له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی تورکیا‌دا
کێشه له‌سه‌ر کوردستانه
ن. ز. مۆسکی
وه‌رگێڕانی: مه‌نسور سدقی
کێشه له‌سه‌ر کوردستانه
ن. ز. مۆسکی
وه‌رگێڕانی: مه‌نسور سدقی
ده‌نگی کورده‌کان گۆڕه‌پانی کێبه‌رکێی نێوان پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیکDHP و پارتی داد و گه‌شهAKP، پێکدێنێت. رێکخراوه‌کانی‌تر هیچ هێوایه‌کیان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی کورده‌کان نییه.
کێشمه‌کێشی سه‌ره‌کی له‌سه‌ر دیاربه‌کر (واته ئامه‌د)، قه‌ڵای هێمایی، پێته‌خت و باژێرێکی مه‌زن و ناوه‌ندێکی سیاسی و کولتوری کوردستانی تورکیایه. ئۆسمان بایده‌میر سه‌رۆکی شاره‌وانی دیاربه‌کر پاڵێوراوی DHP بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌یه که له‌لایه‌ن زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی و به‌شێکی به‌رفراونی کورده نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانی‌تر له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێکخراوه‌یه پشتیوانی ده‌کرێت. له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 1999دا بایده‌میر وه‌ک پاڵێوراوی پارته به‌راییه‌کی DHP، توانی سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌سبێنێت.
پارتی داد و گه‌شه له‌به‌رامبه‌ر بایده‌میردا، "قوتبه‌دین ئارزۆ" ئه‌ندام پارله‌مان و بازرگانێکی ناسیاسی وه‌ک پاڵێوراوی خۆی به‌رز کردووته‌وه که پێش هه‌ڵبژاردنی بۆ پارله‌مانی تورکیا، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پێشه‌سازی دیاربه‌کر بوو.
ده‌ستنیشانکردنی "قوتبه‌دین ئارزۆ" وه‌ک پاڵێوراوی پارتی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستی AKP، له‌لایه‌ن پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتییه‌وه وه‌ک شکستی AKP هه‌ڵسه‌نگێندرا، چونکه ئاشکارایه که "قوتبه‌دین ئارزۆ" ناتوانێ ببێته دژبه‌رێکی مه‌ترسیدار بۆ بایده‌میر. هێندێک له چاودێرانی سیاسی پێیان وایه که "ئه‌بدولره‌حمان کۆرت" وه‌ک پاڵێوراوی پارتی داد و گه‌شه، شانسی باشتری هه‌بوو. مخابن به بڕوای من، ته‌نانه‌ت ئه‌ویش ناتوانێ له‌به‌رامبه‌ر که‌سایه‌تی ئۆسمان بایده‌میر دا، سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست بێنێت.
جێگای سرنجه که ئاشکرا کردنی ئه‌ندام پارله‌مان"قوتبه‌دین ئارزۆ" وه‌ک پاڵێوراوی AKP بۆ دیاربه‌کر، یه‌که‌م جار له لایه‌ن "ر. ت. ئۆردو‌غان"ه‌وه له شاری "ترابزۆن" راگه‌یه‌ندرا، ئه‌و شاره‌ی که به "قه‌ڵای ناسیونالیزمی تورکی" ناوبانگی ده‌رکردووه. بۆ ده‌نگده‌رانی کورد، ئه‌وه خۆی هێمایه‌کی ماناداری هه‌بوو.
"قوتبه‌دین ئارزۆ" راسته‌وخۆ پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن بۆخۆی ناکات. "ر. ت. ئۆردۆغان" ئه‌و ئه‌رکی خستوته سه‌ر شانی خۆی. به‌ڵام چاودێرانی سیاسی دیاربه‌کر پێیان وایه، ته‌نانه‌ت "ئۆردۆغان" خۆی وه‌ک پالوێری پارتی داد‌و گه‌شه، ناتوانێت "قه‌ڵای دیاربه‌کر داگیر بکات."
به‌پێی زۆربه‌ی راپرسییه‌کانی ئه‌نجامدراو له دیاربه‌کر، پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک 1.5 جار پتر له پارتی داد و گه‌شه، پشتیوانی خه‌ڵک وه‌ده‌ست دێنێت. نابه‌رامبه‌ری له نێوان ئۆسمان بایده‌میر و "قوتبه‌دین ئارزۆ"ش، ئیتر یه‌کجار زۆرتره و به پێی ئه‌و راپرسیانه، شارومه‌ندانی دیاربه‌کر بۆ بایده‌میر 4 جار پتر له ئارزۆ ده‌نگ ده‌ده‌ن.
پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک قورسایی پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی له‌سه‌ر کوردایه‌تی داناوه. پارتی داد و گه‌شه‌ش له‌رێگای ئه‌نجامدانی هێندێک پرۆژه‌ی دیاریکراو، به‌لێنی ده‌دات بۆ چارسه‌ر‌کردنی کێشه‌کانی شار و باشتر کردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان و تێده‌کوشێت وا پێشانبدات که پاڵێوراوه‌کانی DHP له ئه‌رکه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانییه‌کاندا ئه‌زمونیان نییه و ئه‌و شارانه‌ی سه‌رۆکه‌کانیان له لایه‌ن ئه‌و پارته‌وه به‌رێوه ده‌چن، سه‌رکه‌وتنی که‌میان وه‌ده‌ستهێناوه.
جێگای سرنجه که ره‌خنه‌کانی DHP دژبه پارتی داد و گه‌شه، زۆرجار هاوتان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی پارته دژبه کورده‌کانی CHP و MHP، به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌کانی پارتی داد و گه‌شه له‌مه‌ر کێشه‌ی کورده‌کان (بۆ نموونه سه‌باره‌ت به کردنه‌وه‌ی کاناڵێکی ته‌له‌ڤیزیۆنی به زمانی کوردی له ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی تورکیا‌دا.)
ئۆردۆغان ته‌واوی توانای خۆی خستوته سه‌ر ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی باشووری رۆژهه‌ڵات که 30 ساڵ پێش واته زۆر پێشتر له دامه‌زراندنی پارتی داد و گه‌شه، به بڕی 12 ملیارد دۆلار بۆ بووژانه‌وه‌ی ئابووری ئه‌و ناوچانه ته‌رخان کرابوو. به‌ڵام به‌ڵێنییه‌کانی ئۆردۆغان نه‌ته‌نیا زۆر له‌راسته‌قینه دوورن، به‌ڵکو له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه هیچی بۆنه‌کراوه. ئۆردۆغان له دیاربه‌کر به‌ڵێنی دا که ته‌نانه‌ت تا ساڵی 2012، ده‌رماڵه‌ی سه‌رانه‌ی دانیشتووانی "باشووری رۆژهه‌ڵات" تا راده‌ی 209% به‌رز ده‌کاته‌وه.
پارتی داد و گه‌شه بنه‌مای پرۆپاگاندی سیاسی خۆی له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی بێبه‌رامبه‌ری ره‌ژی و ماکارۆنی له‌ناو چین و تۆژه نه‌داره‌کانی ناوچه‌که و له‌رێگای تۆڕه رێکخراوه یارمه‌تیده‌ره ئیسلامییه‌کان داناوه. له‌و بواره‌دا تۆڕی رێکخراوه‌یی "فه‌تحوللا گێوله‌ن" له کوردستانی تورکیا، زۆرترین هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌یه. AKP به‌ئاشکرایی ده‌نگی ده‌نگده‌ران ده‌کڕێت. له‌لایه‌ن پارته‌کانی CHP، MHP و DHP، دژی ئه‌و کرده‌وه‌یه سکالا بۆ دادوه‌ریی گشتی به‌رزکراوه‌ته‌وه. پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک به‌درۆشمی "ده‌نگ ویژدانه و ویژدانیش بۆ فرۆشتن نابێت!"، وه‌ڵامی ئه‌و کرده‌وه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌ی داوه‌ته‌وه.
به‌گشتی پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک بریتییه له رێکخراوه‌ی پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ و زانستی ئابووری، خاڵی لاوازی ئه‌و پارته‌یه، مخابن له‌ساڵانی رابردوودا گۆڕانی به‌رچاو و له‌و بواره‌دا روویداوه. هێندێک له نوێنه‌رانی پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک پاش سه‌رکه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی رابردوو بۆ شاره‌وانییه‌کان، پێشانیان داوه که پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ لێزانینی باشیان بۆ به‌رێوبردنی ئابووری وه‌ده‌ستهێناوه.
پارتی داد و گه‌شه هه‌روه‌ها تێده‌کۆشێ وا بنوێنێ که ته‌نیا ئه‌وان ده‌توانن کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن، به‌تایبه‌تی ئاماژه ده‌که‌ن به وه‌شانی پرۆگرامی ته‌له‌ڤیزیۆنی به‌زمانی کوردی. به‌ڵام، لێدوان و کرده‌وه‌کانی ئه‌و دواییانه‌ی ئۆردۆغان، بوو به هۆی کشانه‌وه‌ی به‌شێکی به‌رچاو له ده‌نگده‌رانی کورد له پارتی داد و گه‌شه.
پارتی داد و گه‌شه پشتیوانی سه‌رمایه‌داره‌کانی دیاربه‌کریشی له‌ده‌ست داوه، لێره‌دا پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک تێده‌کۆشێ به هێنانه‌ئاڕای باڵی جوراجور، به‌ربه‌ره‌کانی AKP بکات. له مانگئ ژانوییه‌ی 2009دا، پارتی داد و گه‌شه پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ژۆری بازرگانی و پیشه‌سازی دیاربه‌کری له‌ده‌ست دا. پاڵێوراوی AKP "مێهمێت کایا"، سه‌رۆکی پێشووی ژۆری بازرگانی و پێشه‌سازی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و ناوه‌نده‌دا شکستی هێنا و له‌به‌رامبه‌ردا، ئه‌ندامی پارتی دێمۆکراتیک، "گالیپ ئه‌نساری ئۆغلۆ" (برازای سه‌لام ئه‌نساری ئۆغلۆ که هاوکاری رێبه‌رانی پارتی دێمۆکراتیک، تانسۆ چیلێر و مێهمێت ئاغار بوو) و به‌پشتیوانی پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک بۆ ئه‌و پۆسته هه‌لبژێردرا.
پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک جگه‌له‌مانه، تۆرێکی رێکخراوه له‌ده‌وری خۆیدا پێکهێناوه که به‌پێی پێناسه پیشه‌ییه‌کان دامه‌زراون و به‌و شێوه‌یه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانانی خۆی –تاکوو ئێستا له‌ئاستی شاره‌کاندا- له‌ناو تۆژی فه‌رمانبه‌رانی کورد(نه له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌چه‌لکه‌وه، به‌لکو به‌پێی هه‌ڵوێست و باوه‌ره‌وه) هه‌روه‌ها له‌ناو تۆژی رووله‌زیادبووی پسپۆرانی کورددا، تێده‌کۆشێت.
پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک پرۆپاگه‌نده‌یه‌کی به‌ربڵاوی سیاسی ده‌ست پێکردووه. رێبه‌رایه‌تی ئه‌و رێکخراوه‌یه گه‌ڵاڵه‌ی سه‌رکه‌وتنی له 75 تا 100 ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردندا رێکخستووه. پارتی DHP باش ده‌زانێ که به‌هۆی کۆمه‌ڵگای باوکسالاری کوردستانه‌وه، هێوای هه‌ڵبژاردنی ژنان زۆر که‌مه، به‌ڵام دیسان له‌زۆر شوێندا به پاڵێوراوانی ژنان بۆ هه‌ڵبژاردن، ده‌ستی به‌ریسکێکی گه‌وره کردووه. مخابن، له‌و رێگه‌وه حه‌ول ده‌دات خۆی وه‌ک رێکخراوه‌یه‌کی سه‌رده‌مانه پێشان بدات.
پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک به رێکخستنی خۆپێشاندان و کۆبوونه‌وه سیاسییه به‌رفراوان و به‌ئامانجه سیاسییه جوراجوره‌کان که له‌ئاراسته‌ی وه‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی ده‌نگده‌ران ئه‌نجامی ده‌دات، وه‌ک رێکخراوه‌یه‌کی کلاسیک هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات. له‌راستیشدا خامۆش بوونی تێکۆشانی سیاسی له‌کاتی نێوان دوو هه‌ڵبژاردن و وه‌رچه‌رخانی بۆ "لۆتکه‌ی جموجۆڵی سیاسی"له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیکی کردووته رێکخراوێکی سیاسی که ته‌نیا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران تێده‌کۆشێت.
پارتی داد‌و گه‌شه ته‌واوی توانای خۆی بۆ شاره‌کانی سێرت، ئاگری، وان و بیتلیس ته‌رخان کردووه، چونکو باش ده‌زانێ له دیاربه‌کر سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست ناهێنێت (گه‌رچی له‌پێشدا نایهه‌وێت دان به شکستدا بێنێت). وه‌ک ده‌زانین له ساڵی 2004دا، پارتی داد و گه‌شه له ماردین،بینگۆڵ[چه‌ولیک]، وان، سیرت و ئاگری سه‌رکه‌وت که تا ئه‌و کاته سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانییه‌کانی ئه‌و شارانه له‌ده‌ست پارته به‌راییه‌که‌ی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک(DTP)دا بوون.
پشتیوانانی کردن له پارتی داد و گه‌شه له‌ئاست تورکیا به‌ته‌واوی و هه‌روه‌ها له کوردستانیشدا تا راده‌یه‌ک، پێوه‌ندی به فاکتوری ئایینی هه‌یه که له ده‌ساڵی رابردوودا نه‌خشێکی به‌رچاو له ژیانی سیاسی تورکیا‌دا ده‌گێرێت. ئاماژه‌دان به لایه‌نه پیرۆزه‌کانی ئیسلام به‌مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن پارته‌کانی‌تریشه‌وه به‌کاردێت، له‌کاتێکدا له‌رابردوودا خۆیان به سکۆلار ده‌ناساند. بۆ نموونه پشتیوانیکردنیCHP له‌کردنه‌وه‌ی فیرگه‌ی "قورئان" که بوو به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ره‌خنه‌گه‌لێکی زۆر دژبه "دێنیز بایکاڵ"ی سه‌رۆکی ئه‌و پارته، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌میشه ئاماژه‌ی به‌مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وی ئایینخوازی ده‌کرد. هه‌روه‌ها پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیکیش رووی له‌هانده‌ریی ئیسلامی کردووه و چالاکانه به‌شداری جه‌ژن و کۆبوونه‌وه ئایینییه ئیسلامییه‌کان ده‌کات تاکو ببێته بگۆڕی(ئالترناتیڤی) پارتی داد و گه‌شه له ناو ئیسلامخوازه کورده‌کاندا.
پارتی داد و گه‌شه و پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک، گرنگێکی زۆریان داوه به ناوچه‌کانی‌تر له ناوه‌ندی کوردستان، وه‌ک ماردین، بینگۆڵ[چه‌ولیک] و ئۆرفا[رۆحا].
پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک زۆر دژواره له ماردین شکست به پارتی داد و گه‌شه بهێنێت. DHP به‌مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه که زۆرینه‌ی عه‌ره‌بن، له‌حه‌ولی ده‌سنیشانکردنی پاڵێوراوێکی عه‌ره‌بدا بوو، به‌ڵام نه‌یتوانی که‌سێکی شیاو بدوزێته‌وه.
به‌ڵام له ناوچه‌کانی‌تردا، پارتی داد و گه‌شه رووبه‌ڕووی کێشه‌یه‌کی زۆر ده‌بێته‌وه. هه‌لومه‌رجی پارتی داد و گه‌شه له‌شاری بینگۆڵدا دژواره. "فرات ئانڵێ" پاڵێوراوی پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک له‌و شاره، تێکۆشانێکی چڕوپڕی سیاسی ده‌سپێکردووه. ته‌نانه‌ت پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک رایگه‌یاندووه که بینگۆڵ[چه‌ولیک] ده‌کاته "قه‌ڵای دووه‌م"(پاش دیاربه‌کر).
چاوه‌ڕوانیی کێبه‌رکێیه‌کی تندوتیژ له وان ده‌کرێت. له لایه‌ن پارتی داد و گه‌شه‌وه، "بۆرهان یه‌نیگۆن" سه‌رۆکی ئێستای شاره‌وانی وان که پشتیوانی خۆی و پارته‌که‌ی له لاوازی داوه، پاڵێوراوه. خه‌ڵکی وان زۆر به‌توندی له به‌ڕێوه‌بردنی شار له‌لایه‌ن سه‌رۆکی شاره‌وانییه‌وه ره‌خنه ده‌گرن که سه‌ر به پارتی داد وگه‌شه‌یه. "به‌کر کایا" پاڵێوراوی پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک له وانه.
پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک گرنگێکی زۆر جیدی به سێرت ده‌دات و تێده‌کۆشێ به‌ڕێوه‌بردنی شار له ده‌ست پارتی داد و گه‌شه بستێنێته‌وه، ئه‌و شاره‌ی که ئۆردۆغان له‌وێنده‌رێ بۆ پاڕله‌مانی تورکیا هه‌ڵبژێردرا و پاشان بوو به‌سه‌رۆک وه‌زیر.
پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک بۆ سه‌رکه‌وتن له ئۆرفا[رۆحا]، هێوایه‌کی سنورداری هه‌یه. "ئه‌حمه‌د ئه‌شره‌ف فه‌قێ‌بابا" سه‌رۆکی ئێستای شاره‌وانی ئۆرفا وازی له پارتی داد و گه‌شه هێنا و هێوادار بوو له‌لایه‌ن پارتی "سعاده‌ت"ه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداری بکات، به‌ڵام داواکه‌ی ره‌تکراوه، بوویه وه‌ک پاڵێوراوێکی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له هه‌ڵبژارنه‌کاندا ده‌کات. دانیشتوانی شار به توندی ره‌خنه‌یان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی فه‌قێ‌بابا هه‌یه و هه‌ر به‌و هۆیه و به‌پێی راگه‌یاندنی پارتی داد و گه‌شه، که له هه‌ڵوێسته‌کانی پارتی لایداوه، پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته پچڕا. که‌وابوو، ده‌نگی ده‌نگده‌رانی ئایینی له ئۆرفا به‌لانی که‌م له‌نێوان پارتی داد و گه‌شه و پارتی سه‌عاده‌تدا دابه‌ش ده‌بێت و لێره‌دا پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک له ئۆرفا که به "که‌رکوکی باکووری کوردستان"ناودێری ده‌کات، هێوایه‌کی بۆ ده‌ره‌خسێت. ئۆرفا[رۆحا] که که‌وتووته سنووری نه‌ته‌وه‌یی کورد و تورک، به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو به‌رامبه‌ری سیاسه‌تی توانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی (ئاسیمیلاسیونی) کورد بووته‌وه. پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک رایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر له ئۆرفا[رۆحا] سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌سبێنێت حه‌ولێکی به‌ربڵاو ده‌دات بۆ پێش‌گرتن له‌په‌ره‌سه‌ندنی پڕۆسه‌کانی توانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به‌ره‌و رۆژئاوای کوردستان.
CHP- پارتی کۆماریی گه‌لی تورکیا
MHP- پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا
سه‌رچاوه: ئێنستیتوتی رۆژهه‌ڵاتی نزیک/ رووسیا (Институт Ближнего Востока)
18.3. 2009
http://www.iimes.ru/rus/frame_stat.html