ئارشیڤی سیاسه‌ت

"گه‌ل" داناخرێ!
تاهیر به‌رهوون
"که ده‌مانکوژن،زیاد ده‌که‌ین،
که قه‌ده‌غه‌مان ده‌که‌ن،
سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ین"
"دروشمێکی به‌رخۆدان له باکوور"
دیالۆگ له سه‌ر پانتایی نه‌ته‌وه‌دا
شه‌هلا ده‌باغی
ئه‌و وتاره له کۆنفرانسی ستۆکۆڵم دا له ژێر ناوی "هه‌ڵوێست و پێگه‌ی کورد له پرۆسه سیاسییه‌کانی ئێستای ئێران دا - گوتاری سیاسی هاوبه‌ش و دیالۆگی نێوخۆیی" هاته به‌ر باس.

ماسی گرتن له ئاوی لێڵ
حه‌سه‌ن ماوه‌رانی
رژێمی كوده‌تایی ئێران "شه‌ڕ" ده‌فرۆشێ
نه‌یكڕین!
تاهیر بەرهوون
هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم و چه‌ند تێبینییه‌ك
تاهیر به‌رهوون
قه‌واره‌ی ژنانی ئێرانی له ناو ئاوێنه‌ی مێژوودا ئێتر تارمایی نییه
ئه‌و کاته‌ی که ئه‌وین و خوین له سه‌ر شه‌قامه‌کان ئاوێته‌ی یه‌کتر ده‌بن!
ئاکامی هێرشی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ بنکه‌ی ئه‌شره‌ف
دوکتور کامران ئه‌مین ئاوه

باسێک له سه‌ر کات و شوێنی تێرۆری د. قاسملوو
هێمن سه‌یدی

کورد و بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له ئێران
پاش کودوده‌تای 22ی جۆزه‌ردان
دوکتور کامران ئه‌مین ئاوه
په‌ره‌سه‌ندنی بزوتنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکارانه له ئێران
ئێمه چی بکه‌ین؟
حه‌سه‌ن ماوه‌ڕانی
"ئاشه به ته‌ندوورێ"ی سه‌رۆککۆماری له ئێران

به هه‌ڵدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی"پلاتفۆرمێك"ی كوردستانی، سه‌نگه‌ری خۆمان دامه‌زرێنین
تاهیر به‌رهوون
ناکۆکییه ناوخۆییه‌کانی کورد
سه‌رچاوه و په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی
م.س. لازاریڤ
وه‌رگێڕانی: مه‌نسور سدقی
سه‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا و کێشه‌ی کوردستان
تاهیر حیکمه‌ت
هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاره‌وانی له تورکییه
رێگای تورکییه بۆ یه‌کێتی ئۆروپا، به"دیاربه‌کر"دا تێده‌په‌ڕێ
رۆژنامه‌ی Frankfurter allgemeine Zeitung
وه‌رگێڕانی له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌هوون

په‌یامی "ئۆباما"رووی له کێیه؟
تاهیر به‌رهوون
کورد و ئاسۆی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سه‌ربازی ئامریکا له ئێراق
ئۆ.ژیگالینا
وه‌رگێڕانی: مه‌نسور سدقی
نوێترین نامه‌ی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له زیندانه‌وه
"ئاسۆ ڕوونه"
وه‌رگێڕانی: سیاوه‌ش گۆده‌رزی
بڕیاری دادگای میکۆنۆس
هانس – یواخیم ئێریک
(پارێزه‌ری یه‌کێک له سکاڵاکه‌ران)
وه‌رگێڕ: تاهیر حیکمه‌ت
زه‌نگوڵه‌کان بۆ کێ ده‌زڕێن!؟
تاهیر به‌رهوون
چه‌ند نامه‌یه‌کی دیکه‌ی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له زیندانه‌وه
وه‌رگێڕانی: سیاوه‌ش گۆده‌رزی
نامه‌ی 6
نووسین له سه‌ر تۆ قه‌ده‌غه‌یه
تووڕه‌بونه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان خێری كوردی تێدابو!
هۆکاره ناوخۆییه‌کانی دامه‌زران و رووخانی کۆماری کوردستان
تاهیر حیکمه‌ت
نامه‌کانی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له زیندانه‌وه
وه‌رگێڕانی: سیاوه‌ش گۆده‌رزی
پرسی کورد
حه‌سه‌ن ماوه‌رانی

"گه‌ل" داناخرێ!
تاهیر به‌رهوون
"که ده‌مانکوژن،زیاد ده‌که‌ین،
که قه‌ده‌غه‌مان ده‌که‌ن،
سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ین"
"دروشمێکی به‌رخۆدان له باکوور"
له "دێمۆکڕاسی تورکی"دا ئه‌مه نه یه‌که‌م و نه دوایین جاره که به زه‌بری دادگا و ده‌ستووری هه‌ڵقوڵاو له ئیدیۆلۆژی بنه‌ڕه‌تی که‌مالیزمه‌وه، پارتێکی سیاسی، چ کورد چ تورک داده‌خرێ. ده‌زگای دادوه‌ری تورکییه پشت ئه‌ستوور به بنه‌ما شۆڤینیی-فاشیستییه‌کانی راستڕه‌وترین باله‌کانی حکومه‌تی تورکییه تا ئێستا زیاتر له 25 جار،گۆپالی یاسایی له دژی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له چوارچیوه‌ی به‌رته‌سکی بیری فه‌رمی دا ناگونجێن، به‌کار هێناوه.
دیالۆگ له سه‌ر پانتایی نهتهوهداشههلا ده‌باغی
ئه‌و وتاره له کۆنفرانسی ستۆکۆڵم دا له ژێر ناوی "هه‌ڵوێست و پێگه‌ی کورد له پرۆسه سیاسییه‌کانی ئێستای ئێران دا - گوتاری سیاسی هاوبه‌ش و دیالۆگی نێوخۆیی" هاته به‌ر باس.
له که‌ش و هه‌وایه‌ک که یاد و بیر و هه‌ست و کاری ڕۆژانه‌ی ئێمه‌ی کورد، به وشه‌کانی ترس، دڵه‌ڕاوکێ، بێ‌باوه‌ڕی، ناوناتۆره، جاش، جاسوس، گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی، گه‌نده‌ڵی ماڵی، به‌ره‌ژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی، به‌رژه‌وه‌ندی گرووپ و هتد... ته‌پ وتۆزی لێده‌نیشێ، ئێمه‌ی بێ وڵات، باس له دیالۆگ ده‌که‌ین.
ماسی گرتن له ئاوی لێڵ
حه‌سه‌ن ماوه‌رانی
ده‌سته‌ڵاتداره مێزه‌ر به‌سه‌ره‌کانی ئێران ناتوانن له‌مه پتر کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران‌دا له ژێر خۆله‌مێشی فه‌رامۆشی بشارنه‌وه و به بیانووی "ئه‌منیه‌تی" نه‌ته‌وه جێاوازه‌کانی ئێران داپلۆسێنن. دوێنێ له کوردستان و تورکمانستان، ئه‌مڕۆ له به‌لوچستان و ئازه‌ربایجان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دیسان سه‌ر هه‌لده‌داته‌وه. ته‌نیا دابینکردنی ماڤی دیاری کردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ستی ئێران به ده‌ست خۆیانه که به‌م کێشه و ئالۆزیانه کۆتایی دێنێت.
رژێمی كوده‌تایی ئێران "شه‌ڕ" ده‌فرۆشێ
نه‌یكڕین!

تاهیر بەرهوون
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابوردودا و به شێوه‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر و گوماناویی، ژماره‌ی كه‌سانی "تێرۆر" كرا‌و له شاری سنه، له "شه‌ش" لای دا و له كاتێكدا كه راده و ده‌ره‌جه‌ی به كرێگیراوی یان گرێدراویان له سیسته‌می ده‌سته‌ڵات، جیاواز و نابه‌رانبه‌ره،خامنه‌یی به شیوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ،لایه‌نێكی "ئائینی" توندڕه‌وی تاوانبار كرد و جێگری یه‌كه‌می به‌ناو سه‌رۆككۆماریش، به‌ڵێنی" تۆڵه و سزای" راگه‌یاند.
ته‌نیا لایه‌نێك كه تا ئێستا به ڕه‌سمی به‌ر پرسیاریه‌تی خۆی له بڕیك له‌م "تێرۆر"انه‌دا راگه‌یاندوه بریتییه له: "له‌شكری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان"!؟
هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم و چه‌ند تێبینییه‌ك
تاهیر به‌رهوون هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم كه له ژێر چاوه‌دێری دۆستان و نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان، وێڕای هه‌ندێك نارێکوپێكی لێره‌وله‌وێ،به گشتی به شێوه‌یه‌كی هێمنانه و دروستكارانه به رێوه‌چوو، جێی شانازی هه‌موانه و به تایبه‌ت له كه‌شوهه‌وای ئه‌م رۆژانه‌دا كه له وڵاتێكی وه‌ك ئێران سه‌دان كه‌س ده‌بنه قوربانی ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردنێكی فێڵاوی،به‌رجه‌سته‌تر ده‌بێ و زیاتر ده‌دره‌وشێته‌وه.
لێكدان و تاووتوێ كردنی رێژه و ئاكامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه، بێگومان ده‌بێ و ده‌توانێ هه‌وێنی ده‌یان وتاری كۆمه‌ڵناسانه و سیاسه‌توانانه و ته‌نانه‌ت سایكۆلۆژیانه‌ی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری له باشوور بێ. له‌م پێناوه‌دا تێده‌كۆشم له چه‌ند خاڵێك ورد ببمه‌وه:
لێكدان و تاووتوێ كردنی رێژه و ئاكامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه، بێگومان ده‌بێ و ده‌توانێ هه‌وێنی ده‌یان وتاری كۆمه‌ڵناسانه و سیاسه‌توانانه و ته‌نانه‌ت سایكۆلۆژیانه‌ی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری له باشوور بێ. له‌م پێناوه‌دا تێده‌كۆشم له چه‌ند خاڵێك ورد ببمه‌وه:
قه‌واره‌ی ژنانی ئێرانی له ناو ئاوێنه‌ی مێژوودا ئێتر تارمایی نییه
ئه‌و کاته‌ی که ئه‌وین و خوین له سه‌ر شه‌قامه‌کان ئاوێته‌ی یه‌کتر ده‌بن!دیاره که کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر له ده‌سپێکی به ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات سه‌رکوت کردنی ژنان و جیلی نوێ کرده یه‌کیک له ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانی و بۆ سه‌قامگیر کردنی خۆی هه‌ر چه‌شنه توند‌و تیژیکی گرته به‌ر. هیچ جێی گومان نیه گه کوماری ئیسلامی به به‌رنامه و پلانی تایبه‌ته‌وه له گه‌ڵ مه‌سئه‌له‌ی ژناندا ڕووبه‌ڕوو بووه‌وه و هه‌ر له به زور لچک به سه‌ر دا دانی ژنانه‌وه بیگره تا هه‌ڵاواردنی جنسی و به‌ردباران‌کردن و کوشتن هه‌مووی بۆ ده‌سته‌مۆ کردنی ژنان بووه و بۆ گه‌شتن به‌م ئامانجه له هیچ چه‌شنه تو‌ند وتیژیک کۆتایی نه‌کردووه و ئێستاش بۆ داڕشتنه‌وه‌ی په‌یکه‌ره‌ی خۆی له سه‌ر بنه‌ماکانی پێشوو په‌له‌قاژه ده‌کات و دڕندانه بۆ مانه‌وه‌ی، ته‌واوی سنووره‌کانی به‌زاندوه‌و و هه‌موو پرنسیبه ئه‌خلاقیه‌کانی ماڤی مروڤی ژێر پێ خستووه.
ئاکامی هێرشی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ بنکه‌ی ئه‌شره‌ف
دوکتور کامران ئه‌مین ئاوه به پێی راگه‌یاندنی ڕێکخراوی موجاهیدینی گه‌لی ئێران له رۆژی سێ شه‌ممه 6ی گه‌لاوێژ 1388(28ی جولای 2009)، هێزه‌کانی پۆلیسی عیراق هێرشیان هێنا سه‌ر بنکه‌ی ئه‌شره‌ف و له‌م روداوه‌دا پتر له 300 که‌س بریندار‌و 5 که‌سیش کوژران.
هه‌رچه‌ند ئه‌م ڕێکخراوه‌یه به هۆی نزیک بوونه‌وه به ده‌وڵه‌تی سه‌دام، به‌شداری له سه‌رکوتی بزوتنه‌وه‌ی باشووری کوردستان، شێوه‌ی خه‌باتی هه‌ڵه له ناوخۆی ئێران و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌شێکی زۆر له هێزه کوردی وسه‌رتاسه‌ریه‌کان بۆته هۆی زیان و خه‌ساره‌تێکی زۆر نه ته‌نیا بۆ بزوتنه‌وی پێشکه‌وتوخوازی ئێران به‌ڵکوو بۆ ئه‌ندامانی ئه‌م رێکخرا‌وه‌یه‌ش، ئه‌م چه‌شنه وێکه‌وتنه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عیراق له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی پتر له 3000 که‌س که په‌نابه‌ری ئه‌م وڵاته‌ن و هیچ هیوایه‌کیان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی په‌نابه‌ری له ولاتێکی سێهه‌م نییه کارێکی نادموکراتیکه و ته‌نیا بۆ دڵخۆشکردنی هه‌رچی زۆرتری ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نیژاده که...

به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆخۆیان وڵاتی ئۆتریشیان بۆ ئه‌و عه‌مه‌لیاته هه‌ڵبژاردبوو. ده‌یانزانی کاک دوکتور به ئه‌نجام دانی وتووێژ له هیچ کام له وڵاتانی ناوچه رازی نابێ، متمانه‌شی به وڵاتانی بلوکی شه‌رق که تازه توشی شێوان ببون نیه، بۆیه له ناو وڵاتانی ئوروپای غه‌ربی شۆێنێکیان بۆ وتووێژ یا باشتره بلێین بۆ تێرۆر دۆزێوه. وڵاتانی رۆژئاوا زۆربه‌یان یا خاوه‌نی ده‌سه‌لاتێکی سیاسی به‌هێز بوون که کۆماری ئیسلامی نه‌یده‌توانی کاربه‌ده‌سته‌کانیان بکرێ یا ئه‌وه‌ی که خاوه‌نی ده‌زگایه‌کی قه‌زایی به‌هێز بوون که سه‌ر به‌خۆیییان هه‌بوو

کورد و بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له ئێران
پاش کودوده‌تای 22ی جۆزه‌ردان
دوکتور کامران ئه‌مین ئاوه
به دوای کووده‌تای 22ی جۆزه‌ردان له لایه‌ن باڵی خامنه‌یی ـ ئه‌حمه‌دی نیژاده‌وه، شۆرشێکی جه‌ماوه‌ری به‌شێک زۆری ئێرانی داگرتووه. به‌ڕاشکاوی ده‌توانین بڵێن ئه‌مه گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین خۆ پیشاندانی گه‌ڵه‌کانی ئێران له 30 سالی رابردوودایه. شۆرشی خه‌ڵکێک که بۆ گه‌ێشتن به ساکارترین ویستی ئینسانییان ده‌که‌ونه به‌ر داپڵۆسینی دڕندانه‌ی هێزه‌کانی دژی شۆرشی حکومه‌تی ئیسلامی ئێرانه‌وه، به‌ڵام به‌م حاله‌ش، به‌سه‌دان هه‌زاز که‌س هه‌مو رۆژێ، به‌دروشمی نه‌مان بۆ دیکتاتۆر، نه‌مان بۆ خامنه‌یی و دژایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نیژاد به‌پێشوازی مردنه‌وه ده‌چن.
په‌ره‌سه‌ندنی بزوتنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکارانه له ئێران
ئێمه چی بکه‌ین؟
حه‌سه‌ن ماوه‌ڕانی
رۆژهه‌لاتی کوردستان که له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا تاقه به‌شێکی بنده‌ستی رژێمی مه‌لاکان بووه که به‌رهه‌ڵستکاری رژێمی کردووه، سه‌ره‌ڕای بوونی داخوازی و ویستی دیار و روونی دێمۆکراتیانه، له رووداوه‌کانی ئێستادا بێده‌نگه!
به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وڕاستیه که مه‌لا شیعه‌کان له کوردستاندا خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی کؤمه‌ڵایه‌تی به ره‌گ و ریشه‌وه نین و هیچ بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورد نییه که که‌سێکی به ده‌ستی پیاوکوژه‌کانی رژێمه‌وه شه‌هید نه‌کرابێ، ئه‌و بێده‌نگیه ته‌نیا یه‌ک شت ده‌گه‌یه‌نێ که ئه‌ویش دوور بوونی هێزه‌سیاسیه‌کانی کورده له هه‌ڵسه‌نگاندنێکی زانستیانه و راسته‌قینه له رووداوه‌کان و گرینگتر نه‌بوونی یه‌کێتی و زاڵبوونی راڕایی له ناویاندا.
به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وڕاستیه که مه‌لا شیعه‌کان له کوردستاندا خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی کؤمه‌ڵایه‌تی به ره‌گ و ریشه‌وه نین و هیچ بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورد نییه که که‌سێکی به ده‌ستی پیاوکوژه‌کانی رژێمه‌وه شه‌هید نه‌کرابێ، ئه‌و بێده‌نگیه ته‌نیا یه‌ک شت ده‌گه‌یه‌نێ که ئه‌ویش دوور بوونی هێزه‌سیاسیه‌کانی کورده له هه‌ڵسه‌نگاندنێکی زانستیانه و راسته‌قینه له رووداوه‌کان و گرینگتر نه‌بوونی یه‌کێتی و زاڵبوونی راڕایی له ناویاندا.
"ئاشه به ته‌ندوورێ"ی سه‌رۆککۆماری له ئێران

به هه‌ڵدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی"پلاتفۆرمێك"ی كوردستانی، سه‌نگه‌ری خۆمان دامه‌زرێنین
تاهیر به‌رهوون
گومانێك له‌وه‌دا نییه كه "هه‌ڵبژاردن" له كۆمه‌ڵگای سه‌رده‌میانه‌ی مرۆڤایه‌تیدا، وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی گرینگی خه‌باتێكی دوور و درێژ و پڕ هه‌ڵسوكه‌وتی مێژوویی،ته‌نیا رێگای شارستانیانه‌ی ده‌ربڕینی خواست و ویستی هاووڵاتیانه و بوارێكه بۆ پێگه‌یاندن و یان دابه‌زاندنی ده‌سته‌ڵاتداران له ته‌وسه‌نی ده‌وڵه‌ت و ئه‌ماره‌ت.
به‌ڵام "هه‌ڵبژاردن"یش وه‌ك هه‌موو دیارده و ده‌ستكه‌وتێك له ره‌وتی گه‌شه و پێگه‌یشتنیدا، بوه‌ته خاوه‌نی گه‌لێك تایبه‌تمه‌ندی و پڕه‌نسیپی گشتی و جیهانی كه چ سنوور و نه‌ته‌وه و ره‌نگ و ره‌گه‌زێك نا ناسێ و هه‌ر ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگایه‌ك كه خوازیاری " هه‌ڵبژاردن" ه ، ناتوانێ خۆی لێ ببوێرێ.

ناکۆکییه ناوخۆییه‌کانی کوردسهرچاوه و په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی
م.س. لازاریڤ
وه‌رگێڕانی: مه‌نسور سدقی
کێشه‌ی ناوخۆیی، پێناسه‌ی تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد پێکدێنێت. ئه‌و دیارده‌یه له‌ژێر کاردانه‌وه‌ی لایه‌نه تایبه‌ت به‌خۆییه‌کانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه پێکهاتووه. ته‌نانه‌ت له ساڵی 1934دا، مێژوونووسی به‌ناوبانگی بریتانیایی، پسپۆڕ و چاوه‌دێری کێشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئارنۆلد تۆینبی ده‌نووسێ: «دوژمنی هه‌ره به‌دکاری کورد بریتییه له کێشمه‌کێشی فێۆدالی و خێڵایه‌تی که به ده‌سه‌ڵاتی وڵاتانی ئێراق، تورکیا و ئێران رێگا ده‌دات بۆ داسه‌پاندنی سیاسه‌تی "دا‌به‌شکه و حکۆمه‌ت بکه"» . کێشه‌ناوخۆییه‌کان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 19ه‌وه هه‌تاکو ئێستا، گشت مێژووی بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی و رزگاریخوازانه‌ی کوردی هاوڕێیی کردووه. ئه‌و کێشانه ناته‌بایی سه‌ره‌کی ئه‌و بزاڤه به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه که بریتیین له...
سه‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا و کێشه‌ی کوردستان
تاهیر حیکمه‌ت
سه‌رئه‌نجام ململانێی و کێبه‌رکێی ده‌سه‌ڵات له نێوان ده‌وڵه‌تی تورکیا و باکووری کوردستان گه‌یشته خاڵی بڕیار و روونبوونه‌وه. هه‌ر دوو لا په‌یان به گرینگی ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان بردبوو و ده‌یانزانی هاوسه‌نگی هێزه‌کان نه‌ته‌نیا له تورکیا به‌ڵکو له ئاستی سیاسه‌تی ناوچه و جیهانیشدا تووشی گۆڕان ده‌بێ. قه‌ڵای ئامێد له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه به تواناوه داگیر کرا و نه‌ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک به‌ڵکو زۆر که‌س و لایه‌نی تریشی تاساند.
ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ ئاکام و کارتێکه‌ریه‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به چڕی کۆ بکه‌ینه‌وه، ده‌گه‌ینه ئه‌م هه‌ڵێنجراوه‌ی خواره‌وه...
ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ ئاکام و کارتێکه‌ریه‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به چڕی کۆ بکه‌ینه‌وه، ده‌گه‌ینه ئه‌م هه‌ڵێنجراوه‌ی خواره‌وه...
هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاره‌وانی له تورکییه
رێگای تورکییه بۆ یه‌کێتی ئۆروپا، به"دیاربه‌کر"دا تێده‌په‌ڕێ
رۆژنامه‌ی Frankfurter allgemeine Zeitung
وه‌رگێڕانی له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌هوون

سه‌رۆک وه‌زیری تورکییه، ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان که به دروشمی"دیاربه‌کر قه‌ڵای ئێمه‌یه" و "من دیاربه‌کرم ده‌وێ" پێی نابووه کێبه‌رکێیکانی دوایین هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان له توکییه، رۆژی 30 مانگی خاکه‌لێوه‌ی 2009، بۆی ده‌رکه‌وت که نه ته‌نیا ئه‌م قه‌ڵایه‌ی بۆ ناگیرێ، به‌ڵکوو گه‌مارۆده‌ران له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌کانی ئه‌م قه‌ڵایه‌دا تووشی شکانێکی گه‌وره هاتوون.
پتر له 65% ده‌نگده‌رانی ئه‌م شاره میلیۆنییه که له باشووری رۆژهه‌ڵاتی تورکییه هه‌ڵکه‌وتوه، متمانه‌ی خۆیان هه‌مدیسانه‌وه به‌خشییه "ئوسمان بایده‌میر" له پارتی کۆمه‌ڵگای دیمۆکڕاتی DTP.
پتر له 65% ده‌نگده‌رانی ئه‌م شاره میلیۆنییه که له باشووری رۆژهه‌ڵاتی تورکییه هه‌ڵکه‌وتوه، متمانه‌ی خۆیان هه‌مدیسانه‌وه به‌خشییه "ئوسمان بایده‌میر" له پارتی کۆمه‌ڵگای دیمۆکڕاتی DTP.
تاهیر به‌رهوون
په‌یامی "ئاشتیخوازانه‌ی" باراک ئۆباما سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا، له لایه‌ن مه‌لا عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری حکوومتی ئێرانه‌وه، به شێوه‌یه‌کی نا ئاسایی و به په‌له و پێش ئه‌وه‌ی که هیچ تاقمێکی ناو ده‌زگای حکومه‌تی بیانهه‌وێ و یان بوێرن هه‌ڵوێسته‌ی له هه‌مبه‌ر بگرن، به‌رپه‌رچ درایه‌وه و له راستیدا به گرێدان له مه‌رجگه‌لێکی نه‌گونجاو وه‌ک ده‌ست به‌ردانی حکوومه‌تی ئه‌مریکا له پشتیوانی ئیسڕائییل، به‌کرده‌وه ره‌دکرایه‌وه.
کورد و ئاسۆی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سه‌ربازی ئامریکا له ئێراق
ئۆ.ژیگالینا
وه‌رگێڕانی: مه‌نسور سدقی
ک. رایس وه‌زیری ده‌ره‌وی ئامریکا له 17نوامبێری 2008 له‌گه‌ڵ ه. زیباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێراق په‌یمانی سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ئێراق تا دێسامبێری 2011، واژوو کرد. ئه‌و رووداوه بوو به‌هۆی نیگه‌رانییه‌کی راسته‌وخۆی کۆمه‌ڵگای کورد له‌مه‌ر دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی کۆمه‌ڵکوژی و داسه‌پاندنی زۆرکارانه‌ی به‌عه‌ره‌بکردنیان. له‌ماوه‌ی جێگربوونی هێزه هاوپه‌یمانه‌کان له ئێراقدا، کورده‌کان توانیان هه‌لومه‌رجێکی سه‌قامگیر له هه‌رێمی خودموختاری کوردستان دابین بکه‌ن و نه‌ته‌نیا به‌هۆی ته‌رخانکردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، به‌ڵکو پتر به‌هۆی سه‌رمایه بیانییه‌کان له که‌رتی گه‌شه‌ساندن و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کان و هه‌روه‌ها له بواری بازه‌رگانییدا، ده‌سکه‌وتی به‌رچاو وه‌ده‌ستبێنن.
بانگه‌وازێک بۆ هه‌موو هێزه سیاسییه‌کان، هه‌موو ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان، هه‌موو نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان و تاکه ئاساییه‌کان! 
یه‌ک له سێ
تاهیر به‌رهوون
سه‌رئه‌نجام ڕۆژی چوارشه‌ممه، سێی مانگی مارسی 2009، "دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوان" سه‌ربه ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و نیشته‌جێ له "دێنهاگ"ی هۆله‌ند، فه‌رمانی ڕاپێچکردنی "عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر " سه‌رکۆماری سودانی به گومانی ده‌سته‌به‌رکردنی کۆمه‌ڵێک تاوانی وه‌ک: کوشتن، بێسه‌روشوێنکردن، ڕاگواستنی زۆره‌ملی، ئه‌شکه‌نجه، ده‌سدرێژی جینسی، هێرش بۆسه‌ر خه‌ڵکی سیویل و تاڵان و ڕاوڕووت، له دژی خه‌ڵکی ناوچه‌ی "دارفوور " ده‌رچواند.
مه‌به‌ستی من له‌م نووسراوه‌دا، تاووتوێکردنی گشتی کێشه‌ی دارفور نییه که پێویستی به کاتێکی فراوانتر و بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی چڕوپڕتر هه‌یه، به‌ڵکوو ده‌مه‌وێ ته‌نیا به نیگایه‌کی که‌لان و گشتی هه‌ڵسه‌نگاندنێکی هه‌رچه‌ند سه‌رپێیی، له‌هه‌مبه‌ر باوودۆخی خۆمانم هه‌بێت.

نوێترین نامه‌ی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له زیندانه‌وه"ئاسۆ ڕوونه"
وه‌رگێڕانی: سیاوه‌ش گۆده‌رزی
نامه‌ی 10
کێو به یه‌که‌مین به‌رد ده‌ستپێده‌کا،
مرۆڤیش له ته‌ک یه‌که‌مین ژاندا
که‌ت
زیندانی ڕه‌جایی شه‌هر، به‌ندی 5، مخابراتی هۆڵی 14
له قه‌راخ دیواری مخابرات ڕاوه‌ستابووم، سیله‌ی ڕوانینم چوبووه سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی له ده‌وروبه‌رم دانیشتبوون، هه‌موویان سیگاریان ده‌کێشا و خه‌وه‌نووچکه ده‌یبردنه‌وه، خه‌مۆکی و دۆشداماوی به سه‌رووڕوویانه‌وه دیار بوو، جارجاره جنێویان به یه‌کتری ده‌دا، برینی قووڵ به سه‌روچاویانه‌وه دیار بوو و هیچ چه‌شنه شوێنه‌واری هیوا و هۆمێدیان پێوه دیار نه‌بوو.

بڕیاری دادگای میکۆنۆسهانس – یواخیم ئێریک
(پارێزه‌ری یه‌کێک له سکاڵاکه‌ران)
وه‌رگێڕ: تاهیر حیکمه‌ت
بڕیاری دادگای میکۆنۆس له چه‌ند لایه‌نه‌وه گرینگی هه‌یه، یه‌کێک ئه‌وه‌ی که یه‌که‌م جار له مێژووی مرۆڤدا دادگای
ه‌ک، سه‌ربه‌خۆ و به بی کارتێکه‌ری ده‌وڵه‌ت توانی بڕیار بدا.
دووهه‌م، بۆ یه‌که‌م جار نیزام و ده‌وڵه‌تێک وه‌کو تاوانبار موحاکه‌مه ده‌کرا.
سێهه‌م، له هه‌موویان گرینگتر بۆ ئێمه‌ی کورد ئه‌وه بوو که کورد وه‌کو لایه‌نێک ده‌هاته به‌ر باس. میکۆنۆس دوکومێنتێکی به نرخی مێژوویی کورده که ده‌بێ بیپارێزین.-وه‌رگێڕ
تاهیر به‌رهوون
پاش یه‌کلایی بوونی نسبی بارودۆخی ڕێکخراوی موجاهیدیین، واته وه‌رگرتن و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی مۆڵگه‌ی "ئه‌شره‌ف" له هێزه‌کانی ئه‌مریکاییه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی نووریئه‌لمالکی، سه‌ردانی مه‌نووچیهر موتته‌کی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ عێراق و به‌تایبه‌ت بۆ هه‌رێمی کوردوستان، جیگای سه‌رنجی تایبه‌تییه.
ڕاست ئه‌وه‌یه که ئه‌م سه‌ردانه وێڕای بانگه‌شه‌ی فه‌رمی، نه بۆ پته‌و کردن و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌کانی ئابووری، به‌ڵکو ڕێک له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی نیشته‌جێ له وێنده‌رێیه. ئه‌مه له کاتێکدایه که سنووری هه‌رێم به به‌هانه‌ی کوتانی بنکه‌کانی پژاک، له‌ژێر تۆپبارانی ڕۆژانه‌ی هێزه‌کانی ئێرانی دایه.

چه‌ند نامه‌یه‌کی دیکه‌ی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له زیندانهوهوهرگێڕانی: سیاوه‌ش گۆده‌رزی
نامه‌ی 6
نووسین له سه‌ر تۆ قه‌ده‌غه‌یه
ئه‌و کاته‌م هێشتا له بیره، که بۆ یه‌که‌مین جار به بیانووی کچ بوون، تۆیان له ڕێزی گه‌مه‌کردنمان جوێ کرده‌وه. تۆ به چاوی پڕ له گریانه‌وه، گه‌مه‌که‌ت به جێهێشت و ئیتر له‌و ڕۆژه به‌داوه‌وه، من هێشتا داخی دیتنێکی پڕ به دڵم له خاتوونه مامۆستاکه‌ی پۆلی دوومان، له سه‌ر دڵ بوو به گرێ.
نازه‌نین،
قوتابییه هۆش له‌جێی خۆنه‌بووه‌که‌ی پۆله‌که‌ی تۆ، ئێستا له بگره‌وبه‌رده‌ی گه‌ڵاڵه‌ی ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تیدا وه‌ک زارۆکان، هه‌وای گرتنی ده‌سته‌کانی تۆی له نێو ئاپۆرای خه‌ڵكی و وتنی بێژه قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانی ئه‌ڤین و بزه‌ی پێکه‌نین له که‌له‌ی داوه.

ماوه‌ی ده ساڵه سه‌رۆکی پارتی قه‌ده‌غه کراوی کرێکارانی کوردستان، له دوورگه‌ی ئیمڕاڵی، به‌ندییه‌کی ته‌ریکه. به‌ڵام توانیویه‌تی کارتێکه‌ری خۆی له سه‌ر لایه‌نگرانی ڕاگرێ.
ئه‌وکات که ئۆجه‌لان پێش له کۆتایی پڕۆسه‌ی دادگاییه‌که‌ی، له سه‌رسه‌رای دادگادا، ڕایگه‌یاند که داوا له خه‌باتکارانی چه‌کدار ده‌کات که چه‌که‌کانیان دابنێن، به‌و هیوایه بوو که ببێته نلسۆن ماندێلای تورکییه. له "ترۆریسته‌وه" به‌ره‌و "سیاسه‌توانێک" که بتوانێ له به‌ندیخانه‌وه به‌ره‌و مێزی وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکییه، ڕێگا ببڕێ و ئه‌ویش له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا.
ئه‌وکات که ئۆجه‌لان پێش له کۆتایی پڕۆسه‌ی دادگاییه‌که‌ی، له سه‌رسه‌رای دادگادا، ڕایگه‌یاند که داوا له خه‌باتکارانی چه‌کدار ده‌کات که چه‌که‌کانیان دابنێن، به‌و هیوایه بوو که ببێته نلسۆن ماندێلای تورکییه. له "ترۆریسته‌وه" به‌ره‌و "سیاسه‌توانێک" که بتوانێ له به‌ندیخانه‌وه به‌ره‌و مێزی وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکییه، ڕێگا ببڕێ و ئه‌ویش له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا.
تووڕه‌بونه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان خێری كوردی تێدابو!
كاردانه‌وه تونده‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌به‌رامبه‌ر شیمۆن پرێزی سه‌رۆكی ئیسرائیل له مونته‌دای ئابوری داڤۆس خێری بۆكورد لێكه‌وته‌وه.
دوای كاردانه‌وه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌داڤۆس و دروستبونی گرژی له نێوان ئیسرائیل و توركیادا ئێستا ئیدی رۆژانه له رۆژنامه گۆڤاره جیهانییه‌كان ورده ورده باسی كێشه‌ی كورد له‌توركیا زه‌ق ده‌كرێته‌وه كه له‌وانه‌یه پێشتر به هۆی هاوسه‌نگییه سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌متر باسیان لێوه كرابێت.
دوای كاردانه‌وه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌داڤۆس و دروستبونی گرژی له نێوان ئیسرائیل و توركیادا ئێستا ئیدی رۆژانه له رۆژنامه گۆڤاره جیهانییه‌كان ورده ورده باسی كێشه‌ی كورد له‌توركیا زه‌ق ده‌كرێته‌وه كه له‌وانه‌یه پێشتر به هۆی هاوسه‌نگییه سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌متر باسیان لێوه كرابێت.
هۆکاره ناوخۆییه‌کانی دامه‌زران و رووخانی کۆماری کوردستان
هیچ رووداوێکی مێژووی کورد به قه‌ت کۆماری کوردستان قسه‌ی له سه‌ر نه‌کراوه، دوکومێنتی بۆ کۆنه‌کراوه‌ته‌وه و مشتومڕی له سه‌ر نه‌کراوه. ئه‌وه‌ش گرینگی و پڕشنگدار بوونی ئه‌و لوتکه به‌رزه‌ی مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌نوێنێ.
ئه‌گه‌رچی مێژووی ئێمه زیاتر له لایه‌ن بێگانه‌کانه‌وه نووسراوه به‌ڵام له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا لێکۆله‌ره‌وه‌ی کوردیش قۆلی لێهه‌ڵماڵیوه و لێکدانه‌وه‌ی خۆماڵی له‌سه‌ر کردووه. به‌ڵام هێشتاش جاروبار له بۆچوونی زۆر نه‌یاری کورد وه‌کو فاکتی راسته‌قینه که‌ڵک وه‌رده‌گیرێ (هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم له گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌کان نییه)، به‌تایبه‌ت له مه‌ڕ کۆماری کوردستان که را و بۆچوونی راسپارده و ئه‌فسه‌رانی ئینگلیز یا سۆڤیه‌ت و ته‌نانه‌ت ئێرانیش ده‌کرێنه بنه‌ما بۆ لێکدانه‌وه‌ی مێژووی کورد که ئه‌وه‌ش بێگومان زۆر هه‌ڵه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه.

نامه‌کانی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له زیندانهوهوهرگێڕانی: سیاوه‌ش گۆده‌رزی
یه‌که‌م جار بۆ گرتنی کۆمۆنیسته‌کان هاتن، من هیچم نه‌گوت، چونکه من کۆمۆنیست نه‌بووم، دواتر بۆ گرتنی کرێکاران و ئه‌ندامانی سه‌ندیکا هاتن، من هیچم نه‌گوت، چونکه من ئه‌ندامی سه‌ندیکا نه‌بووم، پاشان بۆ گرتنی کاتولیکه‌کان هاتن، دیسان من هیچم نه‌گوت چونکه من پرۆتیستانت بووم، ئاخره‌که‌ی بۆ گرتنی من هاتن ئیتر که‌سێک نه‌بوو، قسه بکا.
"بێرتولت برێشت"
کاتێک له قولینچکی چاوه‌کانمه‌وه، تابلۆی گرتووخانه‌ی "ئه‌وین"م خوێنده‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌ر له کۆنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌م زیندانه خوێندبوومه‌وه یان له یادمدا مابوو، سه‌رله نوێ وه‌بیرم که‌وتنه‌وه. له ناکاو "خوێنی ئه‌رخه‌وانه‌کان" (سروودێک له بیژه‌نی جه‌زه‌نی) دیسان که‌وته بیرم. ئه‌م سرووده‌م زۆر خۆشده‌ویست، خۆزگه له به‌رم کردبا. هه‌رکه پێم نایه داڵانه‌کانی 209 و سلووله تاکه‌که‌سییه‌کانی، بۆنێکی نه‌ناسراو غه‌ریبم هه‌ست پێ‌کرد، به خۆم گوت ڕه‌نگه ئه‌مه بۆنی زیندان و بۆنی داپڵۆسین و خنکاندن بێت.

پرسی کوردحهسهن ماوه‌رانی
نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئاست خاک و ژماره‌وه، نه‌ته‌وه‌وی هه‌ره مه‌زنی بێده‌سه‌ڵاتی سه‌ر گۆی زه‌ویه. هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م بنده‌ستی و بێده‌سه‌لات مانه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای ده‌وری نا‌پیرۆزی داگیرکه‌ران و گه‌ڵاله‌کانی دژ به‌مرۆڤانه‌ی ئیستیعمارچیه‌کان، لایه‌نی ناوخۆییشی هه‌بوه و هه‌یه که ئاسانکاری ئه‌م باره‌ی بۆ به‌رداومبوونی بنده‌ست مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد رێکخستووه.
لاوازییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد ، به‌تایبه‌ت له 30 ساڵه‌ی رابردوودا زه‌قتر و به‌رچاوتر خوده‌نۆینن.
کز بوونی هاوده‌نگی و یه‌کێتی، لێکدانی سنوری دۆست و دوژمن، به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و خویی له‌ربه‌رچاوگرتن و له‌بیر برده‌نه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، ناوچه‌یی کردنی پرسی کورد، نه‌بوونی پڵانێکی خشته‌کراو و دارێژراو بو چاره‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد به گشتی، تێکڕای لاوازیه سه‌ره‌کیه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کوردن.