ئارشیڤی کۆمه‌ڵایه‌تی

جنس (ژێندێر) و ده‌سه‌ڵات
تێروانینێكی باڵاتر له جنس
شه‌هلا ده‌باغی

به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی مه‌رگی دۆعا
ئه‌و کیژه کورده‌ی که به دڕندانه‌ترین شێوه کوژرا
به‌یادی "دۆعا"
کارتێکه‌ری فیلم، گۆرانی و کایه‌ی گرژی ویدیۆیی
له سه‌ر بیر و ئاکاری منداڵان و گه‌نجان
د. کامران ئه‌مین ئاوه
سه‌نته‌ری ژنانی کورد له شاری کۆڵنی ئاڵمان
بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی به‌رژه‌وه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسیه‌کان ده‌بی ژنان و پیاوانی ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵگا قۆڵ هه‌ڵماڵن

جنس (ژێندێر) و ده‌سه‌ڵات
تێروانینێكی باڵاتر له جنس
شه‌هلا ده‌باغی
دیتنی ژن وه‌ك جنس، له ستروكتووری پیاوسالاردا، له گیروگرفته‌كانی سه‌ره‌كییه. شێوه‌ی ژیان و ڕۆڵی ئێمه به جنس (سێكس)، واته ژن‌بوون یان پیاوبوونمان گرێدراوه. ژن و پیاو ده‌بێ ئه‌ركه‌كانیان به‌پێی كولتوور و قه‌رارداد ڕاپه‌ڕێنن. له دابه‌شكردنی ڕۆڵ و ده‌سه‌ڵاتدا، ژن "جنسی دووهه‌م"ه و له خواره‌وه‌ی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات دایه. ئه‌و ژنانه‌ش كه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتن (ده‌سه‌ڵاتی سیاسی) به گشتی ده‌ستووری پیاوسالاری به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.سیستێمی پیاوسالار دوو جۆره تایبه‌تمه‌ندی له ژن و پیاودا پێكدێنێ:
1. پیاو نابێ ژان و خه‌م بدركێنێ، ده‌بێ هه‌ست نیشان نه‌دا و ئه‌ركی پیاوانه‌ی خۆی ڕاپه‌ڕێنێ. ئه‌مه سیمای بوونه‌وه‌رێكی دڵڕه‌ق ده‌شووبهێنێ.
2. ژن وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی لاواز، حه‌ساس و پاسیڤ.
1. پیاو نابێ ژان و خه‌م بدركێنێ، ده‌بێ هه‌ست نیشان نه‌دا و ئه‌ركی پیاوانه‌ی خۆی ڕاپه‌ڕێنێ. ئه‌مه سیمای بوونه‌وه‌رێكی دڵڕه‌ق ده‌شووبهێنێ.
2. ژن وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی لاواز، حه‌ساس و پاسیڤ.

به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی مه‌رگی دۆعا
ئه‌و کیژه کورده‌ی که به دڕندانه‌ترین شێوه کوژرا
به‌یادی "دۆعا"
کاتێک به هه‌ڵکه‌وت فیلمی به‌رده‌بارانی دۆعام بینی، سه‌ره‌تا عه‌به‌سام. ته‌زوویه‌ک به له‌شمدا هات و تاسام. نه‌مده‌زانی به‌رد و بلووکه‌کان ببژێرم که یه‌ک یه‌ک و به یه‌که‌وه به سه‌ر ئه‌و جه‌سته لاواز و ناسکه‌دا ده‌بارین، یان به روانینی کاتژمێره‌که‌م، چرکه‌ساته‌کان ببژێرم که ئه‌و جه‌سته تا که‌ی به‌رگه ده‌گرێ و مه‌لی رۆحی ده‌رباز ده‌بێ. وا ته‌زیبووم که توانای ئه‌و ئه‌رکانه‌م نه‌مابوو. ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌م پێکرا، هه‌رچی ته‌ڕایی له له‌شمدا هه‌یه له ده‌ممدا کۆی که‌مه‌وه تا بیکه‌م به تف و به روخساری ئه‌و هه‌موو نامرۆڤایه‌تیه‌یدا که‌م.
تاهیر حیکمه‌ت
تاهیر حیکمه‌ت
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژن
بڵه‌ی ئاسمان له‌و دیو شوشه‌ی فرمێسکه‌وه له‌کاتی ده‌سپێکی ساڵی تازه چۆن ببیندرێ؟

پێم دەلێن هەڵفره
هه‌میشه ده‌مگوت هەڵڵفرین ڕازاوەترین ووشەیە كە تەنها قەڵه‌مه‌کان دەوێرن بی نوسنەوە چۆن ئەمن دەتوانم هەڵبفرم له كاتێكدا كەتەواوی باڵندەكان باڵیان چندراوە،"
بە‌ڵام ئێستا دەڵیم، هەموو كاتێك دەتوانین هەڵفڕین ، بەبێ باڵیش، بەباڵی ئە‌ندیشە و باوەر دەتوانین ڕیگای لوتكە ببڕین، باڵ بکێشینه سەر ئاسوو، تیشك بخه‌ینه سه‌ر ڕۆباری ژیان، ئێستا ده‌ڵێم هه‌ڵفڕین ته‌نها ووشه نیه بنوسرێته‌وه، هه‌ڵفڕین په‌یامی دیاری کردنی چۆنیه‌تی وه‌رزه‌کانه، ده‌رفه‌ته بۆ نوسینی ووشه‌کانی به‌خته‌وه‌ری و ژیانه‌وه.... و چرۆ کردن...»»»»

کارتێکه‌ری فیلم، گۆرانی و کایه‌ی گرژی ویدیۆییله سه‌ر بیر و ئاکاری منداڵان و گه‌نجان
د. کامران ئه‌مین ئاوه
پێشکه‌وت و ده‌ستکه‌وته‌کانی سه‌رسوورهێنه‌ری تکنۆلۆژی له نیوسه‌ده‌ی رابردوودا بۆته هۆی گۆڕانکاریه‌کی مه‌زن له شێوازی ژیانی گه‌لانی دونیادا. بێگومان هه‌رچه‌شنه ئاڵوگۆڕ و ده‌ستکه‌وته‌کانی زانستی ـ فه‌نی به پێی به کارهێنانیان ده‌توانن کارتێکه‌رێکی دوولایه‌نانه‌ی ـ دژبه یه‌ک له ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵکدا هه‌بێ. له به‌ر ده‌ست بوو‌نی کامپیوتێر نه ته‌نیا ته‌واوی سنووره‌کانی جوغراڤیایی ـ سیاسی دونیای تێکشکاندووه و بواری پێوه‌ندی گه‌لانی جیهانی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئاخرین ده‌ستکه‌وته‌کان و ئا‌ڵوگۆره‌کانی زانستی، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و کولتووری پێکهێناوه، هاوکات بۆته هۆی مه‌ترسی ڵه بواره‌کانی سه‌لامه‌تی رووحی، ئاکار و ره‌فتاری کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌رس خوێند‌ن بۆ منداڵان و لاوان.
کارتێکه‌ریی ماڵوێرانکه‌ر و تێکده‌ری فیلمگه‌لی گرژی تله‌ویزیۆن، کایه جۆراوجۆره‌کانی ئینتێرنێت ـ ویدیۆیی و گۆرانیه‌کانی متاڵ له سه‌ر منداڵان و گه‌نجان و لاسه‌نگی ره‌وانی ـ له‌ش وه‌ک به‌رهه‌می ئه‌وان، بۆته هۆی پێکهاتنی نه‌خۆشیگه‌لێک وه‌کو "سیندرۆمی ئینته‌رنێت" و سێندرۆمی جیهانی ناپاک.
وتووێژ
سه‌نته‌ری ژنانی کورد له شاری کۆڵنی ئاڵمان
بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی به‌رژه‌وه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسیه‌کان ده‌بی ژنان و پیاوانی ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵگا قۆڵ هه‌ڵماڵن
توندوتیژی دژی ژنان و دابین کردنی مافی یه‌کسان بۆ هه‌ر مرۆڤێک، بابه‌تێکی گرینگ و جێی سرنجه له هه‌مووی جیهاندا و به تایبه‌ت له وڵاتی ئێمه. سه‌باره‌ت به بوار و چلۆنایه‌تی چالاکی و خه‌بات له پێناو ئه‌م گرینگه‌دا، چه‌ند پرسیارمان ئاڕاسته‌ی چالاکانی ئه‌م بواره کرد که سه‌ره‌تا سه‌نته‌ری ژنانی کورد له شاری کۆڵنی ئاڵمان که له مێژه له‌و بواره‌دا چالاکی ده‌نوێنن وناویان ئاشنایه، به دڵ ئاوه‌ڵاییه‌وه و‌ڵامیان داینه‌وه که به سپاسه‌وه ده‌یخه‌ینه به‌ر ده‌ستتان.