چه‌واشه‌کاری و خه‌وشدار کردنی مێژوو
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ماڵپه‌ڕی "کوردستان پۆست"ه!
حه‌سه‌ن ماوه‌رانی

هه‌ر له‌سه‌روبه‌ندی سه‌رکه‌وتنی گه‌لی کورد له کوردستانی باشووردا، ده‌زگای سیخوری "ساواما" و پسپۆڕه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی کۆماری مه‌لاکان له ئێران که‌وتنه‌خۆ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ی به‌ربه‌ره‌کانی دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ست و بیری نه‌ته‌وایه‌تی له کوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا به‌تایبه‌ت و ، ئاژاوه نانه‌وه له‌کوردستانی باشوردا به‌گشتی.
پسپۆڕه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تدا له ئاست مه‌سه‌له‌ی کورد، خه‌باتی چه‌کداری و بوونی پێشمه‌رگه و بنکه به مه‌ترسی سه‌ره‌کی دانانێن و په‌نجه‌ڕاده‌کێشن بۆ خه‌باتی به‌ربڵاوی کولتوری و جێگرتنی بیروباوه‌ڕی سه‌ربه‌خۆییخوازی له‌ناو کۆمه‌ڵدا. ئه‌وان له رێگای چاره بۆ دژایه‌تی په‌ره‌سه‌ندنی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌دا، هه‌ره‌شه و بکوژ و ببڕ به شێوازی شیاو نازانن و پێشنیار ده‌ده‌ن به ده‌وڵه‌ته‌که‌یان که له ڕێگای خۆتیخزاندنی کولتوری و خۆنزیککردنه‌وه له ده‌سه‌لاتی هه‌رێمی کوردستان و وابه‌سته‌کردنیان، په‌ره‌سه‌ندنی بیری سه‌ربه‌خۆیخوازی سه‌رکوت که‌ن. (ب. تحلیل مسئله کرد/ وزارت کشور، محرمانه)
پاش ماوه‌یه‌کی نه‌ک چه‌ند کورت دوای ئه‌م لێکۆڵینه‌وه، جموجۆڵی ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی رێژیمی ئێران و جاش و سیخوره‌کانی کوردی سه‌ر به‌وان ده‌ست پێکرا. بڵاوکردنه‌وه و له‌چاپدانی به‌ڕواڵه‌ت لێکۆلینه‌وه‌ی مێژوویی و به‌ڵگه‌نامه‌ی کون له سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا، له لایه‌ن "ساواما"وه به ده‌سبڵاوی بودجه‌ی بۆ دانرا و چه‌ند ره‌ش‌وڕوتی جاش به نێوی رۆژنامه‌نووس و مێژوونووس، به چوار قوڕنه‌ی دنیادا بۆ وتووێژ و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری ره‌وانه‌کران. له بن شاقه‌لی عه‌بای مه‌لا، جاش نووسه‌ری دوکتۆرکراو! ده‌ستیان کرد به بڵاوکردنه‌وه‌ی داتاشراوه‌کانی ساواما به زمانه‌کانی کوردی و فارسی. به‌داخه‌وه به‌هۆی به‌ربڵاوی خۆتێخزاندنی سیخوڕه‌کانی کۆماری ئیسلامی له کوردستانی باشوردا، ئه‌و شۆڤارانه توانیان به سوک و هاسانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان و حیزبه سیاسیه‌کانی کورد دابنیشن و ته‌نانه‌ت ئاخاڤتنه ئاساییه‌کانیش به‌دزی تومار بکه‌ن و بۆ ئێرانی به‌رنه‌وه. (بۆ وینه، قسه‌کانی مامۆستا عبدالله حه‌سه‌نزاده له‌سه‌ر سفره‌ی نانخواردن له لایه‌ن قانعیفه‌رده‌وه تۆمارکرا، ناوبراو خۆی گه‌یانده مام جه‌لال و و کاک مه‌سعودیش!)
دیاره کارتێکه‌ری ئه‌و که‌سانه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵی کورد له رۆژهه‌ڵات به هۆی ناسینیان، زۆر بایخدار نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ست و دایره‌کانی رێژیمی ئێران له ده‌ره‌وه که‌وتنه‌خۆ، بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌واشه‌کاری به‌هۆی مێدیا و بڵاوکراوه‌کانی کوردی تاراوه‌گه و له‌ژێر ناوی کوردایه‌تیدا.
له‌پله‌ی یه‌که‌مدا مه‌به‌ستی ناپاکی کۆماری ئیسلامی شێواندنی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان هێزه‌کوردییه‌کان و توندوتێژکردنی کێشه‌کانیان بوو. پاش پێکهاتنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم، به ناوی ره‌خنه‌گرتن و به که‌ڵکوه‌رگرتن له لاوازیه‌کانی، ئه‌ویان کرده نیشانه‌ی سه‌ره‌کی و به هه‌موو تواناوه تێکۆشان که‌سایه‌تییه مێژووییه‌کانی زیندوو و مردووی کورد بده‌نه به‌ر پڵار و هێرش و ته‌نانه‌ت سوکایه‌تیکردن به خاوخیزانیان. ساوامای رژێمی ئیسلامی به ته‌واوی هیزه‌وه له‌ترسی په‌ره‌گرتنی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد نه ته‌نیا به تێرۆر و کوشتن به‌ڵکو به چه‌واشه‌کاری و به‌کرێگرتنی چه‌ند زۆڵه‌کوردی خۆفرۆش به ناوی نووسه‌ر و لێکوڵه‌ری مێژوویی، تیده‌کۆشێ که‌سایه‌تییه‌که‌یانیش تێرۆر بکا، به‌داخه‌وه به‌هۆگه‌ڵی جیاوازه‌وه مێدیای کوردستانی باشور به‌گشتی چ لایه‌نی ده‌سته‌ڵات و چ لایه‌نی سه‌ربه‌خۆ، ده‌رگایان بۆ ئاواڵه کردوون.
دیاره کۆمه‌ڵه کوردێکی بێ‌ئاگا و ساویلکه‌ش که‌وتنه ئه‌و داوه‌وه و به‌هۆی کورتبینی و تێنه‌گه‌یشتن، به‌ناوی لایه‌نگری له‌م یان له‌و، بوون به یاریده‌ده‌ری ئه‌و پڵانه چه‌په‌ڵه و له زۆر بواردا کاریان گه‌یانده جنیوفرۆشی نامووسی به به‌رێوه‌به‌رانی لایه‌نی نابه‌دڵیان.
مالپه‌ری "کوردستان پۆست" به‌کرده‌وه یه‌کێکه له‌و ناوه‌ندانه که له‌م بواره‌دا هه‌وڵێکی زۆری داوه و ئاو به ئاشی دوژمن داده‌کا. هه‌تا ئێستا سه‌رجه‌می بڵاوکراوه‌کانی ئه‌و مالپه‌ره مه‌به‌ستی بوختانکردن و تومه‌تبارانکردنی به‌رێوه‌به‌رانی کورد و شێواندنی راستی و چه‌واشه‌کاری له ئاست مێژووی کورد و پێکدادانی حیزبه‌کانی کوردی بووه. ئێستاش، شاقه‌لی مه‌لا له بن دێڕه‌کانی "کوردستان" پۆست"ه‌وه ده‌رکه‌وتووه. له ژێر ناوی "پێشمه‌رگه‌ێ بێ‌ناو" که به بڕوای من له‌بیریان چووته‌وه "موسوڵمان"ه‌که‌ی له پاڵ دابنێن، وتارێکیان له ژێر سه‌ردێری:
"40 ساڵ چه‌واشه‌کاری ڕاستیه‌کان، دوکتۆر عه‌بدوڕه‌حمان قاسملو نیشتمان په‌روه‌ر بوو، یان خه‌یانه‌تکار؟" بڵاو کردۆته‌وه که له‌و دا کۆمه‌ڵیک تۆمه‌تی ناپاکی چێکراوی ده‌زگای "ساواما"یان هێناوه‌ته‌وه.
که‌س یان که‌سانێک که ماڵپه‌رێکی کوردی به‌و هه‌موو ره‌خنه‌کارییه بڵاه‌و ده‌که‌نه‌وه ناتوانن خۆ له بێ‌زانستی له ره‌وت و مێژووی بزوتنه‌وه‌ی کورد بده‌ن و به هه‌ر شۆڤارێک رێگا بده‌ن که به نووسین، گاڵته به‌که‌رامه‌تی به‌رێوه‌به‌رانی هێزه جیاوازه‌کانی کوردستانی به‌گشتی بکات.
له‌وه‌ش خراپتر نامه‌ی سه‌رئاواله‌که‌یانه بۆ ئه‌ندامه‌کان و کادیره‌کانی کۆنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که نووسراوه‌ی "پێشمه‌رگه‌ی موسوڵمانی بێ‌ناو"یان (که له ئیران به سه‌ربازه بێناوه‌کانی ئیمامی زه‌مان ناسراون) وه‌ک ره‌خنه‌ی مێژوویی له‌به‌ر چاو گرتووه.
ره‌خنه و لێکۆڵینه‌وه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و ره‌خنه‌گر رێز و حورمه‌تی تایبه‌ت بۆ که‌سایه‌تییه مێژووییه‌کان و خه‌باتکاران داده‌نێ. به‌تایبه‌ت ره‌خنه‌گری کورد، هه‌موویان به میراتی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوایانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌زانی، ئه‌گه‌ر چی له مه‌ته‌رێزی جیاوازیشدا خه‌باتیان کردبێ. له ره‌خنه‌گرتندا په‌نجه‌ڕاکێشان بۆ هه‌ڵه‌کان به‌مه‌به‌ستی روونکردنه‌وه‌ی وه‌چه‌ی داهاتوو و به‌رگری له دووپاتبوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانه، نه‌ک به خاین ناساندنی ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی ته‌مه‌ن و گه‌نجێتی و ژیانیان به‌ختی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌که‌یان کردووه. ئه‌ویش به ناوی "پێشمه‌رگه‌ی بێ‌ناو" (ببوورن! سه‌ربازی بێناوی ئیمام زه‌مان"، ناوێکه خومه‌ینی بۆ سیخوره پیاوکوژه‌کانی خۆی داینابوو.)
ماڵپه‌ڕی کوردستان پۆست، سه‌ره‌رای بڵاوکردنه‌وه‌ی سه‌دان چه‌واشه‌کاری گێره‌شێوینخوازانه له دژی که‌سایه‌تییه‌کانی زیندوو و مردووی کوردستانی باشوور و که‌ڵکوه‌رگرتن له کێم و جلکی برینی شه‌ڕی براکوژی، نه‌یتوانی به‌مه‌به‌سته شاراوه‌کانی بگا. ئێستاش به بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌واشه‌کارێ سه‌ربازه بێناوه‌کانی ئیمامی زه‌مان ناتوانی خه‌وش بخاته سه‌ر که‌له‌پور و میراتی سیاسی مێژوویی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
کورد کوته‌نی "دار هه‌تا هۆره‌ی له‌خۆی نه‌بێ ناقه‌ڵه‌شێ!" دوژمنیش هه‌تا کوردی جاش یان تێنه‌گه‌یشتووی ده‌س نه‌که‌وێ ناگاته ئامانجی رژدی خۆی!