"ته‌قینه‌وه‌كانی به‌لووچستان" هاوهێڵی "تێرۆره‌كانی كوردوستان"ه
تاهیر به‌رهوون
تاهیر به‌رهوون
رۆژی یه‌كشه‌ممه 2009.10.18 له دوو ته‌قینه‌وه‌دا له به‌لوچستان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو وله‌وان چه‌ندین فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای پاسداران و به‌ناو پیاوماقوڵان و ریش سپییانی خۆجێیی، كوژران و بریندار بوون. به پێچه‌وانه‌ی تێرۆره‌كانی كوردستان كه هێشتاش به شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه،روون نه‌كراونه‌ته‌وه ،له به‌لوچستان رێكخراوی"جوندوڵڵاه" به پانه‌وه به‌رپرسییاریه‌تی خۆی له‌م ته‌قینانه‌وه‌دا راگه‌یاند و له ئه‌ستۆی گرتن. بێده‌نگی تا راده‌یه‌ك لایه‌نگرانه‌ی هێزی سیاسی كورد،مه‌ترسی و گومانی ئه‌وه ده‌هه‌ژێنێ كه وێڕای داكۆكی گشتی له خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی به‌لووچ بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی به هه‌موو مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی خۆی،به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌وێنده‌رێ ،سه‌رمایه و ئۆتۆریته‌ی سیاسی كورد ببێته پاڵپشتی ڕه‌فتار و كردارێكی هێشتا گوماناوی كه به پێی هه‌موو پێوه‌ره سیاسییه‌كانی سه‌رده‌م ده‌چێته خانه‌ی"تێرۆر"ه‌وه. هه‌ر چه‌ند تاووتوێ كردنی ورده‌كاری و چۆنیه‌تی رووداوه‌كان مه‌به‌ستی ئه‌م نووسراوه نییه به‌ڵام هه‌وڵ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕایه‌ڵه سیاسی و كۆمه‌لایه‌تییه كانی هاوبه‌شی "كوردوستان" و"به‌لووچستان" و ئامانج و ئاسه‌واره‌كانی ئه‌م دیارده‌یه، كه وێ ده‌چێ روو له گه‌شه و په‌ره‌ساندن بێ، ئه‌ركێكی پێویسته.
دوو مه‌ڵبه‌ندی "كوردوستان" و " به‌لووچستان" كه به درێژایی مێژوو و به تایبه‌ت له هه‌ر دوو دوایین رژێمه‌كانی پاشایه‌تی و ئیسلامی ئیران دا به شێوه‌یه‌كی سه‌ر سووڕ هێنه‌ر له په‌راوێزی ئه‌منییه‌تی و هه‌ر به‌و پێیه‌ش له‌و په‌ڕی نه‌داری و بێده‌ره‌تانی و بێئاسێۆیی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی دا بوون، وێڕای هێندێك جیاوازی،خاوه‌نی بڕێك تایبه‌تمه‌ندین كه له‌وانه‌ی له هه‌ڵێنجانی ئاكامی لێكدانه‌وه‌كان دا تووشی هه‌ڵه و چه‌واشه‌مان بكات
هه‌روه‌ها كه وێڕای چاره‌نووسی هاوبه‌ش، سیاسه‌ت و تاكتیكی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی دا هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندی و هێماگه‌لێكی خۆجێییه،مه‌رج نییه كه خه‌بات و تاكتیكی گه‌لانی بنده‌سته‌ی ئێرانیش كه خۆی بارته‌قایی گه‌لێك فاكتۆڕی ده‌روونی و ناوچه‌یین، یه‌كسان و وێكچوو بێ.
ئه‌گه‌ر چی هه‌ر دوو نه‌ته‌وه‌ی "كورد" و "به‌لووچ" خاكیان له نێوان وڵاتانی دراوسێی ئێران‌دا دابه‌ش كراوه و به پڕانی باوه‌ڕمه‌ندانی ئایینی "سوننی"ن و بێگومان له باری "نه‌ته‌وه‌یی" و "ئایینی"یه‌وه له ژێر زه‌خت و گوشاری ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئێراندان و مافی ڕه‌وای خۆیانه خوازیاری" سه‌ربه‌خۆیی" و یان هه‌ر نه‌بێ"به‌رانبه‌ری" نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی بن، به‌ڵام مه‌رج نییه كه ڕه‌وتی خه‌بات و چالاكییان" وێكچوو" بی. هه‌ر وه‌ها كه ده‌بینین ئازه‌ریه‌كانیش كه به‌سه‌رهاته و بار و دۆخ و مێژووی هاوشانی هه‌موو نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێرانیان هه‌یه ،لانی كه‌م به هۆی باوه‌ڕمه‌ندی به ئایینی " شیعه" وه ، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان توانیویه‌تی تا راده‌یه‌ك به‌شداری له ده‌سته‌ڵاتی ناوه‌ندا هه‌بێ و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه پاش رووخانی حكومه‌تی پیشه‌وه‌ری ، چالاكییه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌و تۆی به خۆوه نه‌دیوه.له كاتێكدا جووڵانه‌وه كورد وێڕای پشووگه‌لێكی نه‌خوازراو، هیچكاتێك كۆڵی نه‌داوه و ژیله‌مۆی خه‌باتی به هه‌ر سروه‌یه‌كی ئازادی،بڵێسه‌ی ساندوه‌ته‌وه.
له كاتێكدا كه كوردوستان به هۆی دارابوونی سروشتێكی به پیت و به‌ره‌كه‌ت و ڕۆبار و لێڕه‌وار وکه‌ژ و كێ‌و و سه‌وزه و كه‌شوهه‌وایه‌كی تا راده‌یه‌ك له بار و گونجاو بۆ كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و به‌رهه‌مه‌كانییه‌تی ، به داخه‌وه خاكی "سیستان-به‌لووچستان" كه به پڕانی وشك و لمزار و ڕووته‌نه و ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه كه‌مترین پێداویستییه‌كانی ژیانی دانیشتوانی ئه‌وێنده‌رێ دابین بكات. به واته‌ی"ره‌فسه‌نجانی" له بڕێك له گونده‌كانی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده منداڵان به وێنه‌ی به‌رخ و كاژیله ده‌به‌نه"له‌وه‌ڕ".
دراوسێیه‌تی و هاو سنووری كوردوستان له گه‌ڵ دراوسێكانی به‌لووچستان هه‌ڵناسه‌نگێندرێ.له كاتێكدا كه كورد له "عێراق" خاوه‌نی تا ڕاده‌یه‌ك كیانی خۆیه‌تی و له توركیا وێڕای هه‌موو كوسب و ته‌نگه‌شه‌یه‌ك پارتێكی كورد ده‌توانێ براوه‌ی هه‌ڵنژاردنه‌كانی 32 شاره‌وانی بێ، به‌لووچی هه‌ژار و بێ ده‌ره‌تان ، چاوی له پاكستان و ئه‌فغانستان و تالیبان و ئه‌لقاعیده‌یه كه له چه‌شنی تاعوون ناوچه‌كه‌یان ته‌نیوه‌ته‌وه و داڕزاندوه.
ئه‌م راستییانه ناتوانن كاردانه‌وه و ئاسه‌واری خۆیان له سه‌ر ڕه‌وتی گشتی "كۆمه‌ڵگا" و هه‌ر به‌و پێیه‌ش له سه‌ر " هێزه سیاسی"یه‌كانی هه‌ر دوو مه‌ڵبه‌ند دانه‌نێن.
له كاتێكدا كه كوردوستان خاوه‌نی یه‌كێك له كۆنترین پارته سیاسییه‌كانی ئێران، واته حیزبی دیمۆكڕات و دواتریش كۆمه‌ڵه‌یه، به ناوبانگترین ڕێكخراوی به‌لووچستان ،"جوندوللا"یه كه وێڕای ئه‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌ك دروشمی بریقه‌دار و "ئێرانپه‌سه‌ندی" ده‌دا ،به‌داخه‌وه به كرده‌وه تاكتیك و رێبازی "تالیبان" و " ئه‌لقاعیده"ی به سه‌ردا سه‌پاوه . ئه‌مه له كاتێكدایه كه لانی كه‌م بڕێك له هێزه سیاسییه‌كانی كوردوستان ، تێرۆره‌كانی كوردوستانیان تاوانبار و ئیدانه كرد.
راستییه‌كی تر ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی "شیعه"ستانی ئێرانی كه ماوه 30 ساڵه به هه‌موو كه‌ره‌سه و ئامڕازێكی نا یاسایی له وڵاتانی دراوسێ و هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سه‌رقاڵی ئاژاوه گێڕی و فیتنه نانه‌وه و گێره‌شێوێنی بووه و هه‌یه و ئه‌م سیاسه‌ته‌ی وه‌ك تاكتیكێكی به‌رانگاری ڕۆژئاوا و له ژێر ناوی" دیفاعی بێ سنوور" دا ده‌سته‌به‌ر كردوه، نه‌هاكه تووشی تۆڵه و سزادانه‌وه هاتوه‌وه.ئه‌مه وێڕای پڕۆپاگه‌نده‌ی رژیم له مه‌ر لكاندنی هه‌ر چه‌شنه به‌رئه‌نگارییه‌كه‌وه به ده‌ره‌وه‌ی سنووركان ، ڕاستییه‌كی سیاسی ناوچه‌كه‌یه و نابێ له لێكدانه‌وه‌ی سیاسی ناوچه‌دا ، بزڕ بێ.
به‌ڵام ئایا به‌ڕاستی ئه‌م بارودۆخه بۆ رژیمی كوده‌تایی ئێران ، نه خوازراو و نا له باره؟
به پێی راگه‌یاندنی رژیم " تێرۆره‌كانی كوردوستان" كاری "ڕه‌وتێكی ئایینی توندڕه‌و" بووه . ته‌نیا ره‌وتی توندره‌وی ئایینی له كوردوستان، پاشماوه‌ی ئاشبه‌تاڵی " ئه‌نساره‌لئیسلام"ه كه پاش لێدانیان له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم،له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی كوردوستان خۆیان گرته‌وه و سازدایه‌وه و هه‌موو كات له ژێر چاوه‌دێری و كونتڕۆڵی رژیمدا بوون و هه‌ن.
ته‌قینه‌وه‌كانی به‌لووچستانیش كه كاری راسته‌وخۆی "جوندوللاه" بوون ، بۆ چاودێرانی سیاسی ناوچه‌كه له ژێر هێمایه‌كی هه‌ره گه‌وره‌ی پرسیاردان ! ئه‌نجامدانی ئۆپێراسیۆنێكی گه‌وره‌ی له‌و چه‌شنه، واته ئاگادار بوونه‌وه له شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌كانی پایه به‌رزی سوپای پاسداران و تێخزاندنی "خۆكوژێك" له ئاوه‌ها كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، وێده‌چێ كه به‌بێ دانی زانیاری له ناو خۆی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ده‌سته‌ڵاته‌وه ،نه‌ده‌كرا و نه‌ده‌هاته ئه‌نجام .له سیسته‌می مافیایی حكومه‌تی ئیسلامی‌دا ئه‌گه‌ری هه‌موو چه‌شنه تۆڵه‌و و ڕاستكردنه‌وه‌ی حیسابات بووه و هه‌یه!
وێده‌چێ كه وێڕای ئاگاداری رژیم له پشتیوانی "ده‌ره‌وه‌ی سنوور" له هه‌ر دوو رێكخراوی"ئه‌نسارئه‌لئیسلام" و " جوندوللاه" و به‌رنامه و چالاكییه‌كانیان،رێگا و مه‌ودای جووڵانه‌وه‌یان لێ ناگرێ!
ئامانجی رژیم وێڕای سازكردنی "بوحڕانێكی ده‌ستكرد" بۆ ده‌ربازبوون له "بوحرانی ڕاسته‌قینه"ی جووڵانه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری و به هێزی گه‌لانی ئێران،چه‌واشه كردنی شێوه‌كانی خه‌باتی مه‌ده‌نی و دوور له گرژی ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه یه.لێدانی "تێرۆر" بۆ رژیم گه‌لێك هاسانتره تا به‌ربه‌ره‌كانێی "خه‌باتێكی جه‌ماوه‌ری".
به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌م راستییانه ، جێگای سه‌رسووڕمانه كه "تێرۆر" و " ته‌قینه‌وه" له‌وانه‌یه بۆ بڕێك له هێزه سیاسییه‌كانمان بچنه خانه‌ی "خه‌باتی سیاسی"یه‌وه و به بێده‌نگی خۆیان به په‌نایدا تێپه‌ڕن.
له‌بیر نه‌كه‌ین كه: "ئامانج، ئامڕاز ناسه‌لمێنێ"!
07/11/2009