"ئه‌و شاعیره‌ی به خراپه‌ی خۆیدا هه‌ڵده‌کوت"
شێعر و ژیانی "سافۆ" ژنه شاعیری که‌ونارا
له‌یلا ساڵحی
شێعر و ژیانی "سافۆ" ژنه شاعیری که‌ونارا
له‌یلا ساڵحی
"سافۆ" له شاعیرانی یوونانی چاخی حه‌وته‌می به‌ر له زایین بوو که له سه‌رده‌می "که‌ونارا"دا به ناوی مه‌زنترین شاعیری شێعری ئه‌ویندارنه له‌قه‌ڵه‌م دراوه. ئه‌و هه‌وه‌ڵ ژنێک بوو که له په‌نا هه‌ستی تاکه‌که‌سی خۆیه‌وه، تایبه‌تی‌ترین هه‌سته‌کانی ژنانه‌ی له شێعردا ده‌رده‌بڕی. شێعره‌کانی شوێنێکی کاریگه‌ریان له‌سه‌ر هاوچاخه‌کانی دانا. هه‌ر به زیندی سه‌ری نه ته‌نیا له شاری شوێنه‌زای خۆی،به‌ڵکوو له شوێنه دووره‌ده‌سته‌کانیش به‌رهه‌مه‌کانی ده‌خوێندرانه‌وه و سه‌رنجی هۆگرانی شێعریان بۆ لای خۆیان راده‌کێشا. به بڕوای "ئه‌فلاتوون"، ئه‌و ده‌یه‌مین خاتووخوای هونه‌ره. "کاتولووس" وه‌ک "سافۆی پیاو" ناوی دێنێ و شێخێکی ئاسووری به ناوی"تاتیانووس" وه‌ک "سۆزانی، شێتی ئه‌وین و ئه‌و که‌سه‌ی به خراپه‌ی خۆی دا هه‌ڵده‌ڵێ "ناوی ده‌با. زیاترین ده‌نگۆ له‌مه‌ڕ ئه‌ودا، باسی هۆگری ئه‌وه به هاوجسن خوازی، که تاقمێک له نووسه‌ران ئاماژه‌یان پێکردووه. "سافۆ" له شێعره‌کانی دا ستایشی ئه‌وینی نێوان ژنان ده‌کا. تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌کی نووسراوه‌کانی، بوێری و ده‌ربڕینی رووتی هه‌ستی ژنانه‌یه، ئه‌ویش چه‌ندین سه‌ده به‌ر له ئێستا، به شێوه‌یه‌ک که ئه‌مڕۆکه‌ش و ته‌نانه‌ت له داهاتووشدا ئه‌و بابه‌تانه نوێ و بوێرانه ده‌نوێنن.
وه‌ک له سه‌رچاوه مێژوویییه‌کان ده‌رده‌که‌وێ، "سافۆ"مامۆستای فێرکاری گه‌وره کچان، بۆ ده‌ستپێکی ژیانی هاوبه‌شی تێکه‌ڵ به خێر و خۆشی بووه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌وه ده‌ڵێن: هۆگری به هاوجسنی خۆی واته ژن بووه. که‌چی به شایه‌دی نووسراوه‌کانی و به گوته‌ی "سیموونه فرێلینگ" سافۆ، ئه‌و جۆره نه‌بووه که فیمینیسته‌کانی ئه‌مڕۆکه باسی ده‌که‌ن. ئه‌و شاعیره، شێعره‌کانی خۆی بۆ ستایش و رێزلێنان له پله‌وپایه‌ی ژنان ته‌رخان کردووه. بۆ گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی ژن له روانگه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی که خوازیاری ژنن حه‌ولێکی زۆری داوه، هه‌روه‌ها بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی پیاو له گه‌وره‌یی و جوانییه‌کانی ژن تێکۆشاوه.
سافۆ له‌دایکبووی دوورگه‌ی "لیزبۆس"ه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌مڕۆکه به ژنانی هاوجسن خواز ده‌لێن لێزبین. له سه‌رده‌می "سافۆ"دا که هاوچاخی"سۆلۆن"، "بوختولنه‌سر" (فه‌رمانڕه‌وای نێوان چۆمان) و "جۆرمیا" بوو، "لیزبۆس" دوورگه‌یه‌کی زه‌نگین بوو که پڕ بووه له باخی زه‌یتوون و ره‌ز و مه‌زرای به‌راو و دارستانی چڕ‌وپڕ. که‌شوهه‌وای ناوچه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و زه‌ویوزاری به‌پیت و به‌ره‌که‌تی ئه‌وێ، کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌گجار ده‌وڵه‌مه‌ندیشی به‌رهه‌م هێنابوو. "لیزبووس" سه‌د ساڵ به‌ر له چاخی زێڕینی"پڕیکلێس"، ناوه‌ندی کولتووری یوونانی که‌ونارا و چاوگه‌ی راهێنای شاعیرانی شێعری ئه‌ویندارانه‌ی وه‌ک "ئالکایووس" و "سافۆ" بوو.
دان و ستان و بازرگانییه‌کی بێ‌وچان له شاره‌کانی نزیکه و به‌ستێن، له‌ئاسیای بچووک و دوورگه‌کانی "ئێژه" و ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ میسردا به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام بازرگانه ده‌ریایییه‌کانی ئه‌و دوورگه‌یه، زیاتر هه‌ر له ماڵێ ده‌مانه‌وه و رێی دووریان نه‌ده‌گرته به‌ر. ئابووری "لیزبووس" له‌سه‌ر بنه‌مای بازرگانی، پیشه‌سازی و زرێڤانی دامه‌زرابو. شه‌ڕاب، رۆن زه‌یتوون، دانه‌وێڵه، کووپه و تونگه‌ی سواڵه‌ت و روح، چرای گڕسۆز و شتی له‌و بابه‌ته، گرینگ‌ترین حاسڵاتی بازرگانی ئه‌و دوورگه‌یه بوون. "میتی لین" ناوه‌ندی دوورگه‌ی "لیزبووس"، وه‌ک گرینگ‌ترین شاری ئه‌و محاڵه ده‌هاته ئه‌ژمار. مێژوو نووسان ده‌ڵێن، "سافۆ" له ساڵی 526ی به‌ر له زایین له‌و شاره له دایکبووه. به‌ڵام دیتنه‌وه‌ی هێندێک سککه له شاری "ئیرسووس" به وێنه‌ی "سافۆ"وه ئه‌و رایه له‌گه‌ڵ کێشه به‌ره‌وڕوو ده‌که‌نه‌وه. له‌مه‌ڕ ساڵی له‌دایکبوونی "سافۆ"شه‌وه، ناکۆکییه‌کی زۆر هه‌یه. "ئاتوور ویگال" سیاسه‌توان و مێژوونووسی ئامریکایی پێی وایه له ساڵی 261ی به‌ر له زایین له دایکبووه. وێڕای ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی نووسه‌ران ئه‌و رێکه‌وته‌یان په‌سه‌ند کردووه،گه‌لێک مێژوونووسی دی هه‌ن که له‌گه‌ڵ "ویگال" هاوڕا نین، چونکه پێیان وایه زۆر جار هه‌ر ئه‌و نووسه‌ره، واته "ویگال"، بووه‌ته هۆی ده‌رخستنی نه‌ریتی ناله‌بار و زانیاری دستکردی مێژوویی به‌ده‌سته‌وه داوه. [له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه دیتنه‌وه‌ی پاپیرووسێک که ناوی سافۆی به سه‌ره‌وه‌یه و مێژووی بۆ 500 ساڵ به‌ر له زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و رایه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.]
به گوێره‌ی نووسراوه‌ی چه‌ند نووسه‌رێک، سافۆ سێ برای به ناوه‌کانی "کاراکسووس"، "لاریکووس" و "ئۆریگیووس" هه‌بووه.به پێی زانیاری مێژوونووسان، "دووریکا" ژنه ده‌وڵه‌مه‌ندی شه‌ڕاب فرۆش برا گه‌وره‌ی "سافۆ"، واته "کاراکسووس"ی له میسرییه‌کان کڕییه‌وه.
"سافۆ" له شێعره‌کانیدا به هۆی هه‌بوونی پێوه‌ندی له نێوان "کاراکسووس" و "دوریکا" –که "هێڕۆدۆت" ناوی ئه‌وی به "رودوپیس" تۆمار کردووه- ره‌خنه له برای گه‌وره‌ی ده‌گرێ. ئه‌م بابه‌ته له چاخی که‌وناراش دا به زۆری باسی له‌سه‌ر کراوه. "ئیسترابۆ" نووسیویه‌تی که له چاخی هه‌وه‌ڵی به‌ر له زایین‌دا، ره‌وایه‌تێک بووه که باس له‌وه ده‌کا: یه‌کێک له هێڕه‌مه‌کانی میسر ، "دوریکا"بینای کردووه. له برای دووهه‌می "سافۆ" ته‌نیا ئه‌وه‌نده زانیاری له به‌ر ده‌ستدایه که شه‌ڕابی به حکوومه‌تی "میتی لین" فرۆشتووه و ئه‌و ئه‌رکه‌ش به رای "ئاتێنئۆس" ته‌نیا تایبه‌تی کوڕانی لاوی بنه‌ماڵه ده‌سترۆیشتووه‌کان بووه. له‌وه را بۆمان روون ده‌بێته‌وه که "سافۆ" له بنه‌ماڵه‌یه‌کی به‌شان و شه‌وکه‌تی دوورگه‌ی "لیزبووس" ده‌ركه‌وتووه، که خاوه‌ن زه‌ویوزار و باخاتێکی زۆر له ده‌روروبه‌ری شاری "میتی لین" بوون. هیچ هه‌واڵێکیش سه‌باره‌ت به برای سێهه‌می سافۆ له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. "هێرۆدۆت"ده‌ڵێ، ناوی باوکی سافۆ" ئیسکاماندرۆ نیمۆس"ه (skamandronymo) و ناوی دایکیشی به "کله ئیس" تۆمار کراوه.
تاقمێک پێیان وایه سافۆ له ته‌مه‌نی مێرمنداڵیدا له‌گه‌ڵ "کیه‌رکۆلاس"که بازرگانێکی خه‌ڵکی دوورگه‌ی "ئانۆرۆس"بوو، زه‌ماوه‌ند ده‌کات و به‌رهه‌می ئه‌و زه‌ماوه‌نده کچێک بووه به ناوی "کلێ ئیس".
"ئالکایووس"ی هۆنه‌رمه‌ند یه‌کێک بوو له هه‌ڤاڵانی "سافۆ" که زۆر به‌گه‌رمه ستایشی ده‌کا. به رای "هێڕمسیاناس"، "ئالکایووس" چه‌نگی لێده‌دا و سترانی ده‌خوێند ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وینی خۆی به "سافۆ"بنوێنێ. له یه‌کێک له شێعره‌کانیدا ئاوا باسی ده‌کا:
سافۆ
به گوڵه وه‌نه‌وشه‌ی لای بسکه‌کانییه‌وه
به بزه‌یه‌کی شیرینی له گوێن شیله‌ی هه‌نگ و ...
له مه‌ڕ ناوی "سافۆ"شه‌وه هه‌ندێک دڕدۆنگی له ئارا دایه. به زمانی یوونانی ئایۆلی که زمانی زکماکی "سافۆ" بووه، ناویان به "سافا" نووسیوه و له یوونانی "ئاتێن"یشدا به "سافۆ" هاتووه. له پاپیرۆسیکدا که هێ 500 ساڵ به‌ر له زایینه، هه‌ر به "سافا" نووسراوه، به‌ڵام له‌سه‌ر زۆربه‌ی سککه‌کان و هێندێک قاپ و گوڵدانی که‌ونارا به "سافۆ" ناویان بردووه.به‌پێی نه‌ریتی باوی بێژکردن و نووسینی ناوه‌کانی ئورووپایی، ئه‌و ناوه له تاقمێک له سه‌رچاوه‌کاندا به sappho نووسراوه‌ته‌وه.
له سه‌ده‌ی چواره‌می زایینی‌دا، ئوستووره و ئه‌فسانه‌گه‌لێکی زۆر له‌مه‌ڕ که‌سایه‌تی "سافۆ"وه به‌دیهاتن، وه‌ک ئه‌وه‌ی که، ئه‌و ژنێکی سۆزانی بوو، یان ژنێک بوو که به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وینداری پیاوێکی زرێڤان به ناوی "فائۆن" بووه، له تاوی ئه‌و له‌سه‌ر گاشه به‌ردێکه‌وه خۆی تووڕ هه‌ڵداوه‌ته خوارێ، یان ئه‌وه‌ی که دوو "سافۆ" هه‌بوون که یه‌کیان شاعیر و ئه‌وی دیکه ژنێکی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه، یان ئه‌وه‌ی که ئه‌و ژنێکی ناحه‌ز و ناشیرین بووه.
"ماکسیمۆس تیروسی" به: "سافۆ"ی جوان ناوی دێنێ. چونکه"سوقڕات" له‌به‌ر جوانی شێعره‌کانی و که‌سایه‌تی خۆی پێی‌خۆش بوو وای پێ بڵێ، له کاتێکدا ئه‌و کورته باڵا و ره‌ش ئه‌سمه‌ر بوو. نووسه‌رێکی‌تری که‌ونارا ده‌ڵێ: "سافۆ" نه‌قوستان بووه و به بولبولی باڵکراو و مرۆڤی بسته باڵای ده‌شوبهێنێ.
"و.ی.ب دوبوا "رۆشنبیری" ئافرۆ-ئامریکایی"، به‌پێی نووسراوه‌ی "ئۆیدیۆس" ده‌ڵێ: سافۆ قوله‌ڕه‌ش بووه. ئه‌و "سافۆ" له‌گه‌ڵ "ئاندرومدا" کچی پادشای "ئیتیۆپی" هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ. هیچ شکێک له‌وه‌دا نیه که خه‌ڵکی "ئائۆرلی" دوڕڕه بوون و له‌گه‌ڵ پێوه‌ری ئاتێنییه‌کان؛ واته باڵای به‌رز و قژی کاڵ، نه‌ده‌گونجان، به‌ڵام قوله‌ڕه‌ش بوونی "سافۆ" دوور له راسته‌قینه‌یه.
ئه‌وه‌ی که "سافۆ"، ورد و کورته باڵا بووه، ده‌کرێ بڵێین له‌و شێعره‌ی خۆی رایه که ده‌ڵێ: ده‌سته‌کانی ناگاته ئاسمان ،چونکه ئه‌و یه‌گجار وردیله‌یه. به‌ڵام پرسیارێک که لێره‌دا قوت ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه که داخۆ ئه‌و باسی جه‌سته‌ی خۆی ده‌کا یان له‌هه‌مبه‌ر کاکه‌شانی گه‌وره‌ی جیهان خۆی به بچووک ده‌زانی؟
روخساری "سافۆ" له‌سه‌ر سککه‌کان به جوانی خاتووخوای ئافرۆدیت نه‌خشێندراوه. جوانی ده‌روونی "سافۆ"ش هه‌م له وته‌ی هاوچاخه‌کانی ده‌رده‌که‌وێ و هه‌م له شێعره‌کانی خۆیدا.
کۆمێدی نووسانی سه‌ده‌ی چواری به‌ر له زایین، وه‌ک "ئامفیس" و "ئانتی پانس" و هێندێک که‌سی دی، "سافۆ" و شێعری سافۆیان ده‌دا به‌ر تیری تانه و ته‌شه‌ر و ئاتێنییه‌کان، زۆریان گاڵته‌یان به‌وه ده‌کرد، ژنێک بتوانێ هه‌سته تاکه‌که‌سییه‌کانی خۆی ده‌ربڕێ. به تایبه‌ت که پیاوان له شانۆ کومێدییه‌کاندا رۆڵی ژنانیان ده‌گێڕا. نووسه‌ران نه‌وه‌ک هه‌ر گاڵته‌یان به که‌سایه‌تی "سافۆ" ده‌کرد،ب ه‌ڵکوو زمانی شێعری ئه‌ویشیان به زمانی شێعری سۆزانییه‌کان ده‌زانی. ته‌نانه‌ت جاروبار حیکایه‌ت گه‌لێکی زۆر له پێوه‌ندی هاوجسن خوازانه‌ی ئه‌و به راشکاوی له لایه‌ن ئه‌و پیاوانه‌وه ده‌گێڕدراوه، که نیشانده‌ری جۆری تێگه‌یشتنی ئه‌وان له شێعره‌کانی "سافۆ" بوو.
ئه‌م خاڵه کۆمه‌ڵگای پیاوانه‌ی "ئاتێن" و ئه‌وانه‌ی گاڵته‌یان به "سافۆ" ده‌کرد به ئێمه ده‌ناسێنێ. به رای وان، ناوبانگ و مه‌زنایه‌تی "سافۆ" بۆ که‌سایه‌تی به توانای پیاوانی ئه‌وکاته جێی مه‌ترسی بوو. ئه‌وه‌ی که کومێدییه‌کان پێیده‌گه‌یشتن ئه‌وه بوو که ئه‌گه‌ر بێتوو کۆمه‌ڵگایه‌ک بهێڵێ ژنان هه‌سته‌کانی خۆیان ده‌رببڕن، ناکرێ چاوه‌ڕوانییه‌کی وات لێیهه‌بێ.
حوکم دانی راشکاو و راسته‌وخۆ له‌سه‌ر نووسراوه‌کانی "سافۆ" له دونیای مه‌سیحییه‌تدا وه‌دی هات، به‌ڵام ئه‌م نووسراوانه هه‌رچۆنێک بوو، چاخه‌کانی ناوه‌ڕاست و چاخی ویکتۆڕیای تێپه‌ڕ کرد و تا ئێستاش به‌شێک له نووسراوه‌کانی له به‌رده‌ستن. مه‌سیحییه‌تی ئه‌وه‌ڵ هه‌ر له پێشدا نووسراوه‌کانی "سافۆ"ی ره‌تکرده‌وه.
"تاتیانووس" نووسیویه‌تی که له ساڵی 38ی زایینی‌دا، ئۆسقۆفی شاری کونستانتینوپۆل (قه‌سته‌نته‌نییه) "سێنت گرێگۆریۆس نازیاترۆس" ئه‌مری کرد تا هه‌موو په‌ڕتووکه‌کانی شێعری "سافۆ" بکه‌نه ده‌سته‌چیله‌ی ئاور و ئه‌و کاره‌شیان کرد و گڕیان له خه‌رمانی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و یه‌که‌م ژنه شاعیره‌ی جیهانی که‌ونارا به‌ردا.
له ساڵی 391ی زایینی‌دا، مه‌سیحییه‌کان هه‌موو ئه‌و کتێبخانانه‌ی "ئه‌سکه‌نده‌رییه"یان سووتاند که نووسراوه‌ی نووسه‌رانی کلاسیکییان تێدابوو. ئه‌وه‌ش که له ساڵی 730 زایینی جارێکی تر پاشماوه‌ی په‌ڕتووکه‌کانی "سافۆ" له‌سه‌ر ئه‌مری "پاپ گری گوریووسی حه‌وته‌م"، له"رۆم" و "قه‌سته‌نته‌نییه" ئاوری تێبه‌ر درا، نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که شێعری "سافۆ" تا ئه‌و کاته‌ش هه‌ر له‌به‌ر ده‌ستان بوون. له چواره‌مین شه‌ڕی سه‌لیبی دا که سه‌رداره وێنیزییه‌کان شاری "قه‌سته‌نته‌نییه"یان تاڵان کرد، ئه‌وه‌ی که به‌جێما له ساڵی 1453، پاش سه‌رکه‌وتنی تورکه‌کان به سه‌ر "بیزانس"دا، به غه‌نیمه‌تی ئه‌وان چوو. وێده‌چێ که ئێستاش کتێب و شێعره‌کانی "سافۆ" له تورکیا هه‌ر مابن. گرینگتریش ئه‌وه‌یه که ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ش به هیزه که ره‌نگه ئێستاش له ئاڕشیوی کتێبخانه‌ی "واتیکان" لانی که‌م ده‌ستنووسێک له نووسراوه‌کانی "سافۆ" پارێزرابێ، به‌تایبه‌ت وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک له گوناحی شێعر و که‌سایه‌تی شاعیر. ناکرێ بڕوا بکه‌ین که "واتیکان"هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی به نووسراوه‌ی لاڕێ و چه‌وتی ده‌زانین و یاساغی ده‌کردن، له‌ناوی بردبێتن. کلیساکان ته‌نانه‌ت به‌ڵگه‌کانی تاوانیش ده‌پارێزن. کتێبداره‌کانی هه‌موو جیهان، کتێب و نووسراوه و کاغه‌ز ناسووتێنن، به‌ڵکوو له شوێنێک ده‌یشارنه‌وه.
"سافۆ" و نووسراوه‌کانی بێجگه له دوژمنانی سه‌ره‌کی ئایینی، قوربانیی داڕمانی کۆشکی زانست له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها تێپه‌ڕینی زه‌مانیش بوون. به‌پێی روونکردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌کان، هیچ کتێبێکی ته‌واو و کامڵ له نووسراوه‌کانی له به‌رده‌ستدا نییه. ئه‌و به‌شه له نووسراوه‌کانی "سافۆ" که تا ئێستا دۆزراونه‌ته‌وه، بریتین له هه‌ندێک کۆپله شێعر و وشه و دێڕی به واتا و دڵبزوین، که له لایه‌ن نووسه‌رانی یوونانی و رۆمه‌وه کۆکراونه‌ته‌وه. به‌شێکی زۆر له نوسراوه‌کانی که له‌سه‌ر پاپیرۆس نووسراون دیتراونه‌ته‌وه، که له‌وانه‌ش هێندێکیان به‌هۆی کارتێکه‌ری که‌شوهه‌وای شوێنی راگیرانیان له‌ناوچوون. له پێنسه‌د شێعر، ته‌نیا پێنسه‌د به‌شی بچووکی خوێندراوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه، ناکرێ ئه‌و سه‌ده‌یه له‌گه‌ڵ سه‌ده‌یه‌کی‌تر هه‌ڵبسه‌نگێندرێ. "سافۆ" شاعیری هه‌موو چاخه‌کانه و ئامیزی هه‌موو زه‌مانه‌کان به روویدا کراوه‌یه. ئه‌و له کاتی ژیانیدا، بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵک جێگه‌ی رێز بووه و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی بۆ خۆی ده‌ڵێ، پاش مه‌رگیش له‌بیر ناچێته‌وه. نووسه‌ران و شاعێرانێکی زۆر ویستوویانه ئه‌و قسه‌یه نه‌سه‌لمینن و مه‌رگی ئه‌ده‌بی "سافۆ" رابگه‌یه‌نن، به‌ڵام "سافۆ" خۆی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه و ئه‌مڕۆش وه‌ک 2500ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بیر و شێعری هه‌ر نوێ یه. جا چ هاوجسن خواز بوبێ و چ راهیبه، گرینگ نییه، ئه‌وه‌ی گرینگ و شیاوی لێوردبوونه‌وه‌یه، پێکهاته‌ی پته‌و و بیری به‌رزی شاعیرانه‌ی ئه‌و ژنه بلیمه‌ته‌یه له دوو توێی شێعره‌کانیدا.
(چه‌پکه شێعرێکی "سافۆ")
1
خۆشم ده‌وێ
هه‌ر شتێک منی خۆش بوێ.
من پێم وایه
ئه‌وین
به‌شێکی له هه‌تاو پێ بڕاوه.
2
هۆ وشه‌کان
ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش هێزوگوڕێکتان تێدابێ
زمانی من نه‌مرتان ده‌کا.
3
به‌یان
گوڵێکی تاوسی زێڕین بوو
به ده‌م ئاسۆگ و ده‌ریاوه.
4
نیوه‌ڕۆیان
ئه‌و ده‌مه‌ی هاڵاوی گه‌رما
ده‌که‌وێ و
ئه‌ستوونی خاک ده‌توێته‌وه،
ئاهه‌نگیک ساز ده‌که‌ن سیسرکه‌کان
به‌لێکدانی باڵه‌کانیان
له توێی"نیوپه‌رده‌یه‌ک"دا.
5
ئێوارانه
کیژۆڵه‌کان گوڵێک ده‌چنن
به ته‌نیا هه‌ر بۆ بووکه‌کان.
6
هیسپرووس
ئه‌تۆ شوانی ئێوارانی
وه‌ک رانه مه‌ڕ ده‌یهێنیه‌وه بۆ ماڵێ
هه‌موو ئه‌و شته‌ی سپێده
به‌ره‌به‌یان بڵاوی ده‌کاته‌وه.
ئه‌تۆی که خه‌و ده‌هێنیه‌وه به‌ره‌و ماڵێ
هه‌ر وه‌ک مێگه‌لی مه‌ڕ و بزنه‌کان.
هه‌ر تۆش منداڵ
له باو‌شی دایکی ده‌ردێنێ.
7
تریفه ده‌به‌خشێ مانگ ،به شه‌وه‌کان
کیژه‌کانیش
جێگه‌یه‌ک ده‌دۆزنه‌وه که دانیشن
وه‌ک رۆنیشتن له ده‌وری میحڕابێک.
8
ئه‌ستێره‌کان له ده‌وری مانگ
روخساری رووناکی خۆیان ده‌شارنه‌وه
له ناو له‌پی ده‌ستیان دا
ئه‌و ده‌مه‌ی که مانگی ته‌واو
له ئاسمانه‌وه
به تریفه‌که‌ی زێو ده‌ڕێژێته سه‌ر عه‌رز.
9
ئێسکی رانه قه‌ڵه‌وه‌کانی
بزنێکی سپی
بۆ تۆ قوربانی ده‌که‌م
له چه‌قی میحڕابت دا.
10
ئه‌ستێره‌کان هه‌ڵدێن
وه‌ک ته‌ڵاشی پنجی داره کاژه‌کان
له ناو کوچکاوری مانگ دا.
ئاگر پڕیشکه‌ی لێ ده‌بێته‌وه و
په‌ل ده‌بزێوێ
هه‌تا زه‌وین.
11
خه‌و
تاریکی چڕوپڕی خۆی ده‌ڕێژێ
به‌سه‌ر چاوه‌کانی ئه‌ودا.
سه‌ری خستۆته سه‌ر مه‌مکی
کیژۆڵه‌یه‌ک.
12
مانگ،سه‌رتاپێ زێڕپۆش
خزمه‌تکاری ئافرۆدیته.
وێده‌چێ شه‌و
هه‌ر بۆ من درێژ بێته‌وه.
13
خه‌و لێکده‌نێ
چاوه‌کانی
له شه‌وێک دا
له شه‌وێکی ته‌واودا.
منیش له‌ناو پێخه‌فه نه‌رمه‌که‌ی خۆم دا
له‌شی ماندووم
ده‌کێشمه‌وه.
14
مانگ و ئه‌ستیره‌ی کۆ رۆچوون و
له تاریکی دا خنکاون.
له جامی شه‌و
که‌لاو ده‌کا زه‌مان.
هه‌ر من،
داخ وجه‌خار،هه‌ر منم
که تاق و ته‌نیا
ده‌چمه توێی نوێنی خه‌وه‌وه.
15
من پێم وایه که ته‌نانه‌ت
ناتوانم
ئاسمان بگرمه ئامێز.
16
هاته لای پێخه‌فه‌که‌م
به"کاڵه"کانی یه‌وه...به‌یانی،
هه‌ڵیشی ستاندم
هه‌ر ئه‌و کاته.
17
نازانم بۆچی
دووپات بوومه‌ته‌وه.
18
له خه‌یاڵ دا
من له‌گه‌ڵت دواوم-گه‌لێک!
ئه‌ی خاتوو خوا،کیسپریس.
19
هۆ سافۆ
تۆ ده‌توانی چی ببه‌خشی
به‌و که‌سه‌ی که‌خۆی به وێنه‌ی ئافرۆدیت
خاوه‌نی هه‌موو شتێکه؟
20
ئه‌ی کیپریس"
"کریتا"جێ بێڵه،وه‌ره
بۆ خۆت ده‌زانی بۆ کوێ،
له ژێر تاجی گه‌ڵاکان دا،
ئێره دارستانی تۆیه.
21
له میحڕاب دووکه‌ڵ هه‌ڵده‌ستێ و
ئاو دێته خوار له به‌رزایی
به ده‌م سترانه‌وه له ژێر دار به‌هێکانه‌وه
بۆ ژێر سێبه‌ری سووره‌گوڵ.
خه‌و ده‌تکێ
له خشه‌خشی گه‌ڵاکان.
ده‌ڕژێته سه‌ر خاک و
ده‌ڕژێته چاوه‌کانه‌وه.
له‌وێ،له بژوێنه‌کان
جوانووه ئه‌سپه‌کان ده‌له‌وه‌ڕن
له به‌هاری پڕ له"سه‌ره‌خس"و"شه‌ودێر"دا
-با-ش له نێو گژوگیادا
هه‌ر ده‌شنێته‌وه.
وه‌ره،ئه‌ی کیپریس،به‌ره‌و لام
به‌ره‌و ئێره و بۆ لای من وه‌ره.
پیاڵه‌ی زێڕینم بده‌یه
لێواولێویان که له شه‌ڕاب
له‌و شته‌ی که
هه‌ر خوداکان ده‌یخۆنه‌وه.
22
"بۆ کچه‌که‌م کلێ ئیس"
کلێ ئیس!لێم مه‌پرسه چی بپۆشی!؟
من ده‌سماڵی گوڵ‌دۆزی کراوی "ساردیسی"م نیه
تاکوو به دیاری بتده‌مێ
له‌و ده‌سماڵه‌ی خۆم پۆشیومه.
دایکم هه‌میشه هه‌ر ده‌یکوت:
له سه‌رده‌می ئێمه‌دا ته‌نیا به‌ستنی په‌لکه‌کانمان
به ده‌سره‌یه‌کی ئه‌رخه‌وانی
هێمای گه‌وره‌ماڵی و شکۆ بو.
به‌ڵام نه‌مان ده‌فامی ئێمه
ئه‌و کیژه‌ی که
قژه‌کانی زێرین تره له گڕی فانووس
هه‌رگیز نابێ بۆ رازندنه‌وه‌ی قژی
شتێک جگه له گوڵی تازه
هه‌ڵاوه‌سێ.
23
"بۆ تیماس"
ئێمه ئه‌و کووزوویه و ئه‌و نووسراوه‌یه
له سه‌ر ئه‌و پاپۆڕه داده‌نێین.
ئه‌وه خۆڵه‌مێشی"تیماس"ی بچووکه
که جوانه‌مه‌رگ
به‌ره‌و شوێنی خه‌وی تاریکی پێرسه‌فوون
به‌ڕێکرا و
ئه‌و
له ماڵی خۆی دوور بوو
کیژه‌کانی هاوته‌مه‌نی
تیغه زاخاو دراوه‌کانیان هه‌ڵگرت
تا به دابی تازیه باری
چه‌پک چه‌پک قژه خاوه‌کانیان ببڕن.
24
خۆ تۆ ئێره ده‌زانی
که‌وابو"کرێت"جێ بێڵه و وه‌ره ئێره.
لێره که چاوه‌ڕێت ده‌که‌ین.
ئێره له بۆ تۆ پیرۆزه
ئێره که ده‌نکه‌کانی ئه‌سپه‌نده‌ر
له پێش میحڕاب
به بۆن و به‌رامه‌وه ده‌شنێته‌وه و
کانیله فێنکه‌کان
له ناو لقه‌کانی دار سێودا
به‌ده‌م سترانه‌وه ده‌خوشن و
ئه‌و پنچکه جوان و چڕوپره‌ی سووره‌گوڵ
سێبه‌ر ده‌خاته سه‌ر زه‌وی.
گه‌ڵاکانیش به ده‌م سه‌ماوه
خه‌وێکی قووڵ داده‌بارن.
لێره که له پێده‌شت و مێرگه‌کان
ئه‌سپه‌کان ده‌حیلێنن .
25
ئه‌و مه‌زنتره له قاره‌مانێک.
له‌چاوی من دا ئه‌و خوایه
ئه‌و که ده‌توانێ له لات دانیشێ و
عاشقانه گوێ بداته
زه‌مزه‌مه‌ی شیرینی ده‌نگت
ئاوازی پێکه‌نینی دڵڕفینت
که دڵه‌کوته‌ی من توندتر ده‌کا.
26
تامه‌زرۆم و
له تامه‌زرۆیی دا بوومه خه‌ڵووز
تۆی ئه‌و که‌سه‌ی
که‌بابم ده...*
*ئه‌و شێعره له به‌رده‌نووسه‌که‌ی سافۆ دا ئاوا ناته‌واوه و به‌شی کۆتایی سواوه و نه‌خوێندراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌کان:
1- ساف‌و شاعره ی یونانی دوران باستان،ترجمه علی عبدالهی، مجله نافه،شماره26،ص49-51
2- ساف‌و نخستین زن شاعر،ترجمه پیرایه یغمایی،برگرفته از کتابwomen poems،ص41-42
www.mesyeux.blogfa.com))
3- مختصری درباره ساف‌و،ترجمه علی ثباتی،برگرفته از دایره المعارف بریتانیکا
4- www.fa.wikipedia.org زیرعنوان "ساف‌و"
-------------------
سه‌رچاوه: وێبلاگی پێشه‌نگ