فه‌رموون له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی( فه‌له‌ستان) بمێننه‌وه. ئه‌گه‌ریش له ئایینه‌که‌یان وه‌رگه‌ڕاون و ئیسلامن، هه‌ر بفه‌رموون ژماره‌یه‌کی زۆری وڵاتی عاره‌بی و ئیسلامی هه‌ن که خۆیانی تێدا نیشته‌جێ بکه‌ن، بۆ نموونه؛ نهاکه‌یش له وڵاتی مه‌راکیش ژماره‌یه‌کی له‌به‌رچاو فه‌له‌ی عه‌ره‌ب هه‌ن! (ماڵ له خاوه‌ن ماڵ حه‌رام نییه!). یانیش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌لانه بۆ چه‌ند دورگه‌یه‌کی نێوان یۆنان و (تورکیای ئێستاکه!) و دروستکردنی کۆمارێکی (فه‌له‌ستان) له‌وێکانه‌دا بۆیان..! لێ وڵاتی نهاکه‌ی (عێراق)ی به‌ری ئیسلام، له باشووریدا ئاشووری ئایین مه‌سیحی و له باکووریدا کورد ژیاون. ئه‌م وڵاتی (عێراقی ئێستاکه!)یش به داگیرکردن بۆته به‌شێکی وڵاتانی عاره‌بی و ئایینی ئیسلام. ده‌نا به‌ر له ئیسلام، کوردی به ئایین فه‌له و مه‌سیحی و زه‌رده‌شتی و یه‌زیدی و...هتد له کوردستاندا ژیاون، نهاکه‌یش ده‌ژین و مافێکی ڕه‌وای ئازادی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌که، چه‌ندین باوه‌ڕی جیاواز له‌یه‌کتر بگرنه خۆ. به‌ڵام ئه‌و تاکی کوردانه له سه‌ر نیشتمانی کۆنی پشتاوپشتی خۆیان ژیاون، نه‌ک له جێیه‌کی تره‌وه هاتبن و کوردستانیان داگیر کردبێت!
ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ کرۆکی باسه‌که‌مان که ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی پێویسته له مه‌ڕ (فه‌له ـ ستینه‌کانه‌وه!)
2 ـ له هه‌زاره‌ی به‌ری زایینی‌دا، واته سێ هه‌زار ساڵێک، خه‌ڵکانێک با ناوی (فیلیستیرن و ئیتروسکێرن ـ philistern u Etruskern) دورگه‌کانی( ئاگایشägäisch - )ی یۆنانیان جێهێشت و به‌ره و(فالێستینا) و (ئیتالیا) کۆچیان کردووه. زاراوه‌ی (پالاست)یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (پالاستنشین ـ کۆشکنشین)*
بۆیه بۆ یادئاوه‌ری ده‌بێت بڵێین:
نموونه‌ی هه‌ره له‌به‌رچاوی مێژووی تازه، داگیرکردن و به‌عاره‌بکردن و له کوردستان دابڕانی ناوچه‌کانی خانه‌قین و مه‌نده‌لی و موسڵ و که‌رکوکه.. ئایا ئه‌گه‌ر کورد له ئێستاکه‌وه هه‌تا نیو سه‌ده‌ی تر، هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر کوردستان نه‌دات و له به‌عاره‌بکردن نه‌یان پارێزێت، خاک و خه‌ڵکی کورد وه‌ندای مێژووی داگیرکردن نابن؟! سنووری دێمۆگرافی کوردستان به‌رته‌سک نابێته‌وه و سنووری دێمۆگرافی ناحه‌زانیش به‌رفراوانتر؟!
له کۆتاییدا ده‌ڵێین: بێ‌شک هه‌بوونی پارچه‌یه‌کی ئازادی کوردستان که مه‌کۆی کوردانی پارچه داگیرکراوه‌کانی دییه و کارگه‌ریی ئه‌رێنی بۆ سه‌ر پارچه داگیرکراوه‌کانی تری کوردستان هه‌یه، به‌هه‌موو خراپی و گه‌ندیه‌ڵیه‌که‌وه، هێشتاکه جێی رێزلێنانه و پێویسته بپارێزرێت. چونکه چقڵی چاوی ناحه‌زان و دوژمنانی کورده. بۆیه‌که دوژمنان هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌موو جۆره کێشه‌یه‌کی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی و سیاسی بۆ دروست بکه‌ن و نه‌یهێڵن!
--------------------
(*)په‌ڕتوکی دێرۆکی دنیای کۆن، Geschichte der alten Weltله‌په‌ڕه‌ی 182، وه‌رگێڕانی له ئینگلیزیه‌وه چاپی .1941.
نووسینی:Rostov Fzeff