به‌یاننامه‌ی "کانوونی نووسه‌رانی کوردستان"
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رووداوه‌کانی ئێران‌دا
سه‌ره‌نجام هه‌ڵبژاردنه‌کانی جۆزه‌ردان هه‌ر وه‌کوو هه‌ڵبژاردنه‌کانی دیکه‌ی ئێران، نادێمۆکراتیک و له پێناو خواستی ده‌سه‌ڵاتدا کۆتایی پێهات. هه‌ڵبژاردنێک که به خوێنی خه‌ڵکی ئێران ره‌نگین کرا.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نادێمۆکراتیکه ته‌نیا رۆچنه‌یه‌ک بوو که ئه‌یتوانی به‌شێک له داواکاری‌یه سه‌رکوت کراوه‌کانی خه‌ڵکی لێوه هه‌ڵهێنجرێ. به‌شداری خه‌ڵك له‌ڕاستی‌دا وه‌ڕێخستنی شه‌پۆلێکی به‌رین بوو بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه کۆمه‌ڵایه‌تی، ئینسانی و مه‌ده‌نی‌یه‌کانی خۆیان.
کانوونی نووسه‌رانی کوردستان وێڕای مه‌حکوم کردنی کووده‌تای ده‌سه‌ڵاتداران و زه‌وتی کردنی ده‌نگه‌کانی خه‌ڵک، وه هه‌روه‌ها تێگه‌یشتنی قووڵ له گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات و لاباڵه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، کوشتاری خه‌ڵک و قه‌ڵاچۆ کردنی ئه‌وان و زه‌وتی ده‌نگه‌کانی وان مه‌حکوم ده‌کا و هاوکات له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌ندراوه خوێندکاران و رێکخراوه مه‌ده‌نی‌یه‌کانی کوردستان، داوا له خه‌ڵکی به‌ڕێزی کوردستان ده‌کا که رۆژی سێ‌شه‌مۆ هاوکات له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی سه‌رتاسه‌ری ئێران و له هه‌وڵێکی یه‌کگرتوانه و یه‌کپارچه‌دا و له رێگه گه‌لی مه‌ده‌نی و ئاشتی‌خوازانه‌دا به‌رانبه‌ر به شه‌پۆلی سه‌رکوت و قه‌ڵاچۆکردنی خوێناوی خه‌ڵک هه‌ڵوێست بگرن.
شایانی باسه که کانوونی نووسه‌رانی کوردستان له داهاتوویه‌کی نێزیکدا وێڕای به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی ئاڵ و گۆڕه‌کان، راڤه‌یه‌کی ورد له رووداوه‌کانی ئێستا و داهاتوو بڵاو ده‌کاته‌وه.
کانوونی نووسه‌رانی کوردستان
21.06.2009