کــه‌ڵه‌بابه‌کانی گـزنـگ*
هه‌ڵسه‌نگاندنی دوا رۆمانی یا‌شار که‌مال
هه‌ڵسه‌نگاندنی دوا رۆمانی یا‌شار که‌مال
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
"که‌ڵه‌بابه‌کانی گزنگ"، ده‌قی دوا ڕۆمانی به ئه‌ڵمانی وه‌رگێڕدراوی** (یا‌شار که‌مال)، هه‌ندێک له ڕووداوه‌کانی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه.
شه‌ڕه‌کانی کۆتایی ده‌سته‌ڵاتی عوسمانی و ئه‌وسا جه‌نگی له‌شکری پاشماوه‌ی عوسمانی به ڕێبه‌ریی (مسته‌فا که‌مال ـ ئه‌تاتورک) بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات و کۆمارێکی تورکییه.
سیاسه‌تی شۆڤێنی پاشاکانی عوسمانی و ئه‌وجا مسته‌فا که‌مال، له هه‌مبه‌ر گه‌لانی بنده‌ستدا و به‌کارهێنانی خه‌ڵکانی غه‌یره‌تورک، وه‌ک چیلکه‌وچه‌وێڵی ئاگری شه‌ڕی نه‌گریس و به دوژمن کردنی گه‌لانی ئه‌و ناوچه‌یه له یه‌کتر، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی تورک و دامه‌زراندنی ده‌سته‌ڵاتێکی تورک له سه‌ر که‌لاوه‌ی ئیپمراتۆری له‌ناوچووی عوسمانییه.
ده‌ستپێکی ڕۆمان، هه‌ڵهاتنی قاره‌مانێکی جه‌نگی ناو تورکیایه به به‌له‌مێکی شه‌ق و شڕه‌وه به‌ره‌و دورگه‌یه‌کی لاچه‌په‌ک. ئه‌م دورگه‌یه یه‌کێک بووه له دورگه‌کانی یۆنانییه‌کان. دورگه‌که ناوی دورگه‌ی مێرووه.به تۆپزی به یۆنانیه‌کان چۆڵکراوه و تورکزبانی تێدا نیشته‌جێ کراوه!. ئه‌م سه‌ربازه ناوی (حه‌سه‌ن) ه. یه‌کێکه له‌و که‌مه سه‌ربازانه‌ی له جه‌نگی (سه‌ری قامیش) دا. خۆی له سه‌رماو شه‌خته و ڕه‌ق بوونه‌وه سه‌رفراز کردووه، ئه‌ویش به‌هۆی کرۆشتنی کڵۆ شه‌کره‌کانی که پێیه‌تی. ته‌نانه‌ت پاشان سه‌ربازێکی تری ناو به‌فر و ڕه‌قهه‌ڵاتوویش به دانی شه‌کر و ها‌تنه‌وه به‌ری هێزوتوانا ڕزگار ده‌کات. حه‌سه‌ن به بێده‌نگی و جوانی ده‌ریا و ئه‌ستێره‌کان و سروشتی دورگه‌که سه‌رسامه. به‌ر له‌ویش دوو پزیشکی سه‌ربازی و ئاغا ئه‌فه‌ندی و که‌سانی وه‌ک (عه‌باس) که ناوی خۆی گۆڕیووه بۆ (بای باکوور) له‌م ده‌رگه‌ی چۆڵپێکراوی یۆنانییه گیرساونه‌ته‌وه. هه‌ریه‌ک له که‌ساکانی ناو ئه‌م دورگه‌یه داستان و ڕابردوویه‌کی دوور و درێژی هه‌یه. بۆ نموونه (عه‌باس ـ بای باکوور)، له جه‌نگی دژ به عاره‌به‌کاندا سه‌ربازی لێهاتوو بووه و زۆری لێ کوشتوون و خه‌ڵاتی ئازایه‌تیشی پێدراوه، عاره‌باکا‌ن دورگه به دورگه له دوای وێڵن و ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی لێبکه‌نه‌وه! (عه‌باس)یش یه‌کێکه له‌و سه‌ربازانه‌ی که به چاوی خۆی گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و کوشتنی کورده یه‌زیدیه‌کانی دیووه. چۆن سه‌ربازانی له‌شکری تورک، مه‌مکی ژنان و کچانی ڕووت ده‌بڕنه‌وه و به‌ده‌م قیژه و هاوار و گریانه‌وه فڕێ ده‌ردرێنه ناو ڕووبار و شی‌و و دۆڵه‌کانه‌وه! بۆیه هه‌میشه خه‌مناکه و ئاماده نییه مه‌مک و له‌شی ڕووتی خۆشه‌ویسته‌که‌یشی ببینێت. چونکه ئه‌و دیمه‌نانه‌ی دێته‌وه به‌ر چاوی خه‌یاڵ. (عه‌باس) بۆته کوڕی (لێنا)ی یۆنانی و برای (ڤازیلی) که ئه‌وان له‌و گونده‌دا ماون. (ڤازیلی) له‌به‌ر خۆشه‌ویستی و ڕێزی بۆ (عه‌باس) پشیله‌که‌ی ناو ناوه (عه‌باس). ئه‌م پشیله ناونانه‌یش پاشان به‌خێر بۆ (عه‌باس) ده‌گه‌ڕێته‌وه. چونکو عاره‌به‌کان چه‌ند جارێک دێن و هه‌واڵی (عه‌باس)ناوێک ده‌پرسن، ڤازیلی ده‌ڵێت به‌ڵێ؛ عه‌باس ناوێکمان هه‌یه و فه‌رموون بیبینن. ئیدی که پشیله‌که پیشانی عاره‌به‌کان ده‌دات ئه‌وانیش توڕه‌و دڕدۆنگ ده‌بن و دورگه‌که جێ‌دێڵن. (ئاغا ئه‌فه‌ند)یش تورکێکی ده‌رکراوی دورگه‌ی (کرێتا)یه که که‌وتۆته به‌ر هێرشی ئاڵوگۆڕی گه‌لان. واته تورکزبانه‌کان له ناوه‌وه‌ی یۆنانه‌وه بۆ دورگه‌کانی سه‌ر به تورکیا و یۆنانیه‌کانی ناو قه‌ڵه‌مڕه‌وی عوسمانی و تورکیای تازه‌یش بۆ دورگه‌کانی یۆنان. خه‌و و خه‌یاڵ و مه‌راقی (ئاغا ئه‌فه‌ندی) گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی له‌ته‌ک دوو کچه‌که‌یدا بۆ دورگه‌ی (کرێتا). چونکه له‌وێکانه مه‌زرای به‌خێوکردنی ئه‌سپی هه‌بووه و باخ و باخات و ژیانی خۆش بووه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش له هه‌وڵی واسته و واسته‌کردندایه و چه‌ند جارێک ده‌چێته ئیسته‌نبول و ناسیاو و دۆسته به‌ده‌سته‌ڵاته‌کانی به‌سه‌ر ده‌کاته‌وه.
وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌م دورگه‌یه، که‌سانی به‌شداری شه‌ره‌کانی جه‌نگی جیهانی دووه‌من له ناوچه‌ی (سه‌ری قامیش) له‌هه‌مبه‌ر ڕوسیا و شه‌ڕی (ئورفه) له هه‌مبه‌ر فه‌ڕه‌نسیه‌کان و شه‌ره‌کانی ئه‌نادۆڵ و ده‌رده‌نیل له هه‌مبه‌ر عاره‌به‌کان و ناوچه یۆنان نشینه‌کانی تری وه‌ک (ئیزمیر و ئه‌نتالیا و ڕووباری زاکاریا..هتد)ن. بۆچوونی نووسه‌ر له‌م ڕۆمانه‌دا. خستنه ڕووی ئه‌و زوڵم و زۆره‌یه یه‌ی که له گه‌ڵانی ناوچه‌که کراوه. بۆ نموونه، هاوردنی گه‌لانی ناوچه‌ی قه‌فقاز بۆ ناو گوند و ماڵ و موڵکی کورد و ئه‌رمه‌ن و یۆنانی. تێکدان و کاولکردنی که‌نیسه‌کان، یانیش کردنیان به مزگه‌وت! به تورککردنی کورد و ئه‌رمه‌ن، عاره‌ب و لاس و چه‌رکه‌س و ئه‌بغاز و ... خه‌ڵات کردنیان به دانی زه‌وی و زاری پڕپیت و به‌ره‌که‌تی گه‌لانی ئه‌سڵی ناوچه‌که. له‌سه‌رێکی دیشه‌وه به کوشتدانی کورد، وه‌ک سه‌ربازی چ عو‌سمانیه‌کان و چ پاشانیش سه‌ربازانی کۆمارییخوازی مسته‌فاکه‌مال. لێ؛ یا‌شارکه‌مال به توندی نه‌فره‌ت له جه‌نگ و له‌و زوڵم و زۆره ده‌کات که میله‌تانی ناوچه‌که و هه‌ژاران بوونه‌ته چیلکه و چه‌وێڵی ئاگره‌که‌ی. ده‌ڵێت: "ئه‌و جه‌نگه و ئه‌و ئاڵوگۆڕ کردنی دوو میلیۆن خه‌ڵکه، گه‌وره‌ترین شه‌رمه‌زارییه له مێژووی تورک و دنیا و مرۆڤایه‌تیدا.." ناوی هه‌موو ئه‌و میله‌تانه‌یش دێنێت که نیشتمانیان بۆته تورکیای ئێستا! یاخود، تورکیا ته‌نیا نیشتمانی تورک و تورکزبانه‌کان نه‌بووه و نییه، به‌ناو هێنانی چه‌ند پاته‌ی کورد و ئه‌رمه‌ن و لاس و یۆنانی جه‌خت له‌سه‌ر نیشتمانی داگیرکراوی ئه‌و میله‌تانه ده‌کات.
چه‌ند جارێک ئاماژه به کورد دراوه. یه‌کێک له سونبوله‌کانیش (ئوسۆی ده‌نگبێژه). ئه‌ویش خۆی ده‌گه‌یه‌نێته هه‌مان دورگه. که ده‌نگبێژ به کوردی و ئاخ و که‌سه‌ره‌وه باس له کاره‌ساته‌کان ده‌کات، خه‌ڵکه‌که لێی کۆ ده‌بنه‌وه و به حه‌ز و گرنگیه‌وه گوێی بۆ ڕاده‌دێرن! یه‌کێک له پزیشکه‌کان داوا له ( عه‌باس ـ بای باکوور) ده‌کات که وشه‌کانی ده‌نگبێژیان بۆ بکاته تو‌رکی! (که‌واته ده‌بێت عه‌باسیش کورد بێت! ده‌نا چ تورکێک توانیوه‌یه‌تی یان ده‌توانێت لاوک و حه‌یرانی کوردی بکاته تو‌رکی؟!)
له ساتێکدا تورکان خۆیان باوه‌ڕیان وه‌هایه که (خوێنه‌وارترین و ڕۆشنبیرترین و کارامه‌ترین پیشه‌ساز و هونه‌رمه‌ند له قه‌ڵه‌مڕه‌وی عوسمانی‌دا یۆنانیه‌کانن..) که‌چی هه‌ر له‌و سه‌روده‌مه‌دا به‌نگهێشته‌ی ئه‌وه‌یان کردووه (یه‌ک تورک نرخی هه‌زار یۆنانی هه‌یه. یه‌ک جه‌نگاوه‌ریش له به‌رامبه‌ر سه‌دهه‌زار یۆنانیدا..)
به‌ره‌و کۆتایی ڕۆمانه‌که... ئه‌م دورگه پڕ له میوه و سه‌وزه و ئاوی شیرین و دڵگیره، به‌ره‌و ڕووی زستانێکی سه‌خت ده‌بێته‌وه. دانیشتوانه‌که‌یش که هه‌ر تاکێکی خه‌روارێک حه‌ز و ئاره‌زوو و خه‌ونی تایبه‌تی خۆی له هه‌ناو‌دایه، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که ئه‌و زستانه سه‌خته‌یان لێ بگوزه‌رێت...
* به‌رله‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه به تو‌رکی و له 2002 دا بڵاو بێته‌وه. ڕۆژنامه‌ی (کۆماری) مافه‌که‌یان له نووسه‌ر کڕیوه‌ته‌وه.به‌ڵام به قسه‌ی نووسه‌ر؛ ئه‌و به‌شه گرنگانه‌ی باس له کورد و کوردستان ده‌کات، لێیان هه‌ڵگرتووه و لاین بردوون!
** ده‌زگای یه‌کگرتن. سویسرا، زوریخ، ساڵی 2008