ئارشیڤی نێونه‌ته‌وه‌یی
سه‌رده‌می لاوانی عه‌ره‌ب
یوسف كورباج

ئێعدامی "ئۆسامه بن لادن"
کوشتنی که‌سێکی بێ چه‌ک، کرده‌وه‌یه‌کی ناپه‌سه‌نده
رۆژنامه‌ی Junge Welt
فیدێل کاسترۆ
له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌رهوون

جیهانی "عه‌ره‌ب"، ده‌هه‌ژێ!
رۆژنامه‌ی TAZ
کلاوس لێگه‌ویی
له ئالمانییه‌وه: تاهیر به‌رهوون

دێمۆگڕافیای جیهان گۆڕدراوه
گۆڤاری Welt Sichten
مارگرێت كارش
له ئاڵمانییه‌وه :تاهیر به‌رهوون
ویکیلیکس هه‌ر ئه‌وه ده‌کات که رۆژنامه‌کان ده‌یکه‌ن
جولیان ئه‌سانج
سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس
د.مۆردخای زاکین، راوێژکاری پێشووی سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ:
"دەبێ كورد كۆنترۆڵی سامان و كانزای سرووشتی كوردستان بكەن، وەك نەوت و ئاو"
مستەفا چوارتایی و عەلی گولەر

هه‌ڵسه‌نگاندنێکی تورکییه،
بۆ ئه‌ندامه‌تی له "یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا"دا
گۆڤاری greenpeace
له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌رهوون

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی، پێویسته
کریستیان یاکووب
رۆژنامەی die tageszeitung
له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌رهوون
پاش راپۆرتی رۆژنامه‌ی taz ده‌رباره‌ی به‌کار هێنانی چه‌کی کیمیاوی له لایه‌ن تورکییه‌وه‌ی به دژی خه‌باتکارانی پ.ک.ک،پسپۆڕان و پارته سیاسییه‌کانی ئاڵمانی داوای لێکۆڵینه‌وه له UN ده‌که‌ن.

نزار خه‌زرجی درۆی كرد
دانیمارك له‌به‌ر به‌شداریی له (ئه‌نفال)دا
مافی په‌نابه‌ریی به خه‌زره‌جی نه‌دا
ده‌رسیم دێبه‌گه‌یی
"ده‌ستدرێژی جینسی" وه‌ك شێوه‌یه‌ك له "شه‌ڕ"
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌مریكا، پێوه‌ن كه به‌ره‌نگارییه‌كی هاوئاهه‌نگی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به"ده‌ستدرێژی جینسی" بڕاسێنن.

دۆمێنیك جانسۆن
رۆژنامەی die tageszeitung
له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌رهوون
راپۆرتی ساڵانه‌ی كۆنگره‌ی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی" فرۆشی چه‌ك له جیهاندا"
له "سێ" چه‌ك،"دوو"ی له ئه‌مریكاوه دێت!

رۆژنامەی:die Tageszeitung
لە ئەڵمانییەوە: تاهیر بەرهوون
هه‌وڵه‌كانی سوپای تورک بۆ کۆدتا!
Von Nick Brauns
رۆژنامه‌ی ئاڵمانی Junge Welt
له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌رهوون
ژیانی گاڵتاوی دکتور دابیچ
ده‌روونناس، هه‌ڵبه‌سته‌وان یان تاوانکاری شه‌ڕ..."رادووان کاراجیچ"
س. دراکۆییچ
وه‌رگێڕانی (له فارسییه‌وه): مه‌نسور سدقی
دەربارەی ئینسانفرۆشی، چ رێژەیەك له ده‌ستدا نییه
راپۆرتی UN ده‌رباره‌ی دییل‌داری مۆدێڕن
قوربانییانی مرۆڤفرۆشی: منداڵانی چه‌کدار
ئاندریاس تسوماخ
رۆژنامه‌ی Die tageszeitung
وه‌رگێڕانی: تاهیر به‌رهوون
خه‌یاڵپه‌رستێکی رۆژگارانی رابردوو
کلاوس هێلگه دونات
رۆژنامه‌ی Die Tageszeitung
چه‌کدارکردن، نه چه‌ککردن
ئاندریاس تسوماخ
وه‌رگێڕانی: تاهیر به‌رهوون
دوو تا سێ بێلژیک
وێنسێت کوورێبایته‌ر
وه‌رگێردراوی ئازاد له ئاڵمانیه‌وه: تاهیر به‌رهوون
سه‌رده‌می لاوانی عه‌ره‌ب
یوسف كورباج
له‌ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌ی رابردوودا، نزیكبوونه‌وه‌ی دیمۆگرافی وڵاتانی باشوور و باكووری مێدیتێرانێ (وڵاتانی كه‌ناری ده‌ریای نێوه‌ڕاست) كه‌وتووه‌ته سه‌ر رێچكه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش. پێوه‌ری رێژه‌ی له‌دایكبوون، كه وێنه‌یه‌ك له‌پێشكه‌وتنی دونیای موسڵمانان پێشكه‌ش ده‌كات، ده‌ریده‌خات كه لوبنان، توونس، مه‌غریب، توركیا و ئێران له‌مه‌ودوا ده‌گه‌نه ئاستێكی نزیك له وڵاتانی ئه‌وروپا.

ئێعدامی "ئۆسامه بن لادن"
کوشتنی که‌سێکی بێ چه‌ک، کرده‌وه‌یه‌کی ناپه‌سه‌نده
رۆژنامه‌ی Junge Welt
فیدێل کاسترۆ
له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌رهوون
هه‌ڵوێستی مێژوویی شۆڕشی کووبا، له دژایه‌تی له گه‌ڵ هه‌ر چه‌شنه چالاکییه‌ک که بتوانێ ژیانی مرۆڤی سیویل، تووشی مه‌ترسی بکات، بۆ هه‌موان ناسراوه. ته‌نانه‌ت وه‌ک لایه‌نگرێکی سه‌رسه‌ختی خه‌باتی چه‌کداری له دژی رژیمی سه‌ره‌ڕۆی باتیستاش، ئێمه وه‌ک پڕه‌نسیپێکی بنه‌ڕه‌تی دژی هه‌ر چه‌شنه تێرؤرێک بووین که مه‌ترسی گه‌یاندنی، زه‌ره‌ر و زیان به ژیانی که‌سانێکی بێ تاوانی لێکرابێ.

جیهانی "عه‌ره‌ب"، ده‌هه‌ژێ!
رۆژنامه‌ی TAZ
کلاوس لێگه‌ویی
له ئالمانییه‌وه: تاهیر به‌رهوون
تاڵترین وانه و ده‌رسێک که له ره‌فتاری رۆژئاواییه‌کانه‌وه وه‌رده‌گێرێ ئه‌وه‌یه: "خۆتان، خۆتان ئازاد بکه‌ن" و تا ئه‌و ده‌م، گرینگ بۆ ئێمه‌ی رۆژئاوایی ئه‌وه‌یه که رێبه‌رانی تاکڕه‌و و به‌ده‌سته‌ڵات، بۆ به‌ستنی رێککه‌وتننامه‌کانی بازرگانی و دامرکاندنه‌وه‌ی شه‌پۆلی په‌نابه‌ران، له‌سه‌ر مێزی دانووساتن له به‌رانبه‌رمان دانیشن. نموونه‌ی به‌رچاوی ئه‌م پڕنسیپه، توونێسه که بن عه‌لی توانیبووی وه‌ک گارانت و دابینکه‌ری ئه‌منییه‌تی تووریسته‌کان و هه‌روه‌ها به‌رگری له شه‌پۆلی نایاسایی په‌نابه‌ران، ساڵیانێکی زۆر له ژێر چه‌تری رۆژئاواییه‌کاندا بمێنێته‌وه.

دێمۆگڕافیای جیهان گۆڕدراوه
گۆڤاری Welt Sichten
مارگرێت كارش
له ئاڵمانییه‌وه :تاهیر به‌رهوون
له هه‌موو وڵاتانی جیهاندا، راده‌ی نێونجی ته‌مه‌ن له‌هه‌ڵكشاندایه. نۆره‌ی "زایین" بۆ هه‌ر ژنێك دابه‌زیوه و رێك به‌م هۆیه‌وه ژماره‌ی به‌ساڵاداچووان له كۆمه‌ڵگادا به‌رز بوه‌ته‌وه. هه‌رچه‌ند گۆڕانكارییه دێمۆگڕافییه‌كان له ناوچه‌وه بۆ ناوچه ده‌گۆڕدرێن، به‌ڵام هه‌موو ده‌وڵه‌تانی جیهان، به‌رپرسن له تاووتوێ بۆ چێ كردنی وه‌ها سیسته‌مگه‌لێكی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه بتوانن ژیانێكی ئابڕوو مه‌ندانه بۆ پیران دابین بكه‌ن. له‌م بواره‌دا به‌داخه‌وه وڵاتانی به‌ناو "باشوور" گه‌لێك له‌دوان.
ویکیلیکس هه‌ر ئه‌وه ده‌کات که رۆژنامه‌کان ده‌یکه‌ن

جولیان ئه‌سانج
سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس
ویکیلیکس چه‌ندین راستیی رووتی سه‌باره‌ت به جه‌نگه‌کانی عێراق و ئه‌نغانستان و چه‌ندین چیرۆکی ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵیی نێو کۆمپانیا گه‌وره‌کان خسته‌ڕوو. لێره و له‌وێ ده‌گوترێت که من دژی جه‌نگم. به‌ڵام ئه‌وه راست نییه. هه‌ندێکجار هه‌ندێک وڵات ناتوانن هیچ بکه‌ن جگه‌له‌وه‌ی که له‌دژی یه‌کدی بجه‌نگن. زۆر جه‌نگیش هه‌ن که جه‌نگی شه‌رعین. به‌ڵام هیچ شتێک له‌وه هه‌ڵه‌تر نییه که حکومه‌تێک ده‌رباره‌ی جه‌نگه‌کان درۆ له‌گه‌ڵ گه‌له‌که‌یدا بکات.
د.مۆردخای زاکین، راوێژکاری پێشووی سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ:
"دەبێ كورد كۆنترۆڵی سامان و كانزای سرووشتی كوردستان بكەن، وەك نەوت و ئاو"
مستەفا چوارتایی و عەلی گولەر
كورد لە ئەوروپا زۆر كۆڕ و سەمینار سازدەكەن، بەڵام بۆنە كوردییەكان بەوە ناسراون كە ئامادەبووانی كورد هەمیشە كەمێك درەنگتر ده‌گه‌ن، كەچی ئەمجارە نیو كاژێر بەر لەوادەی سەمینارەكە، ژمارەیەكی بەرچاو كورد و هەندێك ئەڵمان لە هۆڵی ژمارە 376ی پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ سەمینارەكەی د.مۆرداخای ئاماده‌بوون. لەنێو ئامادەبوواندا ژمارەیەكی زۆر لە رۆشنبیران و نووسەرانی كورد ئامادەببوون، لەوانەش د.جەمال نەبەز.
مۆرداخای لە بەشی یەكەمی باسەكەیدا، ئاماژەی بە جیاوازییەكانی نێوان گەلی كورد و گەلی فەلەستینی كرد، پەنجەی لەسەر ئەوە دانا كە گەلی فەلەستینی چەندە پشتگیریی عەرەبی و ئیسلامی هەیە و كورد چەندە بێكەسن. هەروەها باسی لە پلانی سیاسی فەلەستینییەكان كرد و رەخنەی لە بێ پلانی كورد گرت.
مۆرداخای لە بەشی یەكەمی باسەكەیدا، ئاماژەی بە جیاوازییەكانی نێوان گەلی كورد و گەلی فەلەستینی كرد، پەنجەی لەسەر ئەوە دانا كە گەلی فەلەستینی چەندە پشتگیریی عەرەبی و ئیسلامی هەیە و كورد چەندە بێكەسن. هەروەها باسی لە پلانی سیاسی فەلەستینییەكان كرد و رەخنەی لە بێ پلانی كورد گرت.

هه‌ڵسه‌نگاندنێکی تورکییه،
بۆ ئه‌ندامه‌تی له "یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا"دا
گۆڤاری greenpeace
له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌رهوون
بڕیارده‌ری ئه‌ندامه‌تی چاوه‌ڕوانکراوی تورکییه له یه‌کیه‌تی ئۆڕوپادا ،به‌ته‌نیا سیاسه‌توانان نین. به‌ڵکوو شاروه‌ندانی ئۆروپیش له خۆ ده‌پرسین : داخوا تورکییه چه‌نده ئاماده‌یی بۆ ناو ئۆروپا،هه‌یه ؟
هه‌رچه‌ند له‌م دواییانه‌دا توانیویه‌تی رێفورمگه‌لێک له بواری مافی مرۆڤ، ژینگه و ئابووریدا چێ بکات، به‌ڵام هێشتاش زۆری له پێشه. سه‌رنجێک له گرینگ‌ترین فاکت و تنگه‌ژه‌کانی به‌رده‌م.

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی، پێویسته
کریستیان یاکووب
رۆژنامەی die tageszeitung
له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌رهوون
پاش راپۆرتی رۆژنامه‌ی taz ده‌رباره‌ی به‌کار هێنانی چه‌کی کیمیاوی له لایه‌ن تورکییه‌وه‌ی به دژی خه‌باتکارانی پ.ک.ک،پسپۆڕان و پارته سیاسییه‌کانی ئاڵمانی داوای لێکۆڵینه‌وه له UN ده‌که‌ن.
له ماوه‌ی رابردوودا، رۆژنامه‌که‌مان به‌ڵگه‌گه‌لێکی له‌سه‌ر به‌کارهێنانی "چه‌کی کیمیایی" له لایه‌ن سوپای تورکییه‌وه، که پاییزی ساڵی رابردوودا و کاتی رادوونانی گروپێکی 8 که‌سی له خه‌باتکارانی پ.ک.ک. به کار هێناوه، بڵاو کرده‌وه. له‌م پێناوه‌دا و بۆ تاووتوێکاری و هه‌ڵسه‌نگاندن، وێنه‌ی چه‌ند "ته‌رمێکی شێوێندراو"ی هه‌نارده زانکۆی شاری هامبوورگ و ئه‌وانیش له ڕووی وێنه‌کانه‌وه ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی "مه‌واددی کیمیایی"یان، سه‌لماند.

نزار خه‌زرجی درۆی كرد
دانیمارك له‌به‌ر به‌شداریی له (ئه‌نفال)دا
مافی په‌نابه‌ریی به خه‌زره‌جی نه‌دا
ده‌رسیم دێبه‌گه‌یی
لێره‌دا زۆر به‌كورتی وه‌ڵامی درۆكانی نزار خه‌زره‌جی دۆستی سه‌ركرده كورده‌كانی(پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان) ده‌ده‌مه‌وه. سه‌باره‌ت به به‌شداری ئه‌و له هێرشكردنه سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه ئاماژه به نووسراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا (نووسینگه‌ی نزار خه‌زره‌جی) ده‌ده‌م كه به ژماره 153 له رێكه‌وتی 16/3/1988دا به واژۆی نزار خه‌زره‌جی ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی فه‌یله‌قی یه‌ك كراوه. نووسراوه‌كه‌ی نزار خه‌زره‌جی بۆ فه‌یله‌قی یه‌ك بریتییه له رێنمایی و هه‌شت خاڵی له‌خۆ گرتووه كه هه‌ر هه‌موویان رێوشوێنی پلانی گرتنه‌وه و پاراستنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه.
"ده‌ستدرێژی جینسی" وه‌ك شێوه‌یه‌ك له "شه‌ڕ"
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌مریكا، پێوه‌ن كه به‌ره‌نگارییه‌كی هاوئاهه‌نگی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به"ده‌ستدرێژی جینسی" بڕاسێنن.

دۆمێنیك جانسۆن
رۆژنامەی die tageszeitung
له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌رهوون
ده‌ستدرێژی جینسی بوه‌ته شێوه‌یه‌ك له شێوه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕ که له هه‌موو ناوچه شه‌ڕلێدراوه‌كانی وه‌ك: یوگوسلاوی پێشوو، رۆواندا، ئه‌فغانستان و سییه‌رالێۆن،به پڕانی به‌دیکراوه و هه‌ر ئێستاش به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی كۆنگۆ و ناوچه‌ی دارفووری سودان به‌دیده‌كرێ. ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م تاوانه ده‌گاته سه‌دان هه‌زار که‌س.
له تازه‌ترین راپۆڕتی "بان کی موون " سکرێتری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، سێ فاکتۆڕی گرینگ بۆ ئه‌م دیارده‌یه ده‌ستنیشان کراوه: ...
له تازه‌ترین راپۆڕتی "بان کی موون " سکرێتری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، سێ فاکتۆڕی گرینگ بۆ ئه‌م دیارده‌یه ده‌ستنیشان کراوه: ...
راپۆرتی ساڵانه‌ی كۆنگره‌ی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی" فرۆشی چه‌ك له جیهاندا"
له "سێ" چه‌ك،"دوو"ی له ئه‌مریكاوه دێت!

رۆژنامەی:die Tageszeitung
لە ئەڵمانییەوە: تاهیر بەرهوون
به پێی راپۆرتی كۆنگره‌ی ئه‌مریكا كه له رۆژنامه‌ی New York Times دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له چه‌ند ساڵی رابوردوودا راده‌ی به‌هه‌مهێنانی چه‌كی به شێوه‌یه‌كی به‌ر چاو به‌رز كردوه‌ته‌وه تا ئه‌و جیگایه‌ی كه له ساڵی 2008 دا به فرۆشی 37،8 میلیارد دۆلار، پله‌ی ئه‌كه‌می له نێۆ وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری چه‌ك دا مسۆگه‌ر كردووه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ساڵی پێشتر، كۆی فرۆشی چه‌كی ئه‌مریكایی ته‌نیا 25،4 ملیون دولار بوو.
هه‌وڵه‌كانی سوپای تورک بۆ کۆدتا!
Von Nick Braunsرۆژنامه‌ی ئاڵمانی Junge Welt
له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌رهوون
مانگی جۆزه‌ردانی رابوردوو رۆژنامه‌ی لیبێڕاڵی ته‌ره‌ف، بۆ یه‌كه‌م جار كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی كه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌ر تاقمی راستڕه‌وی ئه‌رگه‌نه‌كۆن، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا بوو، بڵاو كرده‌وه.
له یه‌كێك له‌م به‌ڵگانه‌دا و به ناوی فه‌رمانده‌ری به‌رزی هێزی ده‌ریاییی، دوورسوون جیجه‌ك و له ژێر سه‌ر دێڕی"پلانه‌كانی به‌ربه‌ره‌كانێی دژكار"، ورده‌كاری و هه‌وڵه‌كانی پێویست بۆ لاواز كردن و سڕینه‌وه‌ی پارتی ده‌سته‌ڵاتداریAKP و هه‌روه‌ها جووڵانه‌وه‌ی به‌هێز و به‌رینی هاوپه‌یمانی كه له ژێر رێبه‌رایه‌تی خه‌تیب فه‌تحوللا گۆله‌ن دایه، پێشنیار كراوه:
ژیانی گاڵتاوی دکتور دابیچ
ده‌روونناس، هه‌ڵبه‌سته‌وان یان تاوانکاری شه‌ڕ..."رادووان کاراجیچ"
![]() |
![]() |
|---|---|
رادووان کاراجیچ |
دکتور دابیچ |
س. دراکۆییچ
وه‌رگێڕانی (له فارسییه‌وه): مه‌نسور سدقی
ئه‌و بابه‌ته سالێک و چه‌ند مانگ پێش و پاش ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی "رادووان کاراجیچ" یه‌کێک له تاوانبارانی شه‌ڕی باڵکان نووسراوه. ئێستاش ره‌نگه وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ک بێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له "کۆماری ئێسلامی ئیران"دا بۆ مانه‌وه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا له به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵکدا، تاوانکاریی دژی مرۆڤایه‌تیان کردووته پیشه‌ی رۆژانه‌ی خۆیان. (م.س.)
دەربارەی ئینسانفرۆشی، چ رێژەیەك له ده‌ستدا نییه
راپۆرتی UN ده‌رباره‌ی دییل‌داری مۆدێڕن
قوربانییانی مرۆڤفرۆشی: منداڵانی چه‌کدار
ئاندریاس تسوماخ
رۆژنامه‌ی Die tageszeitung
وه‌رگێڕانی: تاهیر به‌رهوون
رێژه و ئامارێکی باوه‌ڕ پێکراو،ده‌ر باره‌ی دییل‌داری مۆدێڕن له ئاڕادا نییه.له‌کاتێکدا که زۆرترین قوربانییان، ژنان و کچانن،به‌داخە‌وه زۆرترین تاوانکارانیش هەر له ناو خۆیاندا هه‌ڵکه‌وتوون.
راپۆرتە چڕ و پڕە 292 لاپەڕەییەكەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان( ی. ن .) دەربارەی كڕین و فرۆشتنی ئینسان لە رادەی جیهانیدا كەرۆژی09.02.12 لە نیویۆرك دەرچوێندرا،بەم رستەیە دەست پێدەكا: "کێشه‌یه‌کی مه‌زنه و له‌وانه‌شه هه‌رده‌م گه‌وره‌تر بێ،به‌ڵام ئێمه هێشتاش زانیارییه‌کانمان زۆر که‌مه." ئه‌م راپۆرته له ژێر سه‌ردێڕی "فرۆشی ئینسان تاوانێکه که هه‌موومان شه‌رمه‌زار ده‌کا" له لایه‌ن یانه‌ی تایبه‌ت به به‌ربه‌ره‌کانێ دژ به تاوان و مه‌واددی موخه‌دیر(UNODC)که له شاری ویه‌ن پێته‌ختی ئۆتریش نیشته‌جێیه،ئاماده کراوه.
راپۆرتە چڕ و پڕە 292 لاپەڕەییەكەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان( ی. ن .) دەربارەی كڕین و فرۆشتنی ئینسان لە رادەی جیهانیدا كەرۆژی09.02.12 لە نیویۆرك دەرچوێندرا،بەم رستەیە دەست پێدەكا: "کێشه‌یه‌کی مه‌زنه و له‌وانه‌شه هه‌رده‌م گه‌وره‌تر بێ،به‌ڵام ئێمه هێشتاش زانیارییه‌کانمان زۆر که‌مه." ئه‌م راپۆرته له ژێر سه‌ردێڕی "فرۆشی ئینسان تاوانێکه که هه‌موومان شه‌رمه‌زار ده‌کا" له لایه‌ن یانه‌ی تایبه‌ت به به‌ربه‌ره‌کانێ دژ به تاوان و مه‌واددی موخه‌دیر(UNODC)که له شاری ویه‌ن پێته‌ختی ئۆتریش نیشته‌جێیه،ئاماده کراوه.
![]() |
|---|
ساڵی 1994 کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی سۆلژه‌نیتسین له تاراوگه
|
خه‌یاڵپه‌رستێکی رۆژگارانی رابردوو
کلاوس هێلگه دونات
رۆژنامه‌ی Die Tageszeitung
"سۆلژه‌نیتسین" که ئه‌زموونی ئۆردووگاکانی بێگاری هه‌بوو، 50 ساڵ پاشان، خۆی گشتگیربوونی مافی مرۆڤ ره‌تده‌کاته‌وه و ده‌ست بۆ داوێنی رابردووی رووسیه ده‌بات و ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌تر جیاواز ده‌بێنێت و زۆر به‌ساکاری بۆ نه‌مانی دێمۆکراسی له ده‌سه‌ڵاتی "پوتین"، پاساو دێنێته‌وه و پێیوابوو، هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک پێویستی به دمڕاست و تۆژیک له نوخبه‌کان هه‌یه که ده‌ستیان واڵا بێت و خاونی هه‌موو مافه‌کان بن، له‌هه‌مان کاتدا بۆ خه‌ڵکانی ئاسایی، ده‌بێت ماف و ئازادییه‌کانی به‌رته‌سک بنه‌وه.
ئاندریاس تسوماخ
وه‌رگێڕانی: تاهیر به‌رهوون
ئه‌وڕۆکه مه‌خارجی سه‌ربازی له ڕاده‌ی جیهانیدا، به‌رزتره له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد. به‌رینترین کۆنفڕانسه‌کانی کۆنتڕۆڵی چه‌ک،چیتر کارئامه نین. ئاڵمان هاوکات له گه‌ڵ به‌ده‌مه‌وه گرتنی دروشمی ئاشتیخوازانه،له کرده‌وه‌دا سه‌رقاڵی ته‌یار و نوێ کردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌می جببه‌خانه و هێزه سه‌ربازییه‌کانییه‌تی.
هه‌ژده ساڵ پاش کۆتایی هاتنی شه‌ڕی سارد، هه‌موو هیوایه‌ک بۆ ئاشتی له ده‌ست چووه. هه‌موو چالاکییه‌کی جددی بۆ کۆنتڕۆڵی چه‌ک و چه‌ککردن، له‌و چه‌شنه‌ی که له ساڵانی 70 و 80 دا له ئاڕادا بوون، به‌ته‌واوی نه‌زۆک و بێ ئاکام ماونه‌ته‌وه. ته‌نیا له نێوان ساڵانی 1989 تا 1997دا واته بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ، مه‌خارجی سه‌ربازی له ڕاده‌ی جیهانیدا دابه‌زیبوو که ئه‌ویش له 1998ه‌وه هه‌مدیسان به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ڕوو له هه‌ڵکشانه.
هه‌ژده ساڵ پاش کۆتایی هاتنی شه‌ڕی سارد، هه‌موو هیوایه‌ک بۆ ئاشتی له ده‌ست چووه. هه‌موو چالاکییه‌کی جددی بۆ کۆنتڕۆڵی چه‌ک و چه‌ککردن، له‌و چه‌شنه‌ی که له ساڵانی 70 و 80 دا له ئاڕادا بوون، به‌ته‌واوی نه‌زۆک و بێ ئاکام ماونه‌ته‌وه. ته‌نیا له نێوان ساڵانی 1989 تا 1997دا واته بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ، مه‌خارجی سه‌ربازی له ڕاده‌ی جیهانیدا دابه‌زیبوو که ئه‌ویش له 1998ه‌وه هه‌مدیسان به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ڕوو له هه‌ڵکشانه.
دوو تا سێ بێلژیکوێنسێت کوورێبایته‌ر
وه‌رگێردراوی ئازاد له ئاڵمانیه‌وه: تاهیر به‌رهوون
جیهان به سه‌رنجه‌وه چاوی بڕیوه‌ته بێلژیک. دوور نییه که کێشه‌ی نێوان فلاندر و والۆنییه‌کان ئه‌و وڵاته له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. له کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 10ی یۆنی ئه‌مساڵه‌وه (2007) دامه‌زراندن و دیاری کردنی ده‌وڵه‌تی نوێ به هۆی کێشه له سه‌ر کۆمه‌ڵێک ڕێفۆرم و چاکسازی له ناو دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌کاندا - که 5ه‌مین ده‌وری چاکسازییه له ساڵی 1970وه - ڕاگیراوه . له وانه‌یه به‌ره‌به‌ره چه‌شنێک ماندوویی و وه‌ڕێزی به هۆی ئه‌م هه‌موو ئاڵوگۆڕانه به سه‌ر هزر و ڕه‌وانی کۆمه‌ڵگادا زاڵ بێ.



