بیرمه‌ندی و ده‌سه‌ڵات،
نووسه‌ر و سیاسه‌ت
کاڕولا شتێرن
وه‌رگێران له فارسییه‌وه: مه‌نسور سدقی
من رۆژنامه‌وانم (له‌بواری سیاسته‌دا) و کارم، نووسینی په‌ڕتووکه (به‌سه‌رهات نووسین "بیۆگرافی"). له ئه‌نجومه‌نی پێنووس(Pen)دا ئه‌ندامم. که‌وابوو، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبه‌ست‌ووان و نووسه‌ر و سیاسه‌توانه‌کاندا سه‌روکارم هه‌بۆوه و هه‌یه. ماوه‌یه‌کی زۆره بابه‌تێک هزری منی به‌خۆیه‌وه مه‌شخول کردووه که نووسه‌ر چه کاردانه‌وه‌یه‌کی هه‌یه؟ تو بڵێی ئه‌و مرۆڤه ده‌توانێ جیهان بگۆڕێت؟ یان له ده‌سه‌ڵات، کۆمه‌ڵگا، یاخۆد به‌لانیکه‌م له‌سه‌ر تاکه‌کاندا گۆڕانکاری پێکبینیت؟
"مارسێل رایش رانیسکی" وه‌ک ره‌خنه‌گره‌ێکی ئه‌ده‌بی ده‌ڵێ، هیچ کامیان. رانیسکی له بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆیدا ده‌نووسێ: «تو بڵێی به‌رهه‌مه تراژێدیا و ئه‌ده‌بییه‌کانی "شکسپییر" توانای پێش‌گرتن له‌کۆشتنی مرۆڤێکی هه‌بووبێت؟ ئایا په‌ڕتووکی "لێسینگ" به‌ناوی "ناتان"، به‌لانیکه‌م توانی له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا پیش به به‌رزبوونه‌وه‌ی دژایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ جوله‌که‌کان بگرێت؟ تو بڵێی به‌رهه‌مه‌که‌ی "گۆته" به‌ناوی "ئیفی ژنی"، هه‌ستی مرۆڤایه‌تی پتری له‌ناو تاکه‌کاندا پێکهێنابێت یان به‌لانیکه‌م، ته‌نانه‌ت تاکێک پاش خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵبه‌سته‌کان نه‌جیب و خێرخواز و مێهره‌بان بووبێت؟»
ئه‌و پرسیارانه سرنجڕاکێشن و له‌هه‌مان کاتدا شیاوی بیرکردنه‌وه‌ن. چۆن ده‌کرێ وڵامی پرسیاره‌کانی ئه‌و رخنه‌گره بدرێته‌وه و بۆچوونه‌کانی ره‌تبکرێته‌وه؟ له یه‌کێک له رۆژه‌کانی مانگی جۆنی ساڵی 1880دا له مۆسکۆ، "داستایه‌ڤسکی" وتارێکی سه‌باره‌ت به "پوشکین" پێشکه‌ش کرد. له‌کوتایی وتاره‌که‌یدا لاوانی به‌شداربوو به‌ده‌نگی به‌رز هاواریان کرد: «ئێوه به په‌ڕتووکه‌کانتان مرۆڤێکی باشترتان له‌ئێمه پێکهێناوه!» و "زولا" ده‌ڵێ: «په‌ڕتووک، هه‌مان مه‌به‌ستی هه‌یه.» "چارلز دیکێنس" له رۆمانه‌کانی خۆیدا وێنایه‌کی روون و ئاشکرای له هه‌لومه‌رجی ترسناکی کۆمه‌ڵگای ئینگلستان له سه‌ده‌ی نوزده‌دا شیکردۆته‌وه که ئاکامه‌که‌ی ده‌بێته هۆی باشتر بوونی هه‌لومه‌رجی سواڵکه‌رخانه‌کان، ده‌رمانگاکان، به‌ندیخانه‌کان و خوێندگاکان. واته ده‌سکه‌وتێک که به‌ده‌گمه‌ن نووسه‌رێک پێیده‌گات. له‌وانه‌یه له سه‌رده‌می ئێمه‌دا شێکردنه‌وه‌ی ژیانی ره‌شپێسته‌کان له رۆمانی "کوختی مامه تۆم"ی "هارییت پیچێرئستوو"، زۆر دژوار بێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و به‌سه‌رهاته خێزانییه که سه‌رکه‌وتنیێکی له‌ڕاده به‌ده‌ری وه‌ده‌ست هێنا، هۆی لایه‌نگریکردنی ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکی ئه‌مریکا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای کۆیله‌تی پێکهێنا. "ئابراهام لینکۆڵن" له دیدار له‌گه‌ڵ نووسه‌ری ئه‌و رۆمانه‌دا ده‌ڵێ: «ئه‌وه تۆی ئه‌و خاتوونه بچوکه‌ی که ئه‌و شه‌ڕه مه‌زنه (شه‌ڕه‌کانی ناوخۆی ئامریکا)ت وه‌ڕێخستووه.»
گرنگترین رۆمانی ئه‌و سه‌رده‌مه له هۆله‌ندا، رۆمانی "ماکس هاولات" به‌رهه‌می "ئێدوارد دێکر"ه که به نازناوی "مۆتاتۆلی" چاپ و بڵاو بووته‌وه. ئه‌و رۆمانه، داماوی و ئه‌وپه‌ڕی چه‌رمه‌سه‌ری ژیانی دانیشتووانی کۆلۆنییه‌کانی هۆله‌ندا له باشووری رۆژئاوای ئاسیادا شیده‌کاته‌وه. یه‌کێک له ئه‌ندامانی پارڵه‌مانی هۆله‌ندا وتوویه‌تی: «ئه‌و کتێبه وه‌ک بروسکه‌یه‌ک، ئاگری هه‌ڵایساندووه.»
تا ئێستا هێندێک رێفورم کراوه. به‌ڵام هه‌نوکه چی؟
له سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه، له‌قاودانی بێسه‌روبه‌ری و بشێوییه‌کان که‌وتووته سه‌ر شانی رۆژنامه‌وانان نه‌کۆ ئه‌دیبه‌کان، و بۆته ئه‌رکی رۆژنامه‌کان و نه‌کو ناوه‌رۆکی کتێبه‌کان. مه‌خابن کاردانه‌وه‌ی "سولژه‌نیتسین" که له‌سه‌رده‌می یه‌کێتی سوڤیه‌تدا بێده‌نگی شکاند و جیهانی ترسناکی "دۆڕگه‌گه‌لی گولاک"ی ئاشکراکرد، ناکرێ به‌های ئه‌وتووی بۆدانێین.
ئایا ئه‌و نمونانه ریزپه‌ڕن؟ به‌ڵی باش ده‌زانم که ئه‌گه‌ر کتێبه‌کان به‌گشتی کاردانه‌وه‌ی سیاسیی ئه‌وتۆیان نییه، ئه‌ی بۆچی ئه‌و کتێبانه و نووسه‌ره‌کانییان ده‌بنه جێی مه‌ترسی و لێره‌وله‌وێ ده‌سه‌ڵاته‌کان، کلیسا و پاش هه‌موویان، ده‌فتری سیاسی حیزبه‌کان به‌توندوتیژی و بێ به‌زێییانه دژبه‌ریان راده‌وه‌ستن؟ چۆنکو نووسه‌ر ناخوازێ له‌رابردوو خۆش بێت. چۆنکو مه‌یته‌کان له‌ژێر خاک ده‌ردێنێته‌وه. چۆنکو سه‌ردانی باره‌گاکانی بڤه ده‌کات و سنوور و بواره پیرۆزکراوه‌کان ده‌به‌زێنێت. چۆنکو نووسه‌ر لایه‌نگری لایه‌نی زاڵ و باڵاده‌ست ناکات، به‌ڵکو له تێکشاوه‌کان و ژێرده‌سته‌کان پشتگری ده‌کات. چۆنکو لایه‌نی زاڵ و باڵاده‌ست پێشبینی ده‌کات که «له هه‌لومه‌رج و که‌ش و هه‌وای تایبه‌تدا ئه‌ده‌بیات هێزی تێکده‌ر و ته‌قینه‌وه‌یه گه‌لێک مه‌زنتری له هه‌ر ته‌قه‌مه‌نێک هه‌یه»، وته‌ی نووسه‌ری چیک، "لوودڤیک واکۆلیک" سه‌باره‌ت به نووسین و نووسراوه.
مه‌خابن زۆر ده‌بیسین که گۆیا نووسه‌ر پتر له خه‌ڵکانیتر سه‌ر له سیاسه‌ت ده‌رناهێنێت و که‌سیش به‌هۆی پیشه‌ی نووسیین، نوێنه‌رایه‌تی سیاسی به نووسه‌ر نادات. که‌وابوو چ شتێک ئه‌و مافه به نووسه‌ر ده‌دات تا خۆی بکات به وته‌بێژی که‌سانیتر و ته‌نانه‌ت خۆی به نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کیش بزانێت؟ لێره‌دایه که نووسه‌ر له وڵامدا ده‌ڵێ، وشه و زمان ئه‌و مافه‌ی ده‌داتێ. وشه و زمان، به‌هێزتر له هه‌ر شتێکن. نووسه‌ر به‌و ئامرازه تایبه‌ته ته‌یاره و له هه‌لومه‌رج و که‌ش و هه‌وای تایبه‌تدا وته و وتار و بۆچوونی که‌سانێک که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دا‌ده‌سه‌پێنن، به‌شێوه‌یه‌کی ره‌خنه‌گرانه و له‌شوێنی خۆیدا به‌رپرچ ده‌داته‌وه. "ماکس فریش" له په‌نجاکاندا گوتوویه‌تی: «مه‌خابن ئێمه ده‌توانین جبه‌خانه‌کانی وێژه‌گه‌لی هیچ و پووچی پێویست بۆ شه‌ڕ، تێکبشکێنین.»
زانایی له رێوشوێنی نووسین، هه‌ستیاری، پانتایی بیرکردنه‌وه و لێهاتوویی بۆ دیتن، پێداویستییه‌کانی نووسین پێکدێنن. ئه‌و لێهاتووییانه به نووسه‌ر ئه‌و توانایی ده‌دات تا پێشبینی گۆڕان و هه‌ژانه‌کانی کۆمه‌ڵگا بکات. نووسه‌ر خێراتر له که‌سانیتر هه‌ست به لایه‌نه شاراوه‌کان و یان راستییه حاشاکراوه‌کان ده‌کات و هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵگا به پێوانه‌ی بیر و ویست، تاسه و ئاره‌زوو، ده‌رد و ره‌نجه‌کانی مرۆڤایه‌تی، هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و وێنای ده‌کات. ئایا نووسه‌ر ده‌بێت خۆ له سیاسه‌ت بپارێزێ یان پێویسته به‌شدار و هه‌ڵسوور بێت؟ له‌ناو ئوگرانی نووسیندا، له‌و باره‌دا جیاوازی بۆچوون هه‌یه. هێندێکیان ئاماژه به وته‌ی "گۆته"ده‌که‌ن که ده‌ڵێ: «بۆ چی ده‌بێت بیر له کاروباری سیاسی بکه‌مه‌وه؟... من له هه‌ر به‌دکارییه‌ک بێزارم؛ به‌تایبه‌ت... له کاروباری سیاسیی‌دا. مه‌خابن، ئه‌گه‌ر شاعیر سه‌باره‌ت به سیاسه‌ت شتێکیش بێژێ، دیسان له ئاکامدا هه‌مان ویستی سه‌رۆکه که ده‌سه‌لمێندرێت.» به‌ڵام، گۆته متمانه‌ی به ده‌سه‌ڵاتداره‌کان هه‌بوو و خۆشی یه‌کێک له‌وان بوو. به‌دکاره‌کان، هه‌مان ده‌سه‌ڵاتداره‌کان بوون و نووسه‌ران و شاعیران به‌ئه‌رکی خۆیان ده‌زانی پشتگیری له راستییه‌کان و به‌هاکان بکه‌ن و به‌رده‌وام به‌گوێ به‌دکاره‌کاندا بخۆێنن و ئه‌و لایه‌نانه‌یان پێبسه‌لمێنێن. کام یه‌ک له‌و دوو بۆچوونانه‌ی سه‌ره‌وه سه‌رکه‌وت و پێوه‌ندییه‌کان نێوان بیرمه‌ندی و ده‌سه‌ڵات له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به‌کۆێ گه‌یشت؟
له سه‌رده‌می پاشایه‌تی "ویلهێلم" له ساڵی 1914دا، نووسه‌رانی نۆخبه‌ی لیبرال به‌سه‌رخۆشی و زه‌وقه‌وه روویانکرده شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی. ئه‌وانی که پیر و پاتاڵ بوون و نه‌یانده‌توانی له به‌ره‌کانی شه‌ڕدا به‌شه‌ڕ بین، به‌لانی که‌م سروودیان بۆ شه‌ڕکه‌ران هه‌ڵده‌به‌ست. وه‌ک "ئالفرێد گێر"، "راینه‌ر ماریا ریکله"، "گێرهارد هاپتمان"، "ئارنۆلد تسوایک" و .... هه‌موویان شادمانه به خۆای شه‌ڕیان هه‌ڵده‌گووت و سه‌رچۆپییان بۆ ده‌گرت!
شاعیران و نووسه‌رانێک که تا ئه‌و کاته گۆشه‌نشین بوون و هه‌رگیز کاریان به سیاسه‌ت نه‌بوو، له‌ناکاو به‌ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆیان زانی به هه‌ر شیوازێک بێت به‌لایه‌نگریکردن له ئێمپراتوور و ئێمپراتووریه‌ت شه‌مشیر له کێلان ده‌رکێشن و به‌شه‌ڕبێن. شه‌ڕ وه‌ک کرده‌وه‌یه‌کی کارا و رزگاریخۆازانه هه‌ڵسه‌نگێندرا. شه‌ڕ و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دوژمنان‌دا وه‌ک پێوانه و سه‌نگی محه‌کی تاقیکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و سه‌رهه‌ڵدانی به‌رزترین و رازه‌وه‌ترین ئاستی هه‌ستی مرۆڤایه‌تی راگه‌یندرا و ستایش کرا. "ئالفرێد گێر" ده‌یگوڕاند:
تێزاری پیس و گۆل!
ده‌ڕه‌نده پیسه‌کان!
به قامچی راویانکه‌ن،
به قامچی ئه‌وانه راوکه‌ن!
رووداوه‌کانی ساڵی 1914، به‌روونی پێشانیدا که ئه‌گه‌ر بیرمه‌ندی خۆی له ده‌سه‌ڵات دوور رانه‌گرێت، کار به‌کۆی ده‌کێشێت. له ساڵی 1933دا، کاتێک "هیتلێر" ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سگرت، هه‌لومه‌رج به شێوه‌یه‌کی‌تر بوو. به‌لانیکه‌م ته‌واوی که‌سایه‌تییه ئه‌ده‌بییه‌کانی ئا‌ڵمانیا له تاراوگه بوون. له "ئێرنست تۆلێر" بگره تا "کۆرت تۆخۆلسکی"، "ئانا زێگرێز"، "ئێریش رێمارک" و .... ته‌نانه‌ت "تۆماس مان" و "هاینریش مان"یش. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له وڵات‌دا مانه‌وه وه‌ک "کارڵ ئۆسینسکی" و "ئێریش مۆهزام" له‌زیندان نه‌کران، هێندێکیان زۆر بۆیرانه و به‌ده‌نگی به‌رزه‌وه دژی ده‌سه‌ڵاتی هیتلێر راوه‌ستان و پێانگووت "نا".
به‌ڵام له‌لایه‌کی‌تروه، ته‌نانه‌ت پاش رێوره‌سمی "په‌رتوک سووتاندن" له 10ی مانگی مای ساڵی 1933دا، هه‌شتاوهه‌شت نووسه‌ری ئاڵمانی سوێندیان خوارد که په‌یره‌وه‌ی له هیتلێر بکه‌ن و وه‌فاداری بن. هێندێک له‌وانه "گۆتفرید بۆن"یشی له‌گه‌ڵ، که تا ساڵی 1933 به‌رده‌وام دژایه‌تییان ده‌کرد له‌گه‌ڵ "هونه‌ری به‌رپرس"، له‌سه‌ره‌تادا ده‌سه‌ڵاتی نازییان به راپه‌ڕینی نه‌ته‌وایه‌تی و ژیانه‌وه‌ی دووباره‌ی ئاڵمان ده‌ژمیرد، به‌ڵام هێدی هێدی ئه‌و شه‌یدایی له‌ته‌سکاییدا و بێ هه‌ڵاوگرمه دووره‌په‌رێزیان هه‌ڵبژارد و که‌وتنه تاراوگه‌ی ده‌روونی خۆیانه‌وه. مه‌خابن ئه‌و پاشه‌کشه‌یه نه‌که‌وته خانه‌ی به‌رهه‌ڵه‌ستکارییه‌وه.
به‌هۆی ناوبانگ و ناودارییه‌وه، نووسه‌ر یان شاعیر له کوێربوون و به‌هه‌ڵه‌داچوون و له‌داوکه‌وتن ناپارێزرێت و ئه‌ويش ته‌نیا نووسه‌ران و شاعیرانی ئاڵمانی ناگریته‌وه. ئێمه به‌رده‌وام رووبه‌رووی گه‌وجی سیاسی نووسه‌ران ده‌بێنه‌وه‌وه که‌چی هاوکاتیش رێزێکی زۆر له به‌رهه‌مه‌کانیان ده‌گرین. "کنۆت هامسۆن" و "ئازرا پاوند"، نموونه‌ن له‌وانه. به‌ڵام زۆر سه‌یره له رووداوه‌کانی دوو شه‌ڕی جیهانیدا ده‌بینین که ته‌نانه‌ت له‌و قوناغه ئاڵوزه‌دا ئه‌دب و نووسینێکی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ و دوور له رووداوه سیاسییه‌کان پێکهاتووه و توانایی خۆی سه‌لماندووه. "جیمز جۆیس" له کاتی شه‌ڕی یه‌که‌مدا، "ئۆلیسێس"ی نووسی. "تۆماس مان" له ساڵی 1939 و له تاراوگه‌دا، "لۆته له وایمار"ی ته‌واو کرد. "بێرتۆلد برێشت" که به‌چڕی تێکه‌ڵاوی سیاست بوو، له‌کاتی شه‌ڕ و له تاراوگه‌دا، "ئه‌رباب پۆنتیلار و نۆکه‌رکه‌ی ماتی"ی نووسی. "برێشت" سه‌ری سووڕماوه که: «زۆر شه‌ڕی وه‌ها قه‌وماون و دیسانیش ده‌کرێ کاره نووسراوه‌کان ته‌واو بکه‌ین. "پۆنتیلا" پێوه‌ندییه‌کی ئه‌وتووی به‌منه‌وه نییه، به‌ڵام شه‌ڕ به‌تواوی پێوه‌نداره به‌من. ده‌رباره‌ی "پۆنتیلا" ده‌توانم زۆر شت بنووسم، به‌ڵام سه‌باره‌ت به شه‌ڕ که به‌ته‌واوی پێوه‌ندی به‌منه‌وه هه‌یه، هیچم بۆ نووسین نییه... سرنجڕاکێشه که ئه‌ده‌بیات و نووسین له‌جیات ناوه‌ند‌ی رووداوه گرینگه‌کان، باڵیان کێشاه‌وه‌ته ئه‌و ناوچه په‌رت و دوورکه‌وتووی جیهان.»
پێویسته لێره‌دا ئاماژه به لایه‌نێکی گرینگ بکه‌م که ئه‌وه چۆنه به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی به‌ته‌واوی کۆن و له‌بیرچۆوه، له‌ناکاو کاردانه‌وه‌ی سیاسی چاوه‌ڕووان نه‌کراوی لێده‌که‌وێته‌وه. بۆ نمونه له ساڵی 1968دا، نووسه‌رێک که "برێشت" به"خه‌یاڵ په‌ره‌ست" ناوی ده‌بات و زۆر پێشتر له‌و ژیاوه، له "به‌هاری پراگ"دا ده‌بێته هۆی به‌رپابوونی شۆڕشێکی هزری، ئه‌و که‌سه "فرانتس کافکا" بوو.
ئه‌و ناکۆکی و ناته‌باییه قووڵه‌ی که له نێوان بیرمه‌ندی و ده‌سه‌ڵات، نووسه‌ر و سیاسه‌ت له وێنای کۆماری فێدڕالی ئاڵمانیادا هه‌یه، له هیچ شوێنێکدا به‌دی ناکرێت. به‌گشتی شێوازی کرده‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی "ئادناوێر" (یه‌که‌م سه‌رکۆماری ئا‌ڵمانیا پاش سه‌ڕی دووه‌م. و.) و بیری گشتی له ئاڵمانیای رۆژئاوا له‌گه‌ڵ نووسه‌ران، بایخ نه‌دانه که هێندێکجاریش ده‌ردهێنه‌ر بۆوه. به‌پێچه‌وانه له ئاڵمانیای رۆژهه‌ڵاتدا، "په‌روه‌رده و رێنماییکردنی ئاکاری نه‌ته‌وه‌یی" خرا سه‌ر شانی نووسه‌ران. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای یه‌کم ساڵه‌کانی پاش شه‌ڕ، حیزبی یه‌کگرتووی سۆسیالیستی ئا‌ڵمانیا(SED) و سۆپای یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له ناوچه داگیرکراوه‌کانی خۆیدا که به کۆماری دێمۆکراتیکی ئا‌ڵمانیا ناوده‌برا، بانگه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نووسه‌ره ناوداره‌کانی ئاڵمانییان له تاراوگه بۆ وڵاتی خۆیان کرد. کۆمه‌ڵێک ئاسانکاری و پشگیری دراوی و مه‌عنه‌وی کران و له بواری کولتووری له‌سه‌ر ئاستی به‌رزدا به‌رپرسایه‌تییان پێدرا. له‌به‌رامبه‌ردا له کۆماری فێدرالی ئاڵمانیادا، نووسه‌رانی تاراوگه وه‌ک که‌سانی ئاسووده‌خۆاز و هه‌ڵاتوو له به‌دبه‌ختییه‌کان شه‌ڕ، هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌کرا. به بۆنه‌ی مه‌رگی "هاینرش مان"، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئا‌ڵمانیا له شاری بۆن و به‌رپرسانی شاری "لووبێک" شوێنی له‌دایکبوونی ئه‌و نووسه‌ره، ته‌نانه‌ت په‌یامی سه‌ره‌خۆشییان بۆ "کالیفۆرنیا" نه‌نارد.
به‌ڵام حیزبی یه‌کگرتووی سۆسیالیستی ئا‌ڵمانیا ته‌نانه‌ت روویکرده نووسه‌رانی تازه پێگه‌یشتوو و ده‌ستی هاوکاری بۆ درێژ کردن، وه‌ک "کریستا وۆڵف"، "هیرمان کانت"، ئریش لووست"، "هاینریش مولێر" و... ئه‌وه جیلێک له نووسه‌رانی تازه بوون که له سه‌رده‌می منداڵی و میرمنداڵیدا که‌وتبوونه ژێر کاردانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نازی و پاشان که‌وتبوونه سه‌رلێشێواوی و دوواتر به‌ئاگادار بوون له پانتایی تاوانکارییه‌کانی نازییه‌کان، دوچاری په‌رێشانی و شه‌ره‌مه‌زاری بوون و خۆیان به‌تاونبار ده‌زانی. پاشان ئه‌و ده‌ستانه‌ی که به‌مه‌به‌ستی ئاشتبوونه بۆلایان درێژکرا، به‌سپاسه‌وه گوشیان و ئه‌و ئایدولۆژییه‌ی له‌گه‌ڵی گه‌وره ببوون، گوڕیانه‌وه به‌و رێبازه سیاسییه‌ی که پێشکێشیان کرا. ئه‌و نووسه‌رانه‌ش وه‌ک نووسه‌ره گه‌ڕاوه‌کان له تاراوگه، گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه که کۆماری دێمۆکراتیکی ئا‌ڵمانیا باشترین ده‌سه‌ڵاته بۆ وڵاتی ئا‌ڵمانیا و ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌وانی هێنا سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕی که دابینکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی دادپه‌روه‌رانه ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌بات له دژی فاشیسم و له رێگای دامه‌زراندنی سوسیالیزمه‌وه به‌دیده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌شانازییه‌وه سه‌یری ئه‌و رێز و حۆرمه‌ته له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان ده‌کرد که له لایه‌ن کۆمه‌ڵگاه‌وه بۆیان داده‌ندرا. هه‌ر بۆیه‌ش زۆر ساکارانه چاوپۆشیان کرد له توندوتیژییه‌کانی ستالینستی کۆماری دێمۆکراتیکی ئالمانیا که له په‌نجاکان روویدا و سانسوری بێسنووری نووسینییان، به‌کرده‌وه‌یه‌کی ئاسایی و وه‌ک ته‌گه‌ره‌یه‌کی سه‌ره‌تایی و له‌رووی ناچاریه‌وه، هه‌ڵسه‌نگاند و به‌هێندیان گرت و له‌به‌رامبه‌ریدا که‌مته‌رخمیان کرد.
به‌ڵام هاوکارانی ئه‌و نووسه‌رانه له کۆماری فێدرالی ئا‌ڵمانیا له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی "ئادناوێر"دا، به وه‌گه‌ڕخستنی ناڕزایی بێ‌وچان، سرنجی گشتییان بۆ لای خۆیان راکێشا. نووسه‌رانی لاوی ئاڵمانی که له "ده‌سته‌ی 47"دا خۆیان رێکخستبوو، چاوه‌ڕوانی ده‌سپێکی سیاسه‌تێکی تازه بوون. به‌ڵام به بنیاتنانه‌وه‌ی ئاشکرای ده‌سه‌ڵات به‌شێوازی پێشوو، دوچاری سه‌رسووڕمان و تووڕه‌ییه‌کی زۆر بوون، به‌تایبه‌ت به هێنانه کایه‌ی شێوه‌ی له‌بیربردنه‌وه و لێخۆشبوونی به‌سه‌رهاته‌کان و پێش‌گرتن له پێداچوونه‌وه‌ی رابردوو له لایه‌ن سیاسه‌توانه‌کانی کاتی و سه‌رئه‌نجام به هۆی هێنانه‌وه‌ی دووباره‌ی نه‌ته‌نیا ئه‌و که‌سانه‌ی شوێن ده‌سه‌ڵاتی پێشوو که‌وتبوون، به‌ڵکو تاقمه کارا و سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌سه‌لاتی پێشوو بۆ سه‌ر کاره‌کانیان، به‌ره‌نگارییان پتر بوو. سه‌ره‌رای ئه‌وه، چه‌کدارکردنی دووباره‌ی سۆپا، ئه‌گه‌ری یه‌کگرتنه‌وه‌ی دوو به‌شی ئاڵمانیای به‌ته‌واوی له‌ناوده‌برد. لێره‌دا مه‌ترسی دووباره بوونه‌وه‌ی میلیتاریزم، دڵڕاوه‌کی خسته ناو ئه‌و نووسه‌رانه. بۆیه، ئه‌ده‌بی داستانی به وێناکردنی هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌می هیتلێر، بێده‌نگی شکاند. رۆمان و داستانه‌کانی نووسه‌رانی وه‌ک، "گۆنتر گراس"، "هاینریش بۆل"، "زیگفرید لێنس"، "وۆلفگانگ برۆشت". "وۆلفگانگ کۆپن" و ... سه‌رگوڵی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه بوون. ئه‌و نووسه‌رانه هاتنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که پێویسته ئه‌ده‌ب و نووسین له‌و خه‌مساردی و سستییه رزگار بکه‌ن. بیرمه‌ندی و ده‌سه‌ڵات دووباره له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتردا راوه‌ستان. ده‌سه‌ڵاتی کاتی له وه‌ڵامی ره‌خنه‌کانی نووسه‌راندا ده‌ستی کرد به لاتاو هاویشتن، بۆ نمونه به نووسه‌رانی ده‌گووت: "رووناکبیرانی بۆڵه‌بۆڵکار". "هاینریش بۆڵ"یان به ئانارشیست و ده‌مده‌می ناو ده‌برد و به "گۆنتر گراس"یان ده‌گووت که «کتێبه‌کانی تووڕه‌یی و دۆژمنکاری هه‌ڵدایسینێت». "لۆدویک ئارهارد" سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و کاته‌ی ئا‌ڵمانیا، درامانووسی ئاڵمانی نیشته‌جێی له سویسرا، "هۆخ هۆت"ی، به "گوێ بڕ" ناو ده‌برد.
له ساڵه‌کانی شه‌ست و هه‌فتا له ئاڵمانیای رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتدا، ره‌هه‌ندێکی نوێ سه‌باره‌ت به نووسه‌ر و سیاسه‌ت ده‌ستی پێ‌کرد. له‌ژێر کاردانه‌وه‌ی داگیرکردنی چێکوسڵاواکی له‌لایه‌ن سۆپای یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و هێزه‌کانی په‌یمانی وه‌رشۆ، و پاش ده‌رکردنی"وۆڵف بیرمان" و لێئه‌ستاندنه‌وه‌ی شاروه‌ندی کۆماری دێمۆکراتیکی ئا‌ڵمانیا، هێندێک له نووسه‌رانی ئه‌و وڵاته وه‌ک، "کریستا وۆڵف"، "کریستۆفێر هاین" و "فۆلکه‌ر براون" به ده‌ربڕینی ناڕزایی به‌و کرده‌وه‌یه، خۆیان له ده‌سه‌ڵات دوور کرده‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و نووسه‌رانه خۆازیاری رووخاندنی "سوسیالیزمی راسته‌قینه" نه‌بوون، به‌ڵکو ته‌نیا داوای گۆڕانی بنه‌ماکانیان ده‌کرد.
له کۆماری فێدرالی ئا‌ڵمانیا له‌و ساڵانه‌دا، نووسه‌ران به‌شێوازێکی به‌رچاو و به‌پێی پێداویستییه‌کانی سه‌رده‌مانه، بۆ گوڕانکاری له بیرمه‌ندی که‌وتنه تێکۆشان و کاردانه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر سیاسه‌تدا به‌گڕتر کرد. نووسه‌ران به‌ئاشکرا هانی خه‌ڵکیان ده‌دا له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و کاته‌دا، ده‌نگ نه‌ده‌نه حیزبی دێمۆکرات مه‌سیحی و لایه‌نی حیزبی سۆسیال دێمۆکرات بگرن تا ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست بگرێت. "گۆنتر گراس"، ده‌سته‌یه‌کی له نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی تێئاتر و ئه‌وانی‌تری بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان پێکهێنا که بۆ سه‌رکه‌وتنی سۆسیال دێمۆکراته‌کان له ساڵی 1969دا، بێگۆمان یارمه‌تیده‌ر بوون.
له نیوه‌ی دووهه‌می شه‌سته‌کاندا، "ده‌سته‌ی 47" لێک‌بڵاو بۆوه. ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌سته‌یه سه‌باره‌ت به بابه‌تی سه‌ره‌کی کاری رۆژانه‌یان، که‌وتنه دووبه‌ره‌کی، له نێوان "رێفۆرم" و "شۆڕش"دا. هێندێکیان بڕوایان به له‌ناو چونی کۆسپه له‌مێژینه‌کانی سه‌ر رێگای رێفۆرم پاش هاتنه سه‌رکاری سۆسیال دێمۆکراته‌کان بوو و پێیان وابوو دێمۆکراسی دووباره زیندوو ده‌بێته‌وه و گرژی و ئاڵۆزی نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای ئا‌ڵمانیا به‌ره‌و نزمی ده‌ڕووا. به‌ڵام هێند‌ێکی‌تریان که له‌ژێر کاردانه‌وه‌ی به‌هێزی لایه‌نه دژبه‌ره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پاڕله‌مان و زانکۆکان بوون، حیزبی سۆسیال دیمۆکراتیان به‌شێک له‌و سیسته‌مه گه‌نده‌ڵه‌ی وڵات ده‌زانی و چاکسازییان ره‌تده‌کرده‌وه و باوه‌ڕمه‌ند بوون که "ئێسته‌تیک، ره‌خنه و ئه‌ده‌بی بۆرژووازی مردووه و دۆزینه‌وه‌یه‌کی نوێ له مارکسیزم و شۆڕش، حاشالێنه‌کراوه و پێویسته ئه‌ده‌بیات بکرێته که‌ره‌سه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی. ساکاری، زڕه‌ڕووناکبیری، پڕوپاگه‌نده و هاندان، وتاره به‌تینه‌کان، لاوازی و سستی، هه‌موویان ده‌ستیان دا ده‌ست یه‌ک. وته‌ی "فرانس گریل پانزه"، پاش سه‌دوپه‌نجا ساڵ وه‌ڕاستگرا: «زیده‌ڕه‌وی له‌هه‌ر گوڕانکاری و تازه‌کاریێکدا جیاناکرێته‌وه.» سه‌ره‌نجام له‌ژێر گوشاری به‌رده‌وام و بێ‌وچان له خوێندگاکان، ده‌زگاکانی راگه‌یاندن، ناو پاڕله‌مان و ته‌نانه‌ت له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌کانه‌وه، پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر رابردوو ده‌ستی پێ‌کرد. دژایه‌تی به‌هێز له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ڤیه‌تنام و سیسته‌می ئاپارتایدی ئافریقای باشوور و چه‌وسانه‌وه‌ی وڵاتانی جیهانی سێهه‌م، کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر شارو‌ه‌ندانی لیبرال دانا.
به‌ڵام له هه‌فتاکاندا، به‌هاتنه سه‌رکاری "هێلمۆت شمیت"، وتووێژ له نێوان بیرمه‌ندی و سیاسه‌تدا، رووی له‌کزیدا. ده‌سه‌ڵاتی "ویلی برانت" زۆربه‌ی چاکسازییه چاوه‌رووانکراوه‌کانی به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یاند. له‌گه‌ڵ کۆتایی شه‌ڕی ڤیه‌تنام و ده‌سپێکی تێروره‌کانی ده‌سته‌ی RAF(فراکسیۆنی سۆپای سوور)، گڕوتینی شۆڕشگێڕی له‌ته‌سکییدا. دووباره له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا، نووسه‌ران له بزوتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی مۆشه‌که ناوه‌کییه‌کانی ئامریکا له ئاڵمانیادا، به‌شدارییان کرد.
به‌ڵام پاش دوو ده‌یه کاردانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی نووسه‌ران له کاروباری سیاسیی‌دا، بێده‌نگی و سستی ئه‌و بواره‌ی داگرت. یه‌کگرتنه‌وه‌ی دوو به‌شی ئا‌ڵمانیا راده‌ستی سیاسه‌ت کرا و له پڕوسه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌دا، نووسه‌ران نه‌خشێکی ئه‌وتۆیان نه‌گیڕا.
پاش ئه‌وهه‌موو گوڕانکارییانه، پاشه‌کشه‌کردنی ژماره‌یه‌کی زۆر له نووسه‌رانی کاربه‌ده‌ست، چۆن لێکده‌درێته‌وه؟ تۆ بلێی دووچاری بێ‌هیوایی بوون و خۆیان ته‌سلیمی چاره‌نووس کردبێت؟
گوڕانکارییه‌کانی کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌پێش چاوی خۆتان وێنابکه‌ن: ئۆتۆپیا و راستییه‌کان، ئایدولۆژییه‌کان و راستییه سه‌لماوه‌کان که دیارده‌کانی نێوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م بوون، هه‌ڵپروکان. نه ته‌نیا کۆمۆنیزم، به‌ڵکو سۆسیال دێمۆکراسی و سیسته‌می «ئابووری ئازاد بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگا»ش، وه‌ڵامێکی باوه‌رپێکراوی بۆ پرسیاره‌کانی، بێ‌کاری، جیهانگیربوونی ئابووری و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئابووری به‌سه‌ر سیاسه‌تدا، پێ‌نییه.
پرۆفیسور "یورگن شرودر" له زانکۆی "توبینگن" له وتارێکدا ده‌ڵێ: «نه‌خشه‌ی جۆگرافی دۆست - دۆژمن، که هۆکاری دڵخۆشی و ئاسوده‌یی و پێوانه‌یه‌ک بۆ جیاکردنه‌وه‌ی باش له خراپ بوو، له‌و کاته‌وه که دوو جه‌مسه‌ری سیاسی و سه‌ربازی له‌ناو چووه، ئیتر کارایی نه‌ماوه. ئێستا نه ده‌زانیین له کوێ راوه‌ستاوین و نه ده‌توانین شوێن و شوێنه‌واری ئه‌و دیارده‌یه‌ی پێویسته‌ی له به‌رامبه‌ریدا به‌ربه‌ره‌کانی بکه‌ین، بیدوزینه‌وه. رۆژگاری دیارده ساده و ساکاره‌کان، په‌یامه سه‌ره‌تایی و به‌ربه‌رکانییه لێکهه‌ڵبڕاوه‌کان به‌سه‌ر هاتووه.»
هه‌نوکه که‌سانی بیرله‌رزۆک و دوودڵ ده‌ڵێن، ئه‌ده‌ب کاردانه‌وه‌ی پێشووی خۆی له‌ده‌ست داوه و نووسه‌ر ئیتر چۆن ده‌توانێ ئه‌و هه‌لومه‌رجه ئاڵوزه‌ی به‌هۆی خێرایی گۆڕانکارییه‌کان و هه‌لکشان و داکشانه‌کان له‌بواری بۆچوونه سیاسییه‌کان و ره‌وتی جیهان و قه‌یرانه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کان روویده‌دات، لێکبداته‌وه و وه‌ک که‌رسه و ئامرازی کاری خۆی به‌کاری بێنێت؟ شاعیر و نووسه‌ر چۆن ده‌توانن خه‌ڵک ئاگادار بکه‌نه‌وه و رێنماییان بکه‌ن، کاتێک خۆیان ناتوانن ره‌وتی خێرای گه‌شه‌سه‌ندنی ته‌کنیکی و ئاکامه‌کانی پێشبینی بکه‌ن و یا کاتێک هه‌ر چه‌شنه خۆباوه‌ری و متمانه به‌خۆ که بۆ بایخ و پله‌وپایه‌ی نووسه‌ر پێویسته، له‌ده‌ستیان داوه؟
ئه‌وانه، ئێستا کارگێڕانی به‌شه‌کانی ئه‌ده‌بی رۆژنامه مه‌زنه‌کانن که هانده‌ری "ئه‌ده‌بی دوورکه‌وتنه‌وه له بیروباوه‌ڕ"ن و به‌و بڕوایه گه‌یشتوون، پێویسته شارومه‌ندی لێهاتوو و ئێسته‌تیکناس به‌گشتی له بابه‌ت و وشه‌گه‌لێک که بۆنی سیاسه‌تییان لێدێت، دووره‌په‌ریزی بکه‌ن. "گۆنتر کۆنرات" نووسه‌ری ئاڵمانی، گه‌یشتووته ئه‌و باوه‌ری که: «سه‌رده‌می ئه‌و ئه‌ده‌به‌ی که کتێب کاردانه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌کانی داهاتوو داده‌نا، به‌سه‌ر چووه.»
مه‌خابن وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبێل، "گۆنتر گراس"، ئێستاش سه‌ری له سیاسه‌ت ده‌خورێ و پشتگیری که‌سانی راپێچراو ده‌کات. به ده‌نگی به‌رزه‌وه خه‌ڵک هان ده‌دات "ئا" یان "نا" بڵێن. ده‌ست له‌سه‌ر ممانان هه‌ڵناگرێ، چ ده‌گات به سیاسه‌توانه‌کان. گراس له ناو نووسه‌راندا تاکه‌سواره. به‌شێکی زۆر له هاوکارانی پێشووی، ئێستاش له کۆشکی خه‌یاڵییدا ده‌ژین یان خۆیان له‌ژێر لێفه‌دا شاردوته‌وه. نووسه‌رانی لاویش، نووسه‌رانێکن که لێهاتوویی خۆپیشاندانیان هه‌یه و بوونه که‌ره‌سه و ئامرازی کولتووری "پۆپ" و چێژ و مه‌زه‌ی ئه‌ده‌بی به‌زم و ئاهه‌نگی تاقمه خۆشگۆزه‌ران و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان. کاریان هه‌ڵاوگرمه‌کردن له چاپه‌مه‌نییه‌کاندایه، به‌تایبه‌تی له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کان. هه‌فته‌نامه‌ی ئاڵمانی«دی سایت» تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی نووسه‌رانی ئه‌م سه‌رده‌مه ئاوا پیناسه ده‌کات: «لاو، رازاوه، پۆخته و جێکه‌وتوو، زیرک و وشیار و دۆر له هه‌ر چه‌شنه بیروڕای خه‌یاڵی.»
ماوه‌یه‌ک پێش، هێندێک له نووسه‌ران سه‌باره‌ت به کێشه‌ی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، هۆشدارییان دا به حیزبی سۆسیال دیمۆکرات که ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته بوو(ئه‌و بابه‌ته له ساڵی 2003 نووسراوه./وه‌رگێر) و گۆیا سیاسه‌تی خۆی له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی داده‌ڕێژێت. ئه‌و هوشداریه کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر سیاستوانه‌کان نه‌بوو و که‌س گۆی بۆ رانه‌گرتن.
به‌کورتی، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پیکرد، چییه؟ نووسه‌ر "گرێگور لاخن" که له‌ساڵی 1941 له‌دایکبووه، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش به بۆنه‌ی سه‌ده‌مین ساڵی له‌دایکبوونی شاعیری گه‌وره‌ی ئاڵمانی، "پێتر هۆخل" وتارێکی پێشکه‌ش کرد و له‌سه‌ره‌تادا گووتی:
«به‌ڕیزان! فرانتس کافکا ده‌ڵێت: "نووسراوه جیهان رووناک ده‌کاته‌وه و نووسه‌ریش ئه‌ودیوی تاریکی ده‌بینێت." نووسراوه دونیا رووناک ده‌کات، نووسراوه دونیا ناگوڕێت یان به‌ڵانیکه‌م راسته‌وخۆ نایگوڕێت، له‌وانه‌شه له داهاتووی دووردا ئه‌و کاره بکات. ته‌واوی رابردووه‌کان، ته‌واوی ده‌سکه‌وته‌کانی به‌سه‌رهاته تاکه‌که‌سییه‌کان که خۆیان له نووسراوه‌دا به‌دیکردووه و سه‌لماون، جیهان و ره‌وته سه‌رسامهێنه‌ره‌که‌ی به‌فراوانی رووناک کردووته‌وه، رووناکی خستۆته سه‌ر ته‌پوڵکه‌گه‌لی ئیسک و پروسکه‌کانی مێژوو که گۆیا ئێستاش که‌م دێنێ. .... نووسراوه هه‌رگیز وه‌لامه‌نێن.»
«نووسراوه جیهان رووناک ده‌کاته‌وه.» به‌لانیکه‌م هه‌ر ئه‌و دێڕه وه‌ڵامی پرسیاره‌کانه. واته نووسراوه یارمه‌تییمان ده‌دات تا ئه‌و کۆمه‌ڵه وێنا رازاوه و رێکوپێکه‌ی به‌رده‌وام به‌چاوماندا ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌سکارییه و گوڕانانه‌ی به‌سه‌ر راستییه‌کاندا ده‌هێنن و ئه‌و شرۆڤه کاسپکارانه‌یه‌ی ئاڕاسته‌ی وێنه‌کانی ده‌که‌ن، به‌وردی هه‌ڵیانسه‌نگێنین و شیبکه‌ینه‌وه. به‌ربه‌ره‌کانی مه‌عنه‌وی خۆمان به‌هێزتر و وردتر بکه‌ینه‌وه، هێز و توانای بیرکردنه‌وه و ئاکاری خۆمان به‌کار بێنین. به‌کورتی، رووناکی بریتییه له گۆڕانکاری له هه‌لومه‌رجی تاریکیدا، نووسراوه ناتوانێت چیتر بێت، جگه له گوڕانی پتر و جگه له پڕشه‌نگی فره‌تری رۆشنگه‌ری.
----------------------------------------------------
Carola Stern یان (Erika Assmus) نووسه‌ر و یه‌کێکه له ده‌مه‌زرێنه‌رانی Amnesty International. له ساڵانی 1960-1970 سه‌رنووسه‌ری "رادیوی رۆژئاوای ئا‌ڵمانیا (WDR) " و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی Witsch & Kiepenhauer بووه. له 20 ژانویه‌ی ساڵی 2006دا، کۆچی دوواییکردووه.
ده‌قی ئاڵمانی ئه‌و بابه‌ته له گۆڤاری Kafka، 12.2003، له لایه‌ن "محه‌مه‌د ره‌بوبی" له ئاڵمانییه‌وه وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر فارسی و له سایتی "ایران امروز"دا بڵاو بوته‌وه.