ئارشیڤی چاند و هۆنه‌ر

مێژویێك له تاوان
چیرۆكی ئه‌و منداڵانه‌ی كه به سه‌ر په‌لكه‌یكی هونراوه له په‌تی سێداره ده‌چنه ناو خانووی به‌یانیه‌وه!!
نه‌هیه خۆشكه‌لام
ڤلادیمیر ئاجامۆڤ، هونه‌رمه‌ندی به‌نێوبانگی شانۆ و بالێ له رووسیا:

من بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا كوردم
ئا: مه‌نسور سدقی

به‌یتى دمدم و به‌راوردى دوو گێڕانه‌وه
یوونس قوربانیفه‌ر
و: شه‌ریف فه‌لاح

كۆمیدیایه‌كی ره‌شی كوردان له سالۆنی سینه‌ماكانی فه‌ڕه‌نسادا
نه‌زه‌ند به‌گیخانی

كورد ئاگای له میری هێلكان نییه
هه‌ڤپه‌یڤین: ئارژین یامان

"باسێک له سه‌ر کۆنترین شێعری دونیا"
ئینهێ دۆنا؛ خاتووخوای شێعر"
وه‌رگێڕ:له‌یلا ساڵحی

ئه‌نستیتیوتی كه‌له‌پووری كورد 27 میلۆدی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانی تۆماركرده‌وه
مه‌زهه‌ری خالقی:
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌نگه نه‌مره‌کان سه‌ر به هه‌موو لایکدا ده‌که‌ین
كاوه شێخ عه‌بدوڵڵا
کلاسیسم
(بنه‌ماکان و جۆره‌کانی ئه‌ده‌بیی کلاسیک)
ئه‌حمه‌د چاک
بۆره‌تاری بۆره‌گه‌ری
حوسێن شێربه‌گی

هێمن،شاعیرێکی ناسراو،
ڕه‌خنه‌گرێکی ناوبڕاو
مراد ئه‌عزه‌می

ئۆریگامی و مانا شاراوه‌كانی
له زنجیره درامای هه‌لاَتن له زیندان
(Prison Break Origami)
نووسین و ئاماده‌كردنی: هاشم عه‌لی وه‌یسی

ره‌خنه چییه؟
عه‌بدولخالق یه‌عقووبی

قاڵاوی سپی
ڕه‌حمان سۆفی

ناساندنی کتێبی کوردی له گۆڤار وبڵاوکراوه‌کان دا
بریا کاکه‌سووری

"ئه‌و شاعیره‌ی به خراپه‌ی خۆیدا هه‌ڵده‌کوت"
شێعر و ژیانی "سافۆ" ژنه شاعیری که‌ونارا
وه‌رگێڕ: له‌یلا ساڵحی
ئوقیانووسێك ده‌ریا ده‌ریا هه‌ڵده‌دراوه
ئه‌بولقاسم موییه‌دزاده (هه‌ڵۆ)
په‌نجه‌م ده كانی هه‌ڵكێشا گمه‌ی كۆتری لێده‌تكاوه،
په‌نجه‌م ده ڕووبار هه‌ڵكێشا هاژه‌ی واژه‌ی لێده‌تكاوه
په‌نجه‌م ده وشه هه‌ڵكێشا تك تك پیتی لێده‌تكاوه،
په‌نجه‌م ده هه‌ور هه‌ڵكێشا گۆزه‌ی سه‌ره‌وژێری شێعری لێده‌تكاوه
په‌نجه‌م ده ده‌ریا هه‌ڵكێشا ته‌متوومان و هه‌ور و هه‌ڵام لێده‌تكاوه،
په‌نجه‌م ده هه‌ستم هه‌ڵكێشا په‌نجه‌ره‌یه‌كم لێكراوه
ئوقیانووسێك ده‌ریا ده‌ریا هه‌ڵده‌دراوه
له خاک و خۆڵی شاره‌زوره‌وه به‌ره‌و سابڵا‌غ و ئه‌رمه‌نی بڵاغی موکریان
عه‌لی قاسمی

بۆچی قه‌دریان نازانین؟!
یه‌ک له‌وان شوکروڵڵا بابان
قه‌ڵغانی سه‌بر
ته‌رجه‌مه‌ی قه‌سیده‌یه‌کی "سه‌یفی فه‌رغانی"
فه‌ریدوون ئه‌رشه‌دی
کــه‌ڵه‌بابه‌کانی گـزنـگ

هه‌ڵسه‌نگاندنی دوا رۆمانی یا‌شار که‌مال
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د

ده‌لاقه‌یه‌ک به‌رووی " ئیواره ئاشقه‌کانی ته‌مه‌ن" ی
فه‌وزیه سوڵتان به‌گیدا
کاوه حه‌سه‌ن پوور
له سیماتا به‌دیم کرد هه‌یکه‌لی عومرێکی حه‌سره‌تکێش
وه‌هـا دیـاره که به‌خـتت ئـاشیـانی بوولبولی خـه‌م بێ
«گۆران»

ئه‌ده‌بیاتی گه‌لانی بچوك
نووسه‌ر: فڕانتس کافکا
وه‌رگێڕ: سه‌عید سلێمانی

ئه‌رکی به‌یان له هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا
هێمن
ئاماده‌کردنی: ره‌حیم به‌هرامزاده
ژنانی شاعیر و دیسكۆرسی فێمێنیستی
شه‌هلا ده‌باغی
به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی ژێنوسایدی هه‌ڵه‌بجه
یادی هه‌ڵه‌بجه
عه‌لی مه‌حه‌مه‌دی
شێته بایه‌کی ده‌شته‌کی
له‌وبه‌ری چیاکانه‌وه
هه‌ڵیکردێ و
به‌ردینه په‌رژینی سنوری
وڵاتی ڕازه‌کانی په‌ڕاند،
چه‌شنی دراکۆلا
شیره‌ی ره‌شی
گه‌ردنی کچی شه‌وی
هه‌ڵمژی.
سه‌رمه‌ست،
ده‌ریای ژینی سارد و مه‌ندی
وه‌هاژه خست،
په‌رده‌ی نه‌هێنی
له سه‌ر شار لادا.»»»»
"دگردیسی"،
خوێندنه‌وه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی- فێمینیستی شێعری ناڵه‌جودایی
شه‌هلا ده‌باغی
بۆ وڵات
یاسین برایم- رواندز
سویند به گه‌رمیان و كوێستانم
هه‌ڵۆیــــــــــــــــه‌كی كوردستان‌م
بۆ ئازادی نیـــــــــــــــــشتیمانم
چیا ده‌كه‌مــــــــــــــه ده‌زگیرانم
قه‌ندیل قه‌ندیل دوژمن به‌زێن
خۆرِاگرو تۆڵــــــــــــــــه ستیێن
بالاســــــــــــووره‌كه‌ت شاهیده
خوێنی پیــــــــرۆزی شه‌هیده
»»»»
مێژویێك له تاوان
چیرۆكی ئه‌و منداڵانه‌ی كه به سه‌ر په‌لكه‌یكی هونراوه له په‌تی سێداره ده‌چنه ناو خانووی به‌یانیه‌وه!!
نه‌هیه خۆشكه‌لام
ڕۆحت بسپێره ده‌ست خولیای یاقوتی خه‌یاڵێكی دوور و كاڵه‌و‌بوو، نیگات بكه به هاوڕێ له گه‌ڵ نیگاكانم با بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو مێژو، بۆ ناو ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه ئه‌مڕۆ‌یان دروست كرد بۆ ناو ئه‌و كاتانه‌ی كه میلۆدی مه‌رگ و قاقای پێكه‌نینی ده‌ڕوات دونیا داگیر بكات و له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌رین و تێكڕمانی ڕۆحی منداڵانه ئاوێته ببێت، بۆ ناو ئه‌و كاتانه‌ی كه چیروك، چیرۆكی ناشتنه
ڤلادیمیر ئاجامۆڤ، هونه‌رمه‌ندی به‌نێوبانگی شانۆ و بالێ له رووسیا:

من بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا كوردم
ئا: مه‌نسور سدقی
له‌ساڵی 1993-1994 وه‌ك باشترین سه‌ماكاری ساڵ هه‌ڵبژێردرا. له‌ساڵی 2000 بووه داهێنه‌ر و رێبه‌ری هونه‌ری ناوه‌ندی ده‌رهێنانی “Летящий во времени”. له ساڵی 2001، به سه‌رۆكی (یه‌كێتی سه‌ما و بالێی مۆدێرن) هه‌ڵبژێردرا. مامۆستایه له ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تیی هونه‌ره جوانه‌كان و داهێنان. هه‌ڵگری نازناوی “هونه‌رمه‌ندی شایسته‌ی فێدراسیۆنی رووسیا”یه.

به‌یتى دمدم و به‌راوردى دوو گێڕانه‌وه
یوونس قوربانیفه‌ر
و: شه‌ریف فه‌لاح
له راستیدا ئه‌وه سه‌رچاوه‌کانى ده‌سه‌ڵاتن که ده‌نگى رابردوو به‌رز ده‌که‌نه‌وه و رابردووى مردوو ده‌که‌نه‌وه به ده‌قى زیندوو! سه‌رچاوه‌کانى ده‌سه‌ڵات دیاریى ده‌که‌ن که چ شتێک مێژووه و چ شتێک مێژوو نیه، چ شتێک ده‌بێ بگێڕدرێته‌وه و چ شتێک نابێ بخرێته چوارچێوه‌ى گێڕانه‌وه‌وه. سه‌رچاوه‌کانى ده‌سه‌ڵات سه‌رچاوه‌ى پیرۆزى به‌خشین، په‌راوێز خستن و نه‌فرینى مێژوون، ئه‌وانن دیاریى ده‌که‌ن که کامه که‌سایه‌تى ده‌بێ رێز و حورمه‌تى لێبگیرێ و کامه که‌سایه‌تى ده‌بێ په‌راوێز، یان تووشى نه‌فرینى یه‌کجاره‌کى بێت.

كۆمیدیایه‌كی ره‌شی كوردان له سالۆنی سینه‌ماكانی فه‌ڕه‌نسادا
نه‌زه‌ند به‌گیخانی
دوا فیلمی ده‌رهێنه‌ری كورد هونه‌ر سه‌لیم به ناوی (ئه‌گه‌ر بمری ده‌تكوژم ـ SI TU MEURS, JE TE TUE) له 23ی مانگی مارته‌وه له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی فه‌ره‌نسا پیشانده‌درێ. جوانی و گرنگی ئه‌م فیلمه له خودی چیڕۆكه‌كه‌دا نییه، به‌ڵكو له‌و چه‌مكانه‌دایه كه له فیلمه‌كه‌دا زۆر زیره‌كانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه.

كورد ئاگای له میری هێلكان نییه
هه‌ڤپه‌یڤین: ئارژین یامان
به گوێره‌ی میری هێلكان،"هێلكه" سیمبوولی ژیانه، هه‌میشه ئه‌وه بۆ ئه‌و جێگه‌ی سه‌رنج بووه: زینده‌وه‌ر چۆن له‌و هێلكه سپییه بچووكه دروستده‌بن. ئه‌و هه‌میشه هه‌ر كوردێكی مردوو، ون ، په‌راگه‌نده یان خۆڕاگر، به‌رده‌وام به هێلكه ده‌چوێنێ "هه‌ر هێلكه‌یه‌كی شكاو، پارچه‌كراو، یان ئابڵۆقه‌دراو به‌و رووداوانه ده‌چوێنم كه له كوردستان روویانداوه."
له هه‌ر تابڵۆیه‌كیدا هه‌ندێ جار ته‌نیا به قه‌پێلكی هێلكه، هه‌ندێجاریش به تێلدڕ، هه‌ندێك جار به گولله، ئه‌و بۆچوونانه‌ی ره‌نگ به ره‌نگ نه‌خشاندوون. ئه‌وه‌ش ستایلێكی شێوه‌كاری تایبه‌تی بۆ ئه‌و دروستكردووه كه نازناوی (میری هێلكان- میرێ هێكان) پێ به‌خشیووه، كاتێك ئه‌و هه‌ڤپه‌یڤینی له‌گه‌ڵ كرا ، گوتی جگه له میری هێلكان هه‌موو شتێكی دیكه لای ئه‌و بێ واتایه.
له هه‌ر تابڵۆیه‌كیدا هه‌ندێ جار ته‌نیا به قه‌پێلكی هێلكه، هه‌ندێجاریش به تێلدڕ، هه‌ندێك جار به گولله، ئه‌و بۆچوونانه‌ی ره‌نگ به ره‌نگ نه‌خشاندوون. ئه‌وه‌ش ستایلێكی شێوه‌كاری تایبه‌تی بۆ ئه‌و دروستكردووه كه نازناوی (میری هێلكان- میرێ هێكان) پێ به‌خشیووه، كاتێك ئه‌و هه‌ڤپه‌یڤینی له‌گه‌ڵ كرا ، گوتی جگه له میری هێلكان هه‌موو شتێكی دیكه لای ئه‌و بێ واتایه.

"باسێک له سه‌ر کۆنترین شێعری دونیا"
ئینهێ دۆنا؛ خاتووخوای شێعر"
وه‌رگێڕ:له‌یلا ساڵحی
هه‌زار و سه‌د ساڵ به‌ر له "سافۆ" (Sappho) و هه‌زار و حه‌وت سه‌د ساڵ پێش "هۆمێر"، له شاری ئوور (ur) کاهینێک به ناوی "ئینهێ دۆنا" (Enheduanna) ده‌ژیا. ئه‌و هه‌ر ئه‌و که‌سه‌یه که هۆنراوه‌ی به‌رزی "ئینانا (Inanna)؛ خاتوونی گه‌وره‌ترین دڵی"(1) هۆندۆته‌وه. ئه‌و به‌رهه‌مه کۆنترین شێعری جیهانه. تا ئه‌و جێیه‌ی بۆمان ده‌رکه‌وتووه شێعره‌که‌ی"ئینهێ دۆنا"یه‌که‌م شوێنه‌وارێکه که له‌سه‌ر سواڵه‌ته سومێری یه‌کان نووسراوه‌ته‌وه، که‌وایه لانی که‌م تا کاتێک شوێنه‌وارێکی کۆنتر نه‌دۆزرێته‌وه، ده‌بێ ئه‌و شاعیره وه‌ک کۆنترین شاعیری جیهان بناسین.

ئه‌نستیتیوتی كه‌له‌پووری كورد 27 میلۆدی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانی تۆماركرده‌وه
مه‌زهه‌ری خالقی:
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌نگه نه‌مره‌کان سه‌ر به هه‌موو لایکدا ده‌که‌ین
كاوه شێخ عه‌بدوڵڵا
گۆرانیبێژه كۆچكردووه‌كانی كورد به‌ختیان هێناویه‌تی كه دوای ده‌یان ساڵ له مردنی جه‌سته‌یی خۆیان، ئێستا ده‌زگایه‌ك گۆرانی و میلۆدییه‌كانیان وه‌كو ئه‌وه‌ی تازه گوتبران زیندوو ده‌كاته‌وه، ئه‌و ده‌زگایه (ئه‌نستیتوتی كه‌له‌پووری كورد)ه، كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی له شاری سلێمانییه.
کلاسیسم(بنه‌ماکان و جۆره‌کانی ئه‌ده‌بیی کلاسیک)
ئه‌حمه‌د چاک
دۆخی کلاسیسم له بۆاری ڕه‌خنه و ڕه‌خنه نووسیدا زۆر گرینگه هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه نووسه‌ری کلاسیک هه‌وڵی ده‌دا لاسایی ئه‌ده‌بیاتی به‌رزی یونان و ڕۆمی که‌ونارا بکاته‌وه هه‌ر بۆیه ناچار بوو یاسا و ڕیسای تایبه‌تی ئه‌م به‌رهه‌مانه بدۆزێته‌وه و له به‌رهه‌می خۆیدا به کاریان بێنێ و هاوکاتیش هانی نووسه‌رانی تر بدات له‌م دام و ده‌ستوورانه په‌یڕه‌وی بکه‌ن ئێمه بزاڤی ئه‌م ڕه‌خنه‌یه له بزوتنه‌وه‌ی ئومانیسته (humanisme) وه ده‌سپێده‌که‌ین.
چیرۆک
بۆره‌تاری بۆرهگهریحوسێن شێربه‌گی
هیچ سووچ و تاوانێک وه‌خۆم ناگرم، له‌م قسه و باسه و له ڕووداوه‌کانی دواتریدا له شیری به‌ری دایک و له ئاوی شه‌وێ پاک‌ترم، تاوان، تاوانی کۆپته‌ره بۆر بوو، کۆپته‌ره بۆر. نازانم بڵێم منی کڵۆڵ، بڵێم منی هه‌ناسه سارد، بڵێم چاره‌ڕه‌ش.. ئه‌وه تازه ماڵ‌وحاڵم پێکه‌وه ناوه و خانووبه‌ره‌ی تازه‌م ساز کردووه و تازه‌م هاوسه‌رگیری کردووه و... تا سه‌ر سمێڵم؟... وه‌ڵڵا تا سه‌ر هه‌ردوو برۆکانم له ژێر قه‌رزدام. له قوونی سه‌گ سواڵ ده‌که‌م و خوا خوامه ڕۆژانی ته‌مه‌ن زوو زوو تێپه‌ڕ بێ و سه‌ری بورج بگات، مووچه و مواجبی خۆم و خێزانم وه‌رگرم، بڕێک چڵاوپڵاو بخۆین و بڕێکیش قه‌رز و قۆڵه‌ی خه‌ڵک بده‌مه‌وه... ئای له‌م خه‌یاڵ پڵاوه! هه‌ی خه‌ونت وه‌خێر گه‌ڕێ!

هێمن،شاعیرێکی ناسراو،
ڕه‌خنه‌گرێکی ناوبڕاو
مراد ئه‌عزه‌می
خوێندنه‌وه‌ی وردی وتاره‌کانی هێمن، نه‌ک هه‌ر بۆچوونی ئه‌وانه‌ی پێیان وایه ئه‌ده‌بی کورده‌واری قه‌ت ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌گری جیددی به‌خۆوه نه‌بینیوه، پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه، بگره ڕێچکه‌یه‌کی له‌بار و کو‌ردانه و هاوکات زانستیانه و ڕێکوپێکیش له‌به‌ر پێی زارۆکی تازه پێگرتووی ڕه‌خنه‌ی نوێی کوردی داده‌نێت.
قسه‌که سه‌یر و خاو دێته به‌رچاو. هێمنی بیست ساڵ به‌ر له ئێستا له کوێ، و ڕه‌خنه‌ی مۆدێرن و ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌گرانی جار په‌ساپۆست مۆدێرنی هه‌نووکه له کوێ؟ وایه، به ڕواڵه‌ت ئه‌وانه لێک دوورن و فڕیان به‌سه‌ر یه‌که‌وه نابی هه‌بیت. به‌ڵام گه‌لۆ، ئه‌وه‌ی دوورکه‌وتۆته‌وه، هێمن و ڕوانگه ڕه‌خنه‌ییه‌کانی و ئه‌ده‌بی ئه‌وڕۆ نییه، ئه‌وه به‌ره‌ی ڕه‌خنه‌گر و نووسه‌ری ئه‌وڕۆیه که ڕێی حه‌وت ڕۆژان له‌م که‌له‌پووره به‌نرخه‌ی ئه‌ده‌ب و ڕه‌خنه و ڵێکۆڵینه‌وه، دوورکه‌وتۆته‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ر حاشاشی لێده‌کات. دواجارخۆی و بواری ڕه‌خنه و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بییش بێبه‌ش ده‌کات له‌و که‌له‌پووره ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی ئه‌م بواره.
قسه‌که سه‌یر و خاو دێته به‌رچاو. هێمنی بیست ساڵ به‌ر له ئێستا له کوێ، و ڕه‌خنه‌ی مۆدێرن و ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌گرانی جار په‌ساپۆست مۆدێرنی هه‌نووکه له کوێ؟ وایه، به ڕواڵه‌ت ئه‌وانه لێک دوورن و فڕیان به‌سه‌ر یه‌که‌وه نابی هه‌بیت. به‌ڵام گه‌لۆ، ئه‌وه‌ی دوورکه‌وتۆته‌وه، هێمن و ڕوانگه ڕه‌خنه‌ییه‌کانی و ئه‌ده‌بی ئه‌وڕۆ نییه، ئه‌وه به‌ره‌ی ڕه‌خنه‌گر و نووسه‌ری ئه‌وڕۆیه که ڕێی حه‌وت ڕۆژان له‌م که‌له‌پووره به‌نرخه‌ی ئه‌ده‌ب و ڕه‌خنه و ڵێکۆڵینه‌وه، دوورکه‌وتۆته‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ر حاشاشی لێده‌کات. دواجارخۆی و بواری ڕه‌خنه و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بییش بێبه‌ش ده‌کات له‌و که‌له‌پووره ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی ئه‌م بواره.

ئۆریگامی و مانا شاراوه‌كانی
له زنجیره درامای هه‌لاَتن له زیندان
(Prison Break Origami)
نووسین و ئاماده‌كردنی: هاشم عه‌لی وه‌یسی
سینه‌ما و جیهانی دووربین یه‌كێكه له كۆڵه‌كه ئه‌ساسیه‌كانی ناساندنی خۆت و كو‌لتور و كه‌له‌پووری خۆت له هه‌ر قۆناغێكی شارستانی دا به شارستانییه‌ته‌كانی تر. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین خاڵی ئه‌ساسی و بنه‌ڕه‌تی ده‌بێ له پێش چاو بگیردرێت كه یه‌كێك له‌وانه بۆ ئه‌وه‌ی سینه‌ماكار و ده‌رهێنه‌ری ئێمه باشتر به‌م جیهانه ئاشنا ببێ، ناسناندنی كار و به‌رهه‌مه گه‌وره‌كان و شێوه‌ی خولقاندنی ئه‌م جۆره به‌رهامانه‌یه كه وه‌رگێڕان یه‌كێك له ئه‌ساسیترین كۆڵه‌كه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یه.

ره‌خنه چییه؟
عه‌بدولخالق یه‌عقووبی
له پانتایی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا ره‌خنه‌ی میتۆدیک هێشتا مه‌وزووعییه‌تی گوتاری وه‌ده‌ست نه‌هێناوه به‌و مانایه‌ی که میتۆد به شێوه‌یه‌کی ناچاره‌کی ببێته ته‌کنیک و ته‌مهیدی کاری ره‌خنه‌گر به چه‌شنێک که له ده‌ره‌وه‌ی میتۆد و چوارچێوه‌ی زانستی کاری ره‌خنه هیچ بایخێکی نه‌بێت. لێره‌وه‌یه که ده‌بینین له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا هه‌ر ده‌قێک که له سه‌ر به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی ده‌نووسرێت ناوی ره‌خنه له خۆ ده‌گرێ بێ ئه‌وه‌ی چکۆله‌ترین مه‌رجی به‌کارهێنانی میتۆدی ره‌خنه‌یی تێدا ره‌چاو کرابێت. که واته ره‌خنه‌ی کوردی له‌و سه‌ره‌وه که له سه‌ر ده‌قی ئه‌ده‌بی نووسراوه ره‌خنه‌یه، به‌ڵام له سه‌ره‌وه که میتۆد ناناسێ و به کاری ناهێنێ ره‌خنه نییه. ئه‌وه‌یه هۆی ئه‌و پارادۆکسه‌ی که ره‌خنه‌ی کوردیی تێدا ده‌ژی.
کورته چیروک

قاڵاوی سپی
ڕه‌حمان سۆفی
پاڵی دابوو به دیواری هه‌یوانه‌که‌وه، ده‌یڕوانییه ئاوابوونی خۆر. له ئاسۆی دووره ده‌سته‌وه، پۆلێک مه‌ل به‌ره‌و پیره‌داری حه‌وشه‌ی کۆشکی له‌مێژینه دفڕین. پۆلی مه‌ل چه‌ن سووڕ سووڕانه‌وه، سه‌رنجام له سه‌ر پیره‌داری کۆنساڵ نیشتنه‌وه. چیمه‌ن تێڕامابوو، بیری له هه‌ڵبژارده‌ی سروشت ده‌کرده‌وه. زه‌ینی ئاڵۆزی ئه‌وه بوو؛ بۆ مروڤ ناتوانی بفڕێ ؟ ئه‌ی چۆنه ئه‌و گیانداره چکۆلانانه له فه‌زادا دێن و ده‌چن! هه‌ر چه‌ن بیری لێده‌کرده‌وه، دیارده‌که ئاڵۆزتر ده‌بوو و گرێ پووچکه‌ی تێده‌که‌وت.

ناساندنی کتێبی کوردی له گۆڤار وبڵاوکراوه‌کان دا
بریا کاکه‌سووری
ئێمه هه‌ر وه‌ک له زۆر لایه‌نی دیکه‌ی کاری رووناکبیریدا ده‌یبینین، له مه‌له‌کردن له دنیای کتێبیشدا ئه‌وشته هه‌ست پێده‌کرێ که که‌متر بۆته مه‌سه‌له‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ نووسه‌ر یان شاعیر یان... کتێب بۆیه لای ئیمه هیچ سامانێکی نییه چونکه چاپه‌مه‌نییه‌کی سه‌ره‌کیمان نییه که دنیا‌که‌ی، غه‌مه‌که‌ی بووبێته کتێب و له کتێب نان بخوا؛ نووسه‌ر و شاعیرێکمان نییه که ده‌رد و مه‌رگ و نان و ئاوی کتێب بێ یان بووبێته که‌سێکی پیشه‌یی (حرفه‌یی). له ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا هه‌رگیز خوێنه‌رانێکی چاوه‌ڕوان دروست نه‌بووه. بۆ کتێبه ئاشپه‌زخانه‌یی و بازاڕیه‌کانیش خوێنه‌ری ئاسایی و ههموانیمان نیه؛ که ره‌نگه له هه‌موو دنیا باو بێ و به‌رده‌وام ئه‌و جۆره کتێبانه خوێنه‌رانی چه‌ند سه‌د هه‌زاری و چه‌ند میلیۆنیان هه‌بێ!
"ئه‌و شاعیره‌ی به خراپه‌ی خۆیدا هه‌ڵده‌کوت"
شێعر و ژیانی "سافۆ" ژنه شاعیری که‌ونارا
وه‌رگێڕ: له‌یلا ساڵحی
وه‌ک له سه‌رچاوه مێژوویییه‌کان ده‌رده‌که‌وێ، "سافۆ"مامۆستای فێرکاری گه‌وره کچان، بۆ ده‌ستپێکی ژیانی هاوبه‌شی تێکه‌ڵ به خێر و خۆشی بووه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌وه ده‌ڵێن: هۆگری به هاوجسنی خۆی واته ژن بووه. که‌چی به شایه‌دی نووسراوه‌کانی و به گوته‌ی "سیموونه فرێلینگ" سافۆ، ئه‌و جۆره نه‌بووه که فیمینیسته‌کانی ئه‌مڕۆکه باسی ده‌که‌ن. ئه‌و شاعیره، شێعره‌کانی خۆی بۆ ستایش و رێزلێنان له پله‌وپایه‌ی ژنان ته‌رخان کردووه.
ئوقیانووسێك ده‌ریا ده‌ریا ههڵدهدراوهئهبولقاسم موییه‌دزاده (هه‌ڵۆ)
په‌نجه‌م ده كانی هه‌ڵكێشا گمه‌ی كۆتری لێده‌تكاوه،
په‌نجه‌م ده ڕووبار هه‌ڵكێشا هاژه‌ی واژه‌ی لێده‌تكاوه
په‌نجه‌م ده وشه هه‌ڵكێشا تك تك پیتی لێده‌تكاوه،
په‌نجه‌م ده هه‌ور هه‌ڵكێشا گۆزه‌ی سه‌ره‌وژێری شێعری لێده‌تكاوه
په‌نجه‌م ده ده‌ریا هه‌ڵكێشا ته‌متوومان و هه‌ور و هه‌ڵام لێده‌تكاوه،
په‌نجه‌م ده هه‌ستم هه‌ڵكێشا په‌نجه‌ره‌یه‌كم لێكراوه
ئوقیانووسێك ده‌ریا ده‌ریا هه‌ڵده‌دراوه
له خاک و خۆڵی شاره‌زوره‌وه به‌ره‌و سابڵا‌غ و ئه‌رمه‌نی بڵاغی موکریان
عه‌لی قاسمی
![]() |
![]() |
|---|---|
نالی |
وه‌فایی |
میرنشینی ئه‌رده‌ڵان له سنه بۆ ماوه‌یه‌کی زه‌مانی زۆر له پشت شاعیرانی دیالیکت و زاراوه‌ی هه‌ورامی که تێکه‌ڵاوێک بوو له هه‌ورامی – سۆرانی راوه‌ستابوو، تا ئه‌و کات له کوردستانی رۆژهه‌ڵات، له هه‌رێمی شێعر دا هه‌ر ئه‌و دیالیکته زاڵ بوو که شاعیرانی وه‌ک بێسارانی، ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی، وه‌لی دێوانه، مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی و... به‌رچاوترینیان بوون:
نه‌واتم عه‌رعه‌ر سه‌هه‌ند په‌روه‌رده
باخه‌وانان داخ وه تۆی گڵ به‌رده
خودنومایی لای باڵا نه‌مامان
وێت لاده‌ر ئامان، په‌رێ تۆنامان
نه‌واتم عه‌رعه‌ر سه‌هه‌ند په‌روه‌رده
باخه‌وانان داخ وه تۆی گڵ به‌رده
خودنومایی لای باڵا نه‌مامان
وێت لاده‌ر ئامان، په‌رێ تۆنامان

بۆچی قه‌دریان نازانین؟!
یه‌ک له‌وان شوکروڵڵا بابان
ئاخۆ ئێمه‌ی کورد چه‌ند که‌سی وه‌کوو ئه‌و مامۆستا هونه‌رمه‌نده‌مان هه‌ن و هیچکه‌س یادێکیشیان لێ ناکا و له‌به‌ر چی میدیاکانی راگه‌یاندنی کوردی، ته‌نانه‌ت گۆڤار و ماڵپه‌ڕه سه‌ربه‌خۆیه‌کانیش هه‌وڵێک بۆ چاوپێکه‌وتن و دیمانه و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سایه‌تیانه ناده‌ن؟! له‌به‌رچی گه‌نجی کورد هه‌وڵنادا له هونه‌ر، لێزانین، شوعور و ئه‌زموونه نایابه پیره‌کانی که به قیمه‌تی له‌ده‌سدانی ته‌مه‌نی لاویه‌تی و تووانه‌وی مۆم وجوودیان وه‌ده‌سکه‌وتوون، که‌ڵک وه‌رگرێ؟!
ته‌رجه‌مه‌ی قه‌سیده‌یه‌کی "سه‌یفی فه‌رغانی"
فه‌ریدوون ئه‌رشه‌دی
مه‌ولانا "سه‌یف‌الدین محمد فه‌رغانی" له سه‌ده‌ی حه‌فته‌م و هه‌شته‌می کۆچی و له سه‌رده‌مانی ده‌سه‌ڵاتی " ئیلاخانان و مه‌غولان"دا، ژیاوه . له زۆربه‌ی شیعره‌کانیدا، به‌تایبه‌ت قه‌سه‌یده‌کان، به دیدێکی ره‌خنه‌گرانه‌وه کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه‌کانی زه‌مانی خۆی باس کردووه. له گه‌ڵ شاعیرانی به‌ناوبانگی وه‌کوو "سه‌عدی شیرازی و هومامی ته‌برێزی" ئاشنایه‌تی و دۆستایه‌تی هه‌بووه. ئه‌م ته‌رجه‌مه‌یه‌ی له‌به‌ر ده‌ستتاندایه، ته‌رجه‌مه‌ی قه‌سیده به‌ناوبانگه‌که‌یه‌تی که....
کــه‌ڵه‌بابه‌کانی گـزنـگ

هه‌ڵسه‌نگاندنی دوا رۆمانی یا‌شار که‌مال
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
"که‌ڵه‌بابه‌کانی گزنگ"، ده‌قی دوا ڕۆمانی به ئه‌ڵمانی وه‌رگێڕدراوی** (یا‌شار که‌مال)، هه‌ندێک له ڕووداوه‌کانی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه.
شه‌ڕه‌کانی کۆتایی ده‌سته‌ڵاتی عوسمانی و ئه‌وسا جه‌نگی له‌شکری پاشماوه‌ی عوسمانی به ڕێبه‌ریی (مسته‌فا که‌مال ـ ئه‌تاتورک) بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات و کۆمارێکی تورکییه.
سیاسه‌تی شۆڤێنی پاشاکانی عوسمانی و ئه‌وجا مسته‌فا که‌مال، له هه‌مبه‌ر گه‌لانی بنده‌ستدا و به‌کارهێنانی خه‌ڵکانی غه‌یره‌تورک، وه‌ک چیلکه‌وچه‌وێڵی ئاگری شه‌ڕی نه‌گریس و به دوژمن کردنی گه‌لانی ئه‌و ناوچه‌یه له یه‌کتر، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی تورک و دامه‌زراندنی ده‌سته‌ڵاتێکی تورک له سه‌ر که‌لاوه‌ی ئیپمراتۆری له‌ناوچووی عوسمانییه.
شه‌ڕه‌کانی کۆتایی ده‌سته‌ڵاتی عوسمانی و ئه‌وسا جه‌نگی له‌شکری پاشماوه‌ی عوسمانی به ڕێبه‌ریی (مسته‌فا که‌مال ـ ئه‌تاتورک) بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات و کۆمارێکی تورکییه.
سیاسه‌تی شۆڤێنی پاشاکانی عوسمانی و ئه‌وجا مسته‌فا که‌مال، له هه‌مبه‌ر گه‌لانی بنده‌ستدا و به‌کارهێنانی خه‌ڵکانی غه‌یره‌تورک، وه‌ک چیلکه‌وچه‌وێڵی ئاگری شه‌ڕی نه‌گریس و به دوژمن کردنی گه‌لانی ئه‌و ناوچه‌یه له یه‌کتر، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی تورک و دامه‌زراندنی ده‌سته‌ڵاتێکی تورک له سه‌ر که‌لاوه‌ی ئیپمراتۆری له‌ناوچووی عوسمانییه.
ده‌لاقه‌یه‌ک به‌رووی " ئیواره ئاشقه‌کانی ته‌مه‌ن" ی
فه‌وزیه سوڵتان به‌گیدا
کاوه حه‌سه‌ن پوور
له سیماتا به‌دیم کرد هه‌یکه‌لی عومرێکی حه‌سره‌تکێش
وه‌هـا دیـاره که به‌خـتت ئـاشیـانی بوولبولی خـه‌م بێ
«گۆران»
له‌و کاته‌وه، ئه‌ده‌بیاتی کورد، له کوردستانی ئێران دا، تا ڕاده‌یه‌ک گه‌شه‌ی سه‌ندووه و نوێ بۆته‌وه چه‌ند ده‌فته‌ره شێعر بڵاوبوونه‌وه؟ به‌شی ژنه شاعیره‌کان له کۆی ئه‌م کتێبانه چه‌نده بووه؟ پله‌ی شێعری ئافره‌ت له کوردستانی ئێران له ته‌ک شێعری ئافره‌تانی به‌شه‌کانی تری کوردستان له کوێ ڕاوه‌ستاوه؟ ئایا«ئێواره ئاشقه‌کانی ته‌مه‌ن» ده جیهانی ئافره‌تانه‌دا ده‌گوونجێ؟ ئایا توانیوێتی کێشه‌کانی ژن یا دنیای ژنانه تیشکاوێژی بکا؟

ئه‌ده‌بیاتی گه‌لانی بچوك
نووسه‌ر: فڕانتس کافکا
وه‌رگێڕ: سه‌عید سلێمانی
ئه‌وه‌ی که له ئه‌ده‌بیاتی هاورچه‌رخی یه‌هووده‌وه به‌هۆی «لۆڤی»1یه‌وه له وارشۆ ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له ئه‌ده‌بیاتی هاوچه‌رخی «چێک»2ـه‌وه تا ڕاده‌یه‌ک له ڕێی تێروانینی خۆمه‌وه، وه‌ده‌ستم ده‌که‌وێت، ئاماژه به‌م ڕاستیه ده‌کات که زۆربه‌ی کاریگه‌ریه به‌که‌ڵکه‌کانی ئه‌ده‌بیات [بریتین له]: ڕاچڵه‌کاندنی زه‌ینه‌کان، پۆلێن‌کردنی وشیاری نه‌ته‌وه‌یی، که زۆربه له ژیانی جه‌ماوه‌ردا نه‌ناسراو ده‌مێنێته‌وه و هه‌میشه‌ش ڕوو له هه‌ڵوه‌شانه، شانازیه‌ک که یه‌ک نه‌ته‌وه به ئه‌ده‌بیاتی تایبه‌ت به خۆیه‌وه ده‌یکات و پارێزگاریه‌ک که له ئاست دنیای دوژمنکارانه‌ی ده‌وروبه‌ردا لێی ده‌کات، ئه‌م چه‌شنه له تۆماری بیره‌وه‌ریه‌کان به ده‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌ک که شتێکی ته‌واو جیاوازه له مێژوونووسینه‌وه و به خێراییه‌کی زۆری به‌ره‌و پێشکه‌وتنه‌وه.

ئه‌رکی به‌یان له هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا
هێمن
ئاماده‌کردنی: ره‌حیم به‌هرامزاده
... من پێم وا نیه ئه‌گه‌ر نووسه‌رێکی ئێمه له کاتی پێویست دا بۆ ده‌ربڕینی مه‌به‌ست وشه‌ی بێگانه به کار بێنێ، قیامه‌ت راده‌بێ، دنیا به قوڕ ده‌گیرێ، پردی سیڕات ده‌پسێ و رووگه وه‌رده‌گه‌ڕێ. به‌ڵام خۆ فریودان و خه‌ڵک فریودان به گوناهێکی گه‌وره و تاوانێکی خراپ ده‌زانم. ئێمه نابێ گوێ بده‌یه‌نه شۆوینیسته‌کانی فارس که ده‌ڵێن کوردی شێوه‌یه‌کی فارسیییه. بۆ خۆمان ده‌زانین زمانه‌که‌مان زمانێکی سه‌ربه‌خۆیه و ناترسین و نایشارینه‌وه که خزمایه‌تی ده‌ته‌ک فارسیش داهه‌یه. زۆر باش ده‌توانین وشه‌ی فارسی وه‌ربگرین وه‌ک ئه‌وان له وه‌رگرتنی وشه‌ی کوردی و هیچ زمانێکی دیکه سڵ ناکه‌ن. به‌ڵام ...
ژنانی شاعیر و دیسكۆرسی فێمێنیستیشههلا ده‌باغی
له ده‌یه‌كانی80-90دا نووسینی شیعر له لایه‌ن ژنانی كورده‌وه به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو ده‌ستیپێكرد و ئه‌و شیعرانه به شێوه‌یه‌کی ڕادیكاڵ و بناخه‌یی خۆ له شیعری شاعیرانی پیاو جیاده‌كه‌نه‌وه. به‌هۆی ئه‌وه كه ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی به‌گشتی له‌ناو ئه‌ده‌بی كوردیدا لاوازه، شیعری شاعیرانی ژن به شێوه‌یه‌كی ئاكادێمی قسه‌ی له‌سه‌ر ناكرێت. هه‌تا ئێستا نووسینی ژنان له په‌راوێزی شیعری پیاواندا، وه‌لاده‌نرێت. به‌گشتی زۆر جار ده‌بیسین كه ده‌گوترێ ژنان له زمان و شیعر هیچ نازانن. به‌داخه‌وه تا ئێستا به شێوه‌ی زانستی و ئاكادێمی شیعری شاعیرانی ژن له كوردستان نه‌چۆته پای هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئاکادێمی/ ئه‌ده‌بی.
به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی ژێنوسایدی هه‌ڵه‌بجه

یادی هه‌ڵه‌بجه
عه‌لی مه‌حه‌مه‌دی
شێته بایه‌کی ده‌شته‌کی
له‌وبه‌ری چیاکانه‌وه
هه‌ڵیکردێ و
به‌ردینه په‌رژینی سنوری
وڵاتی ڕازه‌کانی په‌ڕاند،
چه‌شنی دراکۆلا
شیره‌ی ره‌شی
گه‌ردنی کچی شه‌وی
هه‌ڵمژی.
سه‌رمه‌ست،
ده‌ریای ژینی سارد و مه‌ندی
وه‌هاژه خست،
په‌رده‌ی نه‌هێنی
له سه‌ر شار لادا.»»»»
"دگردیسی"،
خوێندنه‌وه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی- فێمینیستی شێعری ناڵه‌جودایی
شه‌هلا ده‌باغی
نیچه ساڵی 1882 ده‌نووسێ:
ئه‌وه پێویستییه‌که؛ كاتێك ئینسان له خۆی ڕازی ده‌بێت - به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، له ڕێگه‌ی نووسینه‌وه بێت یان هونه‌ر - ئینجا له‌ڕاستیدا ئینسان ته‌حه‌مول ده‌كرێت!"
ناڵه‌ی جودایی به‌و ڕووکردنی شاعیر له ساقی ده‌ستپێده‌کا و شاعیر ده‌خوازێ سه‌رنجی ساقی بۆلای خۆی ڕاکێشێ و ڕه‌وایه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ بکا که چۆن جیاوازی له نێوان ژیانی تاکه‌کاندا هه‌یه:
ساقی‌یا وا باده‌وه، وا باده‌وه
ڕوو له‌لای من که به جامی باده‌وه
موشته‌ری وه‌ک من له مه‌یخانێ که‌من
زۆربه‌یان شاد و به‌که‌یف و بێ‌خه‌من (ل. 12)
ئه‌وه پێویستییه‌که؛ كاتێك ئینسان له خۆی ڕازی ده‌بێت - به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، له ڕێگه‌ی نووسینه‌وه بێت یان هونه‌ر - ئینجا له‌ڕاستیدا ئینسان ته‌حه‌مول ده‌كرێت!"
ناڵه‌ی جودایی به‌و ڕووکردنی شاعیر له ساقی ده‌ستپێده‌کا و شاعیر ده‌خوازێ سه‌رنجی ساقی بۆلای خۆی ڕاکێشێ و ڕه‌وایه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ بکا که چۆن جیاوازی له نێوان ژیانی تاکه‌کاندا هه‌یه:
ساقی‌یا وا باده‌وه، وا باده‌وه
ڕوو له‌لای من که به جامی باده‌وه
موشته‌ری وه‌ک من له مه‌یخانێ که‌من
زۆربه‌یان شاد و به‌که‌یف و بێ‌خه‌من (ل. 12)
بۆ وڵات
سویند به گه‌رمیان و كوێستانم
هه‌ڵۆیــــــــــــــــه‌كی كوردستان‌م
بۆ ئازادی نیـــــــــــــــــشتیمانم
چیا ده‌كه‌مــــــــــــــه ده‌زگیرانم
قه‌ندیل قه‌ندیل دوژمن به‌زێن
خۆرِاگرو تۆڵــــــــــــــــه ستیێن
بالاســــــــــــووره‌كه‌ت شاهیده
خوێنی پیــــــــرۆزی شه‌هیده
»»»»


