ئه‌حمه‌د ئاڵتان* پاش داخرانی DTP:
شه‌رمم له تورك بونی خۆم كرد
شه‌رمم له تورك بونی خۆم كرد
دوای ئه‌وه‌ی دادگای ده‌ستووری به بیانووی لانكه‌ی تێرۆر پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی داخست، ئه‌حمه‌د تورك سه‌رۆكی پارته‌كه له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی سه‌ره‌كی پارته‌كه‌دا له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا نه‌خشه ڕێگای له‌مه‌ودوایانی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند: "فراكسیۆنه‌كه‌مان له‌مڕۆ به‌دواوه به فیعلی له پارله‌مان كشاوه‌ته‌وه". له‌داوی داخستنی پارته‌كه‌شه‌وه ڕۆژنامه‌ی ته‌ره‌ف توندترین مانشێتی دابه‌زاند و ئه‌حمه‌د ئاڵتان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌شاندنه‌كه‌شی یه‌كێك له توندترین گۆشه‌كانی نووسی.
دادگایه‌كی ده‌ستووری كه ده‌ستووری له‌ژێر پێدا پلیشانده‌وه به‌فه‌رمانێك وڵاتێكیان پارچه پارچه كرد. بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ش ئه‌وه‌نده په‌له‌یان بوو ئه‌و ده‌ستووره‌شیان ژێر پێنا كه ده‌ڵێ: "تا هۆكاره‌كه‌ی نه‌نووسرێته‌وه، بریاره‌كه ڕوون ناكرێته‌وه". ئایا ئێمه متمانه به دادگایه‌كی ده‌ستووری بكه‌ین كه ده‌ستووری له‌ژێر پێی ناوه؟ كوردیان له مه‌یدانی سیاسه‌ت كرده ده‌ره‌وه. ئه‌ی ئێستا كورده‌كان بۆ كوێ بڕۆن؟ متمانه به‌كێ بكه‌ن؟ چه‌ندین ساڵه ئه‌و مرۆڤانه ده‌چه‌وسێننه‌وه، چه‌ندین ساڵه ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن، له‌نێو گه‌ڕه‌كه‌كانیاندا سووكایه‌تیتان پێكردن، گونده‌كانیانتان سووتاند، حاڵیانتان وێران كرد و زمانیانتان لێ یاساغ كردن. ئه‌وه‌نده به‌س نه‌بوو؟ ئێستاش له سیاسه‌تیان ده‌كه‌نه ده‌ره‌وه. با ئه‌حمه‌د تورك نه‌بێـت، كه‌سێك كه پشتیوانی له ئاشتی ده‌كرد و ڕوویه‌ك بوو جێگه‌ی باوه‌ڕبوو و له‌نێو سیاسه‌تدا ونتان كرد. وڵاتێك كه ده‌ستووره‌كه‌ی "ده‌ستووری كوده‌تا" بێـت، چی له دادگا ده‌ستوورییه‌كه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت؟ هیواكانی ئاشتییان به ته‌واوه‌تی سڕییه‌وه.
كامه لاوی كورد متمانه‌ی به‌م وڵاته ده‌بێت؟
ته‌نها ده‌ته‌په‌یان مه‌حكوم نه‌كرد، سه‌راپا وڵاتیان به بڕیاره‌كه‌یان مه‌حكوم كرد. مه‌حكومیان كرد به ئازار و نه‌بوونی و دوژمنایه‌تی و بێ متمانه‌یی. په‌كه‌كه بۆ له‌باربردنی ئاشتی به‌خۆڕایی په‌له‌ی كرد، كه‌مێك چاوه‌ڕوانی بكردایه له ئه‌نقه‌ڕه ئیشه‌كه باشتر ئه‌نجام ده‌درا، چونكه ئۆمێد له ئێمه حه‌رامه. خه‌یاڵ له ئێمه حه‌رامه. ئاشتیمان لێ حه‌رامه. كامه گه‌نج و لاوی كورد ئیتر متمانه‌ی به‌م وڵاتـه ده‌مێنێ؟ كامه مرۆڤی كورد له‌مه‌ودوا متمانه‌ی به دادپه‌روه‌ری ده‌كات؟ بیر ناكاته‌وه له‌وه‌ی هه‌مووشته‌كان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر و هه‌ڵفریوێنه‌ر و درۆ و ده‌له‌سه بن؟ ئه‌گه‌ر واش بیربكاته‌وه مافی خۆی نییه؟
شه‌رمم له تورك بوونم كرد
گه‌یشتبووینه كه‌ناری ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی، توانیبوومان به په‌نجه‌كانمان ده‌ست له هیوایه‌ك بده‌ین. ئه‌و گه‌نجه كوردانه‌ی كه ئێستا هیوایان به سیاسه‌ت و دادپه‌روه‌ری نه‌ماوه چی بكه‌ن؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وانه به‌لێشاو ڕوو له شاخ بكه‌ن كێ به‌رپرسیار ده‌بێـت له‌مه؟ كێ بڕوایان پێ ده‌هێنێته‌وه كه له توركیا دادپه‌روه‌ری مافه‌كانی ئه‌وانیشی له‌به‌رچاو گرتووه؟ كێ متمانه‌یان له‌لا دروست ده‌كاته‌وه؟ تورك بوون ئه‌مه‌یه؟ تورك بوون پێشێل كردنی مافه‌كانی خود و بێ خاوه‌ن كردنی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ت و جێهێشتنییه‌تی بۆ هه‌یمه‌نه‌ی چه‌كه‌كان؟ ئه‌گه‌ر تورك بوون ئه‌مه بێت من له تورك بوونی له‌و جۆره شه‌رم ده‌كه‌م.
له دادگای ده‌ستووریدا ئه‌ندامێك هه‌یه بڵێت من كوردم؟
دادگای ده‌ستووری به"كۆی ده‌نگ" بڕیاری داوه. ئه‌وه دادگاكه نییه كه ئه‌و بڕیاره‌ی داوه به‌ڵكو دادوه‌ره توركه‌كانن. دادوه‌ره توركه‌كان كورده‌كانیان له سیاسه‌ت كرده ده‌ره‌وه. هه‌موو كورد ئه‌مه به‌م جۆره ده‌بینێـت. ئه‌ی مافی خۆیان نییه به‌م جۆره ته‌ماشای بكه‌ن؟ دادوه‌رێك له دادگای ده‌ستووری هه‌یه بڵێت من كوردم، ئایا له‌نێو ئه‌وانه‌دا كه ته‌نها ئه‌ندامێكی تێدا نه‌بێت بڵێ "من كوردم"، ئه‌و دادگایه ده‌توانێت بڕیارێكی دادپه‌روه‌رانه له‌باره‌ی كورده‌كانه‌وه ده‌ربكات؟ ئه‌گه‌ر كورده‌كان هاوڵاتی ئه‌م وڵاته‌ن بۆچی ته‌نها دادوه‌رێك له دادگای ده‌ستووریدا نییه بڵێت "من كوردم"؟
ناتوانن له‌هه‌مان كاتدا كوردیش بن و هاوڵاتیش
كورده‌كان هاوڵاتی ئه‌م وڵاته نین، خودی كێشه‌كه‌ش لێره‌دایه. ئه‌وانه‌ی كه هاوڵاتیانی ئه‌م وڵاته‌ن توركه‌كانن، كورده‌كان ناتوانن له‌هه‌مان كاتدا كورد و هاوڵاتیش بن پێكه‌وه. ئه‌وه‌نده فشاریان ده‌خه‌نه سه‌ر وا له‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌ن كه یان واز له كوردبوون بهێنێت یان له هاوڵاتیبوون. واز له كوردبوون ناهێنن، ئاخر بۆچی ده‌ست به‌رداری ببن؟ له كاتێكدا توركه‌كان ده‌سبه‌رداری تورك بوون نابن كورده‌كان بۆچی واز له كورد بوون بهێنن؟
یان ده‌بیت به تورك یاخود له شاخه‌كان ده‌مریت
كاتێك ئێوه زۆریان لێده‌كه واز له هاوڵاتیبوون بهێنن، ئه‌وه ئێوه‌ن وڵات دابه‌ش ده‌كه‌ن، ئێوه‌ن ئه‌وان وه‌ده‌رده‌نێن، ئێوه‌ن به‌وان ده‌ڵێن "بڕۆن". ڕێگه‌ی سیاسه‌تیان لێده‌گرن و ده‌رگای مافه‌كانیان له‌سه‌ر داده‌خه‌ن، جگه له چوونه شاخ ڕێگه‌یه‌كی دیكه له‌به‌رده‌م ئه‌و خه‌ڵكه‌دا ناهێڵنه‌وه. ئه‌وه‌ی ئێوه به كورده‌كانی ده‌ڵێن بریتییه له: "یان ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم په‌سه‌ندی ده‌كه‌یت و ده‌بیته تورك یاخود له شاخه‌كان ده‌مریت". دواتریش هه‌ر خۆتان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆچی چوونه‌ته شاخ لێیان توڕه ده‌بن. كورده‌كان خواست و داواكانیان به‌كێ و چۆن و له‌كوێ باس بكه‌ن؟ ده‌نگی ئه‌وان به‌كوێ ده‌گات؟
كاتێك ئێوه ئاشتی ده‌كوژن ئێمه ده‌یژێنینه‌وه
ئێوه ده‌ڵێن "با ده‌نگیان ده‌رنه‌چێ". ناتوانن گه‌لێك بێ ده‌نگ بكه‌ن، نه ماف و نه هێزیشتان هه‌یه بۆ ئه‌مه. ئێوه ئاشتی ده‌كوژن. من ئه‌مڕۆ كوردێكم ناخم وه‌ك ماڵه‌كه‌م بێ گیانه، ئومێد و خه‌یاڵم وه‌ك ژووره بێ ڕووناكییه‌كان تاریك و نووشوسته، داده‌نیشم یاخی ده‌بم، له پێشدا له‌ناخی خۆمدا مۆمێك داده‌گیرسێنم. ڕووناكییه‌كه‌ی چكۆله و لاواز و له‌رزۆكه. دواتر چاوه‌ڕێی ڕووناكییه‌كانی دیكه ده‌كه‌م. له‌هه‌ر ویژدانێكدا ڕووناكییه‌ك داده‌گیرسێ و ئێمه له‌ڕێی ئه‌و ڕووناكییه چكۆله و له‌رزۆكانه‌وه ڕۆشنییه‌كی نوێ، ئومێدێكی نوێ و خه‌یاڵێكی نوێ ده‌خوڵقێنین. كاتێك ئێوه ده‌یكوژن ئێمه ده‌یژێنینه‌وه.
سه‌رچاوه: چاو‌دێر
* ئه‌حمه‌د ئاڵتان رووناک‌بیر، رۆماننووس و نووسه‌رێکی به‌نێوبانگی تورکه که له رۆژنامه‌ی "TARAF"دا ده‌نووسێ.