بانگه‌وازی به‌ره‌ی ئازادیبه‌خشی كوردستان
سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر تێكۆشانی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورددا تێده‌په‌ڕێت. له‌م سه‌رده‌مه‌شدا نه‌ته‌وه‌كه‌مان بۆ وه‌دیهێنانی ئارمانجه‌كانی درێژه به خه‌باتی شوناسخوازی خۆی ده‌دات. له 19ی ئه‌یلولی 1908 دا خه‌باتی سیاسی-نه‌ته‌وه‌یی كورد پێده‌نێته قۆناغێكی مۆدێڕنه‌وه و دامه‌زراندنی "جه‌معیه‌تی ته‌عاوه‌ون ته‌رقی كورد" ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی تێكۆشانی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی. دوای پارچه-پارچه بونی كوردستان، بیری رزگاری نیشتمانی وه‌ك په‌رچه‌كردارێكی خێرا زیاتر گه‌شه ده‌كات. دروستبونی جه‌معیه‌تی ته‌عاون و ته‌ره‌قی كورد ده‌بێته خاڵی وه‌رچه‌رخان و له‌م خاڵه‌شه‌وه قۆناغی یه‌كه‌می خه‌باتی رزگاری نیشتمانی ده‌ستپێده‌كات. قۆناغی یه‌كه‌م له‌بزاڤی رزگاری كوردستاندا به قوتابخانه‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ ناوزه‌دده‌كرێت.
له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا له‌خۆرهه‌لاَتی كوردستان راپه‌ڕینی یه‌كه‌م له‌سه‌روبه‌ندی شۆرشی مه‌شروته‌وه دێته‌كایه‌وه. له‌باكوری خۆرهه‌لاَت بزاڤی رزگاری له‌ڕێی سه‌رهه‌ڵدانی سمكۆوه به‌شێوه‌یه‌كی كرچوكاڵ داواكاریه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌خاته‌رو. له به‌شه‌كانی باشوری خۆرهه‌لاَت راپه‌ڕین دێته‌ئاراوه. له كرماشان داودخانی كه‌لهوڕ، له‌ئیلام‌و لوڕستان قه‌ده‌مخێر‌و والیانی پشتكۆ‌و پێشكۆ، له‌به‌ختیاری بیبی مه‌ریه‌م، عه‌لی مه‌ردان خان‌و سه‌ردار ئه‌سعه‌دی به‌ختیاری، له‌كوهگیلویه كه‌ی لوهراسه‌بی باتولی بویرئه‌حمه‌دی‌و ئاغا محه‌مه‌د ته‌قی خوبانی، له بوشه‌هر ره‌ئیس عه‌لی دلواری ته‌نگستانی راده‌په‌ڕن.
به‌پێچه‌وانه‌ی باكوری خۆرهه‌لاَت، راپه‌ڕینی به‌شه‌كانی باشوری خۆرهه‌لاَت له‌توێی شۆڕشی مه‌شروته‌دا چه‌واشه ده‌كرێت‌و ده‌خرێته خزمه‌تی به‌هێزكردنی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌ی فارسیه‌وه. به‌مجۆره له باشوری خۆرهه‌لاَت قه‌یرانی شوناسی درێژخایه‌ن دێته‌كایه‌وه‌و له‌به‌شه‌كانی باكوری خۆرهه‌لاَت داده‌بڕێت.
له ئۆگۆستی 1945دا قۆناغی دوه‌می بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف و به دوایدا حیزبی دیموكراتی كوردستان ده‌بێته خاڵی وه‌رگۆڕان. به‌مه‌ش راپه‌ڕینی دوه‌م دێته‌كایه‌وه. ئه‌م قۆناغه له كۆماری دیموكراتی كوردستاندا ده‌گاته تروپكی خۆی. قۆناغی دوه‌م ناوی "قوتابخانه‌ی مه‌هاباد" هه‌ڵده‌گرێ و به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌هه‌مو پارچه‌كانی كوردستاندا ته‌شه‌نه ده‌كات و پارت و گروپه هاوشێوه‌كانی حدك سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.
له‌دوه‌م قۆناغدا هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئارمانجه‌كانی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی، خواستی چینایه‌تی و كۆمه‌لاَیه‌تیش دێنه ئاراوه و به‌پشتبه‌ستن به ئایدیۆلۆژیای چه‌پ داواكارییه نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان رۆخسارێكی هاوچه‌رخ و دیموكراتی ده‌گرنه‌خۆ. دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه نموونه‌ی به‌رچاوی ئه‌م قۆناغه‌یه.
له فیبریوه‌ری 1999وه نیشانه‌كانی ده‌سپێكردنی راپه‌ڕینی سێیه‌م له‌شێوه‌ی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریدا ده‌رده‌كه‌وێت. له هاوینی 2005دا راپه‌ڕینی سێیه‌م به‌شێوه‌یه‌كی چڕ دێته‌ئاراوه. له‌به‌ر نائاماده‌یی وه‌چه‌ی سێیه‌م، قه‌یرانی رێبه‌ری‌و رێكخستنی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی توندی داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانی رژێم ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه سه‌ركوتده‌كرێت. ئه‌مێستا له‌قۆناغی رابوونی سێیه‌مداین‌و ده‌سپێشكه‌ری وه‌چه‌ی نوێ ده‌توانێ گرێیه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه بكاته‌وه.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی تازه‌دا بزاڤی رزگاریخوازی له‌خۆرهه‌لاَتی كوردستان به‌ره‌وڕوی قه‌یران و پاشه‌كشه ده‌بێته‌وه. كه‌مپنشینی، لایه‌نه سیاسی‌یه‌کان دوچاری شێوانی كاركرد و په‌یام ده‌كات. دابڕان له جوگرافیای خۆرهه‌لاَت و دوركه‌وتنه‌وه له‌كۆمه‌لاَنی خه‌ڵك چییه‌تی هێزه سیاسییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌باته ژێر پرسیاره‌وه. هه‌رچی ده‌ڕوات، تێچوی بۆشایی سیاسی – سه‌ربازی خۆرهه‌لاَتی كوردستان زیاتر ده‌بێت. له‌لایه‌ك له‌ناوخۆ بواری خه‌باتی ســـیاسی لیگال و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌وجۆره‌ی شیاوه له ئارادانییه، له‌لای دیكه‌ش شێوه ژیانی ئۆردوگانشینی له‌باشوری كوردستان ده‌بێته هۆی په‌یدابونی قه‌یرانی شه‌رعییه‌ت، قه‌یرانی به‌هاكان و تێكچونی نرخه شۆڕشگێڕییه‌كان. ئه‌م بارودۆخه‌ش ده‌بێته هۆی راكردنی هێزی فیزیكی و وزه‌ی گه‌نج و میشكه‌كان به‌ره‌و هه‌نده‌ران. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که رێبه‌رێتی ناتوانێ وزه‌كان رێكبخات. بۆیه به‌فێڕۆچونی وزه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه. له‌ئه‌نجامدا گۆڕه‌پانی خۆڕاگری له‌خۆرهه‌لاَتی كوردستان به‌ره‌و كوژانه‌وه ده‌ڕوات.
پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كانی خۆرهه‌لاَتی كوردستان، له‌ڕوی گوتار‌و قه‌واره‌وه گه‌شه‌یان نه‌كردوه. گوتاری چه‌پی سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد، یان درێژه‌ی هه‌یه، یاخود جێی خۆی داوه‌ته گوتاری پێچه‌وانه‌ی خۆی. قه‌واره‌ی ئه‌م هێزانه پاشماوه‌ی سه‌رده‌می جه‌نگی سارده. گروپه سیاسییه‌كان خاوه‌ن قه‌واره‌ی ساده، سه‌ره‌تایی و نامۆدێڕنن كه وه‌لاَمگۆی پێویستییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی بزاڤی رزگاریخوازی كورد نین. شێوه‌ی رێكخستنی ستونی له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، سانترالیزمی دیموكراتیک، نه‌بوونی جێگۆڕكێی ده‌سه‌لاَت، نادیموكراتیك بوونی په‌یوه‌ندییه ناوخۆییه‌كان و بالاَده‌ستبونی بژارده‌یه‌كی دیاریكراو و نه‌گۆڕ.... هتد، له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی خۆرهه‌لاَتی كوردستانن. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ش جۆرێك له ئاڵۆزی‌یان له‌كاركردی ئه‌م لایه‌نانه‌دا هێناوه‌ته ئاراوه.
له‌هه‌لومه‌رجێكی وادا ده‌ستپێشخه‌ری نه‌وه‌ی نوێ و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری كه‌سان و هێزه رزگاریخـــــوازه‌كان و پێكـــــه‌وه‌نــــانی به‌ره‌یـــــــــه‌كی دیموكراتی فراوان، ده‌توانێ گیانێكیتر به به‌ر بزاڤی رزگاریخوازی كورددا بكاته‌وه و خوێنێكی تازه‌ی پێ ببه‌خشێت. ده‌سته‌به‌ركردنی به‌شداری سیاسی فراوان، تازه‌كردنه‌وه‌ی گوتار و گۆڕینی قه‌واره‌ی سیاسی كۆن و گرتنه‌به‌ری رێكخستنی رایه‌لكه‌یی، ئاسۆیی و جێگۆڕكێی دیموكراتیکی رێبه‌ری، له‌و رێوشوێنانه‌ن كه پێویسته بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان ده‌ستبه‌جێ بیانگرێته‌به‌ر. بزاڤی سیاسی كوردستان په‌رچه‌كردارێكی سروشتییه به‌رانبه‌ر به داگیركه‌ری، له‌مروه‌وه خاوه‌نی چییه‌تیه‌كی رزگاریخوازه. له‌ته‌نیشت ئه‌م گوتاره‌دا پێویسته به‌پێی رۆحی ئه‌م سه‌رده‌مه گوتاری دادگه‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی، ئازادیه تاك و گشتییه‌كان و دیموكراسی هه‌ڵبگرێت.
له‌بارودۆخێكی وادا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی وه‌چه‌ی نوێ، خوێندكاران، ژنان، روناكبیران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كه‌س و گروپه دیموكراتیه‌كان له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌یه‌كی فراوانی رزگاریخوازدا پێویستیه‌كی مێژویی حاشا هه‌ڵنه‌گره.
به‌ره‌ی ئازادیبه‌خشی کوردستان، به‌ره‌ی ئه‌و كه‌سه سیكۆلار‌و ئازادیخوازانه‌یه كه خوازیاری رزگاری كوردستانن. به‌ره به‌پرۆگرامێكی سیاسی رون و ستراتیژیه‌كی پشتبه‌ستو به به‌سیجی كۆمه‌لاَنی خه‌ڵك، پێده‌نێته گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستانه‌وه. به‌ره‌ی ئازادیبه‌خشی كوردستان هاوته‌ریب‌و ئاڵته‌رناتیڤی هیچ هێزێکی كوردستانی نیه‌و ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه كوردستانیه‌كاندا هاوپه‌یمانی ، هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی بكات.
ده‌ستپێشخه‌ری وه‌چه‌ی نوێ ته‌نیا به پرۆگرام‌و خه‌باتی سیاسییه‌وه نایه‌ته‌دی، به‌ڵكو هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا پێویستی به‌گه‌شه‌پێدانی كولتوری دیموكراسی، نه‌شونماكردنی ده‌زگا مه‌ده‌نییه‌كان‌و په‌یوه‌ندی سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی چین و توێژه جۆربه‌جۆره كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كاندا هه‌یه. به‌هێزكردنی كولتوری دیموكراسی و ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌زگا مه‌ده‌نی‌یه‌كان، پایه‌كانی ده‌سه‌لاَتگه‌رایی لاواز ده‌كات و هێزه‌كانی لایه‌نگری دیموكراسی و رزگاری ده‌گه‌یه‌نێته پێگه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه.
ئێمه كه ئه‌م بانگه‌وازه بلاَوده‌كه‌ینه‌وه، به بیروبۆچون و پێشینه‌ی سیاسی جیاوازه‌وه، بڕوامان به به‌هاكانی وه‌ك: مافی دیاریکردنی چاره‌نووس، ریفراندۆم، دیالۆگ، تۆلێرانس، ده‌سه‌لاَتی یاسا‌و پێكه‌وه‌ژیانی هه‌مو بیروبۆچوونه سیاسییه‌كان هه‌یه. بۆیه ئه‌م ده‌قه له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ولاَت بۆ یه‌كگرتنی فراوانتری كه‌س و لایه‌نه دیموكرات و رزگاریخوازه‌كان بلاَو ده‌كه‌ینــــه‌وه، بۆئـــــه‌وه‌ی له‌رێگـــــه‌ی گفتــــــــــــوگۆو مشتومڕی ئاشكراوه ده‌وڵه‌مه‌ندو كامڵبكرێت و ده‌ره‌تانی گرتنه‌به‌ری ستراتیژی سیاسی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی پراكتیكی هه‌مو لایه‌ك ده‌سته‌به‌ر بكات.
بژی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان!
بڕوخێ سیسته‌می داگیركاری!
سلاَو له گیانبه‌ختكردوانی رێگای رزگاری!
بژی به‌ره‌ی ئازادیبه‌خشی كوردستان!
به‌ره‌ی ئازادیبه‌خشی كوردستان
KLF
ڕێبه‌ریی كاتی
2009/3/18