قاڵاوی سپی
ره‌حمان سۆفی
چیمه‌ن له زانکۆ ده‌رکه‌وت، پێش ئه‌وه‌ی بچێته سه‌ر شه‌قام، له به‌ر درگاکه ڕاوێستا. وه‌کوو ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی که‌سێک بێ، قوت و وریا ده‌یڕوانییه ڕێبواره‌کان.
گه‌وره کچێکی باڵا به‌رزی خوش سیما بوو. هه‌ر جۆرێک جلوبه‌رگی ده‌پۆشی، پێی ده‌که‌وت. له‌نجه و لاری سه‌رنجی هه‌موو هه‌ستیارێکی ڕاده‌کێشا. چه‌ن هه‌نگاوێک دوور که‌وته‌وه. له په‌نای داربیێکی کۆنساڵی پیاده‌ڕه‌وه‌که ئیستێکی گرت. وشیارانه مه‌قۆ مقۆیه‌کی کرد و "مه‌قنه‌عه" ڕه‌شه‌که‌ی له سه‌ری داگرت و ڕووسه‌رییه‌کی شینی له سه‌ر و ملی ئاڵاند. سیمای ڕووناکتر ده‌رکه‌وت.
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژێکی به‌هاری بوو. کزه بایکی ئه‌هوه‌ن گه‌ڵای داره‌کانی ده‌له‌رانده‌وه. چیمه‌ن ده‌ڕۆیی و ده‌یڕوانیه تابلۆی سه‌ر دووکانه‌کان؛ نووسراوه‌ی جامخانه‌ی بوتیکه‌کانی ده‌خوێنده‌وه. هات و چۆی ئه‌و مرۆڤانه که زۆر به تاڵۆکه ده‌هاتن و تێده‌په‌ڕین به لایه‌وه سه‌یر و سه‌ر سووڕ هێنه‌ر بوو. تێڕاما بوو "ئه‌و خه‌ڵکه بۆ وا به په‌له‌ن!" چه‌ن کۆتر له سه‌ربانی مزگه‌وتی سوور‌ه‌وه له شه‌قه‌ی باڵیان دا. ئه‌ویش ده‌ستی کرده که‌پره بۆ ته‌وێڵی و ڕوانییه فڕینی کۆتره‌کان؛ دیارده‌ی فڕین هه‌موو زه‌ینی داگرت. "بیری له فڕین ده‌کرده‌وه."
پێڵاوی نه‌رم و ڕاحه‌تی له پێدا بوو، گورج و چالاک و ئه‌رخه‌یان به ڕێدا ده‌ڕۆیی. چاوه سه‌وزه وردبینه‌کانی به‌ئاگا، هه‌مووکه‌لێن و قوژبنێکی ده‌بینی. سه‌یرێکی جۆگه‌له‌ی ئاوی شه‌قامه‌که‌ی کرد، ئاوه‌که ته‌واو لیخناو بوو. ڕاگوزه‌ر، که‌وچک و چنگاڵ، ده‌وری، ئاوخۆری پلاستیکی و شتی وایان تێ فڕێ ده‌دا. پاکه‌ته سیگاری به‌تاڵ و میوه‌ی گه‌نیو، و بتڵی ئاو و نۆشابه یان تێ ده‌هاویشت. چه‌ن سپوری چه‌کمه له پێ و گسک و بێڵ به ده‌ست که ئاره‌قه به نێوچاوانیاندا ده‌تکا خه‌ریکی جاده و کۆڵانیان خاوێن کردنه‌وه بوون. یه‌کێک له سپوره‌کان چبووه نێو جۆگه‌که‌وه، به ده‌ست و په‌نجه زڕوزبڵی له ئاوه‌که هه‌ڵدێنجا و ده‌یکرده نێو فه‌رغونێکه‌وه. . .
چیمه‌ن که‌پۆی به ده‌سره‌که‌ی ده‌ستی گرت بوو، به‌ڵام هه‌ر به وردی ده‌یڕوانی. ژنێکی بینی که چاره‌که‌یه‌کی له خۆیه‌وه پێچا بوو. سه‌ر و سه‌کوتی وا داپۆشی بوو، چاوی نه‌بێ، هیچ کوێی دیارنه‌بوو. سه‌یرتر ئه‌وه بوو، په‌توێکی چوارلا ڕاخست بوو، منداڵێکی مه‌لۆتکه کراوی له سه‌ر په‌توه‌که درێژی کرد بوو. له به‌ردم مناڵه‌که‌دا ده‌سره‌یه‌کی پان کردبوه‌وه، ده‌ستی گرتبووه؛ ده‌پاڕاوه "ئه‌ی خێرۆمه‌ن، هه‌تیوبارم، بێ که‌سم، خێرێکم پێ بکه‌ن؛ خوا خێرتان باته‌وه" ڕاگوزه‌ری وا هه‌بوو ورده دراوای بۆ ده‌هاویشت. ئی واش هه‌بوو، گوێی نه‌ده‌دایه، و به په‌له تێده‌په‌ڕی. چیمه‌ن هه‌ڵوێستکه‌یکی کرد، ئه‌سکیناسێکی خسته سه‌ر ده‌سره‌که. له دڵه‌و ئاواته خواز بوو "ڕۆژێک له ڕۆژان، له وڵاته‌که‌یدا سواڵکه‌ر نه‌مێنێ."
ڕێی پێوا، گه‌یشته کۆڵانی خۆیان. ژنانی گه‌ڕه‌ک له به‌ر درگای ماڵی خاتوئامین، له ده‌وری یه‌ک دانیشتبوو‌ن. توگوڵه‌به‌ڕۆژیان ده‌تروکاند، ده‌ردی دڵیان بۆ یه‌کدی ده‌کرد. له ده‌ست مێرد و خه‌سوو، منداڵ و ژیانی پڕمه‌ینه‌تی خۆیان ئاه‌وناڵه‌یان بوو. ئی وا هه‌بوو کڵاوی ده‌چنی. یه‌ک دووێک گوڵدۆزیان ده‌کرد. یه‌کی دیکه ده‌سکێش و گۆره‌وی ده‌چنی بۆ زستان. منداڵانیش هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زیان بوو، هار و هاجییان ده‌کرد. منداڵێک شه‌پێکی له تۆپه‌که‌ی هه‌ڵدا، تۆپ ڕاست له ته‌پڵی سه‌ری خاتوئامین که‌وت. خاتوئامین هاواری لێ هه‌ستا « هه‌ک کوێربی، ئه‌وه نابینی ئێمه لێره دانیشتوین! بڕۆنه ئه‌و لاتره‌وه تۆپێن بکه‌ن" له سه‌ر و به‌ندی قسه‌کانی خاتوئامین دا چیمه‌ن گه‌یشته لای ژنه‌کان. ژنان، فه‌رموو فه‌رموو دانیشه یان پێگوت. خاتوئامین له‌گه‌ڵکوو چاوی به چیمه‌ن که‌وت، مۆڵه‌تی نه‌دا که به ته‌واوی چاک و چۆنی له‌گه‌ڵ ژنه‌کان بکا؛ به نقه نق هه‌ستا، له دووره‌وه باوشی بۆ کرده‌وه "خوایه زۆرشوکر، خانم دوکته‌رهاته‌وه. ئازیزه‌که‌م چاوه ڕێت بووم،.ڕه‌بی له ده‌ورت گه‌ڕێم، مه‌گه‌ر هه‌ر خۆت فریام که‌وی. ئه‌وه چه‌ن ڕۆژه، نامه‌ی تاقانه‌که‌م هاتووه؛ که‌سێک نه‌بوو بۆم بخوێنێته‌وه. بردوویانه بۆ ئیجباری، جێگاکه‌ی ئه‌ونده دووره، له‌وسه‌ری دنیایه. نازانم شاره‌که ناوی چی چی جه‌نه . . . "
چیمه‌ن پێکه‌نی وگوتی "خاتو، "چی چی جه‌ن" نا. بیرجه‌ند، شاره‌که ناوی بیرجه‌نده" خاتووش، پێکه‌نی "چوزانم به‌قوربانتبم. خۆت ده‌زانی ئێمه مانان نه‌خوێنده‌وارین. چوزانین، دنیا به‌ری به کوێوه‌یه. ها، ئه‌وه نامه‌که‌یه بۆم بخوێنه‌وه.؛ بزانم چی نووسیووه"
خاتوو دڵی پڕ بوو له ده‌رد، دای له قوڵپه‌ی گریان. چیمه‌ن هه‌ر له‌وێ له به‌ر درگاکه دانیشت. نامه‌که‌ی له خاتو وه‌رگرت و کردیه‌وه و چاوی لێکرد. به فارسی نوسرا بوو؛ ده‌ی خوێنده‌وه و ده‌کرد به کوردی. خاتو به گیان و دڵ گوێی دابووه چیمه‌ن و له به‌رخۆیه‌وه قسه‌ی ده‌کرد "دایکه‌که‌ی بمرێ، ڕیگاکه‌ی زۆر دووره، مه‌ره‌خه‌سێشی ناده‌نێ."
چیمه‌ن نامه‌که‌ی خوێنده‌وه ودایه‌وه ده‌ست خاتوو. ئه‌ویش چاو به فرمێسکه‌وه ئه‌م لا و لای ماچ کرد و پرسی -"خانم دوکته‌ر گیان! که‌ی جوابه‌که‌یم بۆ ده‌نوسییه‌وه؟"
-"هه‌ر وه‌ختێک بڵێی"
-"ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ت نه‌بێ هه‌رئێستا"
چیمه‌ن دڵی نه‌هات دڵی خاتو بشکێنێ.
خاتووگوتی "خانم دوکته‌ر گیان! له‌م به‌ر درگایه، له به‌ر قاو و قیژی ئه‌مانه نابێ. با بچینه ماڵه‌وه" ئه‌ویش هه‌ستا و پێکه‌وه چوونه حه‌وشه. چیمه‌ن هه‌ستی به بۆنێکی خۆش کرد. پرسی "خاتوو ئه‌و بۆنه خۆشه چییه؟" خاتوو گوتی "ئه‌ی له ده‌ورت گه‌ڕێم، ئه‌وه بۆنی ڕه‌شه ڕێحانه‌یه؛ قه‌زات له گیانم" ئه‌وه‌ی گوت و چوو چه‌پکێکی چنی و هێنای "فه‌رموو بۆنی که! بۆنی زۆر خۆشه"
چیمه‌ن چه‌پکه ڕێحانه‌که‌ی لێ وه‌رگرت و بۆنه‌که‌ی هه‌ڵمژی. چوونه ژوورێ. خاتوو لبادێکی له سه‌ر حه‌سیرێک ڕاخست و گوتی "فه‌رموو دانیشه!» چیمه‌ن دانیشت. ده‌فته‌ره‌که‌ی له کیفه‌که‌ی ده‌رهێنا. قه‌ڵه‌می نا نێوان په‌نجه‌کانی و له خاتووی پرسی « ده‌ی باشه بڵێ بزانم چی بنوسم؟"
خاتووگوتی "بنوسه دایکت باشه، پوڵیشی بۆ ناردوی؛ ئه‌گه‌ر پێت گه‌یوه بۆم بنووسه."
هه‌رچی خاتووده‌یگوت ئه‌و ده‌ینووسی. نامه‌نووسین ته‌واو بوو، پرسی "خاتو! پاکه‌تی نا‌مه‌ت هه‌یه؟" خاتو چوو سه‌ری سندوقێکی هه‌ڵداوه و ده‌فته‌رێکی هێنا و گوتی "ها ئازیزه‌که‌م، وابزانم ئا له‌مه دایه" چیمه‌ن ده‌فته‌ره‌که‌ی وه‌رگرت. په‌ڕ به په‌ڕی پشکنی، به‌ڵام پاکه‌تی نامه‌ی په‌یدا نه‌کرد. گوتی "خاتو کوا تێدانییه. ده‌ی باشه، خۆم له ماڵه‌وه پاکه‌تم هه‌یه؛ بۆت له پاکه‌ت ده‌خه‌م و له سنووقی پۆستی داوێم" خاتو، شه‌ربه‌تی بڵاڵوکی هێنا. به ڕه‌زامه‌ندیه‌وه گوتی "شه‌ربه‌ت بخۆوه. خۆم دروستم کردووه. به‌ری ئه‌و داربڵاڵوکه‌ی حه‌وشه یه. ئه‌و داره، باوکم به‌ڕه‌حمه‌تبێ خۆی خه‌ڵفه‌که‌ی ناشت بوو. دایکم ئه‌ونده‌ی دڵ پێی خۆش بوو، مه‌گه‌رهه‌رخوا خۆی بزانێ. ئای خانم گیان، دنیا وه‌فای بۆ هیچ که‌س نییه!"
چیمه‌ن شه‌ربه‌ته‌که‌ی وه‌رگرت. لێی چه‌شت "زۆر خۆشه، ده‌ست و چاوت خۆش بێ" ته‌ماشایکی کاتژمێره‌که‌یی کرد وگوتی "ئای دره‌نگه، ده‌بێ بڕۆم، دایکم نیگه‌ران ده‌بێ." هه‌ستا که بڕوا، خاتوش هه‌ستا و ده‌ستی کرده ملی، ئه‌م لا و لای ماچ کرد و ماڵاوییان له یه‌کدی کرد.
دوو درگا ئه‌ولاتر، ماڵی خۆیان بوو. درگای حه‌وشه کرابووه وه. چیمه‌ن له باریکه‌ڕێی نێوان گوڵه‌باخه‌کانی دایکیه‌وه تێپه‌ڕی، له پلیکانه‌کان سه‌رکه‌وت. پێی نایه هۆڵه‌که، دایکی "ئه‌ڵڵاهوئه‌کبه‌ڕ. . ." تێگه‌یی یانی نوێژ دکا. ڕووسه‌ریه‌که‌ی له سه‌ری داماڵی و گوڵۆڵه‌ی کرد و توڕی دا. ڕووسه‌ریه‌که که‌وته سه‌ر به‌رماڵی نوێژه‌که‌ی دایکی. پرچه درێژه‌که‌ی له سه‌رشان و ملی په‌خشان بوو. ڕووناکی ده‌روونیشی خۆی نواند. زۆری نه‌خه‌یاند دایکی سڵاوی نوێژه‌که‌ی داوه. ڕووی کرده چیمه‌ن و به توڕه‌ییه‌وه گوتی "خانم دوکتور! نوێژ ناکه‌ی، بۆ سووکایه‌تی به نوێژه‌که‌ی من ده‌که‌ی؛ یان له‌گه‌ڵ ڕووسه‌ریه‌که‌ی خۆت به‌شه‌ڕدێی؟" ئه‌وه‌ی گوت و به دڵ شکاویه‌وه ڕۆیی بۆ ئاشپه‌زخانه و خۆی به‌چێشت لێنانه‌وه خه‌ریک کرد. چیمه‌نیش به دوایدا ڕۆیی، لێی نزیک بووه و ده‌م به پێکه‌نینه‌وه گوتی "دایکه گیان یاریده‌ت بده‌م؟"
دایکی گوتی "نا، ئه‌گه‌ر نوێژه‌کانت بکه‌ی له یاریده کردن به من باشتره "
چیمه‌ن به ڕووخۆشییه‌وه "ئه‌گه‌ر من ده‌رسه‌کانم باش بخوێنم، به‌هره‌ی له نوێژ کردن زیاتره." ئه‌وه‌ی گوت و ڕۆیی بۆ به‌ر هه‌یوان.
پاڵی دابوو به دیواری هه‌یوانه‌که‌وه، ده‌یڕوانییه ئاوابوونی خۆر. له ئاسۆی دووره ده‌سته‌وه، پۆلێک مه‌ل به‌ره‌و پیره‌داری حه‌وشه‌ی کۆشکی له‌مێژینه دفڕین. پۆلی مه‌ل چه‌ن سووڕ سووڕانه‌وه، سه‌رنجام له سه‌ر پیره‌داری کۆنساڵ نیشتنه‌وه. چیمه‌ن تێڕامابوو، بیری له هه‌ڵبژارده‌ی سروشت ده‌کرده‌وه. زه‌ینی ئاڵۆزی ئه‌وه بوو؛ بۆ مروڤ ناتوانی بفڕێ ؟ ئه‌ی چۆنه ئه‌و گیانداره چکۆلانانه له فه‌زادا دێن و ده‌چن! هه‌ر چه‌ن بیری لێده‌کرده‌وه، دیارده‌که ئاڵۆزتر ده‌بوو و گرێ پووچکه‌ی تێده‌که‌وت. به وردی ڕوانییه پیره‌داری حه‌وشه‌ی کۆشکی کۆنساڵ. بیری چوو بۆلای سه‌ختی، گه‌ردنکه‌شی، خۆڕاگری و کۆڵ نه‌دانی پیره‌دار. ساڵیانی ساڵ، به‌فر و باران با و تۆفان، کۆڵی به پیره‌دار نه‌دابوو. زۆر جاران لق و پۆپیان شکاندووه، سه‌دان گه‌ڵاڕێزانی به خۆوه دیوه، به‌ڵام له دڵی خاک‌دا ڕه‌گی قورس و قایمتر بووه چیمه‌ن خۆی به وه قانع کرد "هه‌ڵبژارده‌ی سروشت نه‌هێنی خۆی هه‌یه و مرۆڤ سه‌ره‌نده‌ری لێناکا"
پۆلی مه‌ل له سه‌ر لق و پۆپی پیره‌دار نیشتنه‌وه. تاک و جووت، قژ قژ، قیژه‌یان ده‌هات. تا ده‌هات زیاتر ده‌بوون، وای لێهات پیره‌دار ڕه‌شداگه‌ڕا. چیمه‌ن هۆشی کۆکرده‌وه، و به وردی ده‌یڕوانییه ئه‌و دیارده سروشتییه. له دنیای زه‌ینی خۆیدا، سه‌یری ده‌کرد؛ دایکی هاواری لێ په‌یدا بوو "ئه‌وه له کوێی ؟ بۆ خه‌ریکی ده‌رس و ده‌وره‌که‌ت نابی! نه‌تکوت ده‌رس بخوێنی قازانجی له نوێژ کردن زیاتره، ئه‌ی بۆ له‌وێ ئاتڵ و باتڵ وێستاوی"
چیمه‌ن گوتی "دایکه تۆ وه‌ره! ئه‌و هه‌موو باڵنده‌یه له کوێوه په‌دا بوون؟"
دایکی وه‌ڵامی داوه "جا، من چووزانم کچێ ! وه‌ره ژوورێ، وه‌ره" به‌ڵام خۆشی به سه‌ر سووڕمانه‌وه له زه‌ینیدا "ئه‌یه‌ڕۆ ئه‌وه هه‌موو قاژووه ڕه‌شه له کوێوه هاتوون! به عومری خۆم نه‌م دیوه قاژوو پۆل پۆل له جێێه‌ک بنیشنه‌وه."
چیمه‌ن وه‌کوو ئه‌وه‌ی ئه‌فسون کرابێ، نوقمی ته‌ماشا و تێڕوانینی ئه‌و پۆله به وته‌ی دایکی "قاژووه ڕه‌شه" بوو. زۆری سه‌یر کرد، ئه‌وه‌ی ده‌یبینی هه‌ر ڕه‌شایی قاژووه ڕه‌شه بوو. ئێواره‌ش به‌ره‌و تاریکان ده‌چوو. وه‌کوو ئه‌وه‌ی چاوی ڕه‌شکه و پێشکه بکا، چه‌ن په‌ڵه‌ی سپی له نێوان ئه‌و هه‌مووه ڕه‌شایه‌دا ده‌هاتنه به‌ر چاوی. له چاوی خۆی که‌وتبووه گومانه‌وه، "تۆ بڵێ ئه‌وه‌ی دیبینم ڕاست بێ؟ بانگی کرد دایکه وه‌ره! ئه‌و په‌ڵه سپیانه چییه له نێوان ئه‌و هه‌موو ڕه‌شایه‌دا؟ تۆ بڵێێ قاژووی سپیش هه‌بێ!؟
دایکی که‌مێکی تێڕوانی و گوتی « کچێ تۆ شێت بووی، قاژووی سپی کێ دیویه‌تی ! له‌ونت لێ گوڕدراوه" چیمه‌ن "نا، دایکه، باش بڕوانه! ئه‌وه‌نییه"
دایکی له به‌رخۆیه‌وه "ئه‌سته‌غفڕه‌ڵڵا، ئاخر زه‌مانه! یان کچه خوێنده‌واره‌کی من تێکچووه؟" دایک و کچ سه‌رقاڵی ته‌ماشای پۆلی قاژوو بوون، ته‌قه له ده‌رگای حه‌وشه هه‌ستا؛ باوکی چیمه‌ن وه‌ژوور که‌وت. له پلیکانه‌کان سه‌رکه‌وت، به سه‌ر سووڕمانه‌وه ڕوانی، دیتی هه‌موو لق و پۆپی پیره‌دار ڕه‌ش داگه‌ڕاوه؛ و چیمه‌ن و دایکی ده‌مه‌قاڵه‌یانه.
سه‌رچاوه: وێبلاگی "روانه"