ئابڕووبه‌ره، ئابرووی چووه
دوکتور کامران ئه‌مین ئاوه
دوکتور کامران ئه‌مین ئاوه
ژیر ئه‌گه‌ر ناکه‌سان بیر‌نجێنن
دڵی خۆی ئازار نه‌دا تێ نه‌گلێ
به‌ردی بێ قه‌در گه‌ر ده‌فری ته‌لا بشکێنێ
قیمه‌تی به‌رد ناچێته سه‌ر، زێر داناشکێ
سه‌عدی (وه‌رگێربۆ کوردی: حه‌سه‌ن ئه‌یوب زاده)
مارکس ده‌ڵێ: مێژوو دوو جار دووپات ده‌بێته‌وه. یه‌که‌م جار تراژیکه و دووه‌م جار گاڵته‌یه.
له ماوه‌ی سی ساڵ حکومه‌تی ئیسڵامیدا تۆبه پێکردنی که‌سایه‌تییه سیاسیه‌کان، ئوپۆزیسیۆنی دژ به کۆماری ئیسڵامی و نیشاندانیان له‌سه‌ر شاشه‌ی تڵه‌ویزیۆن کارتێکه‌ریی خۆی له‌نێو خه‌لکی ئێران‌دا نه‌ماوه. ئه‌و کاته‌ی که کۆماری ئیسڵامی نامه‌ی سه‌عاده‌تی یه‌کێک له ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی "سازمانی موجاهیدینی خه‌لکی ئێران"ی له رۆژنامه‌کان بڵاو کرده‌وه و روومای زۆر له که‌سایه‌تی و ئه‌ندامانی هێزه چه‌په‌کان له په‌یکاره‌وه تا حیزبی تووده له ده‌نگ و ره‌نگی کۆماری ئیسلامی نیشان‌دران. بۆ به‌شێک له هێزه‌کانی ده‌ره‌وه و بۆ نێوخۆی رێژیم ئه‌و کاره وه‌کو تێکشکانی دوژمنانی شۆرشی ئیسڵامی ئێران و به‌رحه‌ق بوو‌نی حکومه‌تی ئیسلامی ده‌هاته به‌ر چاو. ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیی ئێران (نهضت آزادی ایران) و که‌سایه‌تی و هێزه‌کانی نێوخۆیی ئێران یا پێشوازیان له‌م خۆتاوانبارکردنانه کرد یا بێ ده‌نگیان گرته پێش. به‌ڵام ئه‌و کاته که رێفۆرمخوازه‌کان خرانه ژێر گوشار، هه‌لومه‌رجه‌که گۆڕا.
ته‌نانه‌ت مه‌هدی بازه‌رگان یه‌که‌م سه‌رۆک وه‌زیرانی کۆماری ئیسڵامی دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی رێبه‌ندانی ساڵی 57، گوتی: «… من باوه‌ڕم به‌و قسانه هه‌یه كه پێش كه‌وتنه ناو به‌ندیخانه ده‌یكه‌م، ئه‌گه‌ر كه‌وته‌مه به‌ندیخانه و له‌وێ شتیكیترم گوت، جیدی مه‌گرن و باوه‌ڕی پێمه‌كه‌ن..»
ئێستاش دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئیسڵامی ئێران و بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌ڵانی ئێران، دیسان به شێوه‌یه‌کی نه‌شیاو و نایاسایی به‌ندکراه‌وه‌کان ناچارده‌که‌ن خۆیان له‌قا‌وده‌ن و درۆ بۆ خۆیان هه‌ڵبه‌ستن، تا ئه‌و جێگایه که موسه‌وی ده‌لێ که ددانی ئه‌شکه‌نجه‌گه‌ر به ئێسکی خه‌ڵک گه‌یشتووه.
مه‌حه‌مه‌دعه‌ڵی عه‌مویی له ئه‌ندامانی پێشووی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی تووده‌ی ئێران که پتر له 35 ساڵ له به‌ندیخانه‌کانی شا و خۆمه‌ێنی‌دا زیندانیی بووه، چه‌ند ساڵ له‌مه‌وه پێش ئاماژه‌ێ به‌م مه‌سه‌له‌یه کرد که کاری ساواما له کۆماری ئێسڵامی ئێران‌دا به پێچه‌وانه‌ی ساواک، ته‌نیا داته‌کاندنی زانیاری به‌ندکراو نییه، به‌ڵکو ناچاریان ده‌که‌ن ئه‌و شتانه بڵێن که ئه‌شکئنجه‌گه‌ر ده‌یهه‌وێ.
شکاندنی که‌سایه‌تی و حورمه‌تی ئینسانی ئازاد ته‌نیا نیشانده‌ری نائینسانی بوو‌نی ره‌فتاری ئه‌و حکومه‌ته‌یه که کرامتی ئینسان پێشێل ده‌کا. بیروڕای هه‌ر که‌س کاتێک بایه‌خی هه‌یه که به‌ئازادیی راگه‌یه‌ندرێ.
ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ی که ئه‌مرۆ له ئیران‌دا، ئه‌ویش دژی به‌و که‌سانه‌ی که پێکهینه‌ر و دڵسۆزانی کوماری ئیسلامی ئێران بوون دووپات ده‌کرێته‌وه، ته‌نیا نیشانده‌ری قوڵتڕ بوو‌نی ناکۆکیه‌کانی نێوان کاربه‌ده‌ستانی کوماری ئیسلامی و گه‌لانی ئێرانه.
وه‌رگرتنی ئێعتراف له هه‌ر که‌سێک به تایبه‌ت له ژێر ئه‌شکنجه و ئازاردا، نه‌ته‌نیا له که‌سایه‌تی به‌ندکراو که‌م ناکاته‌وه، به‌ڵکو ده‌بێته هۆی پێکهاتنی نه‌نگ و نفرینی مێژوویی له ئه‌شکنجه‌کا‌ر و ئه‌و حکومه‌ت و کارگێڕانی که ده‌یانه‌وێ به زۆر به سه‌ر خه‌لک‌دا زاڵ بن.
مێژوو نیشانی داوه که ئه‌و جۆره حکومه‌تانه ده‌وام ناهێنن.