ڕاگه‌یاندنی کومیته‌ی سه‌ربه‌خۆی کورده‌کان له شاری کوێلن بۆ
محکوم کردنی حوکمی ئێعدامی زینه‌بی جه‌لالیان و زیندانیه سیاسیه‌کانیتر!
شیوه‌نی من شیوه‌نی ئینسانیه
بانگی ئازادی و گڕوی یه‌کسانیه
شیوه‌نی من شینی کوردی بێ به‌شه
ئه‌و گه‌له‌ی حاشا ده‌که‌ن لێی وهه‌شه!
محکوم کردنی حوکمی ئێعدامی زینه‌بی جه‌لالیان و زیندانیه سیاسیه‌کانیتر!
شیوه‌نی من شیوه‌نی ئینسانیه
بانگی ئازادی و گڕوی یه‌کسانیه
شیوه‌نی من شینی کوردی بێ به‌شه
ئه‌و گه‌له‌ی حاشا ده‌که‌ن لێی وهه‌شه!
"من ناوم زێنه‌بی جه‌لالیانه، ۲۷ سالانه‌م و زیندانیێکی سیاسی کورد که حوکمی ئێعدام‌یان بۆ بڕیومه‌ته‌وه.... موحاکمه کردنه‌که‌م ته‌نها چه‌ن ده‌قیقه‌ی خایاند و پاشان حاکمی شه‌رع وتی ئه‌تۆ دوشمنی خودایت و ده‌بێ ئێعدام بکرێیت، داوام لێکردن پێش ئێعدام ڕێگه‌م پێ بده‌ن که گوێم له ده‌نگی دایکم و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌م بێت، حاکمی شه‌رع وتی ئه‌تۆ دوژمنی خودایت و ده‌بێ ده‌مت ببه‌ستی..."ساڵیانێکی زۆر به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا تێ په‌ڕیوه و زه‌خت و گوشاری دڕندانه‌ی ئه‌م ڕژیمه به‌رده‌وام قوربانی له خه‌ڵکی ئێران به گشتی و له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستان به تایبه‌تی گرتووه‌و حوکمی له سێداره‌دان و ئێعدام بۆته شتێکی ئاسایی و ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ئازاری ڕۆحی‌ڕه‌وانی بۆته شتێکی کات به کاتی و چرکه به چرکه‌یی له گه‌ڵ ژیانی به‌ندیه‌کاندا.
"ململانه‌ییکی سه‌خت له داوێنی مه‌یدانی خه‌باتێک که ڕۆحی ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی دوژمنه‌که‌ت دایه و ئه‌وه که به سوڵته و حکومه‌تێکی بێ‌سنوور که هه‌یه‌تی هه‌وسارپساو پیی وایه که به زه‌وت کردنی ئازادی و تێک‌شکاندنی جه‌سته‌کان ده‌توانێت تۆوی خه‌باتی مێژووی نه‌ته‌وه‌ییک له بار به‌رێت.
دیاره که هیچ دۆخێکی نایاسایی که حاکم تیایدا سه‌روه‌ری ده‌کات و به زه‌بری توندوتیژی ده‌سه‌ڵاتی خۆی داسه‌پاندووه، و هیچ هه‌ڵپه‌ساردنێکی سیاسی که ئازادی میلله‌ته‌کانی تێدا به‌ر ته‌وژم ده‌که‌وێت و هیچ گاڵته و کایه کردنێک به ڕۆح و ره‌وان و هیچ تێک‌شکاندن و ئه‌شکه‌نجه‌ییک ناتوانێ داواکارییه‌کانی ڕه‌وا و ئینسانی ئینسانه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به چۆکدا بهێنێت و هه‌وێنی بیرکردنه‌وه‌ی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ له‌ناو به‌رێت".
کوردوستان جه‌سته‌ییکی زامداره به زۆر برینی کۆنه‌وه، ئه‌وڕۆکه برینه کۆنه‌کانیش وه‌ژان هاتوون و بانگه‌شه‌ی ته‌واوی خه‌ڵکی ئێران به گشتی و کوردوستان به تایبه‌ت ده‌که‌ن که به ده‌نگی به‌ندییه‌کانه‌وه بێن و پشتیوانی خۆیان هه‌مه لایه‌نه ده‌ر ببڕن .
ئێمه‌ش وه‌کو کومیته‌ی سه‌ربه‌خۆی کورده‌کان بۆ پشتێوانی و پاراستنی زیندانیانی سیاسی بانگه‌شه‌ی ته‌واوی گروپ و کۆمه‌ڵ و ڕێکخراوه‌کان، وته‌واوی کورده‌کان و مرۆڤدۆستان ده‌که‌ین که با هه‌موو پێکه‌وه له هه‌ر جێگایێک که ده‌ژین ده‌نگ هه‌ڵبڕین.بێده‌نگی ئێمه مۆری ڕه‌زایه‌ت له سه‌ر به‌رگه‌ی ئیعدامی زینه‌بی جه‌لالیان و زیندانیه سیاسیه‌کانیتره! ئیمه حوکمی ئیعدامی زینه‌بی جه‌لالیان و دیکه‌ی زیندانیانی سیاسی محکوم ده‌که‌ین و به هه‌موو جۆرێک له پشت داخوازیه ڕه‌واکانی خوشک و برایانی به‌ند کراومان ڕا ده‌وه‌ستین.
کومیته‌ی سه‌ربه‌خۆی کورده‌کان بۆ پشتیوانی و پاراستنی زیندانیانی سیاسی- کوێلن/ئا‌ڵمانیا
۱۴‚۱۲‚۲۰۰۹
لینکی که‌مپینی پشتیوانی کردن له زێنه‌ب جه‌لالیان
