ئارشیڤی بیروبۆچوون
گه‌ل ده‌ستده‌کاته‌وه!
گڵۆڵه‌ی رژیم که‌وتوه‌ته لێژی
تاهیر به‌رهوون
ئه‌حمه‌د ئاڵتان پاش داخرانی DTP:
شه‌رمم له تورك بونی خۆم كرد

"تەقینەوەكانی بەلووچستان" هاو هێڵی " تێرۆرەكانی كوردوستان"ە
تاهیر بەرهوون

ئابڕووبه‌ره، ئابرووی چووه
دوکتور کامران ئه‌مین ئاوه

هه‌ڵبژاردن له کوردستان کوتاییهات
ئه‌رکی نوێنه‌رانی خه‌ڵک ده‌سپێده‌کات
حه‌سه‌ن ماوه‌رانی
خشتی هه‌وه‌ڵ دابنێی، گێڕاوگێڕ
باڵ ده‌كێشێ تا فه‌له‌ك دیوار، گێڕ
تاهیر بەرهوون
فـه‌لـه‌ســتـان!
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
کـوردلانــد!
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د

ئاگره سووره له‌خۆم دووره
تاهیر به‌رهوون
له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی تورکیادا کێشه له‌سه‌ر کوردستانه
ن. ز. مۆسکی
وه‌رگێڕانی: مه‌نسور سدقی
چاوچنۆکی و ناهۆشمه‌ندی ژماره‌یه‌کی که‌م ، هه‌مومانی به‌ره‌و زه‌لکاوی قه‌یرانی ماڵی جیهانی هه‌ڵدێراوه!
"سه‌رمایه" تاوانباره
میخائیل گۆرباچڤ
وه‌رگیڕانی: تاهیر به‌رهوون
کورد له‌کاتێکی ناسک و ئاسته‌م دایه
حه‌سه‌ن ماوه‌رانی
لاوازییه‌کانی ناوخۆی ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم، باری نێگاتیڤانه‌ی بارودۆخی کورد پتر ده‌که‌ن!
بیرمه‌ندی و ده‌سه‌ڵات،
نووسه‌ر و سیاسه‌ت
کاڕولا شتێرن
وه‌رگێران له فارسییه‌وه: مه‌نسور سدقی
روانگه باوه‌کانی سه‌باره‌ت به
کێشه‌ی که‌مایه‌تییه قه‌ومییه‌کان له ئێران‌دا
عبدالعزیز مولودی
وه‌رگێران له‌فارسییه‌وه: مه‌نسور سدقی
بۆچوونی د. شه‌ماڵ کاوه مامۆستای زانکۆ-سوێد
گه‌ل ده‌ستده‌کاته‌وه!گڵۆڵه‌ی رژیم که‌وتوه‌ته لێژی
تاهیر به‌رهوون
له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو و له هه‌موو تێکهه‌لچوونه‌کانی نێوان سه‌رهه‌ڵده‌ران و هێزی سه‌رکوتی رژیم، ده‌یان نموونه له به‌ره‌نگاری و راوه‌ستان و ته‌نانه‌ت نه‌جاتی ئه‌سیران له ده‌ستی هێزی به‌کرێگیراو، بیندراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئێستا و به تایبه‌ت له دوو رۆژی ترادیسیۆنالی تاسووعا و ئاشوورا دا، روویدا، هێما و ئاماژه‌یه‌کی گرینگی گواستنه‌وه‌یه له پله‌ی "نافه‌رمانی مه‌ده‌نی"یه‌وه بۆ ئاستێکی بانتر که گه‌ل چیتر له به‌رانبه‌ر کرداری رژیم دا، ده‌سته‌وئه‌ژنۆ نابێ و وێرای رادیکالیزمێکی ئاشکرا له دروشمه‌کاندا، به کرده‌وه‌ش "ده‌ست ده‌کاته‌وه".
ئه‌حمه‌د ئاڵتان پاش داخرانی DTP:شه‌رمم له تورك بونی خۆم كرد
گه‌یشتبووینه كه‌ناری ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی، توانیبوومان به په‌نجه‌كانمان ده‌ست له هیوایه‌ك بده‌ین. ئه‌و گه‌نجه كوردانه‌ی كه ئێستا هیوایان به سیاسه‌ت و دادپه‌روه‌ری نه‌ماوه چی بكه‌ن؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وانه به‌لێشاو ڕوو له شاخ بكه‌ن كێ به‌رپرسیار ده‌بێـت له‌مه؟ كێ بڕوایان پێ ده‌هێنێته‌وه كه له توركیا دادپه‌روه‌ری مافه‌كانی ئه‌وانیشی له‌به‌رچاو گرتووه؟ كێ متمانه‌یان له‌لا دروست ده‌كاته‌وه؟ تورك بوون ئه‌مه‌یه؟ تورك بوون پێشێل كردنی مافه‌كانی خود و بێ خاوه‌ن كردنی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ت و جێهێشتنییه‌تی بۆ هه‌یمه‌نه‌ی چه‌كه‌كان؟ ئه‌گه‌ر تورك بوون ئه‌مه بێت من له تورك بوونی له‌و جۆره شه‌رم ده‌كه‌م.

"تەقینەوەكانی بەلووچستان" هاو هێڵی " تێرۆرەكانی كوردوستان"ە
تاهیر بەرهوون
ئەگەر چی هەر دوو نەتەوەی "كورد" و "بەلووچ" خاكیان لە نێوان وڵاتانی دراوسێی ئێران‌دا دابەش كراوە و بە پڕانی باوەڕمەندانی ئایینی "سوننی"ن و بێگومان لە باری "نەتەوەیی" و "ئایینی"یەوە لە ژێر زەخت و گوشاری دەوڵەتی ناوەندی ئێراندان و مافی ڕەوای خۆیانە خوازیاری" سەربەخۆیی" و یان هەر نەبێ"بەرانبەری" نەتەوەیی و ئایینی بن، بەڵام مەرج نییە كە ڕەوتی خەبات و چالاكییان" وێكچوو" بی.

ئابڕووبه‌ره، ئابرووی چووه
دوکتور کامران ئه‌مین ئاوه
له ماوه‌ی سی ساڵ حکومه‌تی ئیسڵامیدا تۆبه پێکردنی که‌سایه‌تییه سیاسیه‌کان، ئوپۆزیسیۆنی دژ به کۆماری ئیسڵامی و نیشاندانیان له‌سه‌ر شاشه‌ی تڵه‌ویزیۆن کارتێکه‌ریی خۆی له‌نێو خه‌لکی ئێران‌دا نه‌ماوه. ئه‌و کاته‌ی که کۆماری ئیسڵامی نامه‌ی سه‌عاده‌تی یه‌کێک له ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی "سازمانی موجاهیدینی خه‌لکی ئێران"ی له رۆژنامه‌کان بڵاو کرده‌وه و روومای زۆر له که‌سایه‌تی و ئه‌ندامانی هێزه چه‌په‌کان له په‌یکاره‌وه تا حیزبی تووده له ده‌نگ و ره‌نگی کۆماری ئیسلامی نیشان‌دران. بۆ به‌شێک له هێزه‌کانی ده‌ره‌وه و بۆ نێوخۆی رێژیم ئه‌و کاره وه‌کو تێکشکانی دوژمنانی شۆرشی ئیسڵامی ئێران و به‌رحه‌ق بوونی حکومه‌تی ئیسلامی ده‌هاته به‌ر چاو.

هه‌ڵبژاردن له کوردستان کوتاییهات
ئه‌رکی نوێنه‌رانی خه‌ڵک ده‌سپێده‌کات
حه‌سه‌ن ماوه‌رانی
له رؤژی 25ی مانگدا، هه‌ڵبژاردن له کوردستان به‌وپه‌ڕی رێک‌وپێکی به‌رێوه‌چوو. به‌شداری پتر له سه‌تا هه‌شتای ده‌نگده‌ران و پاراستنی ئاسایشی شوێنه‌کانی ده‌نگدان و وشیاری پێشمه‌رگه و پۆلیسی کوردستان پێشانده‌ری وریایی و هۆشیاری نه‌ته‌وه‌ی کورده له باشووری کوردستان.
له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، هێزه سیاسییه‌کان لیسته‌ی کوردستانی (پارتی دێمۆکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی 57.34%، گۆڕان وه‌ک ئۆپۆزیسیۆن، 23.57%ی ده‌نگه‌کانیان هێناوه‌ته‌وه. مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی کوردستان پتر له 69.57% ی ده‌نگه‌کانی بردۆته‌وه.

خشتی هه‌وه‌ڵ دابنێی، گێڕاوگێڕباڵ ده‌كێشێ تا فه‌له‌ك دیوار، گێڕ
تاهیر بەرهوون
"پارتی" و "یەكیەتی"، بێگومان لە مێژووی خەباتی رزگاری گەلی باشوور دا جێگە و پێگەی تایبەتی و سەرەكی خۆیان هەیە و بە چ فێڵ و چەواشەیەك غەیری " كرداری پاوانخوازانەی" خۆیان نا سڕێتەوە.
لە هەموو جیهانی پێشكەوتوو دا و لە هەلومەرجی بوونی دوو پارتی گەلی و سەرەكی دا، پاش ئەوەی كە هەموو حیزبەكان لە هەڵبژاردندا بەشداریان كرد و بە پێی متمانەی خەڵك دەنگیان وەرگرت، و نەیانتوانی بە "تەنیا" دەوڵەت بە دەستەوە بگرن، ئەوا بە پێی نزیكی بەرنامەیی لە گەڵ یەك یان دوو حیزبی بچووكتر،"كوالیسیون" یان هاوپەیمانی دەكەن و دەگەنە زۆربەی دەنگ و "دەوڵەتی زۆربە".

سه‌دام به‌و هه‌موو دیکتاری و زوڵم و زۆر و خوێنڕشتنه‌یه‌وه، نه‌یتوانی کوردستان، ته‌نانه‌ت ناوچه دابڕاوه‌کانیش به عاره‌ب بکات، که‌چی نهاکه ـ ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه! ـ بۆ به عاره‌بکردنی کورستان و دابڕانی گوند و شارۆچکه و شار و زه‌وی کوردستان، هه‌مدیسان کۆسه کۆسه‌یه که گوایه چه‌ندین هه‌زار له‌و فه‌له‌ستنیانه‌ی(فه‌له‌ستان)ه، نیشته‌جێی به‌شێکی ئازیزی نیشتمانی چه‌ندین هه‌زارساڵه‌ی کوردان بکه‌ن. (ده‌ڵێیت جێ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه به‌رینه قاتیه و ته‌نیا باشووری کوردستان هه‌یه!)
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
ئێواره‌ی ڕۆژی 18/04/2008، به هاوکاری شاره‌وانی شاری «مونسته‌ر» و به‌سه‌رپه‌رستی لیژنه‌ی کاروباری بیانییه‌کان، ئاهه‌نگێک بۆ پیشاندانی فیلمێک و پێشکه‌شکردنی چه‌ندین ستران له‌لایه‌ن گروپێکی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه، ڕێکخرا.
ئه‌و بابه‌ته‌ی جێی سه‌رنجی منه بۆ ئه‌م لێکۆڵین و بۆچوونه، پیشاندانی فیلمی «کوردلاند»ه.
به‌ڕێز کاکه «حه‌سه‌ن ئێراندۆست» که ڕۆشنبیرێکی دیار و که‌سایه‌تیه‌کی ڕۆح سوک و دڵسۆزه، سیناریۆنووس و ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌که‌یه. ئه‌وه‌ی فیلمه‌که ببینێت بێچه‌ند وچوون وا بیرده‌کاته‌وه (وه‌ک منیش هه‌ر وه‌هام بیرکرده‌وه!) که پێکهێنه‌رانی ئه‌م فیلمه“ به‌تایبه‌ت کاکی سناریۆنووس و ده‌رهێنه‌ر) له‌لایه‌ن حکومه‌تی باشووره‌وه، ئه‌ندازه‌یه‌ک پاره‌ی باشی خراوه‌ته به‌ر ده‌ست که به‌وه‌ها کارێک هه‌ڵسێت. واته. ڕیکلام بۆ ده‌سته‌ڵاتی کوردی بکات!

سکاڵا له دوژمن و نه‌یاران نییه، زایه‌ڵه له ده‌ست دۆستانه. جیگای خۆی بوو که هه‌موو رێکخراو وپارته کوردییه‌کان، وێڕای تێڕوانین و بۆچوونیان له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ت و تاکتیکه‌کانی پ.ک.ک.دا، به‌تێکڕایی ده‌نگ و له به‌یانێکدا، پشتیوانی خۆیان له‌م رێکخراوه کوردییه، که به‌هه‌ر حاڵ له‌سه‌ر کورد ماڵه و رۆڵه‌ی زۆر به‌ئه‌مه‌کی گه‌لی کوردی تێدایه، ده‌ربڕیایه و به‌م شێوه یه‌کبوونی کێشه و پرسی کوردیان بۆ بیروڕای گشتی جیهان بسه‌لماندایه. به‌بێ ئه‌وه‌ی بمه‌وێ پاساوێک بۆ خه‌باتی چه‌کداری بکه‌م، به‌ڵام چه‌ک هه‌ڵگرتنی پ.ک.ک. له‌به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی تورک‌دا، هه‌مان هۆ و ئامانجی هه‌بووه که یه‌کێتتی و پارتی له به‌رانبه‌ر سه‌ددام و حیزبی دیمۆکرات و کۆمه‌ڵه له به‌رانبه‌ر کۆماری ئیسلامی‌دا، هه‌یان بووه.
له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی تورکیادا کێشه له‌سه‌ر کوردستانه
ن. ز. مۆسکی
وه‌رگێڕانی: مه‌نسور سدقی
ده‌نگی کورده‌کان گۆڕه‌پانی کێبه‌رکێی نێوان پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیکDHP و پارتی داد و گه‌شهAKP، پێکدێنێت. رێکخراوه‌کانی‌تر هیچ هێوایه‌کیان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی کورده‌کان نییه.
کێشمه‌کێشی سه‌ره‌کی له‌سه‌ر دیاربه‌کر (واته ئامه‌د)، قه‌ڵای هێمایی، پێته‌خت و باژێرێکی مه‌زن و ناوه‌ندێکی سیاسی و کولتوری کوردستانی تورکیایه. ئۆسمان بایده‌میر سه‌رۆکی شاره‌وانی دیاربه‌کر پاڵێوراوی DHP بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌یه که له‌لایه‌ن زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی و به‌شێکی به‌رفراونی کورده نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانی‌تر له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێکخراوه‌یه پشتیوانی ده‌کرێت. له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 1999دا بایده‌میر وه‌ک پاڵێوراوی پارته به‌راییه‌کی DHP، توانی سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌سبێنێت.
کێشمه‌کێشی سه‌ره‌کی له‌سه‌ر دیاربه‌کر (واته ئامه‌د)، قه‌ڵای هێمایی، پێته‌خت و باژێرێکی مه‌زن و ناوه‌ندێکی سیاسی و کولتوری کوردستانی تورکیایه. ئۆسمان بایده‌میر سه‌رۆکی شاره‌وانی دیاربه‌کر پاڵێوراوی DHP بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌یه که له‌لایه‌ن زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی و به‌شێکی به‌رفراونی کورده نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانی‌تر له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێکخراوه‌یه پشتیوانی ده‌کرێت. له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 1999دا بایده‌میر وه‌ک پاڵێوراوی پارته به‌راییه‌کی DHP، توانی سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌سبێنێت.
چاوچنۆکی و ناهۆشمه‌ندی ژماره‌یه‌کی که‌م ، هه‌مومانی به‌ره‌و زه‌لکاوی قه‌یرانی ماڵی جیهانی هه‌ڵدێراوه!
"سه‌رمایه" تاوانباره
میخائیل گۆرباچڤ
وه‌رگیڕانی: تاهیر به‌رهوون
له کاتێکدا که قه‌یرانی ماڵی جیهانی له‌وپه‌ڕی گه‌شه و ته‌شه‌نه‌دایه، چیتر گومانێک له‌وه‌دا نه‌ماوه که داڕمانی بازاڕه‌کانی بوورس، نه‌ته‌نیا ژیانی دارایان و ده‌وڵه‌مه‌ندان، به‌ڵکو به‌تایبه‌ت ژیان و سه‌رومالێ میلوێنان خه‌ڵکی ئاساییشی گرتوه‌ته‌وه که هه‌موو پاشکه‌وته و لاخراوه‌کانیان به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌سپاردبووه بازاڕ.
کورد له‌کاتێکی ناسک و ئاسته‌م دایه
حه‌سه‌ن ماوه‌رانی
لاوازییه‌کانی ناوخۆی ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم، باری نێگاتیڤانه‌ی بارودۆخی کورد پتر ده‌که‌ن!
له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، خێرایی ئاڵوگۆڕ، تایبه‌تمه‌ندی کاتی ئێستایه و له‌ئه‌نجامی پێشکه‌وتنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری تێکنۆلۆژی و به‌رهه‌مهێنانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئه‌م خێراییه، سیاسه‌توانه‌کان و داموده‌زگاکانی به‌ڕێوه‌به‌ری وڵاته‌کان ناچار ده‌کات پڵانی کاری ستراتێژی و تاکتیکی شیاوی زه‌مان بدۆزنه‌وه.
کات چرکه چرکه تێپه‌ڕ ده‌بێ و له پانتایی سیاسه‌تدا ده‌رفه‌ته‌کانی هه‌ڵکه‌وته‌ی هه‌ر ساتێک، هه‌ر له‌هه‌مان کاتدا بایخدارن.
کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست له‌م بارودۆخه‌دا، نه‌ک هه‌ر پێویستی به وشیاری و ژیریی تایبه‌تی هه‌یه، به‌لکو هاوکات پێویستی سه‌ره‌کی به پڵانی شیاوی ئه‌م خێراییه و خۆڕێکخستنی گونجاویشی هه‌یه ، هه‌تا بتوانی له ده‌رفه‌ته‌کان که‌ڵک وه‌ربگرێت.

نووسه‌ر و سیاسهتکاڕولا شتێرن
وه‌رگێران له فارسییه‌وه: مه‌نسور سدقی
من رۆژنامه‌وانم (له‌بواری سیاسته‌دا) و کارم، نووسینی په‌ڕتووکه (به‌سه‌رهات نووسین "بیۆگرافی"). له ئه‌نجومه‌نی پێنووس(Pen)دا ئه‌ندامم. که‌وابوو، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبه‌ست‌ووان و نووسه‌ر و سیاسه‌توانه‌کاندا سه‌روکارم هه‌بۆوه و هه‌یه. ماوه‌یه‌کی زۆره بابه‌تێک هزری منی به‌خۆیه‌وه مه‌شخول کردووه که نووسه‌ر چه کاردانه‌وه‌یه‌کی هه‌یه؟ تو بڵێی ئه‌و مرۆڤه ده‌توانێ جیهان بگۆڕێت؟ یان له ده‌سه‌ڵات، کۆمه‌ڵگا، یاخۆد به‌لانیکه‌م له‌سه‌ر تاکه‌کاندا گۆڕانکاری پێکبینیت؟
"مارسێل رایش رانیسکی" وه‌ک ره‌خنه‌گره‌ێکی ئه‌ده‌بی ده‌ڵێ، هیچ کامیان. رانیسکی له بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆیدا ده‌نووسێ: «تو بڵێی به‌رهه‌مه تراژێدیا و ئه‌ده‌بییه‌کانی "شکسپییر" توانای پێش‌گرتن له‌کۆشتنی مرۆڤێکی هه‌بووبێت؟ ئایا په‌ڕتووکی "لێسینگ" به‌ناوی "ناتان"، به‌لانیکه‌م توانی له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا پیش به به‌رزبوونه‌وه‌ی دژایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ جوله‌که‌کان بگرێت؟ تو بڵێی به‌رهه‌مه‌که‌ی "گۆته" به‌ناوی "ئیفی ژنی"، هه‌ستی مرۆڤایه‌تی پتری له‌ناو تاکه‌کاندا پێکهێنابێت یان به‌لانیکه‌م، ته‌نانه‌ت تاکێک پاش خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵبه‌سته‌کان نه‌جیب و خێرخواز و مێهره‌بان بووبێت؟»

کێشه‌ی که‌مایه‌تییه قه‌ومییه‌کان له ئێران‌دا عبدالعزیز مولودی
وه‌رگێران له‌فارسییه‌وه: مه‌نسور سدقی
پێشینه‌ی مێژوویی وشه‌ی "قه‌وم"، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می یونانی کۆنه‌وه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا، وشه‌ی Ethnos به‌و خێڵانه ده‌گووترا که ئێستا له شاره‌کاندا جێگیر نه‌ببوون. واته، له پله‌ی یه‌که‌مدا، خاوه‌ن مافی سیاسی نه‌بوون و له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی سیاسی‌دا هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌کرا. له‌هه‌مان کاتدا ناتباییه‌کی‌تر بریتی بوو له یه‌زدانباوه‌ری یونانییه‌کان و ناباوه‌رمه‌ندی قه‌ومه‌کانی جێگیرنه‌بوو له شاردا، ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌ی به‌سوک هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و قه‌وم‌گه‌له‌ی له لایه‌ن یونانییه‌کانه‌وه پێکهێنابوو. ئه‌و دیارده‌یه پاش چه‌ند سه‌ده‌ی‌تر، بوو به روانگه‌ی کلیسای مه‌سیحی سه‌باره‌ت به‌و قه‌وم‌گه‌له(قوم شناسی سیاسی1380، ص233). به پێێ ئه‌و روانگه‌یه، دونیای ده‌ره‌وه‌ی کلیسا، له‌ژێر ره‌کێفی کفر و ئه‌هریمه‌ن داده‌ندرا.
وتووێژ
پێوه‌ندی نێوان نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تی نهتهوهییبۆچوونی د. شه‌ماڵ کاوه مامۆستای زانکۆ-سوێد
پرسی ناسیۆنالیزم و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، چه‌مکێکی گرینگی ئه‌مڕۆی لێکۆڵه‌ره‌وانی کورده. هه‌ر بۆیه‌ش، بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسه، رای خاوه‌ن رایان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست خوێنه‌ران.
سه‌ره‌تا له سه‌ر ئه‌و پرسه پرسیارمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز کاک دوکتور شه‌ما ڵ کاوه مامۆستای زانکۆ به‌شی فه‌لسه‌فه له شاری ستۆکهۆڵمی سوید و پسپۆڕی ئه‌م بابه‌ته ده‌که‌ین
سه‌ره‌تا له سه‌ر ئه‌و پرسه پرسیارمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز کاک دوکتور شه‌ما ڵ کاوه مامۆستای زانکۆ به‌شی فه‌لسه‌فه له شاری ستۆکهۆڵمی سوید و پسپۆڕی ئه‌م بابه‌ته ده‌که‌ین