له خه‌ونه‌وه بۆ ژیان
خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکی سامان سوای (حوسێن شێربه‌گی)
ئه‌حمه‌د چاک

کارمه‌ندێکی ئاسایی له سییهه‌مین ساڵی ژیانیدا تووشی خه‌ونێک دێ؛ که سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر باوکی له ته‌مه‌نی سی ساڵیدا بۆی بینیبوو. چیرۆکی سامان سوای کاک حوسێنی شێربه‌گی به پێشه‌کییه‌کی وه‌هاوه ده‌سپێده‌کات. له گۆشه‌نیگای یه‌که‌م که‌سی تاکه‌وه بۆمان ده‌دوێ و باس له نه‌هێنی ترین گۆ‌شه‌کانی ژیانی سامان سوا و سه‌فه‌رێکی دوور و درێژ بۆ وڵاتی سه‌فا. به‌ر له سامان سوا که‌سانێکی زۆر ئه‌م ڕێگه‌یان بڕیوه و تووشی خه‌ونێکی وه‌ها بوون؛ به‌ڵام به زه‌ینی هیچیان دانه‌هاتووه بۆ نووسه‌رێکی بگێڕنه‌وه. ئه‌م نووسه‌ره بۆی هه‌یه چیرۆک نووسێک بێ که چیرۆکی ژیانی سامان سوا دیگێڕێته‌وه. چێرۆکێکی عیرفانی له جوغرافیای کوردوستان دا و به زۆربه‌ی بیر و باوه‌ڕی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه.
له یه‌که‌م ڕوانین دا هه‌بوونی دوو ڕاوی به‌ر چاو ده‌که‌ون:
1- نووسه‌ر:(میرزا) واته ئه‌و که‌سه‌ی که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی به‌سه‌رهاتی خۆی بۆ ده‌گێڕێته‌وه.
2- سامان سوا : که داوا له نووسه‌ر ده‌کا هه‌تا چیرۆکه‌که‌ی بۆ بنووسێته‌وه.
ئه‌م دوو ئاسته به‌رده‌وام تێکه‌ڵ ده‌بن و سنووری نێوانیان ده‌شێوێ؛ به‌ڵام به گشتی هه‌بوونی منێکی گێڕانه‌وه‌یی first person narrator ده‌سته‌ڵاتی سه‌ره‌کی به‌ده‌سته‌وه‌یه. ئه‌ویش ڕاوی دووهه‌مه که ناوه ناوه دێته ناو چێرۆک و چه‌شنی ڕاوییه‌کی ده‌ستێوه‌رده‌ر ده‌بێته هۆی نامۆ بوونی گێڕانه‌وه. به‌ڵام نابێ هه‌بوونی ڕاوییه‌کی شاراوه له‌م چیرۆکه‌دا له به‌ر چاو نه‌گرین. ئه‌ویش (فۆکۆ) گوته‌نی مووئه‌لیفه. (میخاییل باختین) له‌م باره‌یه‌وه وته‌ی ئه‌ده‌بی به‌سه‌ر سێ به‌شدا پۆلێن به‌ندی ده‌کا:
1- وتاری ڕاسته‌وخۆی نووسه‌ر
2- وتاری نوێنراو
3- وتاری دوو لایه‌نه
ڕه‌نگه وا هه‌ست بکرێ نووسه‌ر خه‌ریکه وتارێکی وانوێنمان ئاڕاسته ده‌کا به‌ڵام واش هه‌ست ده‌کرێ؛ که ئه‌م وتانه وته‌ی ڕاسته و خۆی چیرۆک نووس بن.
(ژرار ژنێت و میکێ باڵ) زاراوه‌ی کۆجێ کردنه‌وه دێننه گۆڕه‌پانی چیرۆکه‌وه؛ ئه‌م زاراوه‌یه له سه‌ر بنه‌مای دوو پرسیار دامه‌زراوه ( کێ ده‌بینێ؟ و کێ ده‌دوێ؟) لێره دایه که نووسه‌ر به ئانقه‌ست له گۆشه‌نیگای یه‌کێک له که‌سایه‌تییه‌کانی چیرۆکه‌وه گێڕانه‌وه ده‌کا. له‌م چیرۆکه‌دا پێنج که‌سایه‌تی (قه‌ده‌ک مۆر، قه‌ده‌ک نارنجی، سامان سوا، باوکی ڕاوی و ڕاوی) ده‌بینین به‌ڵام ڕاوی شاراوه که موئه‌للیف بێ؛ لێنزی دووربین له سه‌ر که‌سایه‌تی دووهه‌م ڕاده‌گرێ و گۆشه نیگای یه‌که‌م که‌سی تاک هه‌ڵده‌بژێرێ که بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م باشترین ئامانجه. له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه باشتر ده‌توانێ له هه‌ناوی ڕاسته‌قینه‌یه‌کی گومان لێکراو بدوێ.
سامان سوا به‌سه‌رهاتی خۆی بۆ نووسه‌رێک ده‌گێڕێته‌وه و داوای لێده‌کا ئه‌م به‌سه‌رهاته بێ که‌م و کۆڕی بنووسێته‌وه و له جیهان دا بڵاوی کاته‌وه به‌ڵکوو که‌سێک په‌یا بێ ئه‌م حیساووکیتاوه‌ی بۆ لێکداته‌وه. ئه‌م ڕاوییه له سه‌ره‌تای چیرۆکه‌که‌دا خۆ‌یا نابێ به‌ڵکوو له ناو چیرۆک و له ئاخر دێڕه‌کانیدا خۆی نیشان ده‌دا. سامان سوا سی ساڵه ده‌یهه‌وێ به‌سه‌ر هاتی خۆی بۆ بۆ نووسه‌رێک بگێڕێته‌وه به‌ڵام له سه‌ره‌تاوه نووسه‌ر نایه‌ته ناو، به‌ڵکوو له کۆتاییدا ئه‌م ته‌مهیده به‌م شێوه‌یه ده‌خرێته ڕوو. سامان سوا ڕوو له میرزا ده‌کا و ده‌ڵێ:" تۆغا میرزا بینووسه. من وتم و تۆ بینووسه. بێتوو نه‌ینووسی قه‌رزاربارم بی، له سه‌ر ته‌رازوو و میزانه‌که ئێخه‌ت ده‌گرم. تۆغا من وتم و تۆ بینووسه. "
یان :
" من میرزای ئاخر دێڕه‌کانی ئه‌م چیرۆکه و ئه‌م سه‌ربورده‌یه به خواستی (فه‌قیر سوا، سامان سوا) له مانگێکدا سه‌ربورده‌که‌م نووسی و له بۆییم برده‌وه تا بۆی بخوێنمه‌وه، نه‌مابوو. له ده‌وامی دایره خانه‌نشین ببوو. ماڵی به‌کرێ دابوو. به ئیجاره‌نشینه‌که‌ی وتبوو، هۆو تاقه ژوور و پێشخانه‌یه بۆ خۆم، ڕه‌نگه ساڵی که‌ڕه‌تێک و دووان بێمه‌وه. باقی ئه‌م ماڵه به‌م قه‌رار و بڕیه و پووڵ و پاره‌یه بۆ ئێوه، تا پێک ڕازی بین. ئیدی ڕۆییبوو. وتبووی ئاسانه به ئاسانه‌ی جیهان ده‌گه‌ڕێم و باره‌گا به باره‌گا پێڵاوی غه‌ریبی ده‌که‌مه‌وه، تا خۆم ده‌دۆزمه‌وه، تۆغا دۆعام بۆ بکه‌ن؛ بتوانم خۆم بدۆزمه‌وه. سوا ئه‌وه‌نده‌ی وتبوو و هیچی دی...." ده‌بینین چیرۆک‌نووس ده‌ستی خۆی به‌م ته‌مهیده بۆ خوێنه‌ر ڕوو ده‌کا که فۆرمالیسته‌کان (له قاو دانی) پێ ده‌ڵێن. ئه‌مه له کاتێک دایه که به‌ر له‌مه ڕاوی نووسه‌ر له جێیه‌کی تر دێته ناو چیرۆکه‌که‌وه ئه‌ویش ئه‌و جێگایه‌یه که سامان سوا باسی گوڵه‌باخ ده‌کا و له پڕدا نووسه‌ر به‌م شێوه‌یه دێته ناو چیرۆکه‌که‌وه:" (له ده‌رگایان دا، چووم درگام کرده‌وه. ماڵه جیرانه‌که‌مان کولێره ناسکه و کولێره په‌نجه‌ی گه‌رم گه‌رم و تازه‌ی بۆ ناردبووین، گوڵه‌باخ، کیژۆڵه‌ی زۆر جوانی جیرانه‌که‌ی دیکه‌مان یارمه‌تی ده‌دا و به سه‌ر ماڵه جیرانه‌کاندا بڵاوی ده‌کرده‌وه. مرۆڤ زۆری گوڵن، گوڵ. کیژۆڵه‌ش گوڵ بوو گوڵ! گوڵه‌باخ و عه‌تری گوڵه‌باخ و دره‌ختی گوڵه‌باخ... مرۆڤ زۆری گوڵن. عه‌تری نان و کولێره جیهانی داگرتووه. تۆش و ئێوه‌ش گوڵ دابه‌ش که‌ن. گوڵه‌باخ و عه‌تری گوڵه‌باخ و نانی گه‌رم و کولێره ناسکه و خۆشه‌ویستی و ئه‌وین) (نووسه‌ر) " گوڵه باخ کچی جیرانی نووسه‌ره. ته‌داعی ناوی گوڵه‌باخ بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ڕاوی ئه‌م کاره بکات. که واته به کوورتی که‌سێک به‌سه‌رهاته‌که بۆ نووسه‌رێک ده‌گێڕێته‌وه و ئێستا ئێمه نووسراوه‌که‌ی ئه‌و ده‌خوێنینه‌وه ئه‌م نووسه‌ره‌ش جار جار دێته ناو ڕه‌وتی چیرۆکه‌وه. لێره‌دایه که له ڕوانگه‌ی نووسه‌ر و سامان تێکه‌ڵ ده‌بن و هه‌ر ده‌ڵێی هه‌ودای قسه‌کانی سامان سوا به ده‌سته‌وه ده‌گرێ و درێژه‌ی پێده‌دا .
خه‌ونی ڕاوی خه‌ونێکی سه‌یره، مرۆڤانێکی زۆر له کۆمه‌ڵگای ئه‌ودا تووشی خه‌ون و سه‌ره‌گێژه‌ی وه‌ها بوون . له‌م خه‌ونانه دا به‌رده‌وام ڕاوی بانگ ده‌کرێ بۆ شوێنێک به ناوی سه‌فاااوا. سه‌فاااوا دوونیایه‌کی تایبه‌ته پڕ له گوڵ و گوڵزار و دار و دره‌خت و شی‌و و دۆڵ و خێر و خۆشی کار و ژیانی ڕۆژانه له وێنده‌رێ بوونی نییه؛ کۆڕ کۆڕی زیکر و ده‌فه لێدانه و غه‌ریبه پێی ناچێته ئه‌و شوێنه. بۆ سه‌ردانی ئه‌م شوێنه که‌سایه‌تی سێ جار سه‌فه‌ر ده‌کا و له سه‌فری سێهه‌مدا ده‌توانێ ئه‌وێ ببینێ. له درێژه‌ی ئه‌م سه‌فه‌ره‌دا که‌سایه‌تی له زۆر شوێن تێپه‌ڕ ده‌بێ و زۆر ڕووداوی سه‌مه‌ره‌ی بۆ دێته پێشێ ؛ که ئه‌م گریمانه‌یه به هێز ده‌کن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆکه بده‌ینه پاڵ ریالیزمی جادوویی ( (magic realismه‌وه. ئه‌مه‌ش به هۆی که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌فسانه و بیر باوه‌ڕی خۆماڵییه له چاوگی داهێنانی نووسه‌ره‌وه قه‌ڵبه‌زه ده‌کا.هه‌ر لێره‌ڕایه که بنه‌مای ناشوێن له‌م چیرۆکه‌دا داده‌ڕێژرێ.
سه‌فاااوا شوێنێکه تۆ له هه‌ر ناوچه‌یه‌ک ڕا بۆی بڕۆی ده‌گه‌یه‌ی و له هه‌ر شوێنێک ڕا بگه‌ڕێیه‌وه گرفتێکت نییه. که‌سایه‌تی به دۆزه‌خ ده‌رێ دا ده‌ڕوا و میوانی شێخه‌کانی ئه‌وه‌ێ ده‌بێ. ئه‌وکاته‌ی که ده‌شگه‌ڕێته‌وه و ماڵئاوایی له باوکی ده‌کا به ئاڕاسته‌ی شه‌مزینان دا ده‌ڕوا و زیاره‌تی سێسه‌د و شه‌ست مه‌زاران ده‌کا !! و به دابی ده‌روێشی بلوێرێک و ده‌فه‌یه‌کی ده‌ده‌نێ. له گوندێکی نیزیک سه‌فاااوا شه‌و له سه‌ر بانی قاوه‌خانه‌یه‌ک ده‌خه‌وێ. ئه‌و شه‌وه چه‌ند ڕووداوی به‌سه‌ر دێ . ئه‌مجا ده‌گاته سه‌فاااوا هه‌موو ئه‌وانه‌ی له چیرۆکه‌که دان و خه‌ڵکی تریش له وێن. ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڵام له دزێ تووشی باوکی ده‌بێ ديگه‌ڕێنه‌وه سه‌فااوا باوکی له ژێر ده‌وه‌نێ گوڵه باخ ده‌نێژێ و ده‌بێ به پیر(سامان سوا) و به وته‌ی نووسه‌ر ده‌س ده‌کا به سه‌یر و سلووک ، هه‌تا خۆی بدۆزێته‌وه.
بنه‌ڕه‌ته عیرفانییه‌کان
1- ڕێگاکانی گه‌یشتن به مراد بێ ئه‌ژمارن.گرینگ مه‌به‌ستی مرۆڤه. ئه‌و شوێنه‌ی که‌سایه‌تی بۆی ده‌چێ گرینگه نه‌ک ڕێگای ڕۆیشتن.
2- هه‌ژاری خۆویست: نان و هه‌ڵواو و نان و په‌نیر ڕه‌مزی قه‌ناعه‌ت و ڕه‌زای عارفانه‌ن . ئه‌م کاره گورگی ده‌روون لاواز ده‌کا. قه‌ده‌ک ( خه‌رقه)ش هه‌ر ره‌مزی ئه‌ون مورید به ئانقه‌ست لیباسی زبر له به‌ر ده‌کا هه‌تا نه‌فسی به‌دکاری بکووژێ : " له تاریکیدا به ده‌وری خۆمدا ده‌خولامه‌وه، گورگێکی زۆر ده‌وره‌یان دابووم. پڕم کرد به قه‌ده‌ک‌نارنجییه‌که‌ی کابرا و دام به سه‌رمدا، گورگ هه‌موو هه‌ڵاتن." له مه‌سنه‌وی مه‌وله‌ویدا گورگ ره‌مزی نه‌فسی به‌دکاره:
گرگ را سر بر کند آن سر فــــراز
تا نماند دو سری و امتیــــــــــاز
فانتقمنا منهم ای گرگ پیــــــــــــر
چۆن نبودی مرده در پیش امیــــر
(ص133)
هه‌روه‌ها له‌م ڕسته‌یه‌شدا ئه‌م چه‌مکه به باشی خۆی ده‌نوێنێ:( مه‌به مشکی سه‌ر خه‌زێنه! هه‌سته وه‌ره بۆ "سه‌فا"!)
3- گوڵه باخ (گوڵی سوور) له شێعری فارسی و له عیرفاندا ڕه‌مزی ئه‌وینه: " گوڵه‌باخ هه‌ر گوڵه‌باخه و عه‌تری گوڵه‌باخ عه‌تری خوایه... برا گه‌وره‌م بن، برای خۆشه‌ویست و پیر و سوام بن... گوڵ بن و دڕک مه‌بن... " به بێ هۆ نییه که گوڵه باخی کچه جیران کولێره ناسکه‌ی بۆ دێنێ و باوکیشی له ژێر سێبه‌ری ده‌وه‌نی گوڵه‌باخ -داری ئه‌وین - ده‌نێژن.
4- ئیجبار: ڕێی هه‌ڵات له ئه‌وین نییه ده‌بێ بچی و ده‌بێ داواشت بکه‌ن ئه‌گینا زۆرانبازیت له گه‌ڵ ده‌که‌ن و شێتت ده‌که‌ن. هه‌موو وزه چاک و خراپه‌کان له هه‌وڵی ئه‌مه دان .
5- نه‌بوونی جیاوازی: ئاسانه‌که‌ی سه‌فاااوا گومه‌ز ئاسایه چوار ده‌رگای هه‌یه بۆ چۆار قوڕنه‌ی زه‌وی. گرینگ نییه له کوێوه دێی. بازنه ئاسایه له هه‌ر لاوه دانیشی؛ جیاوازیت له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر نییه. شێخ به‌هایی ده‌ڵێ:
بنازم به بزم محبت که آن‌جا
گدایی به شاهی مقابل نشیند
6- سه‌فه‌ر یان (سیر آفاق و انفس): "وتبووی ئاسانه به ئاسانه‌ی جیهان ده‌گه‌ڕێم و باره‌گا به باره‌گا پێڵاوی غه‌ریبی ده‌که‌مه‌وه، تا خۆم ده‌دۆزمه‌وه، تۆغا دۆعام بۆ بکه‌ن؛ بتوانم خۆم بدۆزمه‌وه. سوا ئه‌وه‌نده‌ی وتبوو و هیچی دی...."
7- ئه‌و جێیه‌ی باوکی ده‌به‌ستنه‌وه و به شوڵه‌ته‌ڕ لێیده‌ده‌ن نه‌ریتی شێخه‌کانی خۆمانه: " هه‌ڵیده‌گرن، ده‌یبه‌نه‌وه ماڵه شێخ ـ شێخ به بابه‌وه‌ی له به‌ر مرم ـ باوکم به کۆڵه‌که‌ی ته‌ویله‌وه ده‌به‌ستێ. به سه‌تڵ ئاوی ساردی به سه‌ر و پۆتراکدا ده‌که‌ن و به شووڵه ته‌ڕ ده‌یکوتن! به حوکمی شێخ و به حوزووری خۆی دانه ڕۆژێکی ڕێک به شووڵه ته‌ڕ دارکاری ده‌که‌ن تا له سه‌رخۆی ده‌چێ، ئه‌م‌جار به سه‌تڵ ئاوی ساردی به سه‌ر و گوێلاکدا ده‌که‌ن تا وه‌خۆ دێته‌وه... هه‌میسان به شووڵه ته‌ڕ....
جا که بۆ جاری چه‌نده‌م باوکم له سه‌ر خۆی ده‌چێ و ئه‌وه‌نده‌ی ئاوی ساردی به سه‌ر و پۆتراکدا ده‌که‌ن، وه‌هۆش نایه‌ته‌وه، شێخ ده‌فه‌رمێ بیبه‌نه‌وه، عه‌له‌می تێدا نه‌ماوه. "
8- ئه‌م چیرۆکه له سێ شوێندا ڕووده‌دا ( شار ، لادێ و سه‌فاااوا) که‌سایه‌تی له شار کارمه‌نده و ژیانی ئاسایی ده‌باته سه‌ر. یه‌که‌م سه‌فه‌ری که‌سایه‌تی بۆ لادێیه له‌وێ بۆ سه‌فه‌ری ئێجگاری ئاماده ده‌بێ و له باده‌ی ئه‌وین ده‌نۆشێ. دوای هه‌مووان سه‌فاااوا که به ته‌واوی له ناشوێن دا خوڵقاوه.
9-نه‌هێشتنی پێوه‌ندی دوونیایی: " که چاوم کرده‌وه پێخاوس بووم، قه‌ده‌ک‌نارنجیش پێخاوس بوو. له به‌رامبه‌ر قه‌ده‌ک‌مۆر و زاتێکی سه‌رتاپا سپی‌پۆشی سه‌روڕدێن سپی‌دا ڕاوه‌ستابووین." داکه‌ندنی پێڵاو نیشانه‌ی نه‌هێشتنی پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌م دونیایه‌یه و له باره‌گای حه‌بیب ده‌بێ که‌وشه‌کانت دانێی. حه‌زره‌تی مووسا له وڵاتی پیرۆزی تووا ئه‌م کاره ده‌کا.
10-یه‌کێتی له زۆر بوون دا و زۆر بوون له یه‌کێتی دا : " له‌گه‌ڵکوو له چایخانه چوومه ژوور، چاوم به زه‌لامێک که‌وت، ده‌توت کابرای قه‌ده‌ک‌مۆره. دوو قه‌ده‌کی به سه‌ر یه‌کدا له به‌ردا بوو، قه‌ده‌کێک مۆر و قه‌ده‌کێک نارنجی." ئه‌م قه‌ده‌ک له‌به‌رانه ده‌بن به یه‌ک به‌نده‌کانی خودا یه‌کن . له کۆتاییشدا خۆی ده‌بێ به سامان سوا.
11-ده‌کرێ بڵێین سامان قۆناخه‌کانی سه‌رکه‌وتن یه‌ک به دوای یه‌کدا ده‌بڕێ و ده‌بێته(سامان سوا – فه‌قیر سوا) سوا له زمانی کووردیدا به واتای مامۆستا هاتووه. مامۆستای فه‌قر له عیرفاندا سامان داره. به‌ڵێ به‌ڕاستی ئه‌مه خه‌ونێکه دێته ژیانه‌وه یان ژیانی ئاوێته‌ی خه‌ون و ژیانه.
سه‌رچاوه‌کان:
1- مثنوی معنوی، مولانا جلال ا‌لدین محمد بلخی،تصحیح رینولد نیکلسون،انتشارات پل، سال 1379
2- فرهنگ اصطلاحات ادبی، سیما داد، انتشارات مروارید،1382
3- نظریه ادبی ، جاناتان کالر، ترجمه فرزانه طاهری،نشر مرکز، سال 1382
4- راهنمای داستان نویسی، جمال میر صادقی،انتشارات سخن،سال 1387
5- هه‌نبانه بۆرینه مامۆستا هه‌ژار نشر سروش 1369
-----------------------------------
سه‌رچاوه: وێبلاگی "پێشه‌نگ"