نیگایێكی به تاڵ له هیوا له‌و دیو شوشه‌ی فرمێسكه‌وه
نه‌هیه خۆشكه‌لام
نه‌هیه خۆشكه‌لام
ئێواره‌یه‌كی جوان و ئه‌هوه‌ند و له‌سه‌رخۆیه، پرچی كاڵه‌وه‌بوی خۆره‌تاوی مه‌ڵبه‌ندی باران ورده ورده خه‌ریكه پاشه‌كشه ده‌كات و ڕێگه بۆ دڵداری مانگه‌شه‌و ده‌كاته‌وه، ده‌سپێكی شه‌و به قه‌ڵاچۆ كردنی دوایین تیشكه‌كانی خۆره‌تاوێكی جوان و كه‌م‌وێنه بونی خۆی به دونیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت و هێمای پشوودان له دوای ڕۆژێكی كاری ده‌نێته سه‌ر ڕوخساری شاری كۆڵن. بڕیار وایه ئه‌و شه‌وه مه‌راسیمی "Kölnerlicht" به‌ڕێوه بچێت و هه‌ر به‌و هۆیه كه‌ش و هه‌وای شار له جێژن ده‌چێت و له گه‌ڵ پاشه‌كشه‌ی ڕۆژ شه‌قامه‌كانی ناو شار له به‌ر ڕێبوار به‌ر ناكه‌وێت.
جوانی دیمه‌نی كلیسا‌ی Dom له‌و شه‌ودا به وشه له باس كردن نایه‌ت، له كۆشكێكی ئه‌فسوناوی ده‌چێت كه سه‌دان هه‌زار چێروكی میژوویی له ئامێز گرتووه، له خانویێكی جادوویی ، كه هه‌ژمونی بوونی وڵاتێك كه به سه‌ر ئه‌و هه‌مووه ڕووداوه‌دا تێپه‌ڕێوه ده‌گێڕێته‌وه، سه‌دان تروسكه بونه‌ته بازنه‌یه‌ك بۆ چاوه‌دێری ئه‌م ماڵه ئه‌فسوناویه كه مێژویێك له ئه‌زمون و زامی سارێژ كراویان له ناو لانكه‌ی مێژوویی ئه‌م وڵاته بۆ چونه ناو دونیایێكی ئازاد كه مروڤه‌كانی به ژن و پیاو و منداڵه‌وه ماڤیان پارێزراوه ده‌لاوێنێته‌وه و هه‌گبه‌ی ته‌مه‌نی به سه‌ر گه‌لێك ڕووداوی مێژوویی كه چاره‌نوسه‌كانی دیاری كردووه تێپه‌ڕیوه. شه‌وی كۆڵن به بینینی سیمای ئه‌فسوناوی كلیسا‌ی Dom له ناو ته‌م و مژی ڕابردویێكی درێژخایه‌نی پڕ له ده‌سكه‌وت هه‌یبه‌تێكی تایبه‌تی خولقاندووه كه چاو له بینینی تێر نابێت، په‌یكه‌ره‌یه‌ك كه سه‌ر له تروپكی ئاسمان ئه‌سوێت و ماچ له گۆپكی مه‌مكی ئاسمان ئه‌دات.، ژوانگه‌یێك كه سه‌دان ساڵه به شه‌و چاوه‌دێری ده‌سته‌ملانی مانگ و ئه‌ستێره‌كان له گه‌ڵ شه‌ودایه و به ڕۆژ هاوكات له گه‌ڵ ده‌سپێكی به‌یان چاوی لێیه كه چلۆن ئه‌ستێره سه‌ر نه‌وی ده‌كات و كرنۆش ده‌باته به‌ر بومه‌ڵێڵی ده‌مه‌وبه‌یان، چاوی لێیه، هه‌موو ڕۆژێ كه چلۆن كازێوه جه‌سته‌ی پڕ ته‌مه‌نی له سه‌ر ئاسۆی ئه‌رخه‌وانی له نێۆ شه‌به‌ق ده‌خه‌ملێنێت. له سه‌ر چۆ‌می ڕاین زیاتر له 1،5 میلیون نه‌فه‌ر بۆ دیتنی ئه‌و شه‌وه ئه‌فسوناویه سه‌قامگیر بووه، كه‌سی وایه له كاتژومیری 2ی دوانیوه‌ڕۆ بۆ په‌یدا كردنی جێگایه‌ك كه باش بتوانی ئه‌و شه‌وه پڕ شكۆیه ببینێت هاتووه.
له ناو چۆ‌می ڕاین ده‌یان كه‌شتی پڕ له جه‌ماوه‌ر به ئه‌هوه‌ندی ڕێگه‌ده‌بڕن و به ناو دڵی چۆمدا به تروسكه‌تروسكی سه‌دان گڵۆپی ڕه‌نگاوڕه‌نگ وه‌ك لانكه‌یێك به سه‌ر ئاوه‌وه بۆ چونه ناو شه‌وێكی فه‌راموش نه‌كراو پیاسه ده‌كه‌ن.
كاتژومێری 11.30 ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی فشفشه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له دوو كه‌شتی كه‌ڵك وه‌رده‌گیردرێت. زۆری نه‌خایاند كه میچی ئاسمان بوو به گوڕه‌پانی ڕمبازێنی هه‌زارن بروسكه‌ی نور كه په‌یامی شادیان بۆ جه‌ماوه‌ر به دیاری ده‌هێنا و هاوكات له گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ی فشفشه‌كان و ته‌قه‌مه‌نی تایبه‌ت به‌و شه‌وه موسیقایێكی ئاشنا بۆ هاووڵاتیه ئاڵمانیه‌كانیش بڵاو ده‌كرایه‌وه كه زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كان گورانیه‌كانیان ده‌ناسی و له گه‌ڵی ده‌یان خوێنده‌وه، له گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ر بروسكه‌یێك كه به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵ ده‌چوو و له ناو دڵی ئاسماندا چرۆی ده‌كرد و ده‌گه‌شایه‌وه، هێشوو هێشوو هاوئاهه‌نگ له گه‌ڵ موسیقا بارانی نور به سه‌ما كردن تا دوایین چركه ی هێزی و توانای خۆی ده‌سپارده ده‌ست چریكه‌ی مێلودی جادوویی ئه‌و شه‌وه تایه‌به‌تیه و تا دوایین كاته‌كانی هه‌ناسه‌ی بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاهه‌نگه به‌ره‌و زه‌وی نه‌وی ده‌بووه‌وه و ئه‌و كات كه ده‌ی‌بینی كه سوتانی ئه‌و چ ده‌سكه‌وتێك و چ چێژێكی بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌وه بووه ئوقره‌ی ده‌گرت و كۆتایی پێده‌هات. له ناو گانگای دڵی ئاسمان شه‌پۆلانی چنگ به خۆر، شه‌پولیان ئه‌دا و ڕومه‌تیان له شه‌وی لوتبه‌رزی ئه‌م وڵاته هه‌ڵده‌سوو و به قه‌ڵه‌مێك له تیشك نیگاری چیرۆكی ژیانیان بۆ دونیا ده‌كێشایه‌وه و باسیان له‌وه ده‌كرد كه سه‌رده‌می ده‌رگا داخراوه‌كان به ڕووی دونیای نور و پڕشنگ كۆتایی هاتووه.
تۆزی دورتر له من تارای كچم ڕاوه‌ستاوه و چاوم لێیه كه چلۆن خونچه‌ی لێوی ده‌پشكوێت و له گه‌ڵ گوڵ كردن و چرۆ كردنی هه‌ر بروسكه‌یه‌ك كه به ناو قه‌دی ئاسماندا بۆ گه‌شه كردن هه‌ڵده‌گه‌ڕێ نیگاكانی ئه‌ویش باڵا ده‌كێشێت و چاوی بریقه‌ی ئه‌دایه‌وه و ده‌گه‌شایه‌وه، به دیتنی چێژی تارا و هه‌زاران منداڵ و گه‌وره‌ی‌تر له‌و شه‌وه‌دا هه‌وڵم ئه‌دا كه منیش چێژ وه‌ر گرم، به‌ڵام له ناخه‌وه هه‌ستم به هیچ شادیێه‌ك نه‌ده‌كرد ، زۆر سه‌یره ده‌ڵیی زۆر له مێژه مانای شاد بونم له بیرم چۆته‌وه، به ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ر ته‌قه‌مه‌نێیه‌ك كه بڕیار بوو ئه‌و شه‌وه‌ی پێ بڕازێته‌وه و بروسكه‌ی شادی له گه‌ڵ خۆی به دیاری بهێنێت من ڕاده‌چڵه‌كیم، و بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه له وڵاتی من چلۆن ئه‌م ده‌نگانه ژیان به‌تاڵ ده‌كه‌ن له هیوا، هه‌ر ئه‌م ده‌نگانه له وڵاتی من هێمایێكن بۆ هه‌رگیز نه‌گه‌ڕانه‌وه. به بینینی زه‌رده‌خه‌ندی سه‌ر لێوی منداڵانی ئێره بیرم له زه‌رده خه‌نده‌ی به تاڵانچوی منداڵانی وڵاتی خۆمان ده‌كرده‌وه و به بیستنی هه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه له گه‌ڵ خۆی گه‌واڵ گه‌واڵ بروسكه‌ی بۆ ناو دڵی ئاسمان به‌ڕێ ده‌كرد و ده‌وه‌ن ده‌ون باڵای ده‌كێشا بۆ ڕاچڵه‌كانی ئه‌ستێره‌كان من بیرم له ئه‌و كاتانه ده‌كرده‌وه كه شار بوردومان ده‌كرا و به دیتنی بزه‌ی سه‌ر لێوی خه‌ڵكی ئێره بیری بزه‌ی هه‌ڵپڕۆكاوی سه‌ر لێوی خۆمانم ده‌كرده‌وه كاتێك كه له بوردومانی 15ی جۆزه‌ردانی شاری بانه جه‌سته بێگیانه‌كان، جه‌سته بێ ده‌سته‌كان، جه‌سته بێ سه‌ركانمان هه‌ڵئه‌دایه‌وه و كاتێك ئه‌مانبینی كه ئه‌و كه‌سه كه‌س و كاری ئێمه نیه بزه‌یكی توراو و تاڵمان ده‌هاته سه‌رلێو و شوكرمان ده‌كرد كه خواشوكر ئه‌مه ته‌رمی براكه‌م، ته‌رمی خوشكه‌كه‌م یان برازا و خوشكه‌زاكه‌م نیه و تا هه‌ڵدانه‌وه‌ی ته‌رمێكیتر هه‌وڵمان ئه‌دا كه به‌وه دڵشاد بین كه ئه‌و ته‌رمه، ته‌رمه كه‌سی من نه‌بوو. له‌و كاته‌دا بیرمان به‌وه نه‌ئه‌كرده‌وه كه ئه‌م بزه‌ی سه‌ر لێوی ئێمه مانای زه‌ماوه‌ند و سه‌رچۆپی ئازار و ده‌رده له ماڵێكیتره هه‌ر وه‌ك ماڵی ئێمه، ئه‌وینداری تریفه‌ی ئه‌م مانگه‌شه‌وه له گه‌ڵ شه‌ودا له ناو ده‌ریای نور بێگومان ده‌بێته هه‌وێنی خه‌ونێكی خۆش و چه‌كه‌ره‌ی هیوا به ئاسو له ناو ڕۆ‌حی منداڵانی ئه‌مشه و دائه‌چێنێت، ئه‌و منداڵانه‌ی كه پڕن له هیوا، پڕن له خه‌ون بۆ داهاتوو.
به ده‌نگی ئاخرین ته‌قه‌كان دێمه‌وه سه‌ر خۆ ئاخرین بروسكه‌كان له ناو ئاسمان وه‌ك تاڤگه‌یه‌ك ده‌چێ كه هه‌زاران چه‌پك گوڵاڵه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ به ناو دڵی ئاسماندا ده‌پڕژێنن و ئاسمان زێڕوه‌شان ده‌كه‌ن و په‌لكه زێڕێنه‌یێكی خه‌یاڵاوی چه‌شنی تاجێك ده‌كه‌نه سه‌ر كلیسا‌ی Domو په‌نجه‌ره‌ی خه‌و بۆ بینینی مه‌زاری هیوا ئینسانیه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، پێم خۆشه ئه‌مشه‌و له ناو چاوه‌كانی' تارا'دا تێرتێر بنووم بۆ دیتنی جیهانێكی جوانتر و میهره‌بانتر له‌و جیهانه‌ی كه من دیتم، پێم خۆشه ئه‌گه‌ر بۆ ساتێكیش بوبێت له ناو قاپی چاوی ئه‌و نیگام ئاوێته‌ی نیگاكانی بكه‌م و له دونیا بڕوانم ، به‌ڵام داخم كه بۆم ناكرێت من به‌شێكم له‌و نه‌وه ئازار چه‌شتوه‌ی كه چاوه‌كانم به مه‌رگ و خه‌و ڕایێان ده‌بوارد، به‌شێكم له‌و خاكه‌ی كه چیاكانی له گه‌روی زامه‌وه ده‌ریایێك ئازاری بێ ناو و نیشان بۆ نیشتمان هاوار ده‌كه‌ن. پێناسه‌ی من منداڵانی قه‌ندیلن ئه‌و منداڵانه‌ی كه هیچ كاتێك، هیچ قوناغێكی ژیان وه‌ك خۆی تێ ناپه‌ڕێنن و هیچ كاتێك پێ نازانن منداڵ بوون، گه‌نج بوون مانای چیه، گرینگ نیه كه له كوێ بم، من به‌شێكم له نیگای به تاڵ له هیوای منداڵانی وڵاته‌كه‌م له‌و دیو شوشه‌ی فرمێسكه‌وه، ئه‌و گوڵانه‌ی كه پێش ئه‌وه‌ی چرۆ بكه‌ن هه‌ڵده‌وه‌رێن، ئه‌و منداڵانه‌ی كه له‌و دیو شوشه‌ی كریستاڵی زستانه‌وه به باڵای به‌رزی ئازاره‌كانینه‌وه چیروكی كوتایی ژیان به گوی چیای زامی باڵابه‌رزی بناری قه‌ندیل ده‌چرپێنن.
01/08/2011
• كلیسا‌ی Dom یه‌كێك له كلیسا قه‌دیمیه‌كانه كه له شاری كۆڵن له 27ی سپتامبری ساڵی 873 ی زائینی ئیفتتاح كراوه و له ساڵی 1164 ی زائینی به میعماری نوی جارێكی‌تر دروست كراوه‌ته‌وه.
• Kölnerlicht به مانای ڕۆشنایی كۆڵن له شه‌وێكی مانگی یونی له شاری کۆڵن به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌و شه‌وه‌دا بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات له سه‌ر چۆ‌می ڕاین شار نورباران ده‌كرێت.