ئوقیانووسێك ده‌ریا ده‌ریا هه‌ڵده‌دراوه
ئه‌بولقاسم موییه‌دزاده (هه‌ڵۆ)
ئه‌بولقاسم موییه‌دزاده (هه‌ڵۆ)
په‌نجه‌م ده كانی هه‌ڵكێشا گمه‌ی كۆتری لێده‌تكاوه،
په‌نجه‌م ده ڕووبار هه‌ڵكێشا هاژه‌ی واژه‌ی لێده‌تكاوه
په‌نجه‌م ده وشه هه‌ڵكێشا تك تك پیتی لێده‌تكاوه،
په‌نجه‌م ده هه‌ور هه‌ڵكێشا گۆزه‌ی سه‌ره‌وژێری شێعری لێده‌تكاوه
په‌نجه‌م ده ده‌ریا هه‌ڵكێشا ته‌متوومان و هه‌ور و هه‌ڵام لێده‌تكاوه،
په‌نجه‌م ده هه‌ستم هه‌ڵكێشا په‌نجه‌ره‌یه‌كم لێكراوه
ئوقیانووسێك ده‌ریا ده‌ریا هه‌ڵده‌دراوه
شه‌وگارێك بوو... شه‌وگارێك بوو...
خه‌ون په‌نجه‌ی ده‌گه‌ڵ خه‌م و خۆف و خه‌فه‌ت تێكهه‌ڵكێشا
مۆته‌ی شێعرێك له دایك بوو
ڕۆژگارێك بوو ... ڕۆژگارێك بوو...
شه‌وكه په‌نجه‌ی ده‌گه‌ڵ هه‌تاو تێكهه‌ڵكێشا
بوومه‌لێڵی سه‌مفۆنیای زه‌ڕنه‌قووته له دایك بوو
هاوارێك بوو... هاوارێك بوو...
هه‌ور په‌نجه‌ی ده‌گه‌ڵ زه‌وی تێكهه‌ڵكێشا
خونچه‌ی بزه‌ی مۆنالیزا له دایك بوو
به‌هارێك بوو ...به‌هارێك بوو...
سه‌وزه‌زارێك خۆی ده كفنی خوێن هه‌ڵكێشا
په‌پووله‌یه‌ك له دایك بوو،
ورشه‌ی باڵی گرشه‌ی سه‌مفۆنیایه‌ك بوو
ئه‌وه دڵمه! ئه‌وه ده‌نگی ته‌پڵی دڵمه!
كه به نه‌ردیوانی ستوونی فه‌قه‌ڕاتی مێژووی شه‌ڕدا،
هه‌ڵده‌چێته ته‌سخیری فه‌زای جومجومه
ئه‌وه دڵمه! ئه‌وه خوڕه‌ی خه‌مێنی دڵمه
كه به ریشه‌ی مێژووی ڕه‌شدا،
هه‌ڵده‌كشێته لق و پۆپ و گه‌ڵای شێعرێك
سپی وه‌ك سپێنه‌ی هه‌تاو.
دوێنی شه‌وێ له خه‌ونم دا، په‌یتا په‌یتا قوڕقوشمیان ده گه‌رووم ده‌كرد
كه ڕاپه‌ڕیم خرم خرم ددانی ڕق هه‌ڵگرتنم داده‌كرۆشت
دوێنی شه‌وێ له خه‌ونم دا، چه‌قه‌ی كۆكه‌ڵاشكم ده‌جوو،
له به‌رتاڵی به دم و چاوی داوه‌ڵما تف ده‌كرده‌وه
بۆ ته‌عبیری ئه‌م خه‌ونه چوومه لای هه‌تاو، هه‌تاو پێكه‌نی و چی نه‌كوت.
دوێنی شه‌وێ له خه‌ونم دا، چیا بۆ ده‌ریا ده‌گریا،
بۆ ته‌عبیری ئه‌م خه‌ونه چوومه لای هه‌ور، هه‌ور به سه‌ر مندا گریا و هیچی نه‌كوت. دوێنی شه‌وێ له خه‌ونم دا، ته‌رمم له سه‌ر بێشكه‌ی شه‌پۆلان ڕاده‌ژا،
بۆ ته‌عبیری ئه‌م خه‌ونه چوومه لای باوكم، باوكم ڕۆیی و هیچی نه‌كوت.
دوێنی شه‌وێ له خه‌ونم دا
گورگێكی گه‌ڕ، به كلكی ڕێوێكی گه‌ڕۆڵ، شمشاڵی بۆ شوان لێده‌دا،
شوانیش خرپ بۆی خه‌وتبوو، چوارپێ كارتی داوه‌تی ده‌برد بۆ شه‌گه‌ل:
ئێمه لێمان گێڕاونه‌وه؛ بۆ هاتنی ئێوه‌ی به‌ڕێز، بۆ زه‌ماوه‌ندی ددان و گۆشتی تازه
ڕۆژ نادیار، كاتژمێریش دیاری نه‌كراو. ئه‌و خه‌ونم بۆ شوان گێڕاوه
گۆچانی له مل مه‌ڕێك كرد،سه‌ری بڕی و كه‌وڵی كرد و جه‌رگ و دڵ و سیپه‌لاكی خوارد و كوتی:
ئه‌مه‌ش ته‌عبیری خه‌ونه‌كه‌ت
دوێنی شه‌وێ له خه‌ونم دا،
دێوه‌زمه جه‌رگ و دڵی منی ده‌خوارد، په‌نجه‌ی براكه‌می ده‌كرۆشت
به هاوریشمی پرچی خوشكم ده‌م و په‌لی ده‌ستڕێوه،
به ئێسكی په‌راسووی باوكم دانه‌كانی ده‌ئاژنێوه.
كه ڕاپه‌ڕیم _ با _ له كووچه لانكی به‌تاڵی ڕاده‌ژاند
جادووگه‌رێك له كه‌لاوه مه‌شكه‌ی خوێنی خه‌ڵكی ده‌ژاند،
دوێنی شه‌وێ له خه‌ونم دا
قژقژ ڕووحی په‌پووله‌یه‌ك ده‌نێۆ قیلی قه‌هر و ڕق و قین دا ده‌كوڵێ
كه ڕاپه‌ڕیم سه‌ری بڕاو له سه‌ر ته‌رمی سه‌ربڕاوی خۆی ده‌گریا...
سه‌رچاوه: وێبلاگی پێشه‌نگ