ئاگره سووره له‌خۆم دووره
تاهیر به‌رهوون
تاهیر به‌رهوون
دیداری ئه‌حمه‌د تورک سه‌رۆکی فڕاکسیونی پارله‌مانتارانی کورد له پارله‌مانی تورکییه،له گه‌ڵ باراک ئۆباما سه‌رۆککۆماری وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا، بێگومان ده‌ستکه‌وتێکی گرینگی دیپلۆماتیک و هێمایه‌کی گرینگتری ئاڕاسته سیاسی و ره‌وشی نوێی ده‌زگای به‌رێوه‌به‌راته‌تی ئه‌مریکایه که ناتوانێ به دڵی هیچکام له باڵ و تاقمه‌کانی ناو ده‌سته‌ڵاتی تورک‌دا بێت.
به‌داخه‌وه شیرینی و چێژی ئه‌م ده‌ستکه‌وته مه‌زنه، زۆر زوو به تاڵایی هه‌ڵوێستی نابه‌جێ و ناڕاستی ئۆباما له هه‌مبه‌ر پ.ک.ک. و به تێرۆریست ناو بردنی ئه‌م رێکخراوه، شۆرایه‌وه و ئه‌مه له کاتێکدایه که به سه‌ر سووڕمانه‌وه ده‌بیسترێ که ئه‌مریکا به ته‌مایه له گه‌ڵ "تاڵه‌بانی میانه‌ڕوو" له ئه‌فغانستان رێککه‌وێت.
دیاره له دونیای سیاسه‌تدا چاوه‌ڕوانی هه‌موو چه‌شنه هه‌ڵوێست و کردارێک ده‌کرێ و ئه‌مه‌ش بۆ جارێکی‌تر، سه‌لماندی که به‌داخه‌وه زۆر چه‌مکی وه‌ک مافی مرۆڤ و گه‌ڵانی به‌شخوراو ده‌توانێ ببێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سک و نزیکبینانه‌ی سیاسه‌توانان.
تاوانبار کردنی یه‌کلایه‌نه‌ی پ.ک.ک. به‌بێ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی که ئه‌م رێکخراوه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵگرتنی چه‌ک هه‌ڵناوه و نه‌دیتنی سیاسه‌تی ژێنۆساید و ئێتنۆسایدی ده‌سته‌ڵاتدارانی تورک به درێژایی مێژووی لانی که‌م 90 ساڵی رابوردوو، ناتوانێ به‌رێکه‌وت و له‌رووی نه‌زانینه‌وه بێ و ئه‌مه له کاتێکدایه که هه‌ر ئێستا دوو ده‌وسییه‌ی ره‌ش و تاوانبارانه‌ی وه‌ک ره‌شه‌کوژی 1،5ملیون له ئه‌رمه‌نیان له ساڵی 1917دا و داگیرکردن و جیاکردنه‌وه‌ی به‌شێک له خاکی قێبرێس به ئه‌ستۆی تورکییه‌وه هه‌ڵاوه‌سراوه.
سکاڵا له دوژمن و نه‌یاران نییه، زایه‌ڵه له ده‌ست دۆستانه. جیگای خۆی بوو که هه‌موو رێکخراو وپارته کوردییه‌کان، وێڕای تێڕوانین و بۆچوونیان له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ت و تاکتیکه‌کانی پ.ک.ک.دا، به‌تێکڕایی ده‌نگ و له به‌یانێکدا، پشتیوانی خۆیان له‌م رێکخراوه کوردییه، که به‌هه‌ر حاڵ له‌سه‌ر کورد ماڵه و رۆڵه‌ی زۆر به‌ئه‌مه‌کی گه‌لی کوردی تێدایه، ده‌ربڕیایه و به‌م شێوه یه‌کبوونی کێشه و پرسی کوردیان بۆ بیروڕای گشتی جیهان بسه‌لماندایه. به‌بێ ئه‌وه‌ی بمه‌وێ پاساوێک بۆ خه‌باتی چه‌کداری بکه‌م، به‌ڵام چه‌ک هه‌ڵگرتنی پ.ک.ک. له‌به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی تورک‌دا، هه‌مان هۆ و ئامانجی هه‌بووه که یه‌کێتتی و پارتی له به‌رانبه‌ر سه‌ددام و حیزبی دیمۆکرات و کۆمه‌ڵه له به‌رانبه‌ر کۆماری ئیسلامی‌دا، هه‌یان بووه.
به‌داخه‌وه ترس له پێوه‌لکانی مۆرکی"تێرۆریسم" وای له رێکخراوه کوردییه‌کان کردوه که له‌به‌رانبه‌ر تاوانبارکردنێکی ئاوا ناحه‌ق و نا راستدا، بێده‌نگ بن و له دڵه‌وه بڵێن "ئاگره سووره له‌خۆم دووره".
رێکخراوێک که بتوانێ به‌ملیونها خه‌ڵک بێنێته سه‌ر جاده و به‌هه‌زاران پێشمه‌رگه و به‌سه‌دان به‌ندی هه‌بێ و رێبه‌ره‌که، به له ژێر پێنانی هه‌موو یاسایه‌کی نێو نه‌ته‌وه‌یی، نه ده‌ستبه‌سه‌ر به‌ڵکوو "تێرۆریستییانه" بڕفێندرێ، تێرۆریست نییه. ته‌نیا تووشی بێشانسی مێژوویی هاتوه.
ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی د.ت.پ. له هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاره‌وانییه‌کانی تورکییه، ئاکام و ئاسه‌واری ناڕاسته‌وخۆی خه‌باتی هه‌زاران رۆله‌ی کورده که چ بمابه‌وێ و چ نه‌مانه‌وێ له ژێر ناوی پ.ک.ک.دا خه‌بات ده‌که‌ن.
کێشه‌ی کورد له تورکییه، به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی پ.ک.ک. چاره‌سه‌ر ناکرێ. به‌بێ ئه‌وه‌ی بمه‌وێ پ.ک.ک. له‌گه‌ڵ حه‌ماس، به‌رانبه‌ر که‌م، به‌ڵام پێموایه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی که رۆژئاوا له‌به‌رانبه‌ر حه‌ماسدا کردی و به‌نه‌دیتنی ده‌نگی به‌شێک له‌خه‌ڵکی فه‌له‌ستین، حه‌ماسی وه‌لا نا، دووپات ده‌بێته‌وه، به‌ڵام رووداوه‌کانی دواتر سه‌لماندییان که به‌بێ حاماس کێشه‌ی فه‌له‌ستین چاره‌سه‌ر ناکرێ. تۆ بلێی کێشه‌ی کورد له تورکییه به‌بێ پ.ک.ک. چاره‌سه‌ر بکرێت؟