ئۆریگامی و مانا شاراوه‌كانی
له زنجیره درامای هه‌ڵاتن له زیندان
(Prison Break Origami)
نووسین و ئاماده‌كردنی: هاشم عه‌لی وه‌یسی
له زنجیره درامای هه‌ڵاتن له زیندان
(Prison Break Origami)
نووسین و ئاماده‌كردنی: هاشم عه‌لی وه‌یسی
جیهانی پان و به‌رینی سینه‌ما دووربین و چاویلكه‌كان و گۆشه نیگا و ره‌وایه‌ته جۆراجۆره‌كان له‌م جیهانه و به‌رێكردنی بۆ زه‌ق كردنه‌وه‌ی به‌شێك له ژیوار و ژیانی كۆی مرۆڤایه‌تی و شارستانه‌ییه‌ته جۆارجۆره‌كان كه ئه‌م مرۆڤانه‌ی لێ به‌رهه‌م هاتووه، بووه‌ته خواست و كه‌ڵكه‌ڵه‌یه‌كی بێ پایان و له‌بن نه‌هاتووی سینه‌ماكاران و ده‌رهێنه‌رانی ئه‌م بوواره. هه‌ر بۆیه شێوه‌كانی به‌كار هێنانی ئه‌م هونه‌ره ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لێهاتووی و لێوه‌شاوه‌یی مرۆڤه‌كانی شارستانیه‌ت و نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كان.
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر به خویندنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری مه‌عریفه و خواست و ویسته‌كانی ئه‌م هونه‌ره ئاشنا بین ده‌بێ به‌ها به هونه‌ری سینه‌ما وه‌كوو به‌شێك له مه‌عریفه‌ناسی ((Epistemology)) بده‌ین له جیهانی ئه‌مڕو.
سینه‌ما و جیهانی دووربین یه‌كێكه له كۆڵه‌كه ئه‌ساسیه‌كانی ناساندنی خۆت و كو‌لتور و كه‌له‌پووری خۆت له هه‌ر قۆناغێكی شارستانی دا به شارستانییه‌ته‌كانی تر. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین خاڵی ئه‌ساسی و بنه‌ڕه‌تی ده‌بێ له پێش چاو بگیردرێت كه یه‌كێك له‌وانه بۆ ئه‌وه‌ی سینه‌ماكار و ده‌رهێنه‌ری ئێمه باشتر به‌م جیهانه ئاشنا ببێ، ناسناندنی كار و به‌رهه‌مه گه‌وره‌كان و شێوه‌ی خولقاندنی ئه‌م جۆره به‌رهامانه‌یه كه وه‌رگێڕان یه‌كێك له ئه‌ساسیترین كۆڵه‌كه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یه.
وه‌رگێڕانی سه‌ركه‌وتوو و دوبلاژكردنی پسپۆڕانه له ئاست كه‌سایه‌تی و كاره‌كته‌ره‌كان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ تا خۆێنه‌ر باشتر و مۆقڵیشانه‌تر چاو له‌م به‌رهه‌مه بكات و له مانا شاراوه‌كانی ناو ئه‌م به‌رهه‌مانه تێبگات. هه‌ر بۆیه لێره بۆ كورد وه‌كوو نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه به‌راستی ئه‌گه‌ر بمانه‌وه‌ی قه‌بووڵی بكه‌ین له‌م بواره زۆر له دواوه‌ین و ئه‌وه‌یش كه دواترمان ده‌خات و هه‌وراز و نشێوی زۆرترمان له به‌ر ده‌نێت و رێگه‌كه‌مان بۆ كوڕتر ده‌كاته‌وه، به‌كارنه‌هێنانی ئینسانی لێوه‌شاوه و سه‌ركه‌وتووه له‌م بۆاره‌دا.
بۆ نموونه ئێمه له زنجیره درامای هه‌ڵاتن له زیندان، شتێك كه به راستی جێی خه‌م خورادن و باس له سه‌ر كردنه، تو له شاكارێكی ئاوه‌ها هه‌ڵبژادنی ناو له لایه‌ن ده‌رهینه‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه یان هه‌ر به‌رهه‌مێكی تر بۆ دراماكه، خۆی له خۆیدا سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ خۆی رائه‌كێشی و به‌شێك له مانا شاراوه‌كانی ده‌ق به ده‌سته‌وه ئه‌دات. به‌لاَم هه‌ر له ئه‌وه‌ڵی رێگه‌كه ناوی زنجیره دراماكه خوێنه‌ری خۆت تووشی كێشه ده‌كه‌یت له به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ Prison Break هه‌ڵاتنی گه‌وره‌یان داناوه، له حاڵێكدا ئه‌وه‌ی ئه‌م زنجیره درامایه‌ی تا ئاخر دیتبێ بۆی ده‌رده‌كه‌وێ به راستی زۆر نه‌شیاو، نه‌گونجاو و ناله‌بار وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه. چۆن تۆ كاتێك مایكل و هاوریكانی به سه‌ركه‌وتووی له زیندانه‌كه ئه‌په‌ڕنه‌وه وا ده‌زانی ئه‌وا هه‌ڵاتنی گه‌وره كۆتایی پێهات و له‌وانه‌یه دراماكه به‌ره‌وه كۆتایی بڕوات، به‌ڵاَم له درێژه‌ی دراماكه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه به راستی ئه‌و وه‌رگێرانه هه‌ڵه‌یه و له باتی هه‌ڵاَتنی گه‌وره، ده‌بێ هه‌ڵاتن له زیندان دابنرێت. ئه‌گه‌ریش وه‌رگێر ویستویه‌تی به زه‌وق و سه‌لیقه‌ی خۆی وه‌رگێڕان بكات، ئه‌وه به‌راستی بێویژدانیه له ئاست ئه‌م به‌رهه‌مه، چون به‌راستی له ماناكه‌ی خۆی دوری ده‌كاته‌وه و خوێنه‌ریش ئه‌وه‌ی بۆ روون ده‌بێته‌وه كه له دوای هه‌ڵاتنیان له زیندانی فه‌كس ریڤر و سه‌رگه‌ردانیان له دوای ئه‌م هه‌ڵاتنه و به‌رده‌وامی دوباره‌یان له هه‌لاَتن، بینه‌ر ئه‌گه‌ر شاره‌زا بێت به لۆژیكی ره‌وایه‌تی ئه‌م درامایه و گوشه‌نیگا و مه‌به‌سته‌كانی له به‌ده‌سته‌وه‌دانی ماناكانی ده‌ق، ده‌زانی كه بۆشاییه‌ك له‌م وه‌رگێڕانه دایه. له به‌ر ئه‌وه‌ی له دوای هه‌ڵاتن له زیندانێكی ئه‌وه‌ها كه به شێوه‌یه‌كی پسپۆڕانه هه‌موو پێكهاته و كون و قوژبنه‌كانی دارێژاوه، دوباره بوون و هه‌ڵاتنی ئه‌وان تازه ده‌س پێده‌كات و هێشتا له ده‌سپێكی رێگه دان. ئه‌وه‌یه كه تا ئه‌و كاته‌ی له زیندان ئه‌په‌ڕنه‌وه مروڤ وه‌ها تێده‌گا كه مه‌به‌ست له زیندان، شكاندنی چغز و سنورێكه كه ته‌نانه‌ت سه‌رده‌مانێك مایكل بۆخۆی پێكهاته‌كه‌ی دارشتووه. هه‌ر بۆیه له دوای ئه‌وه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی له فه‌كس ریڤه‌ر ئه‌په‌ڕنه‌وه ئێمه ده‌بێنین لێره‌وه‌یه كه واتای هه‌ڵاتنی گه‌وره چه‌ند لایه‌نه ئه‌بێته‌وه و له سنورێكی به‌رته‌سكی مانایی نامێنێته‌وه و لایه‌نگه‌لی فه‌لسه‌فی و سیاسی و ده‌رونی و .... له كون و قوژبنه‌كان حه‌شار داوه كه ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌كوو خوێنه‌ر و بینه‌ری ئه‌م درامایه، وای دابنین هه‌ڵاتنی گه‌وره‌یه، ئه‌سته‌مه له‌م مانایه له دوای هه‌ڵاتن له فه‌كس ریڤه‌ر شتێكمان ده‌س بكه‌وێ. بۆ نموونه له دوای هه‌ڵاتنیان له فه‌كس ریڤه‌ر و به‌رده‌وامیان له هه‌ڵاتن، هه‌ر مرۆڤێك بۆ ئه‌وان وه‌كوو به‌شێك له‌م زیندانه دێته ئه‌ژمار كه ئه‌توانێ ئه‌ویش شێواندن و ناوزڕاندنی ئه‌وانه له لایه‌ن میدیا و راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و ولاَته‌وه‌یه، كه ئه‌م باسه قسه‌ی زۆر هه‌ڵئه‌گرێ كه لێره مه‌به‌ستێش شتێكی تره زیاتر له‌وه‌ی بچینه ناو قوڵاییه‌كانی ئه‌م ده‌قه‌وه.
مانایه‌كی روكه‌شانه له پشت هه‌ڵاتنی گه‌وره هه‌یه و مانایه‌كی قۆڵترو و جێی تیرَامانی زۆرتر. له‌م درامایه‌دا زیاتر له مانا روكه‌شه‌كه‌ی، ماناگه‌لی تر هه‌یه كه خۆێنه‌ر له‌وێ دایه كه قووڵتر ئه‌چێته‌وه درماكه و به شوێنی مانا شاراوه و نادیاره‌كانی مه‌به‌ستی ئه‌م درامایه ده‌گه‌ڕێ.
من بۆ خۆم وه‌كوو بینه‌ری ئه‌م درامایه به زمانی فارسی، ئه‌توانم بڵێم به راستی وه‌رگێڕانه فارسیه‌كه‌ی زۆر به هێزه و خوێنه‌ر به مانا ئه‌ساسیه‌كه‌ی ده‌توانی په‌یوه‌ندی روحی و ئینسانی له گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و ره‌وایه‌ته‌كانی ده‌قه‌كه بگرێ. هه‌ر بۆیه مه‌به‌ست له‌م وه‌رگێڕانه‌ی خۆاره‌وه پێش هه‌ر شتێك، بۆ خۆم شتێك كه له‌م زنجیره درامایه نه‌یده‌هێشت باشتر له گه‌ڵ ئه‌م زنجیره درامایه په‌یوه‌ندییه‌كی لۆژیكی بگرم ، به‌كارهێنانی هێما و نیشانه‌كانی ئه‌م ده‌قه بوو. به‌كار هێنانی مرئاوییه‌ك بوو كه مایكل دروستی ده‌كرد و له گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانی‌تر یان به زۆری سارا په‌یوه‌ندی ده‌گرت و له مه‌به‌ست و كاره‌كانی خۆی تێی ده‌گه‌یاندن كه به داخه‌وه یان من ده‌ستم نه‌كه‌وت یان له ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كان شتێكم نه‌دۆزییه‌وه كه له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بێت.
هه‌ر بۆیه چوومه ناو ماڵپه‌ڕه فارسییه‌كان و ئه‌م كورته باسه‌ی خۆاره‌وه‌م ده‌س كه‌وت و وام به باش زانی بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌رێكی تری وه‌كوو من ئه‌گه‌ر ویستی و مه‌به‌ستی بوو له هێنان و هه‌بوونی ئه‌م مرئاوییه له زنجیره دراماكه بگات وه‌رم گێڕایه‌وه سه‌ر زمانی كوردی.
هیوادارم یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ خوێنه‌ری كورد و بتوانێ ببێته هۆی ئه‌وه‌ی باشتر له گه‌ڵ ئه‌م ده‌قه په‌یوه‌ندی بگرێت و په‌یوه‌ندییه دیالكتیكیه‌كانی ئه‌م ده‌قه‌ی یه‌ك به یه‌ك بۆ ده‌ربكه‌وێ تا لۆژیكی ره‌وایه‌ته‌كان و هێما و نیشانه‌كانی باشتر بۆ روون ببێته‌وه.
"ئۆری" به واتای تادایین له رێگه‌ی بیركردنه‌وه و "گامی" به واتای كاغه‌زه. به خستنه پاڵی ئه‌م دوو وشه‌یه، چه‌مكی "ئۆریگامی" ساز ده‌بێت. له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه ئۆریگامی هونه‌ر و ئه‌ندیشه‌ی تا دایینی كاغه‌ز (یان لاپه‌ڕه‌گه‌لێك له جنسی پلاسیك، فلز و شت و مه‌كی تر) بۆ خولقاندنی شكڵ گه‌لی جۆراوجۆره. ئه‌م شكڵانه به‌شێكی زۆر له ئاژه‌ڵه‌كان، باڵنده‌كان، ماسی یه‌كان، كه‌رسته‌ی یاری، شتومه‌كی دیكۆری، شكڵ گه‌لی هندسی و شكڵ گه‌لی په‌یوه‌ندیدار به گرافیك، بیناسازی، سه‌نعه‌ت و .... له خۆ ده‌گرێ.
ئۆریگامی كۆمه‌ڵیكی به‌ر فراوان له منداڵانی پێش سه‌ره‌تایی تا كه‌سایه‌تییه زانكۆییه‌كانیش له خۆ ده‌گرێ. ته‌واوی خه‌ڵك ئه‌توانن چێژی لێ وه‌ربگرن و به خوڵقاندنی گه‌ڵاله گه‌لی نوێ، بچێته ناو مێژووی ئۆریگامییه‌وه. ئۆریگامی مۆدیڕن له چه‌ن ساڵی پێشوو (له ساڵی 1950 زایینی به‌و لاوه) به بلڵاوكردنه‌وه‌ی كتیبه‌كانی ئاكیرا یۆشیزاوا (Akira Yoshizava)، مامۆستای ئۆریگامی له ژاپۆن، رینسانسی(بوژانه‌وه) خۆی ده‌سپێكرد. له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا، ئۆریگامی كاربردگه‌لێگی گرنگی له هونه‌ر، زانست و سه‌نعه‌ت به ده‌سهێناوه.
(Prison Break Origami) ئۆریگامی زنجیره درامای هه‌ڵهاتن له زیندان
زنجیره درامای هه‌ڵاتن له زیندان یه‌كیك له جوانترین و پڕبینه‌رترین دراماكانی جینهانه. كه ئه‌گه‌ر نه‌تانبینیوه پێشنیار ده‌كه‌م بیبینن. ئه‌م ئۆریگامییه كه مرئاوییه‌كه ئاماژه‌یه بۆ خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تیی.
مێژوی ئۆریگامی
كاغه‌ز له ساڵی 105 زایینی (نێزیكه‌ی 1900 ساڵ پێش ئێستا) له لایه‌ن تسایی لۆن، كه وه‌زیری كشتوكاڵی چینیه‌كان بوو داهێنرا. چه‌ن ساڵ پاش ئه‌مه، به‌رهه‌م هێنانی كاغه‌ز چووه سه‌ره‌وه و كه‌وته به‌ر ده‌ستی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكه‌وه. له‌و كاته‌وه بوو كه هونه‌ری تا دایینی كاغه‌ز له چین ده‌ستی پێكرد. ئه‌وان چه‌ندین سه‌ده نهێنیه‌كانی كاغه‌ز و تادایینیان، له لایه‌ن خۆیانه‌وه پاراستبوو. تا دوایی له كوره‌یا و ژاپۆنیش رێگه‌ی كرایه‌وه و كاری تا دایینی كاغه‌ز ته‌واوتر بوو و به جۆرێك په‌ره‌ی سه‌ند كه بووه به‌شێك له ژیانی خه‌ڵك و چه‌ن ساڵ دوای ئه‌وه بوو كه له وڵاته ئه‌وروپاییه‌كانیش په‌ره‌ی سه‌ند. له وڵاته ئه‌وروپاییه‌كان ئه‌م هونه‌ره له گه‌ڵ زانستی مۆدیڕن تێكه‌ڵ بوو و به پشتگیری زانكۆكان و دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نگه‌لی گه‌وره و مرئاوی ئۆریگامی (وه‌كوو زانكۆی به نێو بانگی ئم.ئای. تی له ئه‌مریكا، زانكۆی كمبریج له ئینگلیس و ...) گۆڕانێكی نوێی به سه‌ردا هات.
Crane باڵنده‌ی ده‌ریایی سه‌مبولی ئۆریگامی
سه‌مبولی ئۆریگامی باڵنده‌یه‌كی ده‌ریاییه كه سه‌مبولی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاشتیشه. له ژاپۆن هه‌ر مناڵێك، هه‌ر چه‌نیش ببات سازینی باڵنده‌ی ئۆریگامی فێر ده‌بێ. ئالینور كوئر (Eleanor corer) كه‌سێكه به نوسینی كتێبی ساداكۆ و هه‌زار باڵنده‌ی ده‌ریایی كاغه‌زی، ئه‌م سه‌مبوله‌ی گشتگیر كرده‌وه. ئه‌م كتێبه که به شێویه‌كی به‌ربڵاو له چاپ درا و بڵاو كرایه‌وه، چیرۆكی كچێكی جوان به ناوی ساداكۆ ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه كه به هۆی تیشکی رادیۆئه‌كتیڤی بومبارانی ئه‌تۆمی ژاپۆن، له لایه‌ن ئه‌مریكاوه له شه‌ڕی جیهانی دووه‌مدا بریندار كرابوو. دوای شه‌ڕ له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له ژێر چاودێردا بوو. دوای چه‌ن ساڵ نه‌خۆشییه‌كه‌ی((شیرپه‌نجه)) په‌ره‌ی سه‌ند. هاوڕێیه‌كی، باڵنده‌یه‌كی ده‌ریایی كاغه‌زی گرته ده‌سته‌وه و چوو بۆ سه‌ردانی. ئه‌و به ساداكۆی گوت: باڵنده‌ی ده‌ریایی سه‌مبولی ته‌ندروستیه و ئه‌گه‌ر ئه‌و بتوانی هه‌زار باڵنده‌ی ده‌ریایی دروست بكات ته‌ندروستی خۆی به ده‌ست دێنێت. هاوڕێكه‌ی سازیینی باڵنده‌ی ده‌ریایی فێر كرد. كارێكی ئاسان نه‌بوو به‌ڵام كاتێك ساداكۆ له سازیینی یه‌كه‌مین باڵنده‌ی ده‌ریایی سه‌ركه‌وتوو بوو، ده‌ستی كرد به سازیینی 999 دانه‌ی تر.
ئه‌و، لێبڕاوانه دڵنیابوو كه ده‌بێ بییانسازێ. سازیینی باڵنده‌ی ده‌ریایی وه‌ها بیری ئه‌وی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كرد كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی له بیر كرد. به‌رده‌وامی ئه‌و له كاره‌كه‌ی سه‌رنجی كارگێر و به‌رێوه‌به‌ران و سه‌ردانكه‌ره‌كانیشی بۆ لای خۆی راكێشا و ئه‌وانیش گۆڤار، پاكه‌تی وینه‌ی رادیۆگرافی و هه‌ر جۆره كاغه‌زێك كه به ده‌ستیان ده‌گه‌یشت بۆیان ده‌برد تا ئه‌و بتوانێ كاره‌كه‌ی ته‌واو بكات. كاتێك بێنی نه‌خۆشه‌كانی تریش خگه‌یان داوه به كاره‌كه، ئه‌و كاره‌كه‌ی وه‌ستاند و ده‌ستی به فێركاری سازینی باڵنده‌ی ده‌ریایی به نه‌خۆشه‌كانی تر كرد تا ئه‌وانیش بتوانن ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ن.
هۆی نه‌خۆشی ئه‌و شه‌ڕ بوو. ساداكۆ به‌و شێوه‌یه‌ی بالنده‌ی ده‌ریایی ده‌سازی په‌یامی ئاشتی له هه‌موو جیهان په‌ره پێ ده‌دا. به زووترین كات ئه‌و، سه‌د باڵنده‌ی ده‌ریایی دروس كرد. ته‌ندروستی باشتر بویه‌وه و توانی له نه‌خوشخانه خه‌لاسی ببێ و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه. به‌ڵام نه‌خۆشیه‌كه‌ی دووباره سه‌ری هه‌ڵداوه. هێز و توانای تا ئاستێك دابه‌زێ كه به داخه‌وه ئیدی توانای سازینی باڵنده ده‌ریاییه‌كانی تری نه‌ما. له دوای ته‌واو كردنی 700 باڵنده‌ی ده‌ریایی، ساداكۆ چووه كوماوه و دوای ئه‌وه مرد.
كاتێك هاوپۆله‌كانی زانیان كه ئه‌و توانای ته‌واو كردنی ئاواته‌كه‌ی نه‌بووه، هه‌موویان بڕیاریان دا فێری سازینی باڵنده‌ی ده‌ریایی بن. به زۆترین كات ئه‌وان توانیان كاری سازینی هه‌زار باڵنده‌ی ده‌ریایی ساداكۆ ته‌واو بكه‌ن و ئه‌و به ئاواته‌كه‌ی بگه‌یه‌نن.
مناڵه‌كان بڕیاریان دا نامێلكه بۆ هه‌موو مناڵه‌كانی تری ژاپۆن بنێرن و چیرۆكی ساداكۆیان بۆ باس بكه‌ن و داوایان لێ‌كردن به كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌كانیان بینایه‌كی بیرهێنانه‌وه بۆ ساداكۆ و په‌ره پێدانی په‌یامی ئاشتی ئه‌و بسازن. كاتێك ده‌وڵه‌تی ژاپۆن له‌م گه‌ڵاڵه‌یه ئاگادار بویه‌وه بڕیاری دا پاركێك له هیرۆشیما به ناوی پاركی ئاشتی ناوگۆڕی بكه‌ن. ئه‌وان له‌م پاركه بینایه‌كی گه‌وره‌یان سازی و باڵنده‌یه‌كی ده‌ریایی گه‌وره‌یان وه‌كوو باڵنده‌كه‌ی ساداكۆیان دروس كرد و له سه‌ر ئه‌م بینایه دایان نا. هاوپۆله‌كانی بڕیاریان دا به بۆنه‌ی رێز لێنان له ساداكۆ نوسراوه‌یه‌ك له سه‌ر پایه‌ی ئه‌م بینای بیرهێنانه‌وه داكوتن. ئه‌مه ئه‌و ده‌قه‌یه كه ئه‌وان هه‌ڵیانبژارد.
ئه‌مه هاواری ئێمه‌یه. ئه‌مه داخوازی ئێمه‌یه. ئاشتی له هه‌موو جیهان!
له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه‌یه كه ئێمه ده‌بێنین كرده‌وه‌ی جوانێك، ته‌واوی خه‌ڵكی جیهان به ئاگا دێنێته‌وه كه ئه‌وان پێویستیان به ئاشتی یه. كاتێك ئێوه یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كان له ئۆریگامی هه‌ڵئه‌گرن ده‌سته‌كانی ئێوه له توانای دایه باڵنده‌ی ده‌ریایی بسازێ.