راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی
"کانوونی نووسه‌رانی کوردستانی ئێران" و
"ناوه‌ندی نووسه‌رانی کورد"
"کانوونی نووسه‌رانی کوردستانی ئێران" و
"ناوه‌ندی نووسه‌رانی کورد"
به خۆشییه‌وه راده‌گه‌یه‌نین که هه‌ردوو رێکخراوی نووسه‌ران له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، پاش لێکۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ل و مه‌رجی کوردستان به گشتی و ئاتمۆسفێڕی جووڵانه‌وه‌ی رووناکبیری له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی، له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک خاڵی هاوبه‌ش راستبوونه‌وه و له رێکه‌وتی 25.2.2009 وه وه‌ک یه‌ک رێکخراو و له‌ژێر یه‌ک چه‌تردا چالاکییه‌کانی خۆیان درێژه پێده‌ده‌ن. بڕیاری یه‌کبوون و یه‌کگرتن و وێکخستنه‌وه‌ی ماڵی رووناکبیران و نووسه‌ران و چالاکانی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی و هونه‌ری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م لێکدانه‌وانه‌ی خواره‌وه دراوه که پاش دیالۆگێکی کراوه و ئهمڕۆژییانه له نێوان لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی و ئه‌ندامانی کارای هه‌ر دوولا په‌سه‌ند بووگه:
1. هه‌ل و مه‌رجی زاڵ به‌سه‌ر کوردستاندا به گشتی هه‌ل و مه‌رجێکی هه‌ستیاره و قۆناغێکی مێژوویی ئێجگار گرینگی له به‌رده‌م یه‌ک به یه‌کی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی به گشتی و رێکخراو و ناوه‌نده رووناکبیرییهکاندا به تایبه‌تی، کردۆته‌وه. له‌م قۆناغه‌دا هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی کردنی مرۆڤی کورد وه‌ک تاکێکی فه‌لسه‌فی له مێژوودا رۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بینێ که ده‌توانێ سیما و چاره‌نووسی کورد له داهاتوودا دیاری بکا. به چاوخشاندنێک به‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا به سانایی ده‌رده‌که‌وێ که که‌ڵکوه‌رگرتن له بیری ستراتیژیک و هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی کردنی کۆمه‌ڵگای کوردی و به تایبه‌ت چینی رووناکبیری کوردستان تا چ راده‌یه‌ک کاریگه‌ری له‌سه‌ر بنیاتنانی داهاتووی کوردستان هه‌یه. پڕ ئاشکرایه که رووناکبیرانی کوردستان وه‌ک چینێکی به‌رپرس به‌رانبه‌ر به پرسه بنهمایییهکانی کورد له ئێستای مێژوودا، ئه‌رکێکی ئێجگار گه‌وره‌یان له‌سه‌رشانه که ده‌بێ به به‌رچاوروونییه‌وه پێشوازی له‌و ئه‌رکه بکه‌ن و رۆڵ و کاریگه‌ری خۆیان له‌م قۆناغه مێژوویییهدا بگێڕن. هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش وه‌ک هه‌ر دوو رێکخراوی نووسه‌ران له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا و به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و پارامێتره گرینگانه گه‌شتووینه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که به یه‌کگرتن و کاری هاوبه‌ش و دیاری کردنی میکانیزمی له‌بار و بنه‌مایی له ئه‌رکه رێکخراوه‌یی و فیکرییهکانماندا ده‌توانین رۆڵی مێژوویی خۆمان له دیاری کردنی سیمای داهاتووی کورددا بگێڕین.
2. له ئێستای رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا دوو پارادایمی سه‌ره‌کی له به‌رانبه‌ر یه‌کدیدا راوه‌ستاون. له لایه‌ک گوشار بۆ داخستنی که‌شی سیاسی و به دوایدا بێناوه‌رۆک کردنی نووسین و بیرکردنه‌وه به گشتی هه‌وڵی بۆ ده‌درێ و نیازی ئه‌م هه‌وڵه‌ش ئه‌وه‌یه که نووسین واز له چاره‌نووسی کومه‌ڵگا بێنی و پشت بکاته ئه‌و خاڵه جیاکه‌ره‌وه‌ی که بوونی ئینسان به‌هادار ده کات که هه‌مان به‌رپرس بوون، ناوهرۆکمهند بوون و سیاسی بوونه و پرسیار کردنییه‌تی له چاره‌نووسی خۆی به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵات و مێژوو. ئه‌م پارادایمه به له‌پێش گرتنی سیاسه‌تی توندی قه‌ڵاچۆ کردن و له مه‌یدان وه‌ده‌رنانی رووناکبیران و نووسه‌رانی رۆژهه‌ڵات ده‌ستی پێکردگه و ئامانجی کۆتاییشی ئێلینه کردن و دوورخستنه‌وه‌ی مرۆڤی کوردی رۆژهه‌ڵاته له پرسه سه‌رده‌مییه‌کانی گه‌لی رۆژهه‌ڵات.
هه‌ر ئه‌م پارادایمهشه که ده‌یه‌وێ ببێته ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤی ئێلینهکراو و خولقاندنی ئه‌و قه‌ڵه‌مه ناپاک و چه‌واشه کراوانه‌ی که بانگه‌شه بۆ ده‌سه‌ڵات و به‌هاکانی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن و به کرده‌وه و ئاگایانه ، یان به بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن هێڵی له مه‌یدان وه‌ده‌رنانی نووسه‌ران و رووناکبیرانی راسته‌قینه ره‌چاو ده‌که‌ن. پارادایمی دیکه‌ی ئه‌م هاوسه‌نگییه، ره‌وه‌ندی به‌رپرسیار و خاوه‌ن مێتۆدی ستراتیژیکه له پڕۆسه‌ی ته‌کاموڵی مێژوویی مرۆڤی کورددا که به داخه‌وه له کۆمه‌ڵێک لاوازیی سیستماتیک و پلانڕێژیی ره‌نج ده‌با. سیستماتیک به‌و مانایه‌ی که چه‌ندین رێکخراو به یه‌ک مه‌به‌ست و به یه‌ک ستراتیژی و له یه‌ک بواردا خۆ ده‌رده‌خه‌ن و هه‌مووشیان خۆیان به خاوه‌نی سه‌ره‌کی ئه‌و هێڵه‌ی چالاکی تێدا ده‌که‌ن ده‌زانن.
پلانڕێژیش به‌و مانایه‌ی که چالاکی و بنه‌مای کارکردنی ئه‌و رێکخراوانه له زۆر زه‌مینه‌دا تێکه‌ڵ به یه‌ک ده‌بن و ئه‌مه‌ش ناهاوئاههنگییهکی رووخێنه‌ر درووست ده‌کا که ئاکام و سه‌رکه‌وتنی پڕۆژه‌کانی یه‌کتر ده‌باته ژێر پرسیار. ئه‌مه له کاتێکدایه که به‌شێکی چالاک و مێژوویی کۆمه‌ڵگا که ده‌یتوانی نوێنه‌رایه‌تی ویست و داخوازی گه‌لی رۆژهه‌ڵات بێ که‌وتۆته قه‌یرانێکی فیکری و فه‌لسه‌فی و مێژوویییه‌وه و کاریگه‌ری نه‌باشی له‌سه‌ر ره‌وه‌نده‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵات داناوه و لاوازییه‌کانی ئه‌و رێکخراوانه‌ی نه‌ته‌نیا زیاتر به‌ڵکوو قووڵتر کردۆته‌وه که هۆیه‌که‌شی سه‌مپاتیی هه‌ندێ له تاکه‌کانی ئه‌و رێکخراوه سینفییانهیه که به‌و به‌شه‌ی کۆمه‌ڵگاوه گریدراوه! هه‌ر بۆیه له‌م روانگه‌وه ده‌کرێ بگوترێ که گرینگ‌ترین رێگاچاره‌ی ده‌رچوون له‌و وازه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ بنه‌ما دێمۆکراتیکه‌کانی چالاکی رێکخراوه‌یی و ره‌چاوکردنی فره‌چه‌شنی رێکخراوه‌یی به پێی لێکدانه‌وه‌ی ستراتیژیک و شوناسمه‌ند که ئه‌ویش هه‌بوونی فره‌چه‌شنی رێکخراوهیییه به له‌به‌رچاو گرتنی ماهییه‌ت و ئه‌رک و ئامانج و ناوچه‌ی چالاکی. به‌داخه‌وه نه‌بوونی سیسته‌می گه‌لیی و یاسایی و داسه‌پاندنی یاسای نادێمۆکراتیکی ده‌سه‌ڵاتی داسه‌پاو، بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی رێکخراوگه‌لی هابه‌ش به ئه‌رک و شوناسی هاوبه‌شه‌وه. ئه‌مه‌ش راست ئه‌و سیاسه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌یه که به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له رۆژهه‌ڵاتدا ره‌چاو ده‌کرێ و خێر و بێری ده‌چێته کیسه‌ی سیسته‌می ناگهلیی. هه‌ر بۆیه و به‌م لێکدانهیهوه و به له‌به‌رچاو گرتنی یاسا دێمۆکراتیک و مۆدێڕنه‌کان و بۆ ده‌رچوون له‌و پارادایمه‌ی که ئاکامێکی جگه له دوورخستنه‌وه و چه‌واشه‌کاریی له شوناس و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ییدا نییه، ئێمه وه‌ک هه‌ر دوو رێکخراو بڕیاری یه‌کبوون و یه‌کگرتن و هاوڕاییمان داوه له پێناو ده‌ست پێکردنی پرۆژه‌یه‌کی به‌ریندا له رۆژهه‌ڵات که ده‌توانێ ده‌نگی جووڵانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی، هونه‌ری و رووناکبیری رۆژهه‌ڵات بیستراوتر بکا و قورسایی چالاکی و ماندوو بوونمان بباته سه‌رێ. به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و هۆیانه و زۆر هۆی دیکه که باسکردنی به شیاو نازانین، هه‌وڵمانداوه به میکانیزمێکی هاوبه‌شه‌وه و تا گرتنی کۆنگره‌ی داهاتوو هه‌وڵ بۆ پێداچوونه‌وه و ئاڵ و گۆڕی بنه‌مایی بده‌ین له فۆرم و ناوه‌رۆکی رێکخراوه‌که‌ماندا. ئه‌و میکانیزمانه‌ش که به په‌سه‌ند گهیشتگن بریتییه له:
1. وه‌ک ده‌زانین "کانوونی نووسه‌رانی کوردستانی ئێران" له ئاستی ده‌ره‌وه‌دا وه‌ک رێکخراوێکی فه‌رمی و خاوه‌ن شوناسی حقووقی ناسراوه و خاوه‌نی ژماره‌ی تۆمارکراوی رێکخراوهیییه و به پێی یاساکانی مه‌وجوود ناتوانێ به فه‌رمی ناوی خۆی بگۆڕێ و بۆ گۆڕینی ناوه‌که‌ی ده‌بێ پۆرۆتۆکۆلی کۆنگره‌ی گشتیی بخاته به‌رده‌ستی به‌رپرسان. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هه‌ر به‌و ناوه و هه‌ر به‌و به‌ڵگه تۆمارکراوه‌وه له لای رێکخراوی جیهانی قه‌ڵه‌م، ناسراوه. بۆیه بۆ ده‌رچوون له‌و گرفته بڕیارماندا تا گرتنی کۆنگره و رێکه‌وتن له‌سه‌ر پرۆتۆکۆلی نوێ له‌ژێر ئه‌و ناوه‌دا درێژه به کاره ئیدارییه‌کانمان بده‌ین. به‌ڵام به شێوه‌ی نافه‌رمی و به‌ڕووی ناوخۆدا وه‌ک "کانوونی نووسه‌رانی کوردستان" ده‌رده‌که‌وین و ئه‌وه‌ش تا کۆنگره‌ی داهاتوو ده‌بێ که ئێستا ئاماده‌کاریی بۆ ده‌کرێ. بۆیه له رێکه‌وتی ده‌رچوونی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌وه تا گرتنی کۆنگره ناوی رێکخراوه‌که‌مان ده‌بێته"کانوونی نووسه‌رانی کوردستان".
2. وه‌ک پێشتر و له راگه‌یه‌ندراوێکدا باس کرا، "کانوونی نووسه‌رانی کوردستانی ئێران" چه‌ند لێژنه‌یه‌کی بۆ پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر پێڕه‌وی نێوخۆ و ئاڵ و گۆڕ به‌سه‌ر به‌شی راگه‌یاندن و دیکه‌ی چالاکییه‌کاندا درووست کردووه. به‌و پێیه هه‌موو هاوڕێیانی "ناوه‌ندی نووسه‌رانی کورد" ده‌بنه ئه‌ندامی ئه‌و لێژنانه و له‌گه‌ڵ دیکه‌ی ئه‌نداماندا هه‌وڵ بۆ گۆڕینی پێڕه‌و ده‌ده‌ن که ناو و نێوه‌رۆک و میکانیزمی کاریی ئه‌م رێکخراوه‌یه ده‌گرێته خۆ. به تایبه‌ت له‌به‌شی نووسینه‌وه‌ی پێڕهودا که به‌شی بنه‌مایی کاره‌کانه.
3. ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی "ناوه‌ندی نووسه‌رانی کورد" له رێکه‌وتنێکی ئۆرگانیدا ده‌بنه به‌شێک له لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی "کانوونی نووسه‌رانی کوردستان" و ئه‌ندامانی دیکه‌ش وه‌ک هه‌موو ئه‌ندامانی کانوون له هه‌ر به‌شێکدا که بیانه‌وێ کاری رێکخراوه‌یی درێژه پێده‌ده‌ن تا گرتنی کۆنگره.
شایانی باسه که ئه‌م رێکه‌وتنه له لایه‌ن به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی هه‌ردوولا له ناوخۆ واژۆ کراوه و به په‌سه‌ندی لێژنه‌ی به‌رێوه‌به‌ریی گشتی گهیشتگه. بۆیه خاڵه‌کانی ئه‌م رێکه‌وتنه به فه‌رمی له‌م رێکه‌وته‌وه ده‌چنه خانه‌ی کرده‌یییه‌وه.
کانوونی نووسه‌رانی کوردستان
ژماره: 2009/02-11
رێکه‌وت: 25.02.2009