مه‌زهه‌ری خالقی:
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌نگه نه‌مره‌کان سه‌ر به هه‌موو لایکدا ده‌که‌ین

كاوه شێخ عه‌بدوڵڵا
هونه‌رمه‌ندی نێوداری كورد، مه‌زهه‌ری خالقی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نستیتوتی كه‌له‌پوری كورد، له ژووره‌كه‌ی خۆی به‌ده‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنه زۆره‌كان و كارمه‌نده‌كانییه‌وه ده‌رباره‌ی كاره‌كانیان قسه‌ی بۆ (رووداو) كرد.
خالقی گوتی “ده‌زگایه‌كی بچووكین، به‌ڵام بڕوا‌و ئاواتمان گه‌وره‌یه، كار بۆ رابردووی میلله‌تێك ده‌كه‌ین و ئارشیفێك دروستده‌كه‌ین كه پێش ئێمه هیچ كه‌س و دامه‌زراوه‌ی دیكه به‌و قه‌باره‌یه نه‌یكردووه.”
ئه‌نستیتوتی كه‌له‌پووری كورد له‌ساڵی 2003 دامه‌زراوه، بنكه‌یه‌كیشی له شاری دهۆك هه‌یه و نوێنه‌رایه‌تیه‌كی له كه‌ركووك و هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان هه‌یه، ئه‌م ده‌زگایه ده‌یه‌وێ ئه‌رشیفێكی كه‌لتووری و كه‌له‌پووری زاره‌كی كوردستان “به هه‌موو كه‌مینه ئایینی و ره‌گه‌زییه‌كانه‌وه” كه مێژووی هاوبه‌شیان له‌كوردستاندا هه‌یه دروست بكات. له‌وانه: كۆكردنه‌وه‌ی كه‌له‌پووری زاره‌كی دانیشتووانی كوردستان، پاراستن و ئاماده‌كردنیان بۆ سوود وه‌رگرتن وه‌ك سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه، گه‌شه‌پێدانی كولتوری گه‌لی كوردستان به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتووی.
له‌ئه‌نستیتوتدا به‌شه‌كانی كتێبخانه، ئه‌رشیفی ده‌نگ و ره‌نگ، لێكۆڵینه‌وه‌و چاپ و بڵاوكردنه‌وه، به‌شی به‌رهه‌مهێنان هه‌ن. له‌و به‌شانه‌دا 500 كتێبی جۆراوجۆر، كه به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و بیانی ده‌رباره‌ی مێژوو و كولتوری كوردی نووسراون هه‌ڵگیراون، له‌به‌شی ئه‌رشیفی ده‌نگ و ره‌نگدا، میلۆدی ئه‌و گۆرانیبێژانه ئاماده ده‌كرێن كه له 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه گۆرانی‌یان گوتووه. تائێستا كاری 27 هونه‌رمه‌ندی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانیان سه‌ر له‌نوێ به‌شێوازێكی تازه‌تر تۆمار كردووه‌ته‌وه.
خالقی به(رووداو)ی گوت “بۆ هه‌ر دانه‌یه‌ك له‌و ئه‌لبومانه‌ی كه‌له‌ژێر ناوی یادگارییه‌كان تۆماركراونه‌ته‌وه، گره‌نتی مانه‌وه‌ی 100ساڵیان هه‌یه، ئه‌وه كارێكی زۆر باشه بۆ پاراستنی كاره‌كانمان.”
به‌ڕێـــوه‌به‌ری ئه‌نـــستیتوتی كه‌له‌پووری كورد، چیرۆكی دۆزینه‌وه‌و ده‌ستكه‌وتنی به‌رهه‌می ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه له‌پێشوودا گۆرانی‌یان گوتووه به “گران و ماندووبوونی زۆر” وه‌سفده‌كات. ئه‌نستیتوته‌كه‌ی ئه‌وان ئه‌و كه‌سانه راده‌سپێرێ كه هاوكارییان ده‌كه‌ن له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان “تا ده‌نگه نه‌مره‌كانمان بۆ بدۆزنه‌وه، بۆ هه‌ر دانه‌یه‌ك كه هه‌بێ سه‌ر به‌هه‌موو لایه‌كدا ده‌كه‌ین.”
وه‌ك خالقی ئاماژه‌ی پێدا كاركردن له‌سه‌ر گۆرانی و میلۆدییه‌كانی هونه‌رمه‌نده‌كه به‌س نییه، به‌ڵكو ئه‌وان به‌شوێن ژیان و وێنه‌كانیشیاندا ده‌گه‌ڕێن. له‌و باره‌وه زیاتر گوتی “به‌شوێن ناسنامه‌و ژیانی هونه‌رمه‌نده‌كانیشدا ده‌گه‌ڕێین بۆ ساخكردنه‌وه‌و دواتر تۆماركردن و ئه‌رشیفكردنیان.”
مه‌زهه‌ری خالقی، شانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه خۆی زۆر له‌و هونه‌رمه‌نده كوردانه‌ی پێشووتری بینیوه، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر زیاده پێوه‌نانێك له ژیانیان ببینێته‌وه خێرا راستی ده‌كاته‌وه “گوترابوو حه‌سه‌ن زیره‌ك له ژیانیدا 36 ژنی هێنابوو، گوترابوو محه‌ممه‌د شێخۆ له لوبنان كۆنسێرتێكی كردووه كه سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ئاماده‌ی ببوو، من چێكی ئه‌و قسانه‌م كرده‌وه، هیچی وانه‌بوون.”
خالقی وه‌ك شێوازی هه‌میشه‌یی خۆی نه‌رم نه‌رم له قسه‌كردن به‌رده‌وام ده‌بێ “ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه كۆكردنه‌وه‌و ئه‌رشیفكردنی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌نده كاریگه‌ره‌كانی موزیكی كوردییه، ئێمه ئه‌و ده‌نگ و میلۆدییانه كۆده‌كه‌ینه‌وه كه خه‌ریكه به‌هۆی كۆنی كاسێت و قه‌وانه‌كانیانه‌وه له‌نێوده‌چن، با میلله‌تی ئێمه‌ش رابردووی هونه‌رمه‌نده راسته‌قینه‌كانی له‌بیر نه‌كات، ده‌نگی گۆرانییه نه‌مره‌كان وه‌ك خۆیان ده‌هێڵینه‌وه‌و له ئه‌رشیفدا ناهێڵین بفه‌وتێن، ئه‌وه قه‌درگرتنی ماندووبوونی ده‌نگه نه‌مره‌كانه.”
به‌رهه‌مه‌کانی ئینستیتیوت
هه‌ندێک له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان کۆکراونه‌ته‌وه، بریتین له کۆچکردووان: ئه‌رده‌وان زاخۆیی، ته‌حسین ته‌ها، ماملێ، ئاشه‌شان، عه‌لی مه‌ردان، حه‌سه‌ن زیره‌ک، تایه‌ر تۆفیق و محه‌مه‌د شێخۆ.