له پێناو سازدانی "بسک"دا
"بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی کوردستانی"
تاهیر به‌رهوون
"بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی کوردستانی"
تاهیر به‌رهوون
ده‌رچوونی "به‌یان"ه‌که‌ی کاک عه‌بدوللاه موهته‌ددی له سه‌ر بارودۆخی ئێستای جووڵانه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌وتی هێزی سیاسی کورد له ته‌ک ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه دا، وێڕای ناوه‌رۆکێکی هۆگرانه و رێالیستییانه، هێمایه‌کی به‌رچاوه بۆ ئه‌و راستییه‌یه که رێبه‌ران و په‌یڤدارانی سیاسی کوردستانی، ئه‌گه‌رچی " لۆکال" ده‌جووڵێنوه، به‌ڵام ده‌توانن له هه‌مان کاتدا "که‌لان" بیر بکه‌نه‌وه و ئه‌مه خۆی له خۆیدا هه‌نگاوێکی گرنگی "هه‌بوون " له مه‌یدانی ئاڵۆز و به‌رفراوانی سیاسه‌تدایه.
که‌مترین ئاسه‌واری ئه‌م به‌یانه که هه‌ژاندنی دیالۆگێکی هه‌ر چه‌ند "درنگ" به‌ڵام پێویست له پانتایی سیاسه‌تی رۆژهه‌لاتدایه، بایه‌خێکی گرینگه که ده‌بێ و ده‌توانێ ببێته هه‌وێنی ته‌وه‌رێکی کۆده‌نگی.
دیاره هه‌وه‌کو خودی نووسه‌ریش، ئه‌م به‌یانه به "که‌لامی ئاخر" نازانێ، ته‌نیا وتووێژ و دانووستان و له سه‌ر نووسین، ده‌توانی هه‌رچی زیاتر به پێزی کات و له راستییه‌کانی کۆمه‌ڵگا نزیکی بکاته‌وه.
به بڕوای من هه‌موو لایه‌نێک، به وه‌لانانی "به‌رچاوته‌نگی رێکخراوه‌یی" و "به‌رزه‌ده‌ماخی مێژوویی" و جۆری بۆچوونیان له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی به‌یانه‌که، ده‌بێ به پیری ئه‌سلی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌وه بچن.
به بێ ئه‌وه‌ی بمه‌وێ له‌م وتاره‌دا بچمه سه‌ر ناوه‌رۆکی به‌یانه‌که، وێڕای ده‌ستخۆشی له بیرۆکه‌ی داهێنه‌رانه‌ی کاک عه‌بدوللا، پێموایه بۆ پراکتیزه کردنی ئه‌نجامێکی گونجاو، چه‌ند خاڵێکی هه‌رچه‌ند به په‌له، جێگای سه‌رنجه:
1 – ته‌جروبه‌ی سی ساڵه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی نه ته‌نیا حکومه‌تی ئیسلامی، به‌ڵکوو ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌م رژیمه‌ش، له به‌رامبه‌ر کوردستاندا، جێگای چ شانازییه‌ک نییه و بگره شه‌رماوییه.
بیرمه‌ندان و نووسه‌ران و وته‌بێژانی "جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز "یش، به‌داخه‌وه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه به سه‌ر "سێبه‌ر"ی خۆیاندا تێپه‌ڕ ببن و له داوی "شانتاژی" رژیم ده‌ربچن. ژه‌هری بۆچوونی ئه‌منییه‌تی بۆ رووداه‌کانی کوردستان، له‌ش و بیر و هزری ئه‌وانیشی ته‌نیوه‌ته‌وه.
2 – ئه‌م راستییه نابێته هؤی ئه‌وه که ئێمه له جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز " بتۆرێنێ"، سست بوونی ده‌سته‌ڵاتی داپڵۆسێنه‌ری ناوه‌ندی و ده‌سته‌به‌ر بوونی که‌مترین و نزمترین داخوازییه‌کانی گه‌لی کورد به هه‌ر ده‌ستێک و له لایه‌ن هه‌ر که‌سێکه‌وه بێ، له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دایه.
3- جیا له تارانی پێته‌خت و چه‌ند گه‌وره شاری تر، بێگومان کوردستان وه‌ک مه‌ڵبه‌ند، سیاسی‌ترین ناوچه‌یه و راده‌ی خه‌ستایی هێزی سیاسی به نیسبه‌ت هه‌موو ئێران، گه‌لێک زیاتر و به‌رزتره و هه‌ر به‌و پێیه‌ش ده‌بێ له سه‌رهه‌ڵدانی ئێستادا، "وه‌زن و بارستایی سیاسی هه‌نووکه‌یی" خۆی له پێناو "ره‌وڵ و نه‌خشی له داهاتووی پاش رژیم"دا، بخاته گه‌ڕ.
4- به پێی ئه‌زموونی سی ساڵه‌ی رابردوو، به تایبه‌ت به سه‌رهاتی تراژیکی ئه‌ندامه‌تی له رێکخراوه سه‌رانسه‌رییه کاندا، هێزی سیاسی کورد نابێ له‌باری "بییر" و "رێکخراوه"وه، خۆی له "ناوه‌ند" گرێ بدات، ئه‌مه گرینگییه‌کی ئیسڕاتژیکی هه‌یه که هه‌مدیسان به پێی ئه‌زموون، له بواره ئه‌سته‌مه‌کانی خه‌باتی سیاسی دا خۆی ده‌نوێنێ.
له کاتێکدا که رێبه‌رانی کاتی "حیزبی تووده‌ی ئێران" و " فیدائییانی ئه‌کسه‌رییه‌ت" ، سه‌ر خۆش و دڵخۆشی "دانووستانی ته‌له‌ڤیزیۆنی" بوون، ئێمه‌ی ئه‌ندامانی کوردستانی ئه‌و رێکخراوانه ده‌بوو جامی ژهری کوشتاره‌کانی قارنێ و قه‌ڵاتان هه‌ڵده‌ین و وێڕای ڕاستییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان، پاساوده‌ری سیاسه‌تی ناوه‌ند و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی به ناو "گشتی" بین.
5- هه‌ر بۆیه هه‌موو ره‌وت و لایه‌ن و هێزێکی سیاسی کوردستانی، وێرای "هاوکاری به‌ره‌یی" و هاوئاهه‌نگی له ته‌ک ئه‌م یان ئه‌و هێزی سه‌رانسه‌ریدا، ده‌بێ وه‌ک " لایه‌نێکی" سه‌ر به‌خۆ له مه‌یداندا بن.گریگ نییه "چه‌پ" یان "راست"، "ئیسلامی" یان "سکۆلار"، "مارکسیست" یان "ناسیۆنالیست". ئه‌م راستییه جووڵانه‌وه‌ی مه‌ده‌نی ئێستاش ده‌گرێته‌وه.
6- نزیکترین و به‌په‌له‌ترین ئه‌رک به بڕوای من ، سازکردنی "ماڵپه‌رێکی" تایبه‌ته بۆ کۆکردنه‌وه و یه‌کجێ کردنی ته‌واویی یان لانی که‌م زیاترین بیر و بۆچوونه‌کانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به‌شداری دیالۆگێکی به‌رفراوانن له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته. وێرای چۆنیه‌تی بۆچوونیان.
هه‌موو تاک و که‌سایه‌تییه‌ک، هه‌موو ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه‌یه‌ک، هه‌موو رێکخراو و حیزبێکی کوردستانی که لایه‌نگری ئه‌م " ئینسیاتیڤ" و ده‌ستپێشخه‌رییه بن، بۆیان هه‌یه ببنه ئه‌ندامی هاوکار و تاوده‌ر.
7-پێشنیاری کۆنکرێتی من بۆ دانانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه، هه‌ڵگرتنی سێ پیتی سه‌ره‌کییه له : بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزی کوردستانی، واته: "بسک"ه.
ماڵپه‌ڕیکی دوو زمانه که وێڕای له خۆ گرتنی دیالۆگی خۆماڵی ناو هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان، بتوانێ "زمانحاڵی" گشتی کوردستان بێ له به‌رانبه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رانسه‌ری دا.
8- خوێندنه‌وه‌ی من له "بسك" نه‌ته‌نیا ئێستا و نه ته‌نیا پشتیوانی له جووڵانه‌وه‌ی هه‌نووکه‌یی سه‌رانسه‌ری، به‌ڵکوو به‌رده‌وامی و درێژ خایه‌نی بزووتنه‌وه‌یه‌کی مه‌ده‌نی و مافخوازه له داهاتووی ته‌نانه‌ت پاش رژیمیش دا.